ئەگەر یەكێ جادوو و نوشتە (سیحر)ی لێ كرابێ چۆن بەتاڵ دەكرێتەوە ؟ چ ئایەتێك بخوێنم ؟

ئەگەر یەكێ جادوو و نوشتە (سیحر)ی لێ كرابێ چۆن بەتاڵ دەكرێتەوە ؟ چ ئایەتێك بخوێنم ؟

بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده،

عیلاج و چارەسەر كردنی نوشتەی سیحری و جادوو دەبێت بە دوو بەشەوە:

بەشی یەكەم: ئەو كردەوانەی كە خۆپارێزی پێدەكرێت لە سیحر و جادوو پێش ڕوودانی:

1 ـ ئەنجامدانی هەموو كردەوە فەرزكراوەكان و وازهێنان و دوو كەوتنەوە لە هەموو حەرام و قەدەغەكراوەكان، و تەوبەیەكی ڕاستەقینە و پاك لە هەموو تاوانەكان.

2 ـ زۆر خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بە شێوەیەك كە ڕۆژانە ئەندازەیەكی دیاری كراوی لێبخوێت و بیكات بە ویردی ڕۆژانەی.

3 ـ خوێندنەوەی (سورة‌ البقرة) بە كامڵی لە ماڵدا (چ كەسێك بیخوێنێت یان بە كاسێت لێبدرێت)، چونكە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: ((اقرءوا سورة البقرة في بيوتكم فإنَّ الشيطان لا يدخل بيتاً يقرأ فيه سورة البقرة)) [صحيح الـجامع الصغير رقم: (1170)] . واتە: لە ناو ماڵەكانتاندا (سورة البقرة) بخوێننەوە چونكە شەیتان ناچێتە ناو ماڵێكەوە كەوا (سورة البقرة)ی تێدا بخوێنرێت.

4 ـ خۆ قایم كردن بە خوێندنەوەی دوعا و پەناپێگراو و زیكرە شەرعیەكان، بە تایبەت ئەم زیكرانە: ـ زیكری بەیانیان و ئێواران. ـ زیكری دوای نوێژە فەرزەكان. ـ زیكری پێش خەوتن و پاش لە خەو هەستان. ـ زیكری لە ماڵ دەرچوون و هاتنە ژوورەوە بۆ ماڵ. ـ زیكری پێش جلوبەرگ داكەندن و پاش لەبەر كردنی. ـ زیكری پێش چوونە سەر ئاو و پاش دەرچوونە دەرەوە لە سەر ئاو. ـ هەروەها هەموو زیكرەكانی تر كە لە سوونەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم هاتووە، بۆ ئەم مەسەلەیە دەتوانیت سوود ببینیت لەم كتێبە: (حصن الـمسلم من أذكار اليوم والليلة). وە بۆ خۆپارێزی لە (سیحر و جادوو) دەبێت ئەم زیكرانە بخوێنیت بە تایبەت: ـ (بسم الله الذي لا يضر مع اسمه شيء في الأرض ولا في السماء وهو السميع العليم) سێ جار بەیانیان پێش خۆر كەوتن و ئێواران پێش خۆر ئاوا بوون. ـ خوێندنەوەی (آية الكرسي / [اللّهُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لاَ تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلاَ نَوْمٌ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلاَّ بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلاَ يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلاَّ بِمَا شَاء وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَلاَ يَؤُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ] سورة البقرة: 255) لە دوای هەموو نوێژە فەرزەكان و بەیانیان و ئێواران و لە پێش خەوتنیش. ـ خوێندنەوەی هەر سێ سورەتی: (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ …) + (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ …) + (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ …) سێ جار سێ جار بەیانیان و ئێواران و لە پێش خەوتنیش. ـ خوێندنەوەی (لا إله إلا الله وحده لا شريك له له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير) هەموو ڕۆژێك (100) سەد جار. وە بە تایبەت بۆ تۆ زۆر پێویستە كەوا كەمتەرخەم نەبیت لە زیكرەكانی پێش خەوتن وە بە تایبەت تریش (آیە الكرسی) و (دوو ئایەتی كۆتایی سورە البقرە:سورة البقرة: آمن الرسول بـما أنزل إليهِ …) و هەر سێ سورەتی: (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ …) + (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ …) + (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ …) ئەگەر هەموو ئەم كارانەت ئەنجام دا لە گەل پشت بەستن بە خواوە ئەوا بە ویستی خوا پارێزراو دەبێت لە زیانی (سیحر و جادوو) و چاوی پیس.

5 ـ خواردنی (7) دەنكە (خورمای عەجوە) لە بەیانیاندا، چونكە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی:((من اصطبح بسبع تـمرات عجوة لـم يضره ذلك اليوم سَم ولا سحر)) [صحيح البخاري وصحيح مسلم] . واتە: هەر كەسێك بەیانیان (7) حەوت (خورمای عەجوە) بخوات ئەوا لەو ڕۆژەدا نە سەم و نە سیحر زیانی پێ ناگەیەنێت. هەروەها ئەم دوور كارەی خوارەوەش خۆپارێزیان پێ دەكرێت لە تووش بوون بە سیحر و چاوی پیس و جنۆكە:

1 ـ نابێت بە هیچ شێوەیەك وێنەی گیان لەبەر لە ماڵتاندا هەبێت، چونكە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی:((إنَّ الـملائكة لا تدخل بيتاً فيه كلب ولا صورة)) [متفق عليه] . واتە: بەڕاستی فریشتەكان ناچنە ناو ماڵێكەوە كەوا سەكی تێدا بێت یان وێنە. جا ئەگەر بە هۆی وێنەوە فریشتەكان نەچنە ناو ماڵێكەوە ئەوا ئەو ماڵە دەبێتە جێگای شەیتان و جنۆكەكان.

2 ـ نابێت بە هیچ شێوەیەك لە ماڵدا گۆرانی و مۆسقا لێبدرێت، چونكە گوێ گرتن لە گۆرانی و مۆسقا تاوانە و سەرپێچی فەرمانی خوایە و فریشتەكان و ئیمانداران بێزار دەكات، وە بە پێچەوانەوە گۆرانی و مۆسقا شەیتان و جنۆكەكان دڵ خۆش دەكات و هاندەریانە بۆ كاری خراپە و تاوان. بەشی دووەم: چارەسەر كردنی سیحر و جادوو لە دوای ڕوودانی، ئەمەش چەند جۆرێكە: یەكەم: دەرهێنانی ئەو شتەی كە سیحرەكەی پێكراوە و هەڵوەشاندنەوەی ئەگەر شوێنەكەی زانرا بە ڕێگا دروستەكان. دووەم: خوێندنەوەی عیلاجی شەرعی بە سەر تووشبووەكەدا، ئەمەش دەبێت بە سێ جۆرەوە: أ / كوتانی (7) حەوت گڵانی سەوزی تەڕی دار نەبك (سیدر) بە دوور بەرد ئەنجا ئەوەندە ئاو بكرێت بە سەریدا كەوا بەشی خۆپێشۆردن بكات و ئەنجا ئەم ئایتانە بخوێنرێت بە سەر ئەو ئاوەدا: (أعوذُ باللهِ من الشيطان الرجيم): اللّهُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لاَ تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلاَ نَوْمٌ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلاَّ بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلاَ يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلاَّ بِمَا شَاء وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَلاَ يَؤُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ] سورة البقرة: 255). [وَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى أَنْ أَلْقِ عَصَاكَ فَإِذَا هِيَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ (117) فَوَقَعَ الْحَقُّ وَبَطَلَ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ (118) فَغُلِبُواْ هُنَالِكَ وَانقَلَبُواْ صَاغِرِينَ (119) وَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سَاجِدِينَ (120) قَالُواْ آمَنَّا بِرِبِّ الْعَالَمِينَ (121) رَبِّ مُوسَى وَهَارُونَ (122) ] [سورة الأعراف] . [وَقَالَ فِرْعَوْنُ ائْتُونِي بِكُلِّ سَاحِرٍ عَلِيمٍ (79) فَلَمَّا جَاء السَّحَرَةُ قَالَ لَهُم مُّوسَى أَلْقُواْ مَا أَنتُم مُّلْقُونَ (80) فَلَمَّا أَلْقَواْ قَالَ مُوسَى مَا جِئْتُم بِهِ السِّحْرُ إِنَّ اللّهَ سَيُبْطِلُهُ إِنَّ اللّهَ لاَ يُصْلِحُ عَمَلَ الْمُفْسِدِينَ (81) وَيُحِقُّ اللّهُ الْحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُجْرِمُونَ (82) ] [سورة يونس] . [قَالُوا يَا مُوسَى إِمَّا أَن تُلْقِيَ وَإِمَّا أَن نَّكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَلْقَى (65) قَالَ بَلْ أَلْقُوا فَإِذَا حِبَالُهُمْ وَعِصِيُّهُمْ يُخَيَّلُ إِلَيْهِ مِن سِحْرِهِمْ أَنَّهَا تَسْعَى (66) فَأَوْجَسَ فِي نَفْسِهِ خِيفَةً مُّوسَى (67) قُلْنَا لَا تَخَفْ إِنَّكَ أَنتَ الْأَعْلَى (68) وَأَلْقِ مَا فِي يَمِينِكَ تَلْقَفْ مَا صَنَعُوا إِنَّمَا صَنَعُوا كَيْدُ سَاحِرٍ وَلَا يُفْلِحُ السَّاحِرُ حَيْثُ أَتَى (69) فَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سُجَّدًا قَالُوا آمَنَّا بِرَبِّ هَارُونَ وَمُوسَى (70)] [سورة طـه] . خوێندنەوەی سورەتی: [قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ …] . خوێندنەوەی سورەتی: [قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ … ] . خوێندنەوەی سورەتی: [قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ …] . خوێندنەوەی سورەتی: [قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ …] . ئەنجا دوای خوێندنەوەی هەموو ئەم ئایەتانەدا بە سەر ئاوەكەدا سێ جار لێی دەخۆیتەوە و پاشان بە باقیەكەی خۆت دەشۆیت (إن شاء الله) چاك دەبیتەوە، وە ئەگەر پێویستی كرد دووبارە و سێ بارە بكرێتەوە هیچی تێدا نىیە تاوەكو چاك دەبێتەوە. ب / ئەم ئایەتانە بخوێنەرەوە: (سورة‌ الفاتحة‌)، (آية الكرسي)، (دوو ئایەتی كۆتایی سورەتی البقرة: [آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ …] )، سێ جار سورەتی: [قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ … ] و سورەتی: [قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ…] و سورەتی: [قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ …] لە گەڵ فووپێداكردن و دەست هێنان بە سەر جێگای ئازارەكەدا بە دەستی ڕاست. ج / خوێندنەوەی دوعا و ئەو زیكرە گشتیانەی كە پەنایان پێدەگرێت:

1 ـ (أسأل الله العظيم رب العرش العظيم أن يشفيك) حەوت جار.

2 ـ نەخۆشەكە دەستی ڕاستی دەخاتە سەر ئەو شوێنەی كە ئازاری هەیە لە لاشەیدا و سێ جا دەڵێت: (بسم الله)، ئەنجا حەوت جار دەڵێت: (أعوذ بالله وقدرته من شر ما أجد وأحاذر).

3 ـ (الله رب الناس أذهب البأس واشفِ أنت الشافي لا شفاء إلاَّ شفاؤك شفاء لا يغادر سَقماً).

4 ـ (أعوذ بكلمات الله التامة من كل شيطان وهامة ومن كل عين لامة).

5 ـ (أعوذ بكلمات الله التامات من شَرِّ ما خلق).

6 ـ (أعوذ بكلمات الله التامات من غضبه وعقابه وشر عباده ومن همزات الشياطين وأن يحضرون).

7 ـ (أعوذ بكلمات الله التامات التي لا يجاوزهن بر ولا فاجر من شر ما خلق وذرأ وبرأ ومن شر ما ينـزل من السماء ومن شر ما يعرج فيها، ومن شر ما ذرأ في الأرض وبرأ ومن شر ما يخرج منها، ومن شر فتن الليل والنهار، ومن شر كل طارق يطرق إلاَّ طارقاً يطرق بخير يا رحمن).

8 ـ (اللهم رب السموات السبع ورب العرش العظيم ربنا ورب كل شيء، فالق الحب والنوى، منـزل التوراة والإنجيل والقرآن أعوذ بك من شر كل شيء أنت آخذ بناصيته، أنت الأول فليس قبلك شيء وأنت الآخر فليس بعدك شيء وأنت الظاهر فليس فوقك شيء وأنت الباطن فليس دونك شيء).

9 ـ (بسم الله أرقيك من كل شيء يؤذيك من شر كل نفس أو عين حاسد الله يشفيك، بسم الله أرقيك).

10 ـ (بسم الله يبريك، ومن كل داء يشفيك، ومن شر حاسد إذا حسد، ومن شر كل ذي عين).

11 ـ (بسم الله أرقيك من كل شيء يؤذيك، من حَسدِ حاسدٍ ومن كل ذي عين، الله يشفيك). ئەم زیكر و دوعایانە دەخوێنرێت بۆ تووش بوون بە سیحر (الـمسحور)، هەروەها بۆ تووش بە چاوی پیس (العین)، هەروەها بۆ كەسێكیش كەوا جنۆكە چووبێتە ناو لاشەیەوە (الـمس). ئەم بابەتەم وەرگرتوە لە كتێبی (العلاج بالرقـى من الكتاب والسنة) لاپەڕە 82 ـ 100 خوا پاداشتی نووسەرەكەی بداتەوە، بەڕاستی كتێبێكی زۆر بە سوود و جوانی نووسیوە. وە بۆ زانیارت بە باشی دەزانم كە لێرەدا باسی هەر یەك لە (حوكمی سیحر و ساحر و ڕۆیشتن بۆ لای ساحر) بخەمە بەر دەستی میوانە بەڕێزەكانی (سایتی بەهەشت): ـ حوكمی سیحر: سیحر كردن كوفرە بە بەڵگەی ئەم ئایەتە: [وَاتَّبَعُواْ مَا تَتْلُواْ الشَّيَاطِينُ عَلَى مُلْكِ سُلَيْمَانَ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَكِنَّ الشَّيْاطِينَ كَفَرُواْ يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ وَمَا أُنزِلَ عَلَى الْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَارُوتَ وَمَارُوتَ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّى يَقُولاَ إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلاَ تَكْفُرْ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ وَمَا هُم بِضَآرِّينَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إِلاَّ بِإِذْنِ اللّهِ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلاَ يَنفَعُهُمْ وَلَقَدْ عَلِمُواْ لَمَنِ اشْتَرَاهُ مَا لَهُ فِي الآخِرَةِ مِنْ خَلاَقٍ وَلَبِئْسَ مَا شَرَوْاْ بِهِ أَنفُسَهُمْ لَوْ كَانُواْ يَعْلَمُونَ ] [سورة البقرة: (102) ] . واتە: بێباوەڕەكان شوێنی ئەوە كەوتن كە شەیتانەكان دەیانخوێندەوە بە سەر موكی (سلیمان)دا و (سلیمان) كوفری نەكرد بەڵكو شەیتانەكان كوفریان كرد كەوا خەڵكیان فێری سیحر (جادوو) دەكرد و ئەوەی كە دابەزیە سەر دوو فریشتەكە لە (بابل) (هاروت و ماروت) و ئەو دووانە هیچ كەسێكیان فیری سیحر نەدەكرد تاوەكو نەیانگوتایە ئێمە تاقیكردنەوەین بۆێە كوفر مەكە، ئەوانیش فێری ئەوە دەبوون لێیانەوە كەوا نێوان ژن و مێردیان پێ جیا دەكردەوە، وە ئەوانە ناتوانن بە سیحر زیان بە هیچ كەسێك بگەیەنن ئیللا بە ڕێپێدانی خوا نەبێت، وە شتانێك فێر دەبوون كە زیانی پێدەگەیاندن و سوودی بۆیان نەبوو، وە بەڕاستی دەشیانزانی هەر كەسێك سیحر بكڕێت و فێری ببێت ئەوا لە ڕۆژی دواییدا هیچ بەشێكی نىیە، وە بەڕاستی بە خراپترین شت خۆیان فرۆشتوە ئەگەر بزانن. ـ حوكمی ساحر و جادووگەر: سیحر و جادوو كوفرە بۆیە ساحریش كافرە. ـ حوكمی ڕۆریشتن بۆ لای ساحر و جادووگەر و فاڵچی و تاڵەگر: پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی:: ((ليس منا من سحر أو سحر له، أو تكهن أو تكهن له، أو تطير أو تطير له)) [سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (2650)] . واتە: ئەو كەسە لە ئێمە نى یە كەوا سیحر دەكات یان بۆی دەكەن، یان فاڵچیەتی دەكات یان بۆی دەكەن، یان بەخت دەگرێتەوە یان بۆی دەگرنەوە. پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی:((مَنْ أتى عَرَّافاً فسألَهُ عن شيءٍ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صلاة أربعين يوماً)) [صحيح مسلم رقم: (2230)] . واتە: هەركەسێك بچێتە لاى فاڵچى­یەك و پرسیارى لێ بكات ئەوا چل ڕۆژ نوێژى لێ وەرناگیرێت. وعن معاوية بن الحكم السلمي (رضي الله عنه): ((أنَّ النبي (صلى الله عليه وسلم) نـهى عن إتيان الكُهَّانِ وسُؤالِهِم)) [صحيح مسلم رقم: (4133)] . واتە: پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) قەدەغەى چونە لاى فاڵچى و پرسیاركردنى كردوە لێیان. هەروەها پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی::((مَنْ أتى كاهِناً فَصَدَّقَهُ بِما يقولُ فَقَدْ كَفَرَ بِما أُنْزِلَ على محمد صلى الله عليه وسلم)) [صحيح سنن الترمذي رقم: (135) وصحيح سنن ابن ماجه رقم: (639)] . واتە: هەركەسێك بچێتە لاى فاڵچى­یەك و باوەڕى پێ بكات لەو قسانەى كە دەیكات ئەوا بە تأكیدى كوفرى كردووە بەو قورئانەى كە دابەزیوە بۆ سەر محمد (صلى الله عليه وسلم).

لە لایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە