مەرج و ڕوکن و واجب و سونەتەکانی نوێژ

( مەرج و ڕوکن و واجب و سونەتەکانی نوێژ )

بسم الله الرحمن الرحیم

الحمدلله رب العالمین والصلاة والسلام على نبینا محمد وعلى آله وصحبه و من تبعهم بإحسان إلى یوم الدین .

مەرجەکانی نوێژ :

١- موسڵمان بوون . ٢- بوونی عەقڵ . ٣- جیاکردنەوەی خراپە لە چاکە . ٤- دەست نوێژ . ٥- پاکیەتی جل و بەرگ و لاشە و شوێنی نویژ کردن لە گشت پیسیەک . ٦- داپۆشینی عەورەت . ٧- بوونی کاتی نوێژ . ٨- ڕوو کردنە قیبلە . ٩- نیەت هێنان بە دڵ .

ڕوکنەکانی نوێژ :

١- ڕاوەستان بۆ ئەوکەسەی توانای هەبیت لە نوێژی فەڕزدا . ٢- تەکبیرەی دەست پێ کردنی نوێژ . ٣- خوێندنی سوڕەتی فاتیحە . ٤- رکوع بردن . ٥- هەستانەوە لەدوای ڕکوع . 6 - سوجدە بردن . ٧- هەستانەوە لە سوجدە . ٨- دانیشتن لە نێوان هەر دوو سوجدە . ٩- لە سەر خۆیی و پەلە نەکردن لە گشت ئەوەی باسمان کرد . ١٠ - تەرتیب و یەک لە دوای یەکتر کردنی ڕوکنەکان . ١١- تەحییاتی کۆتایی . ١٢- سەڵەوات دان لەسەر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە تەحییاتی کۆتایی . ١٣- سەلام دانەوەی یەکەم .

واجبەکانی نوێژ :

١- گشت تەکبیرەکان تەنها تەکبیرەی ئیحڕام نەبێت . ٢- ووتنی : (سمع الله لمن حمده ربنا ولك الحمد) کاتی هەستانەوە لە ڕکوع . ٣- ووتنی : (سبحان ربى العظيم) لە ڕکوعدا . ٤- ووتنی : (سبحان ربى الأعلي) لە سوجدەدا . ٥ - ووتنی : (رب اغفر لى رب اغفر لي) لەنێوان دوو سوجدە دا . ٦- تەحییاتی یەکەم . ٧ - سەلام دانەوەی دووەم ، وە لەلای زۆرێک لە زانایان سونەتە و واجب نیە .

سوننەتەکانی نوێژ :

١- خوێندنی دوعای استفتاح لە دوای تەکبیرەی ئیحرام . ٢- دانانی دەستی ڕاست لەسەر دەستی چەپ لەکاتی خوێندنی سورەتی فاتیحە . ٣- بەرز کردنەوەی هەردوو دەست تا ئاستی شانەکان یان نەرمەی گوێچکەکان لەکاتی تەکبیرەی ئیرام و چوونە ڕکوع و هەستانەوە لە ڕکوع و وە کاتی هەستانەوە لە تەحییاتی یەکەم بۆ ڕکەعەتی سێیەم . ٤- ووتنی أعوذ بالله من الشيطان الرجيم پێش خوێندنی فاتیحە  . 5- ووتنی ئامین لە دوای تەواو بوونی فاتیحە . ٦- خوێندنەوەی قوڕئان لە دوای فاتیحە لە ڕکەعەتی یەکەم و دووەم . ٧- پەنجە جوڵاندن لەکاتی تەحییاتدا . 8- سەڵەوات دان لەسەر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە کۆتایی تەحییاتی یەکەم .

وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم

ئامادەكردنی مامۆستا : هەڵگورد مصطفى گەلاڵەیی .