Blogging Gadgets











تووڕه‌بوون هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ريه‌كانی
سەردان :
١٠٩٤
     &  
فۆنت :
+
&
-

 تووڕه‌بوون هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ريه‌كانی

پێشه‌كى

 الحمد لله رب العالمين ، والصلاة والسلام على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم ، وبه نستعين ، أما بعد .

به‌ڕێزان به‌پێويستم زانى هه‌ڵبستم به‌ئاماده‌كرنى كوورته‌ باسێك له‌سه‌ر هۆكاره‌كانى تووڕه‌بوون و چاره‌سه‌ريه‌كانى ، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ مايه‌ى سوود مه‌ندى گشت لايه‌كمان .

پێويسته‌ بزانين كه‌وا دوو جۆر تووڕه‌ بوون هه‌يه‌ ، تووڕه‌بوونى چاك و توورە بوونى خراپ، تووڕبوونى چاك بريتيه‌ له‌و تووڕه‌بوونه‌ى كه‌وا له‌پێناو خواى گه‌وره‌يه‌و له‌وكاتانه‌ى كه‌وا پێشێلى سنووره‌كانى خواى گه‌وره‌ ده‌كرێت و گرينگى به‌ فرمان و نه‌هيه‌كانى خواى گه‌وره‌ نادرێت ، عائيشه‌ى دايكى باوه‌رداران (ره‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) ده‌ڵێت : (مَا رَأَيْتُ رَسُولَ الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)َ مُنْتَصِرًا مِنْ مَظْلَمَةٍ ظُلِمَهَا قَطُّ مَا لَمْ يُنْتَهَكْ مِنْ مَحَارِمِ اللَّهِ شَيْءٌ فَإِذَا انْتُهِكَ مِنْ مَحَارِمِ الله تعالى شَيْءٌ كَانَ مِنْ أَشَدِّهِمْ فِى ذَلِكَ غَضَبًا ..) (صحيح) مختصر الشمائل: 300 . واته‌: هه‌رگيز پێغه‌مبه‌رى خوام نه‌بينيوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خۆى سه‌ربخات له‌سه‌ر سته‌مێك كاتێك به‌رامبه‌رى كرابوايه‌ ئه‌گه‌ر پێشێلى سنووره‌كانى خواى گه‌وره‌ نه‌كرابايه‌ ، به‌ڵام هه‌ر كاتێك پێشێلى سنوورێك له‌سنووره‌كانى خواى گه‌وره‌ بكرايه‌ ئه‌وه‌  پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌هه‌موو كه‌سێك له‌م كاته‌دا تووڕه‌ تر ده‌بوو .

وه‌ هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :{يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ جَاهِدِ الْكُفَّارَ وَالْمُنَافِقِينَ وَاغْلُظْ عَلَيْهِمْ ...} سورة التوبة آية: 73. ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر تێبكۆشه‌ له‌ پێناو خواى گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر به‌ بێباوه‌ران و دووڕووان ،  وه‌ تووندو ڕه‌ق به‌ به‌رامبه‌ريان . وه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌سفى باوه‌ڕداران ده‌فه‌رموويت :{ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ} (الفتح:29). واته‌ : باوه‌ڕداران تووندن به‌سه‌ر بێباوه‌ڕانه‌وه‌ ، وه‌ به‌سۆزوو به‌زه‌يين له‌ نێوان يه‌كتره‌وه‌ .

كه‌واته‌ هه‌نديك جار تووڕه‌بوون له‌شوێن و كاتى خۆى دروسته‌و پێويسته‌ ، ئه‌گه‌ر داخوازى هه‌بێت و له‌ سنوورى شه‌رع ده‌رنه‌چێت . وه‌ تووڕبوونى خراپ و نادروست بريتيه‌ له‌و تووڕه‌بوونه‌ى كه‌وا ده‌بێته‌ مايه‌ى پێشێل كردنى سنووره‌كانى خواى گه‌وره‌و ئه‌زيه‌تدانى موسوڵمان و سه‌رخستنى نه‌فس له‌سه‌ر شتى پووچ و بێ نرخ.

له‌كۆتايى ئه‌م پێشه‌كيه‌دا ده‌ڵيم مرۆڤى موسوڵمان پێويسته‌ زانستى هه‌بێت و بزانێت چ هۆكارێك ده‌بێته‌ مايه‌ى تووڕه‌بوونى بۆ ئه‌وه‌ى خۆى لێبپارێزێت ، وه‌ چ شتێك ده‌بێته‌ مايه‌ى چاره‌سه‌رى تووره‌بوونى بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌ى تووڕه‌بوونه‌كه‌ى پێبكات .

هۆكاره‌كانى تووڕه‌بوون

1.(العُجُب)  : واته‌: سه‌رسام بوونى مرۆڤ به‌ ئه‌قڵ و بۆ چوون و كرداره‌كانى  خۆيه‌وه‌ ، ئه‌م سيفه‌ته‌ هۆكاريكه‌ بۆ تووڕه‌بوونى مرۆڤ له‌و كاتانه‌ى پێچه‌وانه‌ى بۆچوون و كرداره‌كانى ده‌كرێت ، وه‌ ئه‌م سيفه‌ته‌ ده‌بێته‌ مايه‌ى دروست بوونى كيبرو خۆبه‌گه‌وره‌ دانانيش له‌دڵه‌وه‌ ، بۆيه‌ ئه‌م سيفه‌ته‌له‌ شه‌ريعه‌تى ئيسلامدا حه‌رامه‌و مرۆڤى موسولمان ده‌بێت به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك خۆى لێ بپارێزێت .

2.(المراء) : واته‌ : موناقه‌شه‌ى تووند و بێ سوود ،به‌ڕێزان ئه‌و موناقه‌شه‌يه‌ى كه‌وا بێ سووده‌و دووره‌ له‌ نه‌رم و نيانى هۆكارێكه‌ بۆ تووره‌بوونى مرۆڤ ، بۆيه‌ پێويسته‌ مرۆڤى موسولمان خۆى به‌دوور خات له‌م جۆره‌ موناقه‌شانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى تووشى تووڕه‌ بوون نه‌يه‌ت ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموويت :«أَنَا زَعِيمٌبِبَيْتٍ فِى رَبَضِ الْجَنَّةِ لِمَنْ تَرَكَ الْمِرَاءَ وَإِنْ كَانَ مُحِقًّا ، ...) حسن صحيح الترغيب والترهيب :2648 . واته‌: من كه‌فيلم به‌خانووێكى زۆر گه‌وره‌ له‌لايه‌كى به‌هه‌شت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى واز له‌موناقه‌شه‌ دێنيت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حه‌قيش بێت .

3.(المزاح) : واته‌ : گاڵته‌ كردن ، گاڵته‌ كردنى له‌سنوور ده‌رچوو هۆكارێكه‌ بۆ تووڕه‌بوون و دروست بوونى ناخۆشى .

4.(الفقر) : واته‌: فه‌قيرى ، زۆر جار كه‌مده‌رامه‌تى ده‌بێته‌ مايه‌ى تووڕه‌بوونى خاوه‌نه‌كه‌ى به‌ تايبه‌تى له‌و كاتانه‌ى بير له‌ژيانى خۆى و كه‌سێكى ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كاته‌وه‌ ، به‌ڵام پێويسته‌ كه‌سى فه‌قير ئارام بگرێت و تووڕه‌بوون ڕووى تێنه‌كات ، با بير له‌پاداشتى فه‌قيرى بكاته‌وه‌و ئاووڕێك له‌ژيانى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ويستمان بداته‌وه‌ ، جارى وا هه‌بووه‌ چه‌ندين ڕۆژ ئاگر له‌ماڵيان هه‌ڵنه‌كراوه‌ بۆ شيو لێنان به‌ هۆى كه‌م ده‌رامه‌تيان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕازى بووه‌ به‌م فقيريه‌ ، وه‌خۆشه‌ويستى خوا بووه‌ .

5.( الألم و الإرهاق و المرض والجوع ) : واته‌ : ئازار و ماندووبوون و نه‌خۆشى و برسيه‌تى ، هه‌ريه‌ك له‌م چوار سيفه‌ته‌ش هۆكارێكن بۆ تووره‌بوون ، بۆيه‌ پێويسته‌ مرۆڤى باوه‌ردار له‌م چوار حاڵه‌ته‌ش دان به‌خۆى بگرێت و تووڕه‌ نه‌بێت ، چونكه‌ تووره‌بوون زيانى زۆرى هه‌يه‌و په‌شيمانى به‌دوايه‌ .

6.(الرؤية والاستماع إلى مايكره الانسان ويبغضه) : واته‌ : بينين و بيستنى ئه‌و شتانه‌ى مرۆڤ پێى ناخۆشه‌ و ڕقى لێيه‌تى ، پێويسته‌ مرۆڤى موسوڵمان خۆى به‌دوورخات له‌بينين و بيستنى ئه‌و شتانه‌ى ده‌بنه‌ مايه‌ى تووڕه‌بوونى ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تواناى خۆبه‌دوور خستنى نه‌بوو ئه‌وه‌ بائاگادارى خۆى بێت و تووڕه‌ نه‌بێت و ده‌ست و زمانى خۆى بگرێت .

7.( الخلافات الزوجية )  : واته‌ : ناكۆكيه‌كانى نێوان ژن و مێرد ، زۆر جار به‌هۆى چه‌ند ناكۆكيه‌ك له‌نێوان ژن و مێرد دا تووڕبوون له‌نيوانياندا درووست ده‌بيت و كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوانيان ، بۆيه‌ پێويسته‌ ژن و مێرده‌كان  له‌كاتى بوونى هه‌ر ناكۆكيه‌ك دان به‌خۆياندا بگرن و تووڕه‌ نه‌بن ، چونكه‌ بێگومان هه‌موومان ده‌زانين تووڕه‌بوون زيان و په‌شيمانى به‌دوايه‌ .

چاره‌ سه‌ريه‌كانى تووڕبوون

1. بێده‌نگ بوون : مرۆڤ هه‌ركاتێك تووره‌ بوو ئه‌وه‌ با بێده‌نگ بيت هه‌تا ئه‌و كاته‌ى تووڕه‌ بوونه‌كه‌ى نامێنێت ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت : (إذا غَضِبَ أحدُكُم فَلْيَسْكُتْ) رواه أحمد وصححه ألبانى فى سلسلة الصحيحة:363. واته‌ : ئه‌گه‌ر يه‌كيك له‌ ئێوه‌ تووره‌ بوو ئه‌وه‌ با بێده‌نگ بێت و قسه‌ نه‌كات . وه‌ له‌ فه‌رمووده‌يه‌كى تردا ده‌فه‌رمێت : (لا يَقْضِينَ حَكَمٌ بين اثنينِ وهوغَضبانٌ) رواه البخاري:7158 ,مسلم 4587. واته‌ : با حوكم نه‌كات له‌ نێوان دوو كه‌س هيچ حاكمێك له‌ كاتێكدا كه‌ تووره‌يه‌ .

2.ووتنى ( أَعوذُ باللهِ مِن الشَّيطانِ الرَّجيمِ ) ، واته‌ : په‌نا ده‌گرم به‌خواى گه‌وره‌ له‌ شه‌يتانى دوور خراو له‌ ڕه‌حمه‌تى خوا ، سوله‌يمانى كوڕى صرد (ره‌زاى خواى لێبێت) ووتى: دوو پياو جنێويان به‌يه‌كترى ده‌دا له‌لاى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، يه‌كێك له‌م دوانه‌ جنێوى به‌ هاوه‌ڵه‌كه‌ى ده‌داو تووره‌ ببوو و سوور هه‌ڵگه‌را بوو,پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى : من وشه‌يه‌ك ده‌زانم ئه‌گه‌ر ئه‌وپياوه‌ ئه‌م وشه‌يه‌بڵێت ئه‌و تووره‌ بوونه‌ى ده‌روات و له‌لاى نامێنێت, ئه‌ويش ئه‌وه‌يه‌ ئه‌گه‌ر بڵێت:(أَعوذُ باللهِ مِن الشَّيطانِ الرَّجيمِ).

3.دانيشتن يان پاڵدانه‌وه‌ : مرۆڤ له‌و كاته‌ى كه‌ تووڕه‌ ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌ پێوه‌ بوو ئه‌وه‌ بادابنيشێت ،  وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ دانيشتنه‌وه‌ بوو ئه‌وه‌ با پاڵبداته‌وه‌ ،پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت : (إذا غَضِبَ أحدُكم وهو قائمٌ فلْيَجْلِسْ فإنْ ذهبَ عنه الغضبُ وإلا فليضطَجِعْ) رواه أحمد و أبو داود وصححه ألبانى مشكاة:5114. واته‌ : ئه‌گه‌ر يه‌كێك له‌ ئێوه‌ تووڕه‌ بوو له‌و كاته‌ى به‌ پێوه‌ بوو ئه‌وا با دابنيشێت ئه‌گه‌ر تووڕه‌ بوونه‌كه‌ى ڕۆيشت باشه‌ ئه‌گه‌رنا با پاڵ بداته‌وه‌ .

4. ڕه‌دكردنه‌وه‌ى تووڕه‌بوون و بير كردنه‌وه‌ له‌پاداشتى لێبوورده‌يى : خواى گه‌وره‌ سه‌باره‌ت به‌سيفه‌تى ته‌قوا داران ده‌فه‌رموێت :{وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ} آل عمران:134 . واته‌ : له‌سيفه‌تى ته‌قواداران ئه‌وه‌يه‌ كاتێك تووڕه‌ ده‌بن تووڕه‌بوونه‌كه‌يان ده‌خۆنه‌وه‌و ده‌رى ناخه‌ن ، وه‌ له‌ هه‌ڵه‌و خراپه‌ى خه‌ڵكى ده‌بوورن ، خواى گه‌وره‌ چاكه‌كارانى خۆش ده‌وێت .

كۆكردنه‌وه‌وئاماده‌كردنى مامۆستا هەلگورد مصگفى گه‌ڵاڵى





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٧/٠٣/٠٥
         
هاووپۆل / بەش : بابەتی گشتی

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌