پاداشتى زيندوكردنەوەى دە شەوە كۆتاييەكانى مانگى ڕەمەزان

پاداشتى زيندوكردنەوەى دە شەوە كۆتاييەكانى مانگى ڕەمەزان؛؛؛

شەوى قەدر ئەوشەوەيە كە خواى گەورە بە ڕێزدارترين شەوى داناوە، شەوێكە خواپەرستى تێدا پاداشتەكەى گەورەترە لە خوا پەرستى هەزار مانگ كەدەكاتە زياتر لە (83)ساڵ واتا يەك تەمەن !!
بۆيە هەركەسێ لەم خێرە بێبەش بێت ئەوە لەهەموو خێرێك بێ بەش كراوە، پێغەمبەرى خوا صلى اللە عليە وسلم دەفەرموێت: فيهِ لَىْلَةٌ هِىَ خَىْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ مَنْ حُرِمَ خَىْرَها فَقَدْ حُرِمَ ) رواه أحمد رقم 7148) وصححه الالبانى برقم :55.واتە: لەمانگى ڕەمەزاندا شەوێكى تێدايە خێرى چاكەكردن تێيدا زياترە لەهەزارمانگ، جا ئەوەى لەخێرو پاداشتەكەى بێبەشبێت ئەوە بەڕاستى بێبەشە.
** _ئەم شەوە شەوى لێخۆشبوونە؛؛
بۆهەمووئەوكەسانەى هەوڵى لێخۆشبوون دەدەن،
پێغەمبەرى خوا صلى اللە عليە وسلم دەفەرموێت: مَنْ قَامَ لَىْلَةَ الْقَدْرِ إِيمَانًا واحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ. أخرجه البخارى. واتە: هەركەسێك شەوى قەدر زيندووبكاتەوە بەدڵودەروونێكى پاك بەخوا پەرستى خواى گەورە لەتاوانەكانى ڕابردووى خۆش دەبێت.
**_ئەمشەوە شەوى دابەزينى قوڕئانە خواى گەورە دەفەرومێت: إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِى ڵىْڵەِ الْقَدْڕ.
**_ئەم شەوە شەوى دابەزينى فريشتەكانە ؛؛
لەم شەوەدا جبريل يش دادەبەزێتە نێو موسڵمانان لەگەڵ چەندەها فريشتەى تر بەشيوەيەك سەرزەوى پردەكەن هەتا بەرە بەيان دەميننەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: تَنَزَّلُ الْمَلآئِكَةُ والرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ. سَلآمٌ هِىَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ.
**_ئەمشەوە شەوى ديارى كردنى رزق و ئەجەلى مرۆڤەكانە؛؛
لەمشەوەدا فريشتەكان دادەبەزنە سەر زەوى بەچەندەها فەرمان لەلايەن خواى گەورەوە تێيدا چارەنووسو ڕزقى ساڵانەى مرۆڤەكان ديارى دەكەن تاساڵى داهاتوو، خواى گەورە دەفەرموێت: فِيهَا ىُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ (4) أَمْرًا مِنْ عِنْدِنَا إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ (5)الدخان.
**_ جا بەڕاستى ئەم شەوە شياوى ئەوەيە لە هەر دە شەوەكانى بەدوايدا بگەڕێين نەوەك تەنيا لە تاكەكانيدا !! وەك پێغەمبەرى خوا لەهەمووشەوەكاندا بەدوايدا گەڕاوە بۆئەوەى دڵنيابێ لەبەدەست هێنانى، عائيشە ئەفەرموێت: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم إِذَا دَخَلَ الْعَشْرُ الآَواخِرُ مِنْ رَمَضانَ أَىْقَظَ أَهْلَهُ، وأَحْيَا لَىْلَهُ، وشَدَّ الْمِئْزَرَ. رواه مسلم.
*_ پێغەمبەرى خوا صلى اللە عليە وسلم ئەگەر ئاگادار نەكرابايەوە كە شەوى قەدر لەناو دە شەوى كۆتايى ڕەمەزاندايە ئەوە هەموو شەوە كانى ڕەمەزانى زيندنوو دەكردەوە،، سەرنجى ئەم فەموودەيە بدەن ئەبو سەعيدى خودرى دڵێت: لە دە شەوى سەرەتاى ڕەمەزاندا پێغەمبەر خێوەتێكى هەڵداو اعتكافى كرد ، پاشان لە دە شەوى ناوەڕاستدا ، پاشان لە دە شەوەى كۆتايى دا چادرى لاداو هاتە دەر قسەى بۆكردين و ئێمەش لێى نزيك بووينەوە فەرمووى: من دەشەوى يەكەم اعتكافم كرد بەتەماى شەوى قەدربووم، پاشان لە دە شەوى ناوەڕاستدا ، دواتر هاتن پێيان گوتم: إنَّهَا فِى الْعَشْرِ الْأَواخِرِ ،رواه مسلم. واتە: شەوى قەدر لەدەشەوى كۆتايى مانگى ڕەمەزان دايە.
سەرنج بدەن پێغەمبەرى خوا صلى اللە عليە وسلم چۆن لەهەموو شەوەكانى مانگى ڕەمەزان بەدوايداگەڕاوە، پاشان كەئاگاداركرايەوە لەوەى كە ئەم شەوە لە دەشەوەكانى كۆتايى ڕەمەزانە،هەتا وەفاتى كرد هەردەشەوەكەى زيندوو دەكردەوە بەبێ جياوازى تاكو جۆتەكانى بۆئەوەى دڵ نيابێ لەبەدەست هێنانى خێرو پاداشتى ئەم شەوە

هندێك لەگرينگ ترين كارەكانى ئەم شەوە؛؛
ئينسانى موسڵمان ئەگەر نەيتوانى هەموو شەوەكانيش بەعيبادەت بەسەر بەرێ ئەوە دەتوانێ ئەو چەند خاڵەگرينگە جێ بەجێ بكات بۆئەوەى لەپاداشتى ئەم شەوە بێبەش نەبێت.
1_ كردنى هەموو نوێژەكان بەجەماعەت بەتايبەتيش نوێژى عيشاو بەيانى،

پێغەمبەر صلى اللە عليە وسلم دەفەرموێت: « مَنْ صَلَّى الْعِشَاءَ فِى جَمَاعَةٍ كَانَ كَقِيَامِ نِصْفِ لَىْلَةٍ ، ومَنْ صَلَّى الْفَجْرَ فِى جَمَاعَةٍ كَانَ كَقِيَامِ لَىْلَةٍ ».أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ.واتە: هەر كەسێ نوێژى عيشا بەجەماعەت بكا وەكوئەوە وايە نيوەى شەوەكە شەونوێژى كردبێت، هەركەسێكيش نوێژى بەيانيش بەجەماعەت بكات وەكو ئەوە وايە كە هەمووشەوەكەى شەونوێژى كردبێت.
2_ئەنجامدانى تەڕوايح ؛؛
كەئەويش مايەى لێخۆش بوونى تاوانەكانە پێغەمبەرى خوا صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:مَنْ قَامَ رَمَضانَ إيمَانًا واحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ.
3_ خوێندنى سوڕەتى الملك؛؛
پێغەمبەرى خوا صلى اللە عليە وسلم هەمووشەوێك خوێندوويەتى ئەجرو پاداشتێكى يەكجار زۆرى هەيە وەدەبێتە هۆى دەر باز بوون لەسزاى ناوگۆڕ، پێغەمبەرى خوا صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت: سُورَةُ تَبَارَكَ هِىَ المَانِعَةُ مِنْ عَذَابِ القَبْرِ. رواه الترمذى وصححه الآلبانى.
4_ دوعاكردنى زۆر ،،،
بەتايبەتيش ئەم دوعايەى كەپێغەمبەر صلى اللە عليە وسلم زۆر كردوويەتى لەم شەوانەدا اللهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ كَرِيمٌ تُحِبُّ العَفْؤ فَاعْفُ عَنِّى .

لەكۆتاييدا دەڵێم:
بۆهەمووئەوانەى ئەمڕۆ لەژياندان بەڕاستى گەيشتنمان بەم دەشەوەى كۆتايى مانگى ڕەمەزانە دەرفەتێكى يەكجار گەورەى ژيانە خواى گەورە پێى داوين، بۆيە با بەهەلى بزانين چونكە ڕەنگە ئەجەل ڕێگانەدا جارێكيتر پێى بگەينەوە،
*_ حەيفە ئەوشەوە خێرى زياتربێت لە هەشتاو سێ ساڵ بەندايەتى لەدەستى بدەين
_ حەيفە شەوى لێخۆش بوون بێ كەچى لەخوا غافڵ بين و ئەم شەوە بەسەربەرين بەخەو يان بەگەڕان و سوڕان كردنى ياريو ئاتارى و پۆبگى و دانيشتن لەديار فليم زنجيرە دراماكان !!!!
_ حەيفە شەوى ديارى كردنى چارەنووسمان بێت كەچى بێ ئاگابين لەيادى خواو ئەم شەوە لەبازاڕدا بەسەر ببەين!!! لەجياتى ئاوەدانكردنەوەى مزگەوتەكان بازاڕەكان ئاوەدان بكەينەوە، كە سەرتاپاى پێچەوانەى ڕەوشتى ئيماندارە، پێغەمبەر صلى اللە عليە وسلم دەفەرموێت: إِنَّ أَحَبَ الْبِلآدِ إِلَى الله الْمَسَاجِدُ ،وإِنَّ أَبْغض.

ئاماده كردنى مامؤستا : معروف ملا محمد