حوکمی بەرۆژوو نەبوونی قوتابیان بەمەبەستی ئیمتیحانات

حوکمی بەرۆژوو نەبوونی قوتابیان بەمەبەستی ئیمتیحانات

زانایان فەرمویانە دروست نیە بەمەبەستی خوێندن و تاقیکردنەوەکان لەمانگی رەمەزاندا بەرۆژوو نەبن چونكە خوێندن عوزرێکی شەرعی نیە بۆ بەرۆژوونەبون ؛ زانای پایەبەرز شێخ ابن باز ( رەحمەتی خوای لێبێت ) فەرمویەتی : (( لا يجوز للمكلّف الإفطار فى رمضان من أجل الامتحان ، لأن ذلك ليس من الأعذار الشرعية ، بل يجب عليه الصوم وجعل المذاكرة فى الليل إذا شق عليه فعلها فى النهار . )) . فتاوى الشيخ ابن باز" (4/223) . واتە : دروست نیە بۆ موسلمانی بالغ لەمانگی رەمەزاندا بەرۆژوو نەبێت بە مەبەستی ( الامتحان ) تاقیکردنەوە ؛ چونکە تاقیکردنەوە لەو عوزرە شەرعیانە نیە کە بەهۆیەوە رۆژوو نەگیرێت ؛ بۆیە واجبە رۆژوەکەی بگرێت و خوێندن و دەرسەکانی بخاتە شەو ئەگەر بەرۆژ لەسەری قورس بێت و نەتوانێت . بەڵام ئەگەر کەسێک شەو نیەتی بەرۆژووبوونی هەبوو بەیانیەکەی زۆر هیلاک بوو و نەخۆش کەوت و رۆژووەکە زیانی بۆ تەندروستی هەبوو ئەوکات بۆ ئەو دروستە بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە رۆژوەکەی بشکێنێت و دوای رەمەزان بیگرێتەوە ؛ بەڵام ئەگەر نەخۆش نەکەوێت و تەنها بۆ مەبەستی تاقیکردنەوە رۆژوەکەی بشکێنێت ئەوە دروست نیە و حەرامە والله أعلم .

نوسینی و ئاماده كردنى  : مامؤستا  هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی