حوکمی وێنە لەشەرعدا

حوکمی وێنە لەشەرعدا

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه وسلم.....

ئه م باسه بابێكه له كتێبى (الجامع الفريد) كه باس له حوكمى وێنه گرتن ده كات له ئيسلامدا، وه هه روه ها هه ڕه شه لێ كردن و گه وره يى تۆڵه و سزاى خوا باس ده كات به رامبه ر به وێنه گره كان، چونكه لايه نى وێنه گرتن و وێنه كێشان بابه تێكه په يوه ندى به ته وحيدو عه قيده وه هه يه ، هه ر له به ر ئه مه يه خواى گه وره سزاو تۆڵه يه كى زۆر سه ختى داناوه بۆ ئه و كه سانه ى كه كاريان وێنه گرتن و وێنه كێشانه ، له به ر ئه وه پێويسته ئێمه ى موسڵمان خۆمان له م كاره بپارێزين تابه ر هه ڕه شه و سزاى زۆر سه ختى خواى گه وره نه كه وين. ده توانين به شێوه يه كى زۆر كورت و پوخت له م باره وه بدوێين و ئاماژه به گرنگترين خاڵى په يوه ندى دار به باسه كه وه بكه ين ئه ويش به شێوه ى پرسيارو وه ڵام تا خوێنه ر به باشى له باسه كه بگات.

پرسیار 1: لايه نى وێنه گرتن يان وێنه كێشان چ په يوه ندی يه كى به لايه نى ته وحيدو عه قيده وه هه يه ؟

وه‌ڵام  : په يوه ندى نێوانيان له وه دايه كه كابراى وێنه گر يان وێنه كێش كاتێك وێنه ى روح له به رێك (مرۆڤــ- حيوانات) ده گرێت يان ده كێشێت ئه وه خۆى شوبهاندووه به لايه نى دروست كردن وه به خواى گه وره ، واته : ئه وه ى خواى گه وره دروستى كردووه ئه ميش وه كو خواى گه وره دروستى ده كاته وه ، سيفه تى خالقێتى بۆ خۆى ساز ده كات و ده ڵێت: خوا چۆن دروستى كردووه منيش وه كو ئه و دروستى ده كه م، له به ر ئه مه هه ر كه سێك ئه مه پيشه ى بێت پيشه كه ى پێچه وانه ى بيروباوه ڕو عه قيده كه يه تى، چونكه ده ست تێوه ردانه له سيفه تى خالقێتى خودادا، له به ر ئه وه ى مه سه له ى ته صوير (خلق)ه ، واته : شتێکه دروست ده كرێت و ئيبداعه ، چونكه شتێك له نه بوونه وه دێنێته بوون به و شێوه يه كابراى وێنه گرو وێنه كێش ڕوح له به ره كان لايه نى شه ريكايه تى بۆ خودا قه رار ده دات په نا به خودا له وه دا كه ده ڵێت: منيش دروستى ده كه م چۆن خواى گه وره دروستى كردووه .

پرسیار 2: ئايا به ڵگه هه يه له سه ر حه رامێتى وێنه گرتن و وێنه كێشان، وه له گه ڵ سزاى سه ختى ئاماده كراو بۆ وێنه گرو وێنه كێشه كان؟

وه‌ڵام : به ڵێ چه نده ها به ڵگه هه يه له سه ريان:.

1- عن ابن عباس(ڕەزای خوای لێبێت) قال: سمعت رسول الله(صلی اللە علیە وسلم) يقول:  (كل مصور في النار يجعل له بكل صورة صورها نفسا فيعذبه في جهنم) (متفق عليه، وانظر: صحيح الجامع الصغير: 4554، ومشكاة المصابيح: 4498، وصحيح الترغيب والترهيب: 3054). واته : هه موو وێنه گرو وێنه كێشێك له ئاگردايه ، وه بۆ هه ر وێنه يه ك كه گرتوويه تى يان كێشاويه تى نه فسێكى بۆ دروست ده كرێت و سزاى ده دات له ئاگردا. وه هه روه ها له ڕيوايه تێكى تردا كه به مه رفوعى هاتووه ده فه رمێت:  (من صور صورة في الدنيا كلف أن ينفخ فيها الروح يوم القيامة وليس بنافخ) (صحيح الجامع الصغير: 6371). واته : هه ر كه سێك وێنه يه ك بگرێت يان بيكێشێت له دونيادا خواى گه وره ته كليفى لێ ده كات له قيامه تدا كه ڕوح بكات به به ريدا له گه ڵ ئه وه شدا ناتوانێت.

تێبينى يه ك:

هه ردوو بڕگه ى (كل)، و(من)، دوو بڕگه ى گشتين هه موو وێنه يه كى ڕوح له به رو هه موو وێنه گرێك ده گرێته وه . وه هه روه ها له عائيشه وه (خواى لێ ڕازى بێت پێغه مبه ر(صلی اللە علیە وسلم) فه رموويه تى: (أشد الناس عذابا يوم القيامة الذين يضاهون بخلق الله) (صحيح سنن النسائي: 5356، ومشكاة المصابيح: 4495). واته : به هێزترين سزا له قيامه تدا كه ئاماده كراوه بۆ كه سانێكه كه خۆيان ئه شوبهێنن به خوا، وه لايه نى دروست كردن وه له به ر ئه وه وێنه گرو وێنه كێشان ئه وانه ى به رده وام خه ريكى وێنه گرتن و وێنه كێشانن له قيامه تدا توندترين سزايان بۆ دانراوه له به ر ئه وه ى له مه سه له ى خالقى دا خۆيان شوبهاندووه به خواى گه وره .

پرسیار 3: واتاى (يضاهون بخلق الله) چى يه ؟

وه‌ڵام : خۆ شوبهاندنه به خواى گه وره له مه سه له ى خالقى دا به وێنه گرتنى يان وێنه كێشانى دروست كراوه كانى خواى گه وره كه ڕوح له به رن جا مرۆڤــ بێت يان حه يوانات. به ڵگه بۆ ئه مه : عن أبي هريرة(ڕەزای خوای لێبێت) قال: سمعت رسول الله(صلی اللە علیە وسلم) يقول: قال الله تعالى: (ومن أظلم ممن ذهب يخلق كخلقي، فليخلقوا ذرة أو ليخلقوا حبة أو شعيرة) (أخرجه البخاري ومسلم، وانظر: صحيح الترغيب والترهيب: 3056). واته : كێ له و كه سه زاڵم تره كه دروستى بكات وه كو شێوه ى ئه وانه ى من دروستم كردووه له ڕوح له به ران جا ئه گه ر ئه وانه ڕاست ده كه ن و ده توانن با مێرووله يه كى بچوك دروست بكه ن، يان ده نكه گه نمێك كه بچێنرێت سه وز بێت، يان ده نكه جۆيه ك گه ر ئێوه ڕاست ده كه ن و به توانان.

پرسیار 4: واتاى ئه م وشانه چى يه كه له حه ديسه كه دا هاتووه ؟

وه‌ڵام  : الذرهمه به ست پێى مێرووله يه كى بچوكه . حبه : ده نكێكى بچوك له گه نم يان جۆ.

پرسیار 5: مه به ست له م حه ديسه له چى دايه ؟

وه‌ڵام : مه به ست له م حه ديسه بێ ده سه ڵاتى وێنه گره كان و وێنه كێشه كان ده سه لمێنێ له كارى دروست كردندا، له پێشدا خواى گه وره ته كليفى ئه وه ى لێ ده كات كه با ڕوح له به رێك كه وا مێرووله يه كى بچوكه دروست بكات، پاشان ده فه رمێت: گه ر ڕوح له به رتان بۆ دروست ناكرێت فه رموون شتێكى بچوكى وه كو ده نكه گه نمێ يان جۆيه ك دروست بكه ن كه ئه م داوايه سووكتره له داواكه ى پێش خۆى، به ڵام ئه وان بێ ده سه ڵاتن له م حاڵه ته يشدا ناتوانن هيچ شتێك دروست بكه ن.

*ئه و سوودانه ى له م فه رموودانه وه رده گيرێت:.

1- حه رامێتى وێنه گرتن يان وێنه كێشان ده سه لمێنێ، وه يه كێكه له تاوانه گه وره كان.

2- دانانى سزايه كى زۆر سه خت بۆ وێنه گره كان و وێنه كێشه كان كه دانراوه له گه ڵ  ئه وه ى كه له هه موو خه ڵكى سزايان زۆر تره .

3- خواى گه وره بۆ گرتنى هه ر ڕه سمێك كه گرتوويه تى يان كێشاوێتى نه فسێكى بۆ دروست ده كات كه سزاى پێ ده دات له ناو جه هه نمدا، وه فه رمانى پێ ده كات كه ڕوح بكات به به ريدا.

پرسیار 6: هه ڵسوكه وتت به رامبه ر وێنه و ڕه سم كه گيراوه يان كێشراوه ده بێت چۆن بێت؟

وه‌ڵام : هه ڵسوكه وتمان به رامبه ريان ده بێت به و شێوه بێت كه پێغه مبه رى خودا(صلی اللە علیە وسلم) فێرى كردووين يان فه رمانى پێ كردووين كه چۆن بين وه ك له م فه رمووده يه دا به ڕوونى فه رمانى پێ كردووين كه چۆن بين. عن أبي الهياج الأسدي قال: (قال لي علي(ڕەزای خوای لێبێت) : ألا أبعثك على ما بعثني عليه رسول الله(صلی اللە علیە وسلم) لا تدعن قبرا مشرفا إلا سويته ولا صورة في بيت إلا طمستها) (صحيح سنن النسائي: 2031).

* واتاى هه ندێ له ووشه كانى فه رمووده كه :

أبعثك: ناردن و فرمان پێ كردن.

لا تدع: مه يهێڵه .

طمستها: نه ختى بكه و ڕێكى بكه ره وه .

مشرفا: به رزيه كى به رز.

سويته: يه كسان كردن تا ئاستى ڕووى زه وى.

واتاى فه رمووده كه : أبي الهياج الأسدي ده فه رمێت: ئيمامى على(ڕەزای خوای لێبێت) پێى فه رمووم بتنێرم بۆ كارێك كه پێغه مبه رى خودا(صلی اللە علیە وسلم) منى پێ ناردووه پێشتر ئه ويش ئه وه يه كه هيچ قه برێكى به رز نه بينيت له چاو قه بره كانى تردا كه به رزه ئيلا ته ختى بكه تا له گه ڵ ئه وانه ى تردا يه كسان ده بێت، يان هيچ قه برێك نه بينيت كه خانووى له سه ر كرا بێت ئيلا خانووه كه بڕوخێنى، وه هيچ وێنه يه ك كه ڕوح له به ر بێت نه بينيت ئيلا له ناوى به ريت ونه يهێڵيت وبيفه وتێنيت ، بتنێرم بۆ كارێكى ئه وها كه پێشتر پێغه مبه رى خودا(صلی اللە علیە وسلم) منى پێ ناردووه . كه واته هه ڵوێستمان به رامبه ر وێنه ڕوح له به ره كان شكاندن و له ناو بردنيانه ، نه هێشتنيانه له ناو ماڵدا يان له هه ر شوێنێك كه وێنه و ڕه سمى تێدايه .

* ئه و سودانه ى له م فه رمووده يه دا وه رده گيرێت:

1- حه رام بوونى دانانى ڕه سم له ناو مه جليسدا يان هه ڵواسينى به قه د ديوارى ماڵه وه .

2- پێويسته وێنه گيراوه كه بشكێنرێ و بفه وتێنر الذره به پێى توانا.

3- پێويسته قه برى به رزه وه بوو لاببرێت و ته سويه بكرێ له گه ڵ زه ويدا تا وه ك قه برى سوننه تى لێ دێت، ئه مه ش ئه ركى سه رشانى كاربه ده ستانه نه ك تاك تاكى خه ڵكى بۆ ئاگاداريتان.

* لايه نى لابردن و شكاندن و فه وتاندنى وێنه كان بۆچى؟

- چونكه ئه و كه سانه ى كه وێنه كه يان گرتووه يان نه خش كێشاوه خۆى شوبهاندووه به خواى گه وره تۆش كه ڕێگه ت پێ داوه كه وێنه ت بگيرێت يان بكێشێت تۆش به شدار ده بيت له تاوانه كه يدا چونكه يارمه تى و هاوكاريت كردووه بۆ كارى خراپ و سه رپێچى.

* لايه نى گۆڕه كه بۆچى؟

- چونكه به رز كردنه وه ى گۆڕه كه له چاو ئه وانى تردا سه رده كێشێت بۆ فيتنه و ئاژاوه و خه ڵك له دين لاده دات به هۆى كابراى ناو گۆڕه كه وه كه تۆ پێت وايه فه زڵى به سه ر ئه وانى تردا زياتره وه سه رده كێشێ بۆ كوفرو هاوبه ش بڕياردان بۆ خودا. پاش ئه وه ى زانيمان حوكمى وێنه گرتن و وێنه كێشان چی يه ، وه حوكمى هێشتنه وه ى له ماڵدا چى يه ، ئێستا دێينه سه ر ئه وه ى كه حوكمى وێنه گره كه يان وێنه كێشه كه چى يه ؟

پرسیار 7: حوكمى وێنه گرو وێنه كێش چى يه ؟

وه‌ڵام : حوكمى وێنه گرو وێنه كێش ئه مه يه :

1- ئه گه ر مه به ستى له و وێنه يه كه گرتوويه تى يان كێشاوێتى يان دروستى كردووه خۆ شوبهاندن بێت به خواى گه وره وه ، يان بۆ ئه وه دروستى بكات كه بپه رسترێت و به ندايه تى بۆ بكرێت وه ك بت دروست كه ره كان و بڵێ خوا چۆن دروستى كردووه منيش به و شێوه ده توانم دروستى بكه م له م حاڵه ته دا كابراى وێنه گره كه كافر ده بێت و ئيشه كه يشى پێچه وانه ى بيروباوه ڕه كه يه تى، په نا به خوا.

2- ئه گه ر مه به ستى له و وێنه يه خۆشوبهاندن نه بوو ته نها بۆ جوانى يان يان بۆ حه ز يان بۆ هه ر شتێكى تر مه به ستى بوو ئه وا له و كاته دا كابراى وێنه گره كه فاسقه ، چونكه ڕه سم گرتن و كێشان تاوانێكى گه وره يه ، هه ركه سێكيش تاوانى گه وره ئه نجام بدات فاسق ده بێت په نا به خوا گه ر به رده وام بوو له سه رى، وه شايسته ى ئه وه يه كه هه ڕه شه ى لێ بكرێت و عقوبه يه كى به هێزو توندو تۆڵى بۆ به كاربهێنرێ .

پرسیار 8: مه به ست له وێنه حه رامه كان كامانه يه كه بكه ره كه ى سزايه كى زۆر سه خت و دژوارى بۆ دانراوه ؟

وه‌ڵام : مه به ست له وێنه حه رام كراوه كان ئه و وێنانه ن كه ڕوحيان تێدايه به شێوه يه كى گشتى، وه (مرۆڤــ و حه يوانات) به شێوه يه كى تايبه تى جا ئه م وێنانه به كامێرا وێنه ى بگيرێت يان به كامێراى ڤيديۆ بێت يان موبايل بێت يان به ده ست دروست بكرێت يان له سه ر دار هه ڵبكۆڵرێت يان به مواد دروست بكرێت به شێوه ى جسم و هه يكه ل يان به شێوه ى په يكه رو بت دروست بكرێت، واته : به هه رشتێك و به هه ر شێوه و شكڵێ تا ڕۆژى قيامه ت هه مووى حه رامه و حوكمه كه يش بۆ گشتی يه ، وه هه موو به ڵگه كانيش ده ليلن له سه ر هه مووى به ڵام جگه له وێنه ى (مرۆڤــ و حيوانات) هه موو وێنه يه كى تر دروسته و ئاسايى يه چۆن وێنه ى ده گرى بۆچى ده يگرى بۆ چ مه به ستێ هه مووى دروسته و ڕێى پێ دراوه .

تێبينى: هه ر كاتێك ئه گه ر سه رى ڕه سمه كه لێ بكه يته وه ئه وا ئه و كات ڕه سمه كه كاريگه رى نامێنێت واتا ڕه سم به سه ره وه ڕه سمه هه ر كاتێك سه رى پێوه نه ما وه كو بێ ڕوحێكى لێ دێت و ئه م حوكمانه شمولى ناكات.

پرسیار 9 : له به ر چى وێنه گرتن و كێشان و دروست كردنى ڕوح له به ر حه رام كراوه ؟ هۆكاره كه ى چى يه ؟ بۆچى ئه و سزا قورسه ى بۆ دانراوه ؟

وه‌ڵام : هۆكاره كه ى ئه وه يه كه هه ڵسان به و ئيشه ده ست تێوه ردانيكه له ئيشى خواى گه وره و خۆ شوبهاندنه به ئه و، وه جۆرێكه له بێ ئه ده بى نواندن به رامبه ر به خودا، چونكه خواى گه وره خالقى ئێمه يه چۆن بيه وێت ئاوها ئێمه دروست ده كات و شێوه و شكڵمان پێ ده به خشێت، وه ڕزق و ڕۆزيمان ده دات وه ئه مانژێنێت و ده مان مرێنێت خواى گه وره خۆى وێنه ى دروستكراوه كانى ده كێشێت و خۆيشى دابه شى ده كات به سه رياندا مرۆڤــ شێوه ى ئه وها بێت، حه يوانات شێوه يان ئاوها بێت دروستكراوه كانى تر شێوه يان ئاوها بێت له به ر ئه م لاسايى كردنه وه ى خواى گه وره له دروستكراوه كانيدا ئه وا خۆشوبهاندنه به خواى گه وره وه له وه ى خواى گه وره چۆن دروستى كردووه ئه ميش به هه مان شێوه و شكڵ و قه باره دروستى ده كاته وه ، هه ر له به ر ئه مه يه كه كابراى وێنه گرو وێنه كێش هه ر كاتێك كه وێنه يه ك دروست ده كات بۆى ده بێت به نه فسێك ئازارى پێ ده درێت و داواشى لێ ده كرێت كه ڕوح بكات به به ريدا، به ڵام ناتوانێ له به ر ئه وه به قه ده ر ئه و وێنه يه ى له دونيا كێشاوێتى ده بێت بمێنێته وه له ئاگردا، وه سزاكه ى له هى هه موو كه س زياتره چونكه تاوانه كه ى گه وره يه .

پوخته ى قسه : ڕه سمه كان ده كرێن به چه ند به شێكه وه :.

1- هه ندێكيان جائزن و ڕێگه پێ دراون وه ك وينه ى دارو شاخ و ده ريا و خانوو سه ياره و ڕۆژ و مانگ.... هتد، ئه وانه يشى
ڕێگه پێ نه دراون وێنه ى ڕوح له به ره له مرۆڤــ بێت يان حه يوانات كه سزاى زۆر سه ختى بۆ دانراوه .

2- وه ڕه سمى په يكه رو بت و ته ماپيل هه موو ئه مانه ش حه رامن و ڕێگه پێ نه دراون به تێكڕاى يه كده نگى زانايان.

3- ئه و ڕه سمانه ى كه سێبه ريان نى يه ، يان به شێوه ى هه يكه ل دروست نه كراون واته : به بۆيه دروست كراون حه رامن به لايه نى زۆربه ى زاناكانه وه له به ر گشتى به ڵگه كان.

4- ئه وه ى كه بۆته به ڵايه كى گشتى كه ڕه سم گرتنێكى بچوكه بۆ كارى معامه لات و هه ويه و جنسيه كه به ڕاستى ئه مه ش جۆرێكه له به ڵا ئه مانه لايه نى زه روره ته و دروسته ئه وه نده ى كه مه به سته كه ت ته واو بكات دروسته و رێ پێدراوه .

5- ئه گه ر وێنه به سه ر ڕاخه ر يان فه رشێكه وه بوو خه ڵكى به سه ريدا ده ڕۆيشتن ئه وا دروسته و هيچى تێدا نى يه ، چونكه بۆ بێ ڕێزى وإهانه يه و بێنرخه له لات وبه سه ريدا ده ڕۆيت، ياخود هه ندێ جار وێنه به پۆشاكى ژێره وه يه به تايبه تى به (حفاظه) ى منداڵه وه ئه ميش به هه مان شێوه بۆ بێ ڕێزى ئه و وێنه يه يه وئاسايى يه چونكه منداڵ  ميز وپيسى به سه ردا ده كات.

6- هه روه ها دروسته له ماڵدا بۆ كيژۆڵه بچوكه كان كه بووكه شووشه يان هه بێت بۆ ئه وه ى يارى پێ بكه ن وخۆيانى پێ سه رقاڵ بكه ن، هه روه ها وه كو ڕاهێنانێك بۆ داهاتويان كه چۆن منداڵ په روه رده بكه ن، به ڵگه يشمان بۆ ئه م قسه يه دوو فه رمووده يه : - عائيشه (خواى لێ رازى بێت) ده فه رمووێت: (من له ماڵه وه بووكه شوشه م هه بوو بۆ يارى كردن، پێغه مبه ريش(صلی اللە علیە وسلم) ده چوو هاوڕێكانمى بانگ ده كرد بۆ ئه وه ى له گه ڵمدا يارى بكه ن) [أخرجه البخاري ومسلم وأحمد].

- له ربيع بنت معوذ ده فه رمێت: پێغه مبه ر(صلی اللە علیە وسلم) به يانى ڕۆژى عاشورا(10ى محرم) هه واڵى نارد بۆ دێهاته كانى ده وروبه رى مه دينه وپێيانى فه رموو: (هه ركه سێك له ئێوه كه ڕۆژى لێ بۆته وه وبه ڕۆژوو نه بووه با ئيتر شت نه خوات هه تا ئێواره ، وه ئه وه يشى كه به ڕۆژووه با به رده وام بێت له سه ر ڕۆژووه كه ى) ( صحيح سنن ابن ماجة: 1735). ئێمه يش به ڕۆژوو ده بووين ومنداڵه كانيشمان به ڕۆژوو ده بوون، دوايى ده چوين بۆ مزگه وت له خورى بووكه شووشه مان بۆ دروست ده كردن بۆ ئه وه ى كاتێك ئه و منداڵانه بگرينايه يان برسيان بووايه ، ئه و بووكانه مان پێ بدانايه بۆ ئه وه ى ژيره وه بوونايه و وبرسێتيان بير بچوايه ته وه .

چه ند تێبينيه ك:

1- كه سى وێنه گر يان وێنه كێش كاتێك وێنه يه ك ده گرێت يان ده كێشێت ئه و كه سه سته م كاره ، چونكه خواى گه وره له حه ديسه قودسيه كه دا ده فه رمێت: (ومن أظلم ممن ذهب....). واته : كێ له وه سته م كارتره .... كه دروستى بكات وه كو ئه وانه ى كه من دروستم كردووه ...) ئه م فه رمووده يه ئه وه ده سه لمێنێت كه كه سى وێنه گرو وێنه كێش زاڵمه به هۆى ئه و كاره ى كه ده يكات ئه مه ش بۆ ئه وه يه كه ئه و ڕاستى يه بزانێت و لێى دوور بكه وێته وه كه ئه وه نده تاوانێكى سه خته .

2- له حه ديسه كه دا ده فه رمێت: (فليخلقوا ذرة...) ئه م زاراوه يه هه م بۆ ئه مر كردنه ، هه م بۆ ته حه داو بێ ده سه ڵاتى يه ، چونكه ئه وان ئيشى خالقێتى يان بۆ خۆيان هه ڵبژاردووه كه ناشتوانن خواى گه وره ته حه دايان ده كات پێيان ده فه رمێت: كه ئێوه ده ڵێن ئێمه ش شت دروست ده كه ين فه رموون مێرووله يه كى بچوك دروست بكه ن، پاشان ده فه رمێت: ئه گه ر ناتوانن له وه ئاسانتر فه رموون ده نكه گه نمێك يان جۆيه ك دروست بكه ن كه كاتێك بيچێنيت سه وز بێت له داهاتودا، كه واته ئه وانه ى خه ريكى وێنه گرتن و وێنه كێشانن بێ ده سه ڵاتن خۆيان له شانى كارێك داوه كه ناتوانن سه ركه وتووبن تێيدا.

3- يان وێنه كێش كاتێ وێنه كه ده كات بڵێت مه به ستم خۆشوبهاندن نى يه يان مه به ستم ته نها بۆ حه زو خۆشيه له و كاره مدا هيچ كابراى وێنه گر جياوازى نى يه گرنگ ده ره نجامى ئيشه كه يه كه ڕووى داوه و وێنه كه ى گرتووه يان كێشاوێتى، چونكه وه كو كه سێك وايه كه پۆشاكى كوفرو ناشه رعى له به ر بكات و بڵێت مه به ستم خۆشوبهاندن نى يه به ئه وانه وه ، تۆ گرنگ ئه وه يه پۆشاكه كه ت له به ر كردووه ناشه رعى يه جا مه به ستت ئه وه بێت يان ئه وه نه بێت له به ر ئه وه مه سه له ى ڕه سم گرتن خۆشوبهاندنه به خواوه له كارى خالقى دا جا بزانى يان نه زانى، مه به ستت ئه وه بێت يان ئه وه نه بێت، ئه گه ر حوكم له سه ر مه به ست بدرێت ئه و كات ئه وا زۆر شتى حه رام حه ڵاڵ  ده كرێت و تاوانباريش وون ده بێت.

4- هه ر وێنه يه ك بگيرێت يان بكێشرێت ئه گه ر ته نها ره نگ كردن بێت، يان ته نها هێڵكارى-يه كه ى بێت ئه ميش هه ر حه رامه . له به ر ئه وه ى فه رمووده كه هه موو وێنه گرێك ده گرێته وه ، پاشان كه پێغه مبه رى خوا(صلی اللە علیە وسلم) هاته وه بۆ ماڵى عائيشه (خواى لێ رازى بێت) تووڕه بوونى له نێو چه وانى پێغه مبه ر(صلی اللە علیە وسلم) ده بينى، پاشان چاوى به پارچه قوماشێك كه وت كه ڕه سمى تيا بوو عائيشه (خواى لێ رازى بێت) ووتى تاوانێكم كردووه ؟! پێغه مبه ر(صلی اللە علیە وسلم) فه رمووى: ئه وانه ى ئه م ڕه سمانه يان دروست كردووه سزا ده درێن له سه رى و پێشيان ده ووترێت ڕووح بكه ن به به رياندا له قيامه تدا. خۆ ئه و ڕه سمه ى له سه ر قوماشه كه بوو نه سێبه رى هه بوو نه جسميش كه واته فه رق ناكات ڕه سمه كه هه رچۆنێك بێت.

5- لايه نى وێنه كه به ئاله يه ك وه ك ئه وه ى كه ئه مڕۆ زۆرترين ڕه سم به كامێرا ده گيرێت، ئه وه ى كه ڕه سم گرتن به حه ڵاڵ  ده زانن ده ڵێن: مه به ست له حه ديسه كان وێنه كێشانه به ده ست يان په يكه ر دروست كردنه به ده ست، ده ڵێن: به كامێرا ڕه سم گرتن جياوازه له گه ڵ  به ده ست ڕه سم كێشان، هه رچه نده هيچ به ڵگه يه كيان پێ نى يه بۆ سه لماندنى قسه كانيان باشه كاتێك كامێرا ده هێنرێت فليمێكى تێ ده كرێت پاشان وێنه كانى پێ ده گيرێ پاشان كه ده چێت ده يشۆرێته وه هه موو ئه مانه به ده ست ناكرێت هه ر ده ست نى يه په نجه ده نێت به دوگمه كه دا بۆ گرتن، هه ر ده ست نى يه بۆ جوڵه و ئاراسته ى كامێراكه بۆ ڕووى وێنه بۆگيراوه كه ، باشه ئه گه ر ده ست نه بێت كامێرا له خۆوه ئه م كارانه ده كات هه موو ئه م ڕاكردن و پشت كردنه له به ڵگه كان بۆ حه ڵاڵ  كردنى ڕه سم گرتنه كه كراويشه .

6- هه روه ها كامێراى ڤيديۆيش هه مان حوكمى هه يه به هۆى ئه و سيفه تانه ى كه هه يه تى بۆ ته صويرى ڕوح له به ره كان ته نها شتێك له تصويردا ڕێگه ى پێ درابێت ئه وه يه ئه و ته صويره بۆ كارى شه رعى و سود گه ياندن به موسڵمانان به كاربهێنرێت، بۆ ته صويرى بێ ڕوح ديسان دروسته ، به ڵام بۆ كارى زيان به خش و بێ كه ڵك حه رامه و هه مان سزا و حوكمى وێنه گرى هه يه ، بۆيه پێويسته زۆر به ئاگابين له به كارهێنانى ئه م ئامێره دا بزانى بۆ چ مه به ستێك به كارى ده هێنيت تا به ر سزاو هه ڕه شه ى سه ختى په روه ردگار نه كه وى.

7- ئه گه ر ڕه سمى ڕوح له به ر هه بێت له ماڵه كه تدا يان له دووكانه كه تدا يان له هه ر شوێنێكدا ده بێت له ناوى به ريت و نه يهێڵيت جا ڕه سمه كه به كامێرا گيرا بێت، يان به ده ست كێشرا بێت، يان وه كو په يكه رو بت و جسم دروست كرا بێت، يان وه كو له عابه ى ده ستى منداڵان دروست كرابێ يان هه ڵواسرابێ به قه د ديواردا، يان دانرابێ له سه ر مێز، يان ڕه سمه كه به پۆشاكه وه بێت، وه ك په رده ى ماڵه وه يان به به تانى و لێفه ى نوستنه وه بێت يان به ڕاخه رێكه وه بێت يان به ئه شياى ناو ماڵه وه بێت، وه كو قاپ و شتى پێويستى ماڵ  بۆ هه ر مه به ستێك بێت ڕه سمه كه بۆ يادگارى بێت يان بۆ به گه وره زانين يان بۆ ئيسراحه تى ده روونى بێت، به هه ر شێوه و شكڵا و قه باره يه ك بێت هه وڵ بده ئه وه ى ئه توانى له ناوى به ره ئه گه ر نه توانى به س كه له سه ره كه ى لێ بكه ره وه ، ئه گه ر نه توانى ته شويشى له سه ر بكه تا شێوه ى كه له سه ره كه ى ده گۆڕێت، وه ك چۆن پێغه مبه ر(صلی اللە علیە وسلم) پارچه قوماشه كه يان بۆ كرد به دوو كه رته وه شێوه ى ڕه سمه كه ى له سه ر نه ماو به كارى هێنا وه كو به رگێك بۆ سه رين و ئه و شتانه ، چونكه به هه بوونى ئه و ڕه سمانه مه لائيكه ى ڕه حمه تى خوا نايه ن به ماڵدا، وه كو پێغه مبه رى خوا(صلی اللە علیە وسلم) ده فه رمێت: (لا تدخل الملائكة بيتا فيه كلب ولا صورة) (صحيح الجامع الصغير: 7262). واته : مه لائيكه ى ره حمه ت خوا ناچنه ماڵێكه وه كه سه گ يان وێنه ى تێدا بێت. هه روه ها له فه رمووده ى تردا پێغه مبه رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) ده فه رمێت: {جبريل (سه لامى خواى لێ بێت) هات بۆ لام وپێى وتم: دوێنێ شه و ويستم بێم بۆلات به ڵام ئه وه ى ڕێگر بوو له نه هاتنم ئه وه بوو په يكه رێك له سه ر ده رگاكه تان بوو، وه له ماڵيشه وه په رده كه تان وێنه ى پێوه بوو، له هه مان كاتدا سه گێكيش له ماڵتاندا هه بوو،جا فه رمان بكه ئه و په يكه ره سه ره كه ى لێ بكرێته وه تا وه كو دارێكى لێ دێت، هه روه ها ئه و په رده يه بكه به دوو پارچه وه وبۆ به رگه پشتى(باليف) به كارى بهێنه ، پاشان سه گه كه يش له ماڵ بكه ده ره وه }(صحيح الترغيب والترهيب: 3060). وه هه وڵ بده ئه و ڕۆژنامانه ى يان ئه و كتێبانه ى كه ڕه سمى پێوه يه كاتێك هێناته وه بۆ ماڵه وه مه به ستت پێى ڕه سمه كه نه بێت، به ڵكو له به ر بابه ته كانى ناوى يان شتى گرنگى ڕۆژنامه كه بيهێنيته وه تا ئه يشتوانى ڕه سمه كانى لێ بكه يته وه باشتره .

له كۆتايدا ماوه ته وه بڵێين: هه ر كه سێك ئه گه ر به ڕاستى شوێنكه وته ى حه ق و به رنامه ى ڕاستى ئيسلامه به يه ك به ڵگه ى ڕاست قه ناعه ت ده كات و گوێڕايه ڵى فه رمانى خواو پێغه مبه رى خوا(صلی اللە علیە وسلم) ده كات و خۆشبه خت و سه رفرازه له ئه نجامى ته سليم بوون به فه رمانى خواو پێغه مبه ره كه ى(صلی اللە علیە وسلم) ، به ڵام ئه وانه ى دڵيان نه خۆشه و چاويان به حه قدا هه ڵنايات ئه گه ر سه د به ڵگه يشى بۆ باس بكه يت قه ناعه ت ناكات و به رده وام ده بێت له سه ر دژايه تى كردنى حه ق و ڕاستى، ده سا خوايه له وانه مان بگێڕه كه به ڕاستى شوينكه وته ى حه ق و ڕاستين، وه په نايشمان بده له و كه سانه ى كه دژى ڕووناكى و ڕاستى و پاكيزه ين، ئه مه كۆى ئه و به ڵگانه بوو كه باسمان كرد له سه ر حوكمى وێنه له ئيسلامدا له گه ڵ چه ند ڕوونكردنه وه يه كى پێويست به بابه ته كه وه كه به شێوه يه كى كورت و پوخت باسكراو به ئومێدى سوود گه ياندن به هه مووان، وه ئه م بابه ته له (جامع الفريد، بابى 61) وه رگيراوه له گه ڵ چه ند ئيزافه يه كى پێويست بۆ باسه كه ، له كۆتاييدا هه وڵ بده نه وێنه گربيت، نه وێنه بۆ گيراو بيت، چونكه هه ردوو كاره كه باش نى يه و په سه ند نى يه وه هيچ كات له ئاست تاواندا له ڕوو دا مه مێنه ، وه هه ر كه سێك له م كاره به دوور بێت لايه نى عه قيده و ئيمانى ته واوه ، چونكه خۆى به دوور گرتووه له خۆشوبهاندن به خواوه له و ڕووه وه ، وه لايه نى خالقێتى خواى گه وره ى پاك ڕاگرتووه .

سبحانك اللهم وبحمدك ولا إله إلا أنت، استغفرك وأتوب إليك.

(ئامادەکردنی مامۆستا عبدالکریم قادر ئیمام و خەطیبی مزگەوتی ئیمان لەسلێمانی)

http://www.fermude.com/fermude%201433/w/fermude.gif