بەڵگە لەسەر لکاندنی قاچ و شانی نوێژ خوێنان لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی جەماعەت

بەڵگە لەسەر لکاندنی قاچ و شانی نوێژ خوێنان لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی جەماعەت .

عن النعمان بن بشير يقول : ( أقبل رسول الله صلى الله عليه وسلم على الناس بوجهه فقال : أقيموا صفوفكم ثلاثا والله لتقيمن صفوفكم أو ليخالفن الله بين قلوبكم قال : فرأيت الرجل يلزق منكبه بمنكب صاحبه وركبته بركبة صاحبه وكعبه بكعبه ) . رواه أبو داود ( 662 ) وصححه الألبانى فى صحيح أبى داود ( 616 ) .

واتە : هاوەڵی بەرێز نوعمانی کوری بەشیر ( رەزای خوای گەورەی لێبێت ) فەرمویەتی : پێغەمبەری خوا(  صلى الله علیه وسلم )  لەکاتی دەست پێکردنی نوێژی جەماعەتدا رووی لەخەڵکی دەکرد و سێ جار دەیفەرموو ( أقيموا صفوفكم ) واتە ڕیزەکانتان ڕێک و ڕاست بکەن ؛ والله ئەگەر ریزەکانتان ریک و راست نەکەن رق و کینە دەکەوێتە دڵتانەوە ؛ نوعمان وتی : لەدوای ئەو فەرمانەی پێغەمبەری خوا ( صلى الله علیه وسلم) پیاوە نوێژ خوێنەکانم دەبینی شانیان بەشانی یەکترەوە دەلکاند وە ناوەراستی قاچیان بە یەکەوە دەلکاند وە پازنەی پێیان بەپازنەی یەکەوە دەلکاند .

كۆكردنه‌وه‌وئاماده‌كردنى مامۆستا هەلگورد مصطفى گه‌ڵاڵى