نییەت، گرنگی وجێگاوماناو جۆرەکانی و کاریگەری لەسەر ووتەوکردەوە

نییەت، گرنگی وجێگاوماناو جۆرەکانی و کاریگەری لەسەر ووتەوکردەوه‌

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آلِه وصحبه أجمعين، وبعد:

له (صحيح )ى ئيمامى بوخاريدا هاتووه كه پێغه مبه رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) ئه فه رمێت: (إنما الأعمال بالنيات، وإنما لكل امريء  ما نوى، فمن كانت هجرته الى الله ورسوله فهجرته الى الله ورسوله، ومن كانت هجرته الى دنيا يصيبها أو الى امرأة ينكحها فهجرته الى ما هاجر إليه) (صحيح الجامع الصغير: 2319).  وه له (صحيح) ى ئيمامى موسليم دا له ڕێگه يه كى تره هاتووه : (إنما الأعمال بالنية وإنما لأمريء ما نوى، فمن كانت هجرته الى الله ورسوله فهجرته الى الله ورسوله، ومن كانت هجرته لدنيا يصيبها أو امراة يتزوجها فهجرته الى ما هاجر إليه) (صحيح سنن الترمذي: 1647، وصحيح سنن النسائي: 3437، و3794).

نرخ و گرنگى ئه م فه رموده يه :

 هه موو زانايان كۆ و يه ك ده نگن له سه ر راستى و دروستى ئه م فه رمووده يه كه له پێغه مبه ره وه (صلی اللە علیە وسلم)گێڕدراوه ته وه . وه ئيمامى بوخارى له (صحيح)ه كه يدا له سه ره تادا هێناويه تى يه وه و له جێگاى خوتبه ى كتێبه كه يدا دايناوه ، ئه مه يش ئاماژه يه كه له م ئيمامه وه كه هه موو كارێك ئه گه ر بۆ خواى گه وره ئه نجامى نه ده يت ئه وا پووچه و هيچ پاداشتێكى نى يه نه له دونياو نه له پاشه ڕۆژيشدا؟ له به ر ئه مه يه كه زاناى ناودار (عبدالرحمن بن المهدي) ئه فه رمێت: هه رچى كه سێك ويستى په رتوكێك دابڕێژێت به م فه رمووده يه ده ست پێ بكات، وه ئيمامى شافيعى ده فه رمێت: ئه م فه رمووده يه سێ يه كى زانسته و ئه چێته ناوه ڕۆكى حه فتا ده رگا له فيقهدا، وه ئيمامى ئه حمه د ده فه رمێت: بنه ماى ئيسلام

له سه ر سێ فه رمووده يه : ئه م فه رمووده يه و ئه و فه رمووده ى كه عائيشه (خواى لێ رازى بێت) ده يگێڕێته وه :

(من أحدث في أمرنا هذا ما ليس فيه فهو رد) (متفق عليه، وانظر: مشكاة المصابيح: 140، وصحيح سنن ابن ماجة: 14، وصحيح سنن أبي ادود: 4606، و صحيح الجامع الصغير: 5970). ، وه ئه و فه رمووده ى كه (نعمان بن البشير)(ڕەزای خوای لێبێت) ئه يگێڕێته وه : (الحلال بيِّن والحرام بيِّن) (صحيح سنن ابن ماجة: 3984، وصحيح سنن النسائي: 4453، و صحيح الجامع الصغير: 3193). وه (إسحاق بن راهويه) ئه فه رمێت: چوار فه رمووده بنه ماى ئايينن، ئه م سێ فەر مووده يه و فه رمووده ى: (إن أحدكم يجمع في بطن أمه) (صحيح سنن أبي ادود: 4708). هه روه ها زۆر له زانايان باسى به نرخى و گه وره يى ئه م فه رمووده يه يان كردووه ، به ڵام له به ر درێژه پێ نه دان ئه وه نده م هێناوه ته وه .

چه ند زانياريه كى گرنگ ده رباره ى نيه ت:-

پێش ئه وه ى كه بچينه ناخى ڕاڤه كردنى فه رمووده كه وام به باش زانى كه باسى نييه ت و جۆره كانى وشێوازه كانى به تێر و ته سه لى بكه م له چه ند خاڵێكدا بۆ ئاسان تێگه يشتن له م فه رمووده يه ، چونكه نيه ت ناوه ڕۆكى فه رمووده كه يه و بێ تێگه يشتن له نيه ت مه حاڵه تێگه يشتنه كه مان به گوێره ى پێويست بێت .

يه كه م: جێگاى نيه ت:

دڵ جێگاى نيه ته له هه موو كارێكدا نه ك زمان, وه هه ر له به ر ئه مه يشه كه هه ر كه سێك به زمان نيه ت بهێنێت كاتێ ويستى نوێژ يان حه ج يان ڕۆژو يان كارێكى تر بكات به بيدعه ده ژمێرێت و شتێكى هێناوه ته كايه وه كه له ئاييندا نى يه ، له به ر ئه وه ى پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) ده ست نوێژى هه ڵئه گرت و نوێژ و ڕۆژو حه جى ئه كرد به زمان نيه تى نه ئه هێنا، له به ر ئه وه ى جێگاى نيه ت دڵه نه ك زمان یان دڵ وزمان، وه خواى گه وره هيچ شتێكى لێ بزر نابێت وئه زانێت چ نيه تێك له ناخى دڵتدايه ، وه كو خواى گه وره ئه فه رمێت: ( قُلْ إِنْ تُخْفُوا مَا فِي صُدُورِكُمْ أَوْ تُبْدُوهُ يَعْلَمْهُ اللَّهُ وَيَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ) [آل عمران: 29] . واته : ئه ى محمد(صلی اللە علیە وسلم) پێيان بڵێ ئه وه ى كه له دڵتاندايه ئه گه ر بيشارنه وه ياخود ئاشكراى بكه ن خواى گه وره ده يزانێت وئاگاداره ، وه زانيارى هه يه به هه رچى له ئاسمانه كان وزه وى يه . وه ئه بێت هه موو مرۆڤێك له هه موو خوا په رستى يه كانيدا به دڵسۆزيه وه نيه ته كانى بۆ خواى گه وره بێت، وه كو له م ئايه ته دا هاتووه كه خواى گه وره ئه فه رمێت: (وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ وَذَلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ) [البينة: 5] . واته : فه رمانيان پێ نه كراوه ته نها به وه نه بێت كه خواى گه وره بپه رستن به دڵسۆزى يه وه ، وه له هاوبه ش بڕياردان واز بهێنن ولابده ن بۆ يه كخواپه رستى، وه نوێژه كانيان ئه نجام بده ن بۆ خواى گه وره و زه كات بده ن، كه ئه مه به ڕاستى دينى راست ودروسته . وه پيويسته نيه ته كه ى ئاماده بێت له پێش ئه نجامدانى كاره كانيدا، بۆ نمونه : نيه تى هه بێت كه ده ست نوێژ هه ڵئه گرێت و ئه م كاره يش بۆ خوايه و په يڕه وكردنى فه رمانى خوايه ، كه واته بۆ گه يشتن به لوتكه له نيه تدا پێويسته سێ شت له خۆ بگرێت:

1- نيه تى خوا په رستى بێت .

2- بۆ خواى گه وره ى بێت .

3- ملكه چى و په يڕه وى كردن بێت بۆ فه رمانه كانى خواى گه وره . (كه واته هيچ كارێكى بيدعه ناگاته لوتكه له به ر بێ به ڵگه يى كاره كه ى ) .

دووه م: ماناى نيه ت:

زانايان له م بابه ته دا دوو كۆمه ڵن:

أ- له لاى (فقهاء): ماناى نيه ت ئه وه يه كه جياوازى بكات له نێوان عاده ت و عيباده ت، وه هه روه ها له نێوان عيباده ته كانيشدا، له به ر ئه وه ى نان و ئاو نه خواردن جارى وا هه يه له رقدايه و، جارى وا هه يه له به ر نه توانينه و، جارى وايش هه يه له به ر جێبه جێ كردنى فه رمانى خوايه ، كه واته لێره دا پێويستمان به نيه ته له ڕۆژوودا بۆ جيا كردنه وه ى له وانه ى تر، وه هه روه ها له عيباده ته كانيشدا پێويستمان به نيه ته بۆ جياكردنه وه ى عيباده تێك له عيباده تێكى تر، چونكه نوێژو رۆژوو فه رزيان هه يه و سوننه ت و ئه مانه يش خۆى له خۆياندا جۆراو جۆرن، له به ر ئه مه پێويستمان به نيه ته بۆ جيا كردنه وه يان له يه كتر، وه ئه مانه هه مووى ئه كه ونه ژێر حوكمى گشتى: (وإنما لكل امريء ما نوى).

ب- له لاى سه له فى پێشين (المتقدمين): به ماناى جياكردنه وه ى مه به سته له كاره كه دا، ئايا به ته نها بۆ خواى گه وره يه به بێ هاوبه ش، يان بۆ يه كێك يان شتێكى تره ، ياخود بۆ خواو شتێكى تر يان كه سێكى تره ، له لاى شاره زايان مه به ستيان ئه م جۆره مانايه يه كه له په رتووكه كانياندا باسى دڵسۆزى و پاشكۆكه كانى (توابع) ى ئه كه ن .

سێيه م: روكنيه تى نيه ت:

براى موسڵمان ئه بێ ئه وه بزانين كه نيه ت به ماناى ويست (هَم وإرادة) دێت، ويستى مرۆڤـ واته : (نيه ت)، وه مرۆڤيش ناتوانێت هيچ كارێك ئه نجام بدات به بێ نيه ت، تاوه كو چه ند زانايه ك فه رمويانه : ئه گه ر بهاتايه خواى گه وره جۆره كارێكى بدايه به سه رماندا كه به بێ نيه ت ئه نجامى بده ين ئه وا به و كارانه دائه نرا كه له تواناى مرۆڤدا نى يه ، ئه مه يش له به ر مه حاڵى ئه نجامدانى كاره به بێ نيه ت له لايه ن كه سێكى ژير (عاقڵ) كه بيه وێت كارێك ئه نجام بدات به ويستى خۆى، چونكه هه موو كارێك له ئه نجامى ويست و توانادا (الإرادة والقدرة) دروست ئه بێت و ويسته كه ش نيه ته ، و ئه م نيه ته يش روكنه له هه موو كارێكدا . كه واته : ئه گه ر نيه ت هه بوو ئه وا كاريش دروست ده بێت له پاش به كار هێنانى ئه و توانايه ى كه پێويسته بۆ ئه نجامدانى كاره كه و ئه گه ر ئه م نيه ته ش نه بوو ئه وا مه حاڵه هيچ كارێك دروست بێت گه رچى توانايش هه بێت . وه به م نيه ته يه حوكم ئه درێت به سه ر كاره كه تدا كه چاكه يان خراپ و شايانى پاداشتى يان سزا .

چواره م: نيه تى له ناكاو (طاريء):

له كاتى ئه نجامدانى كاردا جارى وا هه يه ئه م نيه ته كتوپڕو له ناكاو دێت و گۆڕانكارى به سه ر نيه ته ره سه نه كه تدا (أصل النية) دێنێت، ئه ميش چه ند حاڵه تێكى هه يه : يان به رده وامى ئه دات به نيه ته ره سه نه كه ت، يان كه م و زيادى ئه كات ئيتر نيه ته كه ت چ چاك بێت يان خراپ، وه يان نيه ته ره سه نه كه ت ئه گۆرێت له چاكه وه بۆ خراپ يان به پێچه وانه وه ، له (سليمان بن داود الهاشمي) يه وه ئه گێڕنه وه كه فه رمويه تى: جارى وا هه يه كه فه رموده يه ك ئه ڵێمه وه نيه ته كه م جۆرێكه (واته : نيه ته كه م چاكه ) و ئه گه ر هه ندێكم لێ ووته وه نيه ته كه م گۆڕانى به سه ردا دێت، له به ر ئه مه جارى وا هه يه ووتنه وه ى يه ك فه رمووده يه ك پێويستى به چه ند نيه تێك هه يه . (واته ئه گه ر گۆڕانكارى خراپى به سه ردا هات ئه وا ئه بێت ده ست به جى نيه ته چاكه كه ت تازه بكه يته وه )

پێنجه م: چۆنێتى ئه نجامدان و دروست بوونى كار:

بۆ ئه وه ى هه ر كارێك ئه نجام بده ين پێويستمان به ويست و توانا هه يه (الإرادة والقدرة) وه ئه مانه يش كاريان لێ دروست نابێت به بێ تواناى دووه م كه له سه ره تاى كاره كه وه له گه ڵيدايه تا كۆتايى (الإستطاعة المقارنة للفعل) وه ئه م توانايه له ده سه ڵاتى مرۆڤدا نى يه به ڵكو خواى گه وره واى لێ ئه كات كه به توانا بێت بۆ ئه نجامدانى كاره كه ى به گوێره ى ويست و دانايى خواى گه وره له ئه نجامدانى ئه م كاره دا .

شه شه م: چۆنيه تى پاداشت وه رگرتن به نيه تى چاك به بێ ئه نجامدانى كار: ئه مه يش چه ند شێوه يه كى هه يه كه به م نمونه يه روونى ئه كه مه وه :-

أ- ئه گه ر ويستت (1000) هه زار دينار بكه يت به خێرو سه ده قه ، به ڵام دواى ئه م نيه ته خێرو سه ده قه كه ت نه كردو په شيمان بويته وه به بێ هيچ (عذر)ێك ئه وا لێره دا خواى گه وره به فه زڵى خۆى يه ك چاكه ت بۆ ئه نوسێت وه كو چۆن پێغه مبه ر(صلی اللە علیە وسلم) ئه فه رمێت: ( ..... فمن هم بحسنة فلم يعملها كتبها الله تبارك وتعالى عنده حسنة كاملة....) (متفق عليه، وانظر: مشكاة المصابيح: 2374، وصحيح الترغيب والترهيب: 17، وصحيح الجامع الصغير: 1796). واته : .... وه هه ر كه سێك بيه وێت چاكه يه ك بكات وبۆى نه گونجێت، ئه وا خواى گه وره چاكه يه كى ته واوى بۆ ده نوسێت....

ب- ئه گه ر ويستت (1000) هه زار دينار بكه يت به خيرو سه ده قه به ڵام (عذر) ێك هاته پێشه وه ، بۆ نمونه بڵێين: لێت دزرا، يان بزر بوو نه ت توانى ئه م كاره به جێ بهێنيت، ئه وا له م حاڵه ته دا دوو جۆر پاداشت هه يه : جۆرێكيان ئه گه ر بێتوو تۆ خێرو سه ده قه كردن پيشه ت بووبێت ئه وا پاداشتى نيه ته چاكه كه ت و پاداشتى كاره كه يش وه رئه گريت، وه كو ئه و كه سه ى كه كردوويه تى، وه جۆره كه ى تريان: ئه گه ر بێتوو تۆ هه رگيز يان به ده گمه ن خێر و سه ده قه ئه كه يت، ئه وا پاداشتى نيه ته چاكه كه ت به ته نها وه رئه گريت نه ك پاداشتى كاره كه يش . به ڵگه يش بۆ ئه مه ئه م فه رمووده يه يه : (أن فقراء الصحابة (ڕەزای خوای لێبێت) قالوا: يا رسول الله (صلی اللە علیە وسلم)، سبقنا أهل الدثور بالأنوار والنعيم المقيم، فقال النبي(صلی اللە علیە وسلم): (ألا أخبركم بشيء إذا فعلتموه أدركتم من سبقكم ولم يدرككم أحد إلا من عمل مثل ما عملتم؟) فقال: (تسبحون وتكبرون وتحمدون دبر كل صلاة ثلاثا وثلاثين) ففعلوا، فعلم الأغنياء بذلك ففعلوا مثلما فعلوا!! فجاء الفقراء الى الرسول (صلی اللە علیە وسلم) وقالوا: يارسول الله (صلی اللە علیە وسلم)، سمع إخواننا أهل الأموال بما فعلنا ففعلوا مثله، فقال النبي (صلی اللە علیە وسلم): (ذلك فضل الله يؤتيه من يشاء) (متفق عليه، وانظر: مشكاة المصابيح: 965، وصحيح الترغيب والترهيب: 1592). واته : هه ندێك له هاوه ڵه هه ژاره كانى پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) ووتيان: ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی اللە علیە وسلم)، ده وڵه مه نده كان پێشمان كه وتوون به سه ده قه كردن و كۆيله رزگار كردن، پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) فه رمووى: شتێكتان پێ بڵێم ئه گه ر بيكه ن ئه گه ن به وانه ى پێشتان كه توون و كه سيش ناگات پێتان مه گه ر وه كو ئێوه بكه ن؟ فه رمووى: زيكرى سبحان الله، الله أكبر، الحمد الله بكه ن (33) جار له پاش هه موو نوێژێكدا، هه ژاره كان ئه مه يان كرد، به ڵام ده وڵه مه نده كان به مه يان زانى ئه وانيش ئه مه يان كرد، دووباره هه ژاره كان هاتنه وه بۆ لاى پێغه مبه ر(صلی اللە علیە وسلم) ووتيان: ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی اللە علیە وسلم)، برا ده وڵه مه نده كانمان به كاره كه ى ئێمه يان زانى و ئه وانيش وه كو ئێمه يان كرد پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) فه رمووى: (ئه وه فه زڵى خوايه ئه يدا به هه ر كه سێك كه بيه وێت خواى مه زنيش فه زڵێكى گه وره ى هه يه ) . لێره دا پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) پێيانى نه وت پاداشتى كاره كه يان وه رئه گرن، به ڵام گومان له وه دا نى يه كه پاداشتى نيه تى كار كردنه كه يان هه يه .

حه وته م: چۆنيه تى پاداشت و سزا وه رگرتن به (ترك الأعمال) (واته : ئه و كارانه ى كه له شه رعدا نه هى لێ كراوه :-

ئه ميش چه ند شێوه يه كى هه يه به م نمونه يه ڕوونى ئه كه مه وه :-

أ- ئه گه ر بێتوو به نيه تتدا هات زينا بكه يت، به ڵام نه ت كرد، لێره دا سزا وه رناگريت له به ر ئه وه ى سوور نه بويت له سه رى ونه يشت كردووه ، وه پاداشتيش نى يه له به ر ئه وه ى بۆ خوا وازت لێ نه هێناوه . وە (من هم بسيئة فلم يعملها كتبها الله عنده حسنةكاملة) (سبق تخريجه). واته : وه هه ر كه سێك بيه وێت خراپه يه ك بكات وله به ر خواى گه وره نه يكات، ئه وا خواى گه وره چاكه يه كى ته واوى بۆ ده نوسێت. له ڕيگايه كى تره وه هاتووه كه تايبه تمه ندێتى ئه دات به مه و شى ئه كاته وه و ئه فه رمێت: (إنما تركها من جرائي) (صحيح الترغيب والترهيب: 18، وصحيح الجامع الصغير: 4356). واته : له به ر من وازى له و كاره خراپه هێناوه .

ب- ئه گه ر ويستت زينا بكه يت و هه موو ڕێگاكانى و هۆكاره كانيت گرته به ر، به ڵام خواى گه وره به ويست و دانايى خۆى بۆتى نه ره خساندو ته قديرى نه كرد، لێره دا تاوانى نياز خراپيت له سه ر ده نوسرێت لاى خواى گه وره ، به ڵام له دونيادا ئه و حوكمه ت نی يه ، چونكه كاره كه ت ئه نجام نه داوه وئه حكامى دونياش له سه ر كار كردنه ، به ڵگه يش له سه ر ئه مه : پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) ده فه رمێت: (إذا التقى المسلمان بسيفيهما فالقاتل والمقتول في النار، فقالوا: يا رسول الله (صلی اللە علیە وسلم)، هذا القاتل فما بال المقتول؟ قال: لأنه كان حريصاً على قتل صاحبه) (متفق عليه، وانظر: مشكاة المصابيح: 3538). واته : ئه گه ر دوو موسڵمان به ره نگارى يه ك بوونه وه به شمشێر، ئه وا پياو كوژه كه و كوژراوه كه يش له ئاگردان، وتيان: ئه ى پێغه مبه رى خوا(صلی اللە علیە وسلم) ، ئه زانين پياو كوژه كه له ئاگردايه ، به ڵام كوژاوه كه بۆ؟ فه رمووى: له به ر ئه وه ى سوور بوو له سه ر كوشتنى براده ره كه ى. لێره دا ده رئه كه وێت سووربون و هۆكار گرتنه به ر به كار دائه نرێت هه ر چه نده كاره كه يش نه كه يت.

ج- ئه گه ر له ترسى خوا نه ت كرد ئه وا پاداشتى ته واو وه رده گريت، چونكه بۆ خوا وازت لێ هێناوه وه كو چۆن له فه رمووده كه دا هاتووه . (له به ر من وازى لێ هێناوه ) .

د- تۆ هيچ كاتێك زينا كردن به خه ياڵتدا نايه ت و قه ت نايكه يت له به ر ئه وه ى كارێكى زۆر زۆر به دوو نا مرۆڤانه يه نه ك له به ر ئه وه ى كه خواى گه وره نه هى لێ كردووه ، ئه م واز لێ هێنانه سزاى نى يه ، نه نييه تت كردنێتى و نه كردووته ، وه پاداشتيش نى يه له به ر ئه وه ى بۆ خواى گه وره وازت لێ نه هێناوه . كه واته لێره دا بۆمان ده ركه وت كه (ترك الأعمال) به نيه تى چاك پاداشتى هه يه و به نيه تى خراپيش سزا . به ڵام ئه بێ ئه وا بزانين كه باسى (ترك الأعمال) ئه كه ين لێره دا مه به ستمان ئه و كاره خراپانه يه كه له شه رعدا نه هى لێ كراوه ، به ڵام نه كردنى ئه و كاره شه رعيانه ى كه فه رمانى پێ كراوه ئه گه ر بێتوو (عذر)ت نه بوو ئه وا به هه موو شێوه كانى شايانى سزايت و جارى وايش هه يه پێ ى كافر ئه بيت .

هه شته م: چۆنێتى پاداشت و سزا وه رگرتن له كاره (مباح) ه كان:ـ وه كو نان و ئاو خواردن وجيماع كردن و خه وتن .... هتد ئه نجامدانى ئه م كارانه نه پاداشتى هه يه و نه سزا، به ڵام به نيه تى چاك له كاتى ئه نجامدانى ئه م كارانه دا پاداشت وه رئه گرێت و به نيه تى خراپيش سزا . بۆ نموونه :

أ- ئه گه ر نان و ئاوخواردنت بۆ ئه وه بێت كه به توانا بيت له خوا په رستيه كانتدا، ، وه يان نيوه ڕۆ ئه خه ويت بۆ ئه وه ى شه و نوێژ بكه يت، يان شه وان زوو ئه خه ويت بۆ ئه وه ى نوێژى به يانيت له كاتى خۆيدا و به جه ماعه ت بكه يت، يان جيماع ئه كه يت بۆ ئه وه ى نه وه ى موسڵمان زۆر بێت، يان خۆت و خێزانه كه ت له زينا دور خه يته وه ، ئه وا به م نيه ته چاكانه له م كاره (مباح) ه جۆراو جۆرانه دا پاداشت وه رئه گرێت، وه كو چۆن له فه رمووده يه كدا پێغه مبه رى خوا(صلی اللە علیە وسلم) ئاماژه ى پێ ئه كات وئه فه رمێت: (وفي بضع أحدكم صدقة، قالوا: أيأتي أحدنا شهوته ويكون له فيها أجر؟! قال: أرأيتم لو وضعها في حرام أكان عليه فيها وزر؟ فكذلك إذا وضعها في الحلال كان له أجر) (رواه مسلم، وانظر: صحيح الترغيب والترهيب: 1556، وسلسلة الاحاديث الصحيحة: 816). واته : له جيماع كردنى هه ر يه كێكتاندا سه ده قه ى بۆ ئه ژمێردرێت، ووتيان: ئه ى پێغه مبه رى خوا(صلی اللە علیە وسلم) هه ر يه ك له ئێمه به ئه نجامدانى شه هوه ت بۆ خۆى سه ده قه ى ده ست ئه كه وێت؟! پێغه مبه رى خوا(صلی اللە علیە وسلم) فه رمووى: ئه گه ر بهاتايه زيناى پێ بكردايه گوناهى بۆ نه ئه نوسرا؟ ووتيان: به ڵێ، فه رمووى: كه واته له حه ڵاڵه كه يشدا پاداشتى بۆ ئه نوسرێت . واته : ئه گه ر ئه م حه ڵاڵه ئه و حه رامه ى لێ دوور خاته وه و به و نيه ته بێت، به ڵام ئه وه ى ته نها له به ر له زه ت و شه هوه تى بێت ئه وا نه پاداشتى هه يه نه سزا .

ب- ئه گه ر شه و دره نگ خه وتيت به نيه تى ئه وه ى بۆ نوێژى به يانى هه ڵنه سيت، ياخود هه ندێك خواردن و ده رمانت خوارد كه شه هوه تى پێ جۆش ئه درێت بۆ ئه وه ى راده يه كى زۆرتر زينا بكه يت، ئه وا به م نيه ته خراپانه ت ئه م كاره (مباح) انه ت والێ كرد كه شايانى سزادان بيت له سه رى .

نۆيه‌م: چۆنيه‌تى پاداشت و سزا وه‌رگرتن به‌ گوێره‌ى چاكى و خراپى نيه‌ت له‌ كاتى ئه‌نجام دانى كاره‌كاندا و گۆڕانكاريه‌كانى:

بۆ تێگه‌يشتن له‌مه‌يش به‌نموونه‌يه‌ك روونى ئه‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ئه‌ويش سه‌ردانى نه‌خۆشێكه‌:

أ- نيه‌تت له‌ئه‌نجامدانى ئه‌م كاره‌ ئه‌وه‌ بێت كه‌ كارێكى شه‌رعى يه‌و بۆ خوا ئه‌نجامى بده‌يت ئه‌وا بێ شك وگومان پاداشت وه‌رئه‌گريت .

ب- نيه‌تت له‌ ئه‌نجامى ئه‌م سه‌ردانه‌ ئه‌وه‌ بێت بۆ فيسق يان ريا بێت ئه‌وا بێ شك وگومان شايانى سزايت .

ج- له‌م سه‌ردانه‌ نيه‌تت پياوه‌تى كردن بوو يان قه‌رزدانه‌وه‌ بوو وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌ويش له‌ كاتى نه‌خۆشيدا سه‌رى لێت دابێت نه‌ك بۆ خوا بێت، ئه‌وا له‌م حاڵه‌ته‌دا نه‌پاداشت و نه‌سزا وه‌رناگريت، چونكه‌ نيه‌ته‌كه‌ت بۆ خوا نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌يشدا كه‌ كاره‌كه‌ت به‌ چاك ناو ئه‌برێت هه‌ر وه‌كو چۆن له‌ ئايه‌تدا هاتووه‌ كه‌ ئه‌فه‌رمێت:(لَا خَيْرَ فِي كَثِيرٍ مِنْ نَجْوَاهُمْ إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلَاحٍ بَيْنَ النَّاسِ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ ابْتِغَاءَ مَرْضَاةِ اللَّهِ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا) [النساء: 114] . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌يشدا كه‌ سه‌ده‌قه‌ وكارى چاك وچاك كردنه‌وه‌ى نێوانى موسڵمانانى به‌خێر وه‌سف كرد، به‌ڵام مه‌رجى دانا به‌ وه‌رگرتنى ئه‌م كاره‌ خێرانه‌ى كه‌ خه‌ڵكى سوودى لێ ئه‌بينێت به‌وه‌ى كه‌نيه‌تى بۆ خواو ره‌زامه‌ندى خوا بێت .

د- نيه‌تت له‌م سه‌ردانه‌دا بۆ خوا بوو به‌ڵام له‌ كاتى ئه‌نجام دانيدا له‌ ناكاو نيه‌ته‌كه‌ت گۆڕاو بۆ ئه‌وه‌ت بوو كه‌ سه‌يرى ئافره‌ته‌كانيان بكه‌يت و ده‌مه‌ ته‌قێيان له‌گه‌ڵدا بكه‌يت، يان هه‌ر كارێكى نا شه‌رعى له‌م حاڵه‌ته‌دا كاره‌كه‌ت خراپه‌و شايانى سزايت .

ه- نيه‌تت بۆ خوا بوو به‌ڵام له‌ كاتى ئه‌نجام دانيدا نيه‌تت له‌ناكاو گۆڕاو له‌به‌ر ئه‌وه‌ت بوو پێت بڵێن موسڵمانێكى چاكه‌و خه‌مخۆره‌، واته‌ بۆ ريات بێت، ئه‌وا له‌م حاڵه‌تدا كاره‌كه‌ت خراپه‌و به‌ شيرك ئه‌ژمێردرێت و شايانى سزايه‌كى زۆر قورسيت .

و- ئه‌گه‌ر بێتوو نيه‌تى له‌ ئه‌نجامدانى ئه‌م كاره‌ فيسق يان ڕيا بێت، به‌ڵام له‌ كاتى ئه‌نجامدانى كاره‌كه‌تدا نيه‌ته‌كه‌ت گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هات و بۆ خوا ئه‌نجامتدا، ئه‌وا له‌م حاڵه‌ته‌دا حوكمى كاره‌كه‌ى و پاداشت و سزا وه‌رگرتن لێ ى دوو شێوازى هه‌يه‌:

يه‌كه‌ميان: ئه‌گه‌ر له‌و عيباده‌تانه‌ بێت كه‌ كۆتايى يه‌كه‌ى له‌سه‌ر سه‌ره‌تاكه‌ى بنيات نراوه‌ وه‌كو نوێژ و رۆژو و حه‌ج و ده‌ستنوێژ ..... هتد ئه‌وا ئه‌م گۆڕانكاريه‌ هيچ كار ناكاته‌ سه‌ر حوكمى كاره‌كه‌ت كه‌ خراپه‌و كه‌ خۆيشت شايانى سزا وه‌رگرتنيت .

دووه‌ميان: ئه‌گه‌ر له‌و عيباده‌تانه‌ بێت كه‌ كۆتايى يه‌كه‌ى له‌سه‌ر سه‌ره‌تاكه‌ى بنيات نه‌نراوه‌ وه‌كو: قورئان خوێندن و نزا خوێندن و سه‌ده‌قه‌ كردن .... هتد ئه‌وا ئه‌م گۆڕانكاريه‌ كار ئه‌كاته‌ سه‌ر نيه‌تى بنه‌ڕه‌تى و پاداشتيشى هه‌يه‌ تازه‌ى ئه‌كاته‌وه‌ و ئه‌و كارانه‌ى دواى تازه‌ كردنه‌وه‌ ئه‌نجامى ئه‌ده‌يت به‌ چاكه‌ وه‌سف ئه‌كرێن و پاداشتيشى هه‌يه‌، بۆ نموونه‌ تۆ هه‌زار دينارت هه‌يه‌ ئه‌ته‌وێت به‌سه‌ر(5)هه‌ژاردا دابه‌شى بكه‌يت و نيه‌تت بۆ خوايه‌، له‌ كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌م كاره‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ژارى يه‌كه‌مدا هيچ گۆڕانكاريه‌كى خراپ به‌سه‌ر نيه‌ته‌كه‌تدا نه‌هات، ئه‌وا پاداشتت ده‌ست گير ئه‌بێت و ئه‌مه‌ عيباده‌تێك بوو و ته‌واو بوو . كه‌هاتيته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى بيده‌ى به‌هه‌ژارى دووه‌م نيه‌ته‌ ڕه‌سه‌نه‌كه‌ت گۆڕانكارى به‌ سه‌ردا هاتوو شه‌يتان زه‌فه‌رى پێت بردو ريات تێدا كرد دواى ئه‌وه‌ى بينيت كه‌خه‌ڵكى سه‌يرت ئه‌كات، ئه‌وا ئه‌م كاره‌ت خراپه‌و به‌ شيرك دائه‌نرێت و شايانى سزايه‌كى گه‌وره‌يت، ئه‌مه‌يش عيباده‌تێك بوو و ته‌واو بوو، كه‌ هاتيته‌ سه‌ر سێيه‌م هه‌ژار نيه‌ته‌ بنه‌ڕه‌تيه‌كه‌ت (أصل النية) تازه‌ كرده‌وه‌و بۆ خوا ئه‌نجامت دا، هه‌روه‌ها چواره‌م و پێنجه‌ميش ئه‌وا حوكمى يه‌كه‌م هه‌ژارى ئه‌بێت .  لێره‌دا بۆمان ده‌ركه‌ت كه‌ سه‌ده‌قه‌ يه‌ك عيباده‌تێكه‌ به‌ڵام جيا جيايه‌ واته‌(آحاد) ى هه‌يه‌ و ئه‌گه‌ر به‌شێك له‌م سه‌ده‌قه‌يه‌ت پووچه‌ڵ بوو كار ناكاته‌ سه‌ر به‌شه‌كانى ترى هه‌مان سه‌ده‌قه‌ ئه‌گه‌ر نيه‌ته‌كه‌ت تازه‌كرده‌وه‌، به‌ڵام نوێژ كردن بۆ نموونه‌ له‌ ته‌كبيره‌ى ئيحرامه‌وه‌ هه‌تا سڵاو دانه‌وه‌ يه‌ك عيباده‌تێكه‌، ئه‌گه‌ر بێت و نوێژه‌كه‌ت له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بۆ خوا بوو دواى ئه‌وه‌ى ركوعت برد كه‌وتيته‌ ڕياكردنه‌وه‌ چونكه‌ خه‌ڵكى سه‌يرتى كرد دواى ئه‌مه‌ له‌ كڕنۆش بردن گه‌ڕايته‌وه‌ سه‌ر بارى يه‌كه‌م و نيه‌ته‌كه‌ت گۆڕى بۆ خوا ركاتى دووه‌مت ئه‌نجامدا ئه‌وا ئه‌م تازه‌ كردنه‌وه‌يه‌ى نيه‌ته‌ لێره‌ دا هيچ ده‌ورى نى يه‌ و به‌ پووچه‌ڵ بوونه‌وه‌ى به‌شێك له‌م عيباده‌ته‌ هه‌مووى پووچه‌ڵ ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌بێت جارێكى تر ئه‌م عيباده‌ته‌ ئه‌نجام بدات،  هه‌روه‌ها ڕۆژوو حه‌ج و..... هتد به‌ڵام ئه‌گه‌ر ختوره‌يه‌ك (خاطرة) بوو و جێگير نه‌بوو له‌ دڵتدا ئه‌وا به‌ ڕيا دانانرێت .

ده‌يه‌م: ئه‌گه‌ر بێتوو نيه‌تت له‌ ئه‌نجامدانى كار خراپه‌كارى و ريا بێت ئه‌وا بێ گومان شايانى سزايت به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت دونيا بێت ئه‌وا له‌ كارێكه‌وه‌ بۆ كارێكى تر ئه‌گۆڕێت،

بۆ نموونه‌: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له‌ جيهاد كردن ده‌ستكه‌وت (غنائم) بێت ئه‌وا لێره‌دا نه‌پاداشت وه‌رئه‌گريت و نه‌سزا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى (غنائم) ده‌سكه‌وتى دونيايى له‌ جيهاد كردندا حه‌ڵاڵاو شه‌رعيه‌ سزات نابێت، وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بۆ خواى گه‌وره‌ ئه‌نجامت نه‌داوه‌ ئه‌وا پاداشتيشت نابێت، به‌ڵام هه‌مان مه‌به‌ست له‌ دواكه‌وتنى زانستى شه‌رعيدا (طلب العلم الشرعي) ئه‌وا لێره‌دا پاداشتت نى يه‌ به‌ڵكو شايانى سزايه‌كى قورسيت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌بێت به‌ ته‌نها ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌و بڵاوكردنه‌وه‌ و سه‌رخستنى ئايينه‌ پيرۆزه‌كه‌ى بێت و مه‌به‌ستى دونيا له‌م كاره‌دا حه‌رامه‌و نه‌هى لێكراوه‌، كه‌واته‌ مه‌به‌ست له‌ كارێكه‌وه‌ ئه‌گۆڕێت بۆ كارێكى تر به‌ گوێره‌ى ڕێ پێدانى له‌ شه‌رعى پيرۆزدا، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) ئه‌فه‌رمێت:  (من تعلم علماً مما يبتغى به وجه الله لا يتعلمه إلا ليصيب به عرضاً من الدنيا، لم يجد عَرْفُ الجنة يوم القيامة) (صحيح الترغيب والترهيب: 105، ومشكاة المصابيح: 227، وصحيح ابن ماجة: 252).يعني: ريحها. واته‌: هه‌ر كه‌سێك فێرى زانستێكى شه‌رعى بێت كه‌ مه‌به‌ست پێى ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ بێت وئه‌م فێرى نه‌بێت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ مه‌به‌ستێكى دونيايى ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌وا له‌ ڕۆژى قيامه‌تدا بۆنى به‌هه‌شت ناكات.

فه‌رمووده‌ى چه‌ند زانايه‌كى ناودار ده‌رباره‌ى نيه‌ت:-

بۆ خستنه‌ رووى گرنگى نيه‌ت له‌ ئايندا فه‌رمووده‌ى چه‌ند زانايه‌كى ناودار ئه‌هێنمه‌وه‌ كه‌ (ابن أبي الدنيا) له‌ په‌رتوكى (الإخلاص والنية) دا هێناويه‌تيه‌وه‌:-

1- (يحى ابن أبي كثير) ئه‌فه‌رمێت: فێرى نيه‌ت بن چونكه‌ له‌ كاركردن به‌رزتره‌ و زياتر تواناى ئه‌وێت.

2- (زبيد اليامي) ئه‌فه‌رمێت: من حه‌ز ئه‌كه‌م له‌ هه‌موو شتێكدا نيه‌تم هه‌بێت هه‌تاوه‌كو له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌يشدا .

3- (داود الطائي) ئه‌فه‌رمێت: سه‌يرى هه‌موو شتێكى خێرو چاكم كرد له‌ نيه‌تى چاكدا كۆده‌بێته‌وه‌ .

4- (سفيان الثوري) ئه‌فه‌رمێت: هيچ شتێكم چاره‌سه‌ر نه‌كردووه‌ له‌ نيه‌ت گرانتر بێت چونكه‌ زوو زوو لێم ئه‌گۆڕێت.

5- به‌ (نافع بن جبير) يان ووت: نايه‌ى شوێنى ئه‌م جه‌نازه‌يه‌ بكه‌وێت؟ فه‌رمووى: له‌جێى خۆت بوه‌سته‌ هه‌تا وه‌كو نيه‌ت ئه‌هێنم (واتا: به‌دڵ نيه‌ته‌كه‌ى  بۆ خوا بێت) تۆزێ بيرى كرده‌وه‌ و ئينجا ووتى: بابڕۆين.

6- (مطرف بن عبدالله) ئه‌فه‌رمێت: چاكى دڵ په‌يوه‌سته‌ به‌چاكى كاره‌وه‌، چاكى كاريش په‌يوه‌سته‌ به‌چاكى نيه‌ته‌وه‌.

7- له‌پێشينه‌وه‌ ئه‌گێڕنه‌وه‌: كێ پێ ى خۆش بوو كه‌ كاره‌كه‌ى به‌ته‌واوى ئه‌نجام بدات با نيه‌تى چاك بكات، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ پاداشت ئه‌دات به‌به‌نده‌كه‌ى ئه‌گه‌ر چاك بێت هه‌تاوه‌كو به‌ پاروو (واته‌: ئه‌و پارووه‌ى له‌ ڕێى خوا ئه‌يبه‌خشيت به‌ ماڵ و مناڵت).

8- (عبدالله بن مبارك) ئه‌فه‌رمێت: له‌وانه‌يه‌ كارێكى بچوك نيه‌ت گه‌وره‌ى بكاته‌وه‌ وكارێكى گه‌وره‌يش نيه‌ت بچووكى بكاته‌وه‌ .

9- (ابن عجلان) ئه‌فه‌رمێت: هيچ كارێك چاك نابێت هه‌تاوه‌كو سێ شتى تێدا نه‌بێت: له‌ خوا ترسى و نيه‌ت چاكى و له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت.

10- (فضيل بن عياض) ئه‌فه‌رمێت: خواى گه‌وره‌ نيه‌ت و ويستتى ئه‌وێت.

ڕاڤه‌ى فه‌رمووده‌كه‌:

إنما الأعمال بالنيات:  له‌لايه‌ن زانايانه‌وه‌ به‌دوو شێوه‌ ڕاڤه‌ كراوه‌:

يه‌كه‌ميان: له‌لاى زانايانى دواين (المتأخرين): ئه‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ ئه‌فه‌رمن: مه‌به‌ست به‌ تايبه‌تى كاره‌ شه‌رعى يه‌كانه‌ به‌بێ (مباح)ه‌كان كه‌نيه‌ت واى لێ ئه‌كات كاره‌كه‌ى چاك بێت يان خراپ، وه‌رگيراو بێت يان ڕه‌ت كراوه‌ بێت.

دووميان: له‌لاى زانايانى پێشين (جمهور المتقدمين)ه‌ وه‌ ئه‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ (أعمال) لێره‌دا هه‌موو كارێك به‌گشتى ئه‌گرێته‌وه‌ هه‌تا وه‌كو (مباح)ه‌ كانيش و هيچ كارێك تايبه‌تمه‌ندێتى نى يه‌ له‌م فه‌رمووده‌يه‌دا، چونكه‌ هه‌موو كارێك پێويستى به‌نيه‌ته‌ ئيتر شه‌رعى بێت يان نا.

بالنيات: (ب) (بالنيات) دوو بۆچوون هه‌يه‌ له‌مه‌به‌ست له‌م پيته‌:

يه‌كه‌ميان: ئه‌ڵێت: (البا: للمصاحبة) واته‌: نيه‌ت له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌دايه‌ هه‌تا كۆتايى و هه‌ر به‌نيه‌ت كاره‌كان هه‌ڵئه‌سه‌نگێنرێت و حوكم ئه‌درێت به‌سه‌رياندا كه‌ چاكه‌ يان خراپ، ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه‌ يان وه‌رگيراوه‌، وه‌كو چۆن پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) ئه‌فه‌رمێت:  (إنما الأعمال بالخواتيم) (مشكاة المصابيح: 83، وظلال الجنة: 216).  واته‌: چاكى و خراپى كارو په‌سه‌ند كردن و نه‌كردنى به‌گوێره‌ى كۆتايى كاره‌كانه‌، كه‌واته‌: نيه‌ت مه‌رجه‌ (شرط)ه‌ بۆ وه‌رگرتنى كار.

دووه‌ميان: ئه‌ڵێن: (الباء: للسببية) واته‌: كاره‌كان به‌نيه‌ت په‌يدا ده‌بن و هۆكارى دروست بوونيانه‌ كه‌واته‌: نيه‌ت ڕوكنه‌.

تێبينى: لێره‌دا مه‌به‌ست له‌ كاره‌كان ئه‌و كارانه‌يه‌ كه‌ بڕواداران ئه‌نجامى ئه‌ده‌ن نه‌ك كافران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌يشدا كه‌ كافره‌كان به‌رپرسن به‌رامبه‌ر هه‌موو فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره‌و سزايش ئه‌درێن له‌به‌ر ئه‌نجام نه‌دانى ئه‌م كارانه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى پێ كردوه‌ له‌ شه‌رعدا، وه‌ ئه‌گه‌ر چه‌ند كارێكيش ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وا لێيان وه‌رناگيرێت له‌ كاتێكدا كه‌ به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كوفر، چونكه‌ هه‌موو كاره‌ چاكه‌كانى كافر يان بۆ دونيايه‌، يان بۆ خوا و هاوبه‌شێكيشى بۆ بڕيار ئه‌ده‌ن ئه‌م كوفر كردنه‌يش هه‌موو كاره‌كانيان هه‌ڵئه‌وه‌شێنێته‌وه‌ و پووچه‌ڵى ئه‌كاته‌وه‌، وه‌كو چۆن خواى گه‌وره‌ له‌ چه‌ند ئايه‌تێكدا ئاماژه‌ى پێ كردووه‌ بۆ نموونه‌ ئه‌فه‌رمێت:  (وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ) [الزمر: 65] .  واته‌: به‌ جه‌خت له‌سه‌ر كراوى يه‌وه‌ سروش بۆ تۆ و پێغه‌مبه‌رانى پێش تۆيش نێرراوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هاوبه‌ش بۆ خواى گه‌وره‌ بڕيار بده‌يت ئه‌وا كرده‌وه‌ چاكه‌كانت به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ و ده‌بيت به‌ كه‌سێكى زه‌ره‌رمه‌ند.  )وإنما لكل امريء مانوى(: هه‌ندێك له‌ زانايان فه‌رموويانه‌ ئه‌م ڕسته‌يه‌ (تأكيد) كردنه‌وه‌يه‌ بۆ ڕسته‌ى يه‌كه‌م (إنما الأعمال بالنيات)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ووردى تێ ى بڕوانين ده‌رئه‌كه‌وێت كه‌ جياوازيه‌كى زۆر هه‌يه‌ له‌ نێوانياندا، مه‌به‌ست له‌ ڕسته‌ى يه‌كه‌م ئه‌وه‌يه‌ كه‌ نيه‌ت بناغه‌ى دروست بوونى هه‌موو كارێكه‌ وهيچ كارێكيش به‌بێ نيه‌ت دروست نابێت و هه‌ر به‌و نيه‌ته‌يش كاره‌كه‌ت هه‌ڵئه‌سه‌نگێنرێت چاكه‌ يان خراپ، به‌ڵام ڕسته‌ى دووه‌م (وإنما لكل امريء مانوى) مه‌به‌ست ئه‌وه‌يه‌ كه‌ به‌نيه‌ته‌ چاكه‌كه‌ت پاداشت وه‌رئه‌گريت و به‌ نيه‌ته‌ خراپه‌كه‌يش سزا . واته‌: ئه‌م ڕسته‌يه‌ باس له‌ پاداشت و سزاى بكه‌ر (عامل) ئه‌كات له‌ كاره‌كه‌ى . (فمن كانت هجرته الى الله ورسوله فهجرته الى الله ورسوله): پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) نموونه‌يه‌كى جوانى بۆمان هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ فه‌رمووده‌كه‌ى پێ ڕوون كردووته‌وه‌ وه‌كو بڵێتيش (ئيتر هه‌موو كاره‌كانى تر له‌سه‌ر ئه‌م نموونه‌يه‌ قياس بكه‌ن ) بنه‌ڕه‌تى (أصل) هجره‌ت: هيجره‌ت له‌ووڵاتى هاوبه‌ش په‌يداكه‌ر بۆ خوا (بلد الشرك) بۆ ووڵاتى موسڵمانان، وه‌كو چۆن موهاجيره‌كان له‌ پێش رزگاركردنى شارى مه‌ككه‌ هيجره‌تيان ئه‌كرد بۆ مه‌دينه‌ . لێره‌دا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) پێمانى ڕاگه‌ياندوه‌ كه‌ ئه‌م هيجره‌ته‌ جياوازه‌ له‌ يه‌كێكه‌وه‌ بۆ يه‌كێكى تر به‌ گوێره‌ى نيه‌ته‌كه‌ى، ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌و هيجره‌ته‌ى له‌به‌ر خۆشه‌ويستى خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی اللە علیە وسلم) كردووه‌و ئامانجى فێربوونى ئايينى ئيسلامه‌ و بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ئاشكرا خوا په‌رستى بكات چونكه‌ له‌ ووڵاتى كوفر نه‌يتوانيوه‌ بيكات، ئه‌وا ئه‌مه‌يه‌ موهاجير بۆ خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی اللە علیە وسلم)، واته‌: پاداشتى هيجره‌ته‌كه‌ى وه‌رئه‌گرێت وه‌ له‌ به‌ر به‌رزى و چاكى نيه‌ته‌كه‌ى و كاره‌كه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌دا به‌ روونى دووباره‌ باسى هيجره‌ته‌كه‌ى كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌فه‌رمێت: (فهجرته الى الله ورسوله) ومن كانت هجرته لدينا يصيبها أو امرأة يتزوجها، فهجرته الى ما هاجر اليه: وه‌ ئه‌وكه‌سه‌ى كه‌ نيه‌تى له‌ هيجره‌ته‌كه‌ى دا بۆ بازرگانى و ده‌ستكه‌وت يان بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌تێكى موسڵمان بخوازێت و كه‌ زۆر عه‌وداڵێتى ئه‌م ئافره‌ته‌ش ڕازى نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵيدا له‌ ووڵاتى كوفر بژێت و له‌به‌ر ئه‌مه‌ هيجره‌تى كردوه‌ ئه‌وا پاداشتى نى يه‌ لاى خواى گه‌وره‌، چونكه‌ نيه‌تى بۆ خوا نه‌بووه‌ وه‌كو موهاجرى يه‌كه‌م، وه‌ لێره‌دا له‌به‌ر نزمى و خراپى نيه‌ته‌كان پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) باسى هيجره‌تى دووباره‌ نه‌كردووه‌ ئه‌وه‌ به‌ڵكو به‌شێوه‌كى ناديار باسى كردووه‌ فه‌رموويه‌تى: (فهجرته الى ما هاجر إليه) واته‌: بۆچى هيجره‌تى كردووه‌ ئه‌وا هيجره‌ته‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌يه‌ .

تێبينى:- چه‌ند ڕيوايه‌تێك هه‌يه‌ له‌سه‌ر كه‌سێك كه‌ هيجره‌تى كردووه‌ له‌به‌ر ئافره‌تێك به‌ناوى (أم قيس)ه‌وه‌  بۆ ئه‌وه‌ى بيخوازێت و دواى خواستنى پێيان ووتووه‌ (مهاجر أم قيس) و پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) ئه‌م فه‌رمووده‌يى له‌به‌ر ئه‌م كابرايه‌ فه‌رمووه‌ . به‌ڵام له‌ ڕاستيدا ته‌نها يه‌ك رێگايه‌ك نى يه‌ كه‌ ڕاست و دروست بێت و په‌سه‌ند كراو بێت له‌لاى زايانه‌وه‌ و هيچ (أصل)ێكى   نى يه‌و ئه‌م ريوايه‌ته‌ ره‌ت ئه‌كرێته‌وه‌ و پێغه‌مبه‌رى خوايش (صلی اللە علیە وسلم) ئه‌م فه‌رموده‌يه‌ى ووتووه‌ بۆ ڕوون كردنه‌وه‌ى زانستى شه‌رعى نه‌ك له‌به‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ .

تێبينى يه‌كى تر:

وه‌رگرتن و په‌سندكردنى كارى شه‌رعى له‌ لاى خواى گه‌وره‌ ئه‌بێت دوو مه‌رجى تيادا بێت كه‌ئه‌ويش (الصواب والإخلاص)ه‌ . واته‌: يه‌كه‌م: ئه‌بێت په‌يڕه‌و كردنى فه‌رمانێكى خواى گه‌وره‌ يان پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) بێت كه‌ بيكه‌ى به‌ به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌ شه‌رعيه‌كه‌ .

دووه‌م: ئه‌بێت ئه‌م كاره‌يشت به‌ ته‌نها بۆ خواى گه‌وره‌ ئه‌نجام بده‌يت و مه‌به‌ستت ره‌زامه‌ندى ئه‌و بێت، ئه‌وه‌ى له‌م فه‌رمووده‌يه‌دا به‌ ئاشكرا باسكراوه‌ دووه‌م مه‌رجيانه‌ (الإخلاص) كه‌ په‌يوه‌سته‌ به‌ناخى دڵته‌وه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ نه‌بێت كه‌سى تر نازانێت مه‌به‌ستى بكه‌ر چى يه‌ له‌كاره‌كه‌ى .  ئه‌وه‌ى زۆر سه‌يره‌ به‌لامه‌وه‌ كه‌ بيدعه‌چى يه‌كان و فاسيقه‌كانه‌ هه‌ر كارێك ئه‌نجام بده‌ن كه‌ بيدعه‌ بێت يان خراپ و دوور له‌ شه‌رع بێت و موسڵمانێك ئاگادارى بكاته‌وه‌ له‌م كاره‌ خراپه‌ى، ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ ئه‌كاته‌ به‌ڵگه‌ بۆ شه‌رعيه‌ت دان به‌كاره‌ خراپه‌كه‌ى و ئه‌ڵێت: (إنما الأعمال بالنيات) من نيه‌تم وا نى يه‌ به‌ڵكو نيه‌تم وايه‌ و وايه‌ . لێره‌دا به‌پێويستم زانى كه‌ ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ بهێنمه‌ پێش چاوى موسڵمانان بۆ ئه‌وه‌ى به‌رپه‌چى ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ بده‌نه‌وه‌و تێيان بگه‌يه‌نن كه‌ تێگه‌يشتنيان بۆ ئه‌م فه‌رموده‌يه‌ هه‌ڵه‌يه‌ ولێره‌دا وه‌كو له‌پێشتر باسمان كرد، باسى نيه‌ته‌ له‌ ئه‌نجامدانى كار ئه‌گه‌ر بۆ خوات بێت ئه‌وا مه‌رجێكت ته‌واوه‌ و ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كه‌ى تريشت ته‌واو بێت كه‌(صواب) ه‌ ئه‌وا كاره‌كه‌ت په‌سه‌ند كراوه‌ و پاداشتت ئه‌بێت . مه‌به‌ست له‌م فه‌رمووده‌يه‌ ئه‌وه‌ نى يه‌ كه‌ هه‌ر كارێكى بيدعه‌و ناشه‌رعيت كرد به‌ نيه‌تى چاك وه‌رئه‌گيرێت، به‌ڵكو به‌ نيه‌تى چاك ئه‌و كاران وه‌رئه‌گيرێت كه‌ شه‌رعيه‌، واته‌: مه‌رجه‌كه‌ى تريشى تێدا بێت وبنيات نرا بێت له‌سه‌ر به‌ڵگه‌و فه‌رمانى خواو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم)ئه‌ميش به‌شێوه‌يه‌كى  ناديار له‌م فه‌رمووده‌يه‌دا هاتووه‌، به‌ڵام به‌روون و ئاشكرا له‌م فه‌رمووده‌يه‌ هاتووه‌ كه‌ (عائيشه‌) (ره‌زاى خواى لێ بێت) بۆمانى ئه‌گێرێته‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو ئيمامى بخارى و مسلم ئه‌يگرێنه‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) فه‌رمويه‌تى: (من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد) (رواه مسلم، وانظر: صحيح الترغيب والترهيب: 49، وصحيح الجامع الصغير: 6398، وإرواء الغليل: 88، و276). واته‌: هه‌ر كه‌سێك كارێك بكات و فه‌رمانى ئيمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وا ره‌تكراوه‌يه‌و وه‌رناگيرێت . كه‌واته‌ فه‌رمووده‌ى (إنما الأعمال) ته‌رازووى ناخى موسڵمانه‌ كه‌ چاكى وخراپى كاره‌كه‌ى هه‌ڵئه‌سه‌نگێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌يشدا كه‌ شه‌رعى يه‌و فه‌رمووده‌ى (من عمل عملا) ته‌رازووى (ظاهر)ى كاره‌ دياره‌كانن (واته‌: لايه‌نه‌ دياره‌كه‌ى) كه‌ شه‌رعين و به‌ڵگه‌دارن يان نا . وه‌ له‌ ڕێك كه‌وتنى كارى شه‌رعى و نيه‌تى چاك بێگومان كاره‌كه‌ په‌سه‌ند ئه‌كرێت و پاداشتيش وه‌رئه‌گيرێت، به‌ڵام له‌ دواكه‌وتنى يه‌كێك له‌م مه‌رجانه‌ كاره‌كه‌ په‌سه‌ند ناكرێت و ره‌ت ئه‌كرێته‌وه‌ و له‌ زۆر شێوازيشدا شايانى سزا ئه‌بێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌ميشه‌ كه‌ زۆربه‌ى زانايان فه‌رموويانه‌ (ئه‌م دوو فه‌رمووده‌يه‌ هه‌موو ئايينى تێدا كۆ بووه‌ته‌وه‌).

كۆتايى   _ الخاتمة _

دواى ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ووردى له‌ماناى ئه‌م فه‌رمووده‌ مه‌زنه‌ گه‌يشتين و گرنگى نيه‌تمان بۆ ده‌ركه‌وت پێويسته‌ ئاگادارى نه‌خۆشيه‌كى كوشنده‌ بين كه‌ ئه‌ويش دڵه‌ راوكێ يه‌ (الوسواس) له‌كاتى نيه‌ت هێناندا. چونكه‌ له‌وانه‌يه‌ هه‌ندێ كه‌س له‌ وورده‌كاريدا شه‌يتان زه‌فه‌رى پێ به‌رێت و ريسه‌كه‌ى لێ بكاته‌وه‌ به‌خورى، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌رده‌مان له‌ كۆڵ بێته‌وه‌ ئه‌بێت يه‌كه‌م شت په‌نا بگرين به‌ خواى گه‌وره‌و دووه‌ميش به‌م شێوه‌يه‌ى كه‌باسمان كرد واته‌ به‌ زانسته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نيه‌تدا بكه‌ين و له‌مه‌ زياتر نه‌چينه‌ قوڵايى يه‌وه‌و زێده‌ڕه‌وى تێدا بكه‌ين، چونكه‌ شه‌يتان له‌م خاڵه‌دا زه‌فه‌رت پێ ئه‌بات و له‌ خشته‌ت ئه‌بات، وه‌ ئه‌بێت هه‌ڵسوكه‌تمان له‌گه‌ڵ نيه‌ت وه‌كو هه‌ڵسه‌كه‌وتمان بێت له‌گه‌ڵ قه‌ده‌ر ئه‌ويش به‌فێر بوونى ئه‌وه‌نده‌ى كه‌ پێويسته‌ له‌سه‌رمان و ئاينه‌كه‌مان فه‌رمانى پێمان كردووه‌و دوور كه‌وينه‌وه‌ له‌ زێده‌ڕه‌وى .

سبحان ربك رب العزة عما يصفون و سلام على المرسلين والحمد لله رب العلمين.

سه‌رچاوه‌كان:

1- الفتح الباري بشرح صحيح البخاري لابن حجر العسقلاني.

2- شرح صحيح الإمام مسلم للإمام النووي .

3- شرح رياض الصالحين من كلام سيد المرسلين للإمام النووي، شرحه وأملاه الشيخ محمد بن صالح العثيمين.

4- جامع العلوم والحكم في شرح خمسين حديثاً من جوامع الكلم للابن رجب الحنبلي.

(ئاماده‌کردنی مامۆستا  لقمان حسن أمين)

http://www.fermude.com/fermude%201433/w/fermude.gif

ئێوەش بڵاوی بکەنەوە ئەم بابەتە بەسودە