مانگى ڕەمەزان: مانگى بەخشين و خێرو چاكەيە

مانگى ڕەمەزان: مانگى بەخشين و خێرو چاكەيە؛؛

بێگومان مانگى پيرۆزى ڕەمەزان ئەومانگەيە كە هەموو چاكەو خێرو صەدەقەيەكى تێدا گەورەترە لەلاى خواى گەورە، بۆيە جێگاى ئەوەيە لەومانگەدا زياتر لەجاران ببەخشين لەو ماڵو داراييەى خواى گەورە پێى داوين، چونكە بێگومان صەدەقەو بەخشين لەمانگى ڕەمەزاندا ئەجرى زياترە، ئەنەسى كوڕى ماليك دەفەرموێت:پرسيار كرا لە پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم چ صەدەقەيەك گەورەترە؟ فەرمووى:(صَدَقَةٌ فِى رَمَضانَ » أخرجه الترمذى رقم 663)واتە: واتە صەدەقەيەك لەمانگى ڕەمەزاندا،
تێــبــىــنـــى:
هندێك فەرموودە زانان ئەم فەرموودەيان بەلاواز داناوە وەك ايمامى البانى ڕەحمەتى خواى لێبێ.
* _  بەڵام ئەوەى ئەم بابەتە بەهێزتردەكات كەصەدەقەى ڕەمەزان گەورەترە ئەوەيە كەپێغەمبەرى خوا صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:(مَنْ أَفْطَرَ صَائِمًا كَانَ لَهُ مِثْلُ أَجْرِهِ، مِنْ غَىْرِ أَنْ يَنْتَقِصَ مِنْ أَجْرِهِ شَىْئًا) "واتە:هەركەسێ فتار بەڕۆژيەوانێك بكاتەوە ئەوە وەكو ئەو پاداشتى بۆهەيە لەڕۆژيەكەيدا بێ ئەوەى هيچ لەپاداشتى ڕۆژووى ڕۆژيەوانەكە كەم بكاتەوە.
* _  وە پێغەمبەرى خوا لەهەمووخەڵكى زياتر دەست كراوە و سەخى تر بووە بەتايبەتيش كاتێك دەگەيشتە مانگى ڕەمەزان. ابن عباس دەفەرموێت: أن رَسُول اللَّهِ صلى الله عليه وسلم (كَانَ أَجْؤدَ النَّاسِ بِالْخَىْرِ وكَانَ أَجْؤدَ مَا يَكُونُ فى شَهْرِ رَمَةَزانَ). صحيح البخارى برقم (4997)
* _  وەلەڕيوايەتێكى تردا هاتووە دەفەرموێت: كەمانگى ڕەمەزان هات هەمووشەوێك تاڕەمەزان كۆتاييدێت فريشتەيەك بانگەوازدەكات و دەڵێت:( يَا بَاغِىَ الْخَىْرِ أَبْشِرْ، يَا بَاغِىَ الشَّرِّ أَقْصِ).رقم: 759 فى صحيح الجامع .واتە:: ئەى خێرخوازان موژدەبێ لێتان، ئەى خەرابەكارو شەڕخوازان وازبهێنن،

* _  هندێ لەبەرهەمە گرينگەكانى بەخشين لەپێناوى خوادا
1 _ هەرگيز ماڵ كەم نابيتەوە بەبەخشين بەڵكو خواى گەورە بەهۆى بەخشينەوە پڕى دەكات لەبەرەكەت، پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:(مَا نَقَصَتْ صَدَقَةٌ مِنْ مَالٍ).. أخرجه مسلم(2588) واتە:بەخشين و خێركردن لەماڵ كەم ناكاتەوە.
__ لەڕيوايەتێكى تردا هاتووە پێغەمبەر دەفەرموێت:سێ شت هەيە سوێنديان لەسەردەخۆم، يەكێك لەوان دەفەرموێت: هەرگيز ماڵ كەم نابێتەوە بەبەخشين لەپێناوى خوا.
* _ هەتا مرۆڤ زيتر ببەخشێت خواى گەورە زياترى پێ دەبەخشێت، پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت: (يَقُولُ اللَّهُ : يَا ابْنَ آدَمَ ، أَنْفِقْ أُنْفِقْ عَلَىْك).رواه البخارى(4684) واتة:خواى (تبارك وتعالى)دەفەرموێت: ئەى نەوەى ئادەم ببەخشە منيش پێت دەبەخشم.
_ كەواتا بابزانين ئەوبيرۆكەيەى پێى وايە ماڵ كەم دەبێتەوە بەبەخشين لەشەيتانەوەيە، خواى گەورە دەفەرموێت: (الشَّىْطَانُ يَعِدُكُمُ الْفَقْرَ)..(268)البقرة.
2 _ فريشتەكان هەموو ڕۆژێ دووعادەكەن بۆئەوكەسانەى لەپێناوى خوادەبەخشن، پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:(مَا مِنْ يَوْمٍ ىُصْبحُ فِيهِ العِبَادُ إلاَّ ويَنْزِلُ فِيهِ مَلَكَان فيقولُ أحدهما : اللَّهُمّ أَعْطِ مُنْفِقاً خَلَفاً ويقول الآخَرُ : اللَّهُمَّ أعْطِ مُمْسِكاً تَلَفاً) .صحيح البخارى (1442) واتە: هيچ ڕۆژێك نييە كەبەندەكان بەيانى تێدا بكەنەوە ئيللا دووفريشتە دادەبەزنە خوارەوە يەكێكيان دەڵێت:خوايە ئەوەى دەبەخشێ بۆى لەجێگا دابنێوە، فريشتەى تريشيان دەڵێت: خوايە ئەوەى دەست دەگرێتەوە لەماڵ بەخشين و ناى بەخشێت ماڵەكەى لەنێوبەريت و بيفەوتێنى.
3  _ دەبێتە هۆى پارێز راو بوونمان لەئاگرى دۆزەخ هەتا ئەگەر بەخشينەكە كەميش بێت،
پێغەمبەر صلى اللە عليە وسلم دەفەرموێت: (اتَّقُوا النَّارَ ولَوْ بِشِقِّ تَمْرَةٍ) .رواه البخارى فى صحيحه(1/376) واتە: خۆت بپارێزە لەئاگرى دۆزەخ ئەگەر بەلەتێكێك خورماش بێت.
4 _  يەكێكە لەباشترين كردەوەكانى ئيسلامەتى
عبداللەى كوڕى عەمڕى كوڕى عاص دەڵێت:پياوێك پرسيارى كردلەپێغەمبەرى خوا فەرمووى: كام شت لەئيسلامەتيدا زۆر خێر ترە؟ پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم فەرمووى:( تُطْعِمُ الطَّعَامَ، وتَقْرَأُ السَّلامَ عَلَى مَنْ عَرَفْتَ ومَنْ لَمْ تَعْرِفْ ). أخرجه البخارى برقم (7154).واتە: خواردن ببەخشى بەهەژاران، وە سەلام بكەى لەوانەى كەدەيان ناسى و نايان ناسى.
5 _ ئەبێتە هۆى دەربازبوون لە تاڵى و گەرمى و ناخۆشيەكانى قيامەت، چونكە لەوڕۆژەدا ئەوەندە گەرمە هەيانە هەتا گوێزينگى هەيانە هەتا چۆكەكانى هەيانە هەتا ناوكى هەيانە هەتا چەناگەى لەناو ئارەقيدا غەرق دەبێت!!!!! پێغەمبەرى خوا دەفەرموێت: حەوت دەستە هەن خواى گەورە لەڕۆژى قيامەتدا دەيان باتە ژێر سێبەرى عەرشى خۆى، يەكێك لەوان بريتيە لە ( رَجُلٌ تَصَدَّقَ بِصَدَقَةٍ فَأَخْفَاهَا حَتَّى لا تَعلم شِمَالُه ما تُنْفِقُ يَمِينُه ) "پياوێك خێرێك بكات و بيشارێتەوە بەشێوەيەك دەستى ەەپى نەزانێت دەستى ڕاستى ەى بەخشيوە. واتە زۆر بەنهێنى و دوور لەهەموو ڕياييەك بەخشيبێتى.
6 _  ئەبێتە هۆى پلە بەرزى و چوونە بەهەشت
ئەبو هوڕەيڕە دەڵێت:ڕۆژێژێكيا پێغەمبەريخواصلى اللەعليەوسلم فەرمووى: كێ ئەمڕۆلەئێوە بەڕۆژييە؟ ئەبوبەكرفەرمووى: من ئەى پێغەمبەرى خوا، فەرمووى: كێ لەئێوە ئەمڕۆ شوێنى جەنازەيەك كەوتوە ؟ ئەبووبەكرفەرمووى من ئەى پێغەمبەريخوا، فەرمووى: كێ لەئێوە ئەمڕۆ خواردنى بەهەژارێك داوە؟ ئەبووبەكرفەرمووى من ئەى پێغەمبەريخوا، فەرمووى: كێ ئەمڕۆ لەئێوە سەردانى نەخۆشێكى كردووە؟ ئەبوبەكر فەرمووى من ئەى پێغەمبەرى خوا، پێغەمبەرى خوا فەرمووى«مَا اجْتَمَعْنَ فِى امْرِئٍ إِلاَّ دَخَلَ الْجَنَّةَ ».رَواهُ مُسْلِمٌ.واتە: ئەوكارانە لەهەر كەسێكدا كۆببنەوە ئيللا دەچێتەبەهەشت.
لەكۆتاييدا دەڵێم:
هەتا لەدونياماوين بابەخشين لەپێناوى خوا چونكە چاكترين زەخيرەو دەست مايەيە بۆقيامەت، مرۆڤ لەدونيادا هەمووشتێ لەدەست دەدات و لەدەستى دەڕوات تەنيا ئەوەيان نەبێت كەكردوويەتى بەخێرو لەپێشدا بەڕێى كردووە بۆقيامەت،
* _ عائيشە خوالێى ڕازيبێ دەڵێت:ڕۆژێكيان مەڕێكمان سەر بڕيبوو زۆربەمان كردبوو بەخێر تەنيا ڕانێكى نەبێت، لەوكاتەدا پێغەمبەر هات گوتى: چ لەمەڕەكە ماوەتەوە؟ دەڵێ گوتم: ئەى پێغەمبەرى خوا ( مَا بَقِىَ مِنْهَا إِلاَّ كَتِفُهَا) . هيچى نەماوەتەوە تەنيا ڕانێكى نەبێت، پێغەمبەرخوا فەرمووى:( بَقِىَ كُلُّهَا غَىْرَ كَتِفِهَا). رواه الترمذى برقم 2470) واتە: كەواتا هەمووى ماوەتەوە تەنيا ڕانەكەى نەبێت. چونكە مرۆڤ تەنيا ئەوەى بۆدەمێنێتەوە كەبەخشيويەتى لەدونيا نەوەك ئەوەى سەرفى كردووە يان لەبەردەستى دايە!
* _ مرۆڤ هەر صەدەقەو خێرێك بكات بۆخۆيەتى چونكە لەقيامەت پاداشتى گەورەترى لەبەرامبە دەست دەكەوێت، خواى گەورە دەفەرموێت:ومَا تُنْفِقُوا مِنْ خَىْرٍ فَلآَنْفُسِكُمْ.. (272)البقرة ( ومَا تُقَدِّمُوا لِأَنْفُسِكُمْ مِنْ خَىْرٍ تَجِدُوهُ عِنْدَ اللَّهِ )..(20)المزمل.

ئاماده كردنى مامؤستا : معروف ملا محمد

16_5_2018