Blogging Gadgets











نوێژە سوننەتەكان
سەردان :
١٣٣٩
     &  
فۆنت :
+
&
-

نوێژە سوننەتەكان

پێشه‌كى

  الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على نبينا محمد( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) وآله وصحبه أجمعين، أما بعد:

موسڵمانى خۆشه‌ويست به‌ پێويستم زانى هه‌ڵبستم به‌ نوسينى بابه‌تێك كه‌ باس له‌و نوێژانه‌ بكات كه‌ سوننه‌تن، واته‌ هه‌ر كه‌سێك به‌ دڵێكى پاكه‌وه‌ وه‌ به‌ شێوه‌يه‌كى سوننه‌ته‌وه‌ ئه‌نجاميان بدات، ئه‌وا پاداشتێكى زۆر به‌ ده‌ست دێنێت، وه‌ خۆش ويستنى خوداى په‌روه‌ردگار به‌ ده‌ست دێنێت هه‌تا وه‌كو ده‌بێت به‌ دۆستێك له‌ دۆسته‌كانى خوداى گه‌وره‌، پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) له‌ حه‌ديسێكى قودسيدا له‌ خوداى په‌روه‌ردگار بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: (ما يَزَالُ عَبْدِى يَتَقَرَّبُ إلى بِالنَّوَافِلِ حتى أُحِبَّهُ) صحيح الجامع الصغير وزيادته ، ج1 ، ص367.

واته‌: (به‌رده‌وام به‌نده‌كه‌م لێم نزيك ده‌بێته‌وه‌ به‌هۆى ئه‌نجامدانى سونه‌ته‌كانى هه‌تاوه‌كو ئه‌و به‌نده‌م خۆش ده‌وێت)وه‌ هه‌روه‌ها نوێژى سوننه‌ت هۆكارێكه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌م و كوڕيه‌ى كه‌ له‌ نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كان كراوه‌، به‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّ أَوَّلَ ما يُحَاسَبُ الناس بِهِ يوم الْقِيَامَةِ من أَعْمَالِهِمْ الصَّلَاةُ قال يقول رَبُّنَا عَزَّ وَجَلَّ لِمَلَائِكَتِهِ وهو أَعْلَمُ انْظُرُوا فى صَلَاةِ عَبْدِى أَتَمَّهَا أَمْ نَقَصَهَا فَإِنْ كانت تَامَّةً كُتِبَتْ له تَامَّةً وَإِنْ كان انْتَقَصَ منها شيئا قال انْظُرُوا هل لِعَبْدِى من تَطَوُّعٍ فَإِنْ كان له تَطَوُّعٌ قال أَتِمُّوا لِعَبْدِى فَرِيضَتَهُ من تَطَوُّعِهِ) صحيح الجامع الصغير وزيادته ، ج1 ، ص367.

 واته‌: (يه‌كه‌مين كرده‌وه‌ خه‌ڵكى لێ پێچينه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكرێت له‌ ڕۆژى دواييدا نوێژه‌ خوداى باڵاده‌ست به‌ فريشته‌كانى ده‌فه‌رمووێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانستى پێ هه‌يه‌و ده‌فه‌رمووێت سه‌يرى نوێژى به‌نده‌كانم بكه‌ن ئايا نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كانى به‌ ته‌واوى كردوون يان به‌ ناته‌واوى كردون؟ ئه‌گه‌ر به‌ ته‌واوى كردبووي، ئه‌وا پاداشتى ته‌واوى بۆ ده‌بێت، وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ناته‌واوى كردبووي، سه‌ير بكه‌ن ئايه‌ به‌نده‌كه‌م هيچ نوێژى سوننه‌تى هه‌يه‌ ئه‌گه‌ر نوێژى سوننه‌تى هه‌بوو، ئه‌وا ته‌واو بكه‌ن بۆ به‌نده‌كه‌م نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كان به‌ نوێژه‌ سوننه‌ته‌كان).

(( نوێژه‌ سونه‌ته‌كان ))

1- صلاة سنن الرواتب:

واته‌: ئه‌و نوێژه‌ سونه‌تانه‌ى كه‌ له‌ دواى بانگ له‌ پێش و پاشى نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌ بريتين له‌ دوازده‌ ڕكه‌عه‌ت، به‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ (ما من عَبْدٍ مُسْلِمٍ يُصَلِّى كُلَّ يَوْمٍ ثِنْتَيْ عَشْرَةَ رَكْعَةً تَطَوُّعًا غير الْفَرِيضَةِ إلا بُنِىَ له بَيْتاً فى الْجَنَّةِ، أَرْبَعِ رَكَعَاتٍ قبل الظُّهْرِ، وركعتين بعد الظهر وَرَكْعَتَيْنِ بَعْدَ الْمَغْرِبِ، وَرَكْعَتَيْنِ بَعْدَ العشاء ، وَرَكْعَتَيْنِ قبل الفجر) أخرجه مسلم / 728. واته‌: (هيچ به‌نده‌يه‌كى موسوڵمان نيه‌ هه‌موو ڕۆژێك له‌ پێناو خوداى په‌روه‌ردگار دوازده‌ ڕكه‌عه‌ت نوێژى سوننه‌ت بكات ئيلا خوداى گه‌وره‌ خانويه‌كى زۆر گه‌وره‌ى بۆ دروست ده‌كات له‌ به‌هه‌شت) وه‌ ئه‌م دوازده‌ ڕكه‌عه‌ته‌ به‌م شێوه‌يه‌ ده‌كرێت: (چوار ڕكه‌عه‌ت له‌ پێش نوێژى نيوه‌ڕۆ، وه‌ دوو ڕكه‌عه‌ت له‌ پاشي، وه‌ دوو ڕكه‌عه‌ت له‌ دواى مه‌غريب، وه‌ دوو ڕكه‌عه‌ت له‌ دواى نوێژى عيشا، وه‌ دوو ڕكه‌عه‌ت له‌ پێش نوێژى به‌يانى).

2- صلاة الليل:

واته‌: ئه‌نجامدانى نوێژى سوننه‌ت به‌شه‌و كه‌ پێى ده‌وترێت (شه‌و نوێژ) كاته‌كه‌ى له‌ دواى نوێژى عيشا ده‌ست پێ ده‌كات تاوه‌كو پێش نوێژى به‌يانی ، به‌ڵام باشترين كاتى كۆتايى شه‌وه‌  ( سه‌يرى صحيح مسلم بكه‌ ، حديث رقم:  755 ) .

 وه‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌وره‌يى و پاداشتى شه‌و نوێژ پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێت: (َأَفْضَلُ الصَّلَاةِ بَعْدَ الْفَرِيضَةِ صَلَاةُ اللَّيْلِ) اخرجه مسلم: 1163. واته‌: (باشترين نوێژ له‌ دواى نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كان شه‌و نوێژه‌) وه‌ هه‌روه‌ها شه‌و نوێژ پێك هاتووه‌ له‌ يازده‌ ڕكه‌عه‌ت ، نوێژه‌كان دوو ڕكه‌عه‌ت دوو ڕكه‌عه‌ت ده‌كرێن پاشان له‌ كۆتايى يه‌ك ڕكه‌عه‌ت ده‌كرێت كه‌ پێى ده‌وترێت (وتر). وه‌ ئه‌م يازده‌ ڕكه‌عه‌ته‌ ئه‌ندازه‌ى زۆريه‌كه‌يه‌تی ، به‌ به‌ڵگه‌ى فه‌رمووده‌ى دايكى ئيمانداران (عائشه‌) (ڕه‌زاى خواى ليبَبێت) كه‌ ده‌فه‌رموێت: (ما زاد رسول الله ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فى رمضان ولا فى غير رمضان على إحدى عشرة ركعة) نن الترمذى / ج2 ، ص302  ، واته‌: (پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )    شه‌و نوێژى نه‌ له‌ ڕه‌مه‌زان وه‌ نه‌ له‌ غه‌يرى ڕه‌مه‌زان له‌ يازده‌ ڕكه‌عه‌ت زياتر نه‌كردووه‌).  وه‌ هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌ زانايان ده‌ڵێن شه‌و نوێژ به‌ يازده‌ ڕكه‌عه‌ت زياتريش ئه‌نجام ده‌درێت به‌ به‌ڵگه‌ى چه‌ند فه‌رمووده‌يه‌كى تر.

3- صلاة الضحي:

واته‌: نوێژى چێشته‌نگاو، پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  له‌ فه‌رمووده‌يه‌كى (صحيح) ده‌فه‌رموێت هه‌موو به‌يانيه‌ك هه‌ر ئه‌ندامێك له‌ ئه‌ندامه‌كانى ئێوه‌ صه‌ده‌قه‌يه‌كى ده‌بێت بۆ بكرێت، جا ئه‌نجامدانى دوو ركه‌عه‌ت نوێژ له‌ كاتى (ضُحي) دا ده‌بێت به‌ (صدقه‌) بۆ گشت ئه‌ندامه‌كانى لاشه‌ى مرۆڤ (سه‌يرى صحيح مسلم بكه‌ – حديث رقم: 720) .خوێنه‌رى به‌ڕێز كاتى ده‌ست پێكردنى نوێژى (ضُحی) له‌ دواى به‌رزبونه‌وه‌ى خۆر به‌ ئه‌ندازه‌ى رمحێك هه‌تاوه‌كو پێش ئه‌وه‌ ڕۆژ بگات به‌ ناوه‌ڕاستى ئاسمانه‌وه‌، به‌ڵام باشترين و خێرترين كات ئه‌و كاته‌يه‌ كه‌ ڕۆژ زۆر گه‌رم ده‌بێت. وه‌ نوێژى (ضُحی) به‌ دوو ڕكه‌عه‌ت ده‌كرێت يان چوار ڕكه‌عه‌ت يان شه‌ش ڕكه‌عه‌ت يان هه‌شت ڕكه‌عه‌ت، هه‌ر يه‌ك له‌م ڕكه‌عه‌تانه‌ به‌ڵگه‌ى (صحيح)ى له‌سه‌ره‌.( سه‌يرى كتابى (الوجيز فى فقه السنة والكتاب العزيز)بكه ، ص 143 ).

4- صلاة الاستخارة:

واته‌: نوێژى داواكردنى خێر و به‌ره‌كه‌ت له‌ خوداى گه‌وره‌ كاتێك مرۆڤ بيه‌وێت كارێك بكات، ئه‌م نوێژه‌ پێك هاتووه‌ له‌ دوو ڕكه‌عه‌ت، پاشان له‌ دواى ته‌واو بوونى نوێژه‌كه‌ ئه‌م دوعايه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌م فه‌رمووده‌يه‌دا هاتووه‌: (اللهم إنى استخيرك بِعِلْمِكَ وَأَسْتَعِينُكَ بِقُدْرَتِكَ وَأَسْأَلُكَ من فَضْلِكَ الْعَظِيمِ فَإِنَّكَ تَقْدِرُ ولا أَقْدِرُ وَتَعْلَمُ ولا أَعْلَمُ وَأَنْتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ اللهم إن كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هذا الْأَمْرَ (ناوى ثيَويستية كة ديَني) خَيْرٌ لى فى دِينِى وَمَعَاشِى وَعَاقِبَةِ أَمْرِى أو قال فى عَاجِلِ أَمْرِى وَآجِلِهِ فَاقْدِرْهُ لى وَيَسِّرْهُ لى ثُمَّ بَارِكْ لى فيه وَإِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هذا الْأَمْرَ شَرٌّ لى فى دِينِى وَمَعَاشِى وَعَاقِبَةِ أَمْرِى أو قال فى عَاجِلِ أَمْرِى وَآجِلِهِ فأصرفه عَنِّى وَاصْرِفْنِى عنه وأقدر لى الْخَيْرَ حَيْثُ كان ثُمَّ أَرْضِنِى بِهِ قال وَيُسَمِّى حَاجَتَهُ).اخرجه البخارى :1166.

5- صلاة الجنازة:

واته‌: نوێژى مردوو، ئه‌م نوێژه‌ حوكمه‌كه‌ى فه‌ڕزى كيفايه‌يه‌، واته‌ ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له‌ موسوڵمانان ئه‌نجامى بده‌ن كيفايه‌ته‌ و باقى موسوڵمانه‌كانى تر له‌سه‌ريان لا ده‌چێت، كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك مرد ده‌بێت هه‌ندێك له‌ موسوڵمانان نوێژى له‌سه‌ر بكه‌ن ئه‌گه‌ر ناگشتيان تاوانبار ده‌بن. وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پاداشتى نوێژى مردوو پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى: هه‌ر كه‌سێك نوێژ له‌سه‌ر مردوويه‌ك بكات پاداشتى به‌ ئه‌ندازه‌ى كێوى (ئوحوده‌)، وه‌ هه‌ر كه‌سێك نوێژى له‌سه‌ر بكات پاشان له‌گه‌ڵى بڕوات بۆ گۆڕستان تاوه‌كو ده‌شاردرێته‌وه‌ ، پاداشتى دوو قيڕاته‌، واته‌ به‌ ئه‌ندازه‌ى دوو چياى گه‌وره‌ به‌ قه‌د چياى (أُحُد) سه‌يرى صحيح البخارى: (1325) وه‌ صحيح مسلم: (945). بكة

چۆنيه‌تى نوێژى جه‌نازه‌:

1. گشت نوێژێك له‌ نوێژه‌كان ده‌بێت به‌ ده‌ست و نوێژه‌وه‌ بكرێت.

2. ئه‌م نوێژه‌ به‌ پێوه‌ ئه‌نجام ده‌درێت ڕكوع و سجود و دانيشتنى تێدا نيه‌.

پێك هاتووه‌ له‌ چوار ته‌كبير، له‌ دواى ته‌كبيرى يه‌كه‌م سوڕه‌تى (فاتحه‌) ده‌خوێنرێت، وه‌ سوڕه‌تێ: له‌ قورئان، وه‌ له‌دواى ته‌كبيرى دووه‌م (صلوات) له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌درێت، وه‌ له‌ دواى ته‌كبيرى سێيه‌م (دوعا) بۆ مردووه‌كه‌ ده‌كرێت ئه‌و دوعايه‌ى له‌ كتابى (قه‌ڵاى موسڵمانان) دا هه‌يه‌، وه‌ له‌دواى ته‌كبيرى چواره‌م (دوعا) بۆ مردووه‌كه‌ و بۆ خۆيى و گشت موسوڵمانان  ده‌كات، وه‌ ده‌شتوانێت يه‌كسه‌ر سه‌لام بداته‌وه‌، وه‌ سه‌لام دانه‌وه‌ى نوێژى مردوو وه‌كو سه‌لام دانه‌وه‌ى باقى نوێژه‌كانى تره‌، وه‌ جائيزه‌ ته‌نها يه‌ك سه‌لام به‌لاى ڕاست بداته‌وه‌ . أحكام الجنائز للألباني: ص127.

3. وه‌ هه‌روه‌ها جائيزه‌ پێنج ته‌كبير يان شه‌ش ته‌كبير يان حه‌وت ته‌كبير يان نۆ ته‌كبير بۆ نوێژى مردوو بكرێت ، گشتى به‌ڵگه‌ى (صحيح)ى له‌سه‌ره‌.  انظر: حديث البخاري: رقم:907.

6- صلاة ركعتى الوضوء:

واته‌: نوێژى دواى ده‌ست نوێژ شوشتن، ئه‌م نوێژه‌ پێك هاتووه‌ له‌ دوو ڕكه‌عه‌ت، پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێت: (من تَوَضَّأَ نحو وُضُوئِى هذا ثُمَّ صلى رَكْعَتَيْنِ لَا يحدث فِيهِمَا نَفْسَهُ غُفِرَ له ما تَقَدَّمَ من ذَنْبِهِ) اخرجه البخاري: (159) ومسلم: (226). واته‌: (هه‌ر كه‌سێك ده‌ست نوێژ بشوات وه‌كو ده‌ست نوێژه‌كه‌ى من، پاشان دوو ڕكه‌عه‌ت نوێژ بكات ، نه‌فسى خۆى مه‌شغوڵ نه‌كات به‌ هيچ شتێك، خوداى په‌روه‌ردگار له‌ گشت تاوانه‌كانى پێشووى خۆش ده‌بێت).

7- صلاة التوبة:

واته‌: نوێژى ته‌وبه‌كردن له‌ تاوان و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لاى خوداى په‌روه‌ردگار، ئه‌م نوێژه‌ ئه‌م كاته‌ ده‌كرێت كاتێك مرۆڤ ته‌وبه‌ ده‌كات له‌ تاوان و په‌شيمانه‌ له‌وه‌ى كردوويه‌تى يان وتويه‌تی، پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى: (ما من رَجُلٍ يُذْنِبُ ذَنْبًا ثُمَّ يَقُومُ فَيَتَطَهَّرُ ثُمَّ يُصَلِّى ثُمَّ يَسْتَغْفِرُ اللَّهَ إلا غَفَرَ له). صحيح سنن الترمذي: (1/128). واته‌: (هيچ پياوێك نيه‌ تاوانێك بكات، پاشان هه‌ڵبستێت ده‌ست نوێژ بشوات، پاشان نوێژ بكات، پاشان داواى لێ خۆش بوون له‌ خوداى په‌روه‌ردگار بكات، ئيلا خوداى گه‌وره‌ لێى خۆش ده‌بێت).

8- صلاة الاستسقاء:

واته‌: نوێژى داواكردنى باران بارين له‌ خوداى په‌روه‌ردگار كاتێك باران نه‌بارێت.  چۆنيه‌تى نوێژى باران بارين وه‌كو نوێژى جه‌ژنه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى شار ده‌كرێت، نوێژه‌كه‌ دوو ڕكه‌عه‌ته‌ له‌ ڕكه‌عه‌تى يه‌كه‌م دا حه‌وت ته‌كبير وه‌كو نوێژى جه‌ژن ده‌كرێت وه‌ له‌ ڕكه‌عه‌تى دووه‌م دا پێنج ته‌كبير ده‌كرێت جگه‌ له‌ دوو ته‌كبيره‌كانى چونه‌ ڕكوع ، وه‌ ئه‌م ته‌كبيرانه‌ پێش خوێندنى سوڕه‌تى فاتيحايه‌ وه‌ ئه‌م نوێژه‌ به‌ جه‌ماعه‌ت ده‌كرێت ئيمام له‌ خوێندنى قورئان دا ده‌نگى هه‌ڵده‌بڕێت (بُغية المتطوع فى صلاة التطوع ، ص130). وه‌ سوننه‌ته‌ خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ ملكه‌چى و خۆ شكاندن بۆ خوداى په‌روه‌ردگار به‌ره‌و شوێنى نوێژه‌كه‌ كه‌ به‌ڕێ بكه‌ون، وه‌ به‌ زيكركردن و دوعا كردن و لێ خۆش بوون به‌ ڕێ بكه‌ون.

تيبَبينى: له‌به‌ر درێژ بونه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه‌ ناتوانم بۆ گشتى به‌ڵگه‌ى صحيح باس بكه‌م.

9- صلاة الكسوف والخسوف:

واته‌ نوێژى مانگ گيران و خۆر گيران، ئه‌م نوێژه‌ سوننه‌تى مۆكه‌ده‌يه‌، پێش ده‌ست پێكردنى بانگ و قامه‌تى بۆن ناكرێت، به‌ڵام سوننه‌ته‌ بوترێت (الصلاة جامعة) اخرجه الشيخان .  نوێژى خۆرگيران و مانگ گيران به‌ جه‌ماعه‌ت ده‌كرێت له‌ مزگه‌وت وه‌ ئيمام به‌ ده‌نگ قورئان ده‌خوێنێت، وه‌ ئه‌و دوو نوێژه‌ هه‌ر يه‌كه‌يان پێك هاتوون له‌ دوو ڕكه‌عه‌ت به‌ڵام هه‌ر ڕكه‌عه‌ت دوو ڕكوعى تێدايه‌، وه‌ دوو ڕاوه‌ستانى تێدايه‌، واته‌ له‌ يه‌ك ڕكه‌عه‌ت دا دوو جار فاتحه‌ و قورئان ده‌خوێنرێته‌وه‌ دووجار ڕكوعيش ده‌بردرێت، پاشان سوجده‌ ده‌بردرێت و ڕكه‌عه‌تى دووه‌ميش وه‌كو يه‌كه‌م ده‌كرێت، ئينجا سه‌لام ده‌درێته‌وه‌، وه‌ سوننه‌ته‌ ئيمام له‌ دواى نوێژه‌كه‌ ئامۆژگارى خه‌ڵك بكات به‌ له‌ خوا ترسان و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لاى خودا. انظر: حديث البخاري: رقم:907.

10- صلاة التسبيح: 

ئه‌م نوێژه‌ بۆيه‌ پێى ده‌وترێت (صلاة التسبيح) چونكه‌ زيكرى (سبحان الله، والحمدلله، ولا إله إلا الله، والله أكبر) ى تێدا ده‌كرێت.پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) به‌ (عباس)ى مامى فه‌رمووه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م نوێژه‌ ئه‌نجام بده‌ى خوداى گه‌وره‌ له‌ گشت تاوانه‌ بچوك و گه‌وره‌كانت خۆش ده‌بێت. ئه‌م نوێژه‌ پێك هاتووه‌ له‌ چوار ڕكه‌عه‌ت، له‌ هه‌ر ڕكه‌عه‌تێك له‌م چوار ڕكه‌عه‌تانه‌ سوره‌تى فاتيحه‌ له‌گه‌ڵ سوره‌تێك ده‌خوێندرێت، پاشان له‌ دواى قورئان خوێندنه‌كه‌ زيكرى (سبحان الله، والحمدلله، ولا إله إلا الله، والله أكبر) پازده‌ جار ده‌كرێت ، پاشان ده‌چيته‌ ڕكوع و له‌ دواى زيكرى ڕكوع ده‌ جار ئه‌م زيكره‌ى پێش ئێستا ده‌كرێت، پاشان هه‌ڵده‌ستى له‌ ڕكوع و ده‌ڵێى (سمع الله لمن حمده) پاشان ده‌ جار زيكره‌كه‌ ده‌كرێت، پاشان بڕۆ بۆ سوجده‌ له‌ دواى زيكرى سوجده‌ ده‌ جار زيكره‌كه‌ بڵێ، پاشان سه‌رت هه‌ڵبڕه‌ له‌ سوجده‌ و ده‌ جار زيكره‌كه‌ بڵێ، پاشان بڕۆوه‌ سوجده‌ دووباره‌ زيكره‌كه‌ ده‌ جار بڵێ،پاشان سه‌رت هه‌ڵبره‌ له‌ سوجده‌ ده‌جار زكره‌كه‌ بڵێ كه‌ كۆى كشتى زكره‌كان له‌هه‌ر ڕكاعه‌تێكدا ده‌كاته‌ (75) زكر، به‌م شێوه‌يه‌ هه‌ر چوار ڕكه‌عه‌ته‌كان ده‌كرێت، بُغية المتطوع فى صلاة التطوع

 وه‌ هه‌روه‌ها هه‌ندێك سوننه‌تى تريش هه‌يه‌ وه‌كو (صلاة القادم من السفر) واته‌ كردنى دوو ڕكه‌عه‌ت سوننه‌ت له‌ مزگه‌وت كاتێك له‌سه‌فه‌ر دێيته‌وه‌، وه‌ نوێژى (تحية المسجد) واجبه‌ و هه‌ر كه‌سێك بچێته‌ مزگه‌وت پێش دابنيشێت ده‌بێت دوو ڕكه‌عه‌ت نوێژ بكات ، صحيح البخارى : (444) ومسلم : (714).

 وه‌ هه‌روه‌ها هه‌ندێك نوێژ هه‌يه‌ به‌ ناوى سوننه‌ت ده‌كرێت به‌ڵام سوننه‌ت نيه‌ و بيدعه‌يه‌، وه‌كو تايبه‌ت كردنى شه‌و نوێژ ته‌نها به‌ شه‌وه‌كانى مانگى ڕه‌جه‌ب، وه‌ نوێژى به‌ دوورخستنه‌وه‌ى به‌ڵاو ناخۆشي، وه‌ دوو ڕكه‌عه‌ت نوێژ له‌ پێش خوتبه‌ى جومعه‌ هه‌ستانه‌وه‌ به‌ كۆمه‌ڵ ، ئه‌وه‌ى ڕاسته‌ زۆر سونه‌ت بكرێت له‌ ڕۆژى جومعه‌دا نه‌ك ته‌نها دوو ڕكه‌عه‌ت به‌ كۆمه‌ڵ.

تيبَبينى: زۆر كه‌س هه‌يه‌ پرسيار ده‌كات و ده‌ڵێت: ئايه‌ نيه‌تى  شه‌و نوێژ چۆنه‌؟ يان هه‌ر نوێژێك له‌ نوێژه‌كان؟ له‌ وڵامدا ده‌ڵێين هيچ عيباده‌تێك له‌ عيباده‌ته‌كان به‌بێ نيه‌ت پاكى بۆ خوداى گه‌وره‌ قه‌بووڵ نابێت، به‌ڵام نيه‌ت هێنان به‌ دڵه‌و په‌يوه‌ندى به‌زمانه‌وه‌ نيه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) نيه‌تى به‌زمان نه‌هێناوه‌و وه‌فه‌رمانيشى پێ نه‌كردووه‌، بۆيه‌ نابێت نيه‌ت به‌زمان بوترێت چونكه‌ بيدعه‌يه‌و زياد كراوه‌ له‌دين (بُغية المتطوع فى صلاة التطوع ، ص97).

وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم

كۆكردنه‌وه‌وئاماده‌كردنى مامۆستا هەلگورد مصطفى گه‌ڵاڵەیى





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٧/٠٣/١٩
         
هاووپۆل / بەش : ڕوونکردنەوەی شەرعی

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌