زەرەرەكانى درۆ لەسەر تاكو كۆمەڵگا

زەرەرەكانى درۆ لەسەر تاكو كۆمەڵگا

هەرچى خواى گەورە حەڕامى كردبێ ئيللا حيكمەتو دانايى زۆرى تێدايە، بۆيە هيچ شتێكى قەدەغەنەكردووە لەمرۆڤەكان مەگەر زيان و مەترسى نەبێت بۆى هەم لەدونياو هەم لەقيامەت، درۆكردنيش يەكێكە لەو كارانەى خواحەڕامى كردووە ونەفرەتى كردووە لەخاوەنەكەى بۆيە لەئيسلامدا لەڕيزى تاوانە گەورە كان هەژماركراوە،
ڕۆژێكيان پێغەمبەر بەصەحابەكانى فەرموو:ئايە ئاگادارتان بكەمەوە بەگەورەترينى تاوانەگەورەكان؟گوتيان: بەڵێ ئەى پێغەمبەرى خوا، پێغەمبەرصلى اللەعليەوسلم فەمووى|:الإشْرَاكُ باللَّهِ ، ؤعُقُوقُ الؤالِدىْنِ،ؤقَوْلُ الزُّورِ.واتە: شەريك دانان بۆخوا و ئازاردنى دايكو باوك و قسەكردنى درۆ.

جۆرەكانى درۆكردن
1_ درۆكردن بەدەم خواى گەوەرە
لەگەورەترين و ناشيرين ترين درۆ درۆكردنەبەرامبەربەخوا خواى گەورە دەفەرموێت:ومَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِآياتهِ إِنَّهُ لآ ىُفْلِحُ الظَّالِمُونَ(21)الانعام
2 ــ  درۆكرد بەدەم پێغەمبەرى خواى
پێغەمبەرصلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:إِنَّ كَذِبًا عَلَىَّ لَىْسَ كَكَذِبٍ عَلَى أَحَدٍ ، مَنْ كَذَبَ عَلَىَّ مُتَعَمِّدًا فَلْيَتَبَوَّأْ مَقْعَدَهُ مِنَ النَّارِ.واتە:درۆكردن بەدەم من وەك درۆكردن نييە بەدەم هيچ كەسێكيتر، هەركەسێك درۆيەك بەدەم من هەڵببەستێت باجێگاى خۆى دابنێ لەدۆزەخدا.
3 _ درۆكردن لەگەڵ خەڵكى،
هەرەى وشەى ناڕاستو ناڕەوابێ خوا حەڕامى كردووە لەسەر موسڵمانان بەرامبەربەيەكترى، وەك
* _  سوێند خواردنى بەدرۆ
لەگەورەترين درۆكان لەگەڵ خەڵكى ئەوەيە سوێد بخۆى لەسەرشتێكى ناحەق يان بۆ داگيركردنى ماڵى خەڵكى،پێغەمبەرصلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:مَن اقْتَطَعَ حَقَّ امْرِئٍ مُسْلِم بِيَمِينِهِ حَرَّم اللهُ عَلَىْه الْجَنَّة ؤأوْجَبَ لَهُ النَّارَ.رواه البخارى.واتە:هەركەسێك بەسوێندى(درۆ)مافى موسڵمانێك داگيربكات، خواى گەورە ئاگرى لەسەر پێويست دەكات و بەهەشتى لێ حەڕام دەكات.پياوێك گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا ئەدى ئەگەر ئەوشتە شتێكى كەمو سوك بوو؟ پێغەمبەرفەرمووى:بائەگەر قەدى دارسيواكێكيش بێت.!!!
* _ درۆكردن بۆگاڵتەو پێكەنين.
پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:وىْلٌ لِلَّذِى ىُحَدِّثُ فَيَكْذِبُ ، لِىُةْحِكَ بِهِ النَّاسَ وىْلٌ لَهُ ، وىْلٌ لَهُ.رواه الترمذى برقم (2315).واتە: وەيل بۆئەوكەسەى قسەى درۆدەكات بۆئەوەى خەڵك پێبكەنێت، وەيل بۆئەوكەسە وەيل بۆئەوكەسە.
* _ درۆكردن لەگێڕانەوەى خەوندا
پێغەمبەرصلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:مَنْ تَحلَّمَ بحُلم لم يره كُلِّف أن يعقد بين شعيرتين.أخرجه البخارى.
* _ درۆكردن لەگەڵ منداڵاندا زۆركەس گوێ بەوەنادات وادەزانێ شتێكى ئاساييە ئەگەر بەرامبەربەمنداڵەكانى درۆبكات كەچى جەگەلەتاوان كاريگەرى زۆر خەرابيشى دەبێت لەسەر داهاتووى منداڵ  عبداللەى كوڕى عامر دەڵێ: جارێكيان دايكم بانگبى كردم و پێى گوتم: وەرە ئەوەت پێبدەم لەو كاتەدا پێغەمبەرى خوا صلى اللە عليەوسلم لەماڵمان دانيشتبوو! بەدايكمى فەرموو: دەتەوێ ەى پێبدەى؟ دايكيشم گوتى خورماى پێدەدەم، پێغەمبەرى خواصلى اللەعليەوسلم فەرمووى:أَمَا إِنَّكِ لَوْ لَمْ تَفْعَلِى كُتِبَتْ عَلَىْكِ كِذْبَةً ».رواه أبو داود وحسّنه الآلبانى وفى السلسة الصحيحةنن 2/384.واتە:خۆئەگەر هيچ شتێكت پێنەدابا بەدرۆيەك لەسەرت دەنوسرا.
* _ شايەدى دانى بەدرۆ
* _ لەكاتى كڕينو فرۆشتندا
* _  درۆكرد لەوەعدو بەڵێندا

زيانو مەترسيەكانى درۆ
گومانى تێدانييە هەرچى خوا حەڕامى كردبێ و تاوانبێ ئيللازەرەرومەترسى هەيە بۆژيانى مرۆڤ هەم بۆ دونياو هەم بۆقيامەت، درۆكردنيش يەكێكە لەو كارانەى خواحەڕامى كردووە ونەفرەتى كردووە لەخاوەنەكەى وەزۆرترين زيان و مەترسى هەيەبۆخاوەنەكەى
1 _  ئەبێتە هۆى نەفرەت و لەعنەتى خوا
خوا نەفرەتى كردووە لەو كەسانەى درۆو دەلەسەهەڵدەبەستن و خويان پێوەگرتووە خواى گەورە دەفەرموێت:فَنَجْعَلْ لَعْنَةَ اللَّهِ عَلَى الْكَاذِبِينَ (61)ال عمران.
2 _ ئەبێتە هۆى سوتان بەئاگرى دۆزەخ
خواى گەورە لەقوڕئادا دەيان جار هەڕەشەى كردووە بەئاگرى دۆزەخ لە درۆزنان خواى گەورە دەفەرموێت:وىْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ.
3 _ ئەبێتەهۆى نزيك بوونەوە لەنيفاق
ئاگاداربن درۆكردن يەكێكە لە نيشانە سەرەكيەكانى نيفاق پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:أيَةُ المُنَافِقِ ثَلآثٌ : إِذَا حَدَّثَ كَذَبَ وإِذَا وعَدَ أَخْلَفَ وإِذَا ائْتمنَ خَانَ. رواه البخارى.
4 _  ئەبێتەهۆى ڕوەون لەناو كردەوەخەرابەكاندا
درۆكردن كليلى دەرگاى تاوانەكانە بۆيەهەركەسێ درۆبكات و لەسەرى بەردەوامبێت ئەوا دەرگاى هەمووتاوانێكى بەڕوداكراوەتەوە،
پێغەمبەر صلى اللە عليەوسلم دەفەرموێت:إِنَّ الكَذِبَ يَهْدِى إِلَى الفُجُورِ وإِنَّ الفُجُورَ يَهدِى إِلَى النَّارِ وإِنَّ الرَّجُلَ لَيَكْذِبُ حَتَّى ىُكتَبَ عِنْدَ الله كَذَّاباً )) مُتَّفَقٌ عَلَيهِ . واتە:بێگومان درۆكردن ڕێنمونى مرۆڤ دەكات بەروخەرابە،خەرابەش سەردەكێشێت بەرەوئاگر، وەمرۆڤ بەردەوام درۆدەكات تاوەكو لەلاى خوا بەدرۆزن دەنوسرێت.
5 _  ئەبێتە هۆى نەمانى بەرەكەت لەرزقو ڕۆزى وتەمەندا
پێغەمبەر صلى اللە عليەوسلم دەفەرموێت: پێغەمبەرصلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:البَىِّعانِ بالخِيارِ ما لَمْ يَتَفَرَّقا فإن صَدَقا وبَىَّنا بُورِكَ لَهُما فى بَىْعِهِما وإنْ كَتَما ؤكَذَبا مُحِقَتْ بَرَكَةُ بَىْعِهِما. رواه البخارى رقم 1973).واتە: كڕيارو فرۆشيار هەردوولا سەرپشكن بۆبەجێ گەياندنى پەيمانەكەيان مادام لەيەكترى جيانەبووينەوە، جائەگەرهاتوو لەگەڵ يەك ڕاست بنو عەيبە شاراوەكانى شتەكانيان ئاشكراكرد ئاشكراكرد خواى گەورە بەرەكەت دەخاتە نێو كڕينو فرۆشتنەكەيان، بەڵام ئەگەر عەيبى شتەكانيان شاردەوەو درۆيان لەگەڵ يەكترى كرد خواى بەرەكەت لەكارەكەيان نايەڵێت.
6 _  ئەبێتەهۆى بێموتمانەبوون
درۆ گەورەترين مەترسييە لەسەر ڕستيەكان سەيركەن ئەوانەى لەڕابردوودا ەەند جارێك دورۆيان كردووە ئەمڕۆ تەواوى ڕاستيەكانيشيان كەوتۆتە ژێر گومان،
7 _  ئەبێتە هۆى دودڵى و دڵه ڕاوكێ وقەلەقى
هەركەسێ درۆبكات بەردەوام بەترسو دودليه وه قسه كانى دەكات چاوەكانى بەولاو ئەولادا دەگيريت،
پێغەمبەرصلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:فَإِنَّ الصِّدْقَ طُمَأْنِينَةٌ وإِنَّ الْكَذِبَ رِيبَةٌ.رواه الترمذى,(2518). واتە:
8 _  ئەبێتە هۆى ڕەشبوونى ڕوخسار
درۆكردن ئەوەندە مەترسيدارو كارێكى ناشيرين و تاوانێكى بەدە، جگەلەوەى كارى گەرى خەرابى هەيە لەسەرتەواوى ژيانى مرۆڤ ، كاريگەرى هەيە لەسە ڕوخسارى كەسەكەش، پێغەمبەرصلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:الْكَذِبُ ىُسَوِّدُ الْؤجْهَ. رواه الطبرانى فى مجمع الزوائد (8/91) وابن حبان (13/44 ، رقم 5735)(وةعفه الالبانى) واتە:درۆ ڕوخسار ڕەش دوكات.
ئاماده كردنى مامؤستا : معروف ملا محمد