Blogging Gadgets











دەربارەی ئێمە



ماڵپه‌رى فه‌رمووده‌ بناسه‌ :



1_  فه‌رمووده‌ مينبه‌رێكه‌ بۆ
گه‌ياندنى ئايينى پاكى ئيسلام به‌هه‌موو كوردێك له‌سه‌ر ڕووى زه‌مين .



2_  پاككردنه‌وه‌ى بيروباوه‌ڕى
كورد له‌شيرك و هاوه‌ڵ بڕياردان و ئه‌فسانه‌ به‌كاره‌ سه‌ره‌كى يه‌كانى خۆمانى ده‌زانين.



3_  هه‌وڵ ده‌ده‌ين هه‌موو ئه‌و
بيدعه‌و داهێنراوانه‌ بخه‌ينه‌ ڕوو كه‌ بۆ په‌رستشه‌كان و عيباده‌ته‌كان زيادكراوه‌و
خراوه‌ته‌ نێو دينه‌وه‌ وه‌ موسوڵمانانى لێ وريا بكه‌ينه‌وه‌.



4_  ده‌بينه‌ سۆنگايه‌ك بۆ ناساندنى
قورئان و سوننه‌ته‌ ڕاسته‌كان به‌تێگه‌يشتنى پێشينى ئه‌م ئوممه‌ته‌.



5_  دوورين له‌هه‌موو بيروباوه‌ڕێكى
: (حيزبيانه‌ ، توندڕه‌وييانه‌ ، لاڕێيانه‌ ، تاكڕه‌وييانه‌ ، شل ڕه‌وييانه‌ ، ته‌فره‌قه‌يى
، پارچه‌گه‌رێتى ، مه‌زهه‌بگه‌رێتى ، په‌رته‌وازه‌يى).



6_ هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌ده‌ين كه‌ هه‌موو ئيمانداران له‌ده‌ورى قورئان و
سوننه‌ت كۆبكه‌ينه‌وه‌ به‌و تێگه‌يشتنه‌ى كه‌ پێشينه‌ چاكه‌كانى ئه‌م ئوممه‌ته‌ له‌سه‌رى
بوون و دوور بكه‌وينه‌وه‌ له‌ ته‌فره‌قه‌و حيزبايه‌تى و په‌رته‌وازه‌يى .



7_ به‌ڵگه‌ هێنانه‌وه‌و تێگه‌ياندن و پێگه‌ياندنى هه‌موو خوێنه‌رێك به‌قورئان
و سوننه‌ته‌ ڕاسته‌كان ، ڕێبازى هه‌ره‌ سه‌ره‌كيمانه‌ له‌كردارو گوفتارو نوسينه‌كانماندا.



8_  هه‌ق بێژى و ڕاست بێژى ناوه‌ڕۆكى
نوسين و بڵاوكراوه‌كانمانه‌.



9_  مه‌به‌ستمان ته‌نها گه‌ياندن
و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئايينى پيرۆزى ئيسلامه‌و خستنه‌ ڕووى فه‌رمووده‌ ڕاست و ته‌واوه‌كانى
پێغه‌مبه‌رى خوايه‌ (صلى الله عليه‌ وسلم) به‌هه‌موو خوێنه‌رێكى كورد زوبان له‌هه‌ر
جێ يه‌كى نيشته‌جێى ئه‌م جيهانه‌ بێت.




مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌