بەردەوام بوون لەسەر پەرستن و گرتنەبەرى ڕێگەى ڕاست دواى مانگى ڕەمەزان

بەردەوام بوون لەسەر پەرستن و گرتنەبەرى ڕێگەى ڕاست دواى مانگى ڕەمەزان ؛

وەك مەعلومە خواى گەورە ئێمەى بۆبەندايەتى خۆى دروست كردووە دەفەرموێت:ومَا خَلَقْتُ الْجِنَّ والْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ. الذاريات (56). جا ئەو بەندايەتى كردنەش كۆنەكراوەتەوە لەەەند ڕۆژێك يان لە چەند مانگ و ساڵێك، بەڵكو بەندايەتيەك هەتامردن و گەڕانەوە مان بۆلاى خوا،
_ نەوەك وەك هندێك لەموسڵمانان هەمووخواپەرستيە كانيان كۆ كردۆدەتەوە لەمانگى پيرۆزى ڕەمەزان بەشێوەيەك هەمووتواناو عەزەلاتى خۆيان دەردێخن لەپەرستنى خواى گەورەدا، بەڵام كاتێ ڕەمەزان تەواو دەبێت هەرلەيەكەمين ڕۆژى جەژنەدا دووردەكەونەوە لەهەمووكردەوەچاكەكانيان و جگە لەوە دەست دەكەنەوە بەتاوان و گوناح و تەوبەكانيان پوچەڵ دەكەنەوە!!!
_ گومانى تێدانييە كەمانگى پيرۆزى ڕەمەزان شياوى ئەوەيە كە موسڵمانان زياتر لەهەموومانگەكانى تردا خۆيان تێدا ماندووبكەن،بەڵام نەوەك دواى مانگى پيرۆز دووربكەوينەوە لەهەموو كردەوەيەكى چاك و مل لەخەرابە بنێين، تەنانەت ئيوا هەيە دەست لەنوێژەكانيشى هەڵدەگرێت !!!!
بێگومان ئەوجۆرە بەندايەتى كردنەش هيچ سەنگ و قورسايێكى نييە لەلاى خواى پەروەردگار

ئيستيقامە بەرزترين وگەورەترين پلەى بەندايەتيە؛
خۆشبەختى بۆهەموو ئەوانەى لەكاروانى خواپەرستيدا كۆڵ نادەن و دانابڕێن و بەردەوامن..گەورەترين و خۆشترين موژدەى خوا بۆ ئەوكەسانەيە كەبەردەواميان هەيە لەسەر بەندايەتى كردنى خواى گەورە،بۆيە هيچ پلەيەك ناگاتە ئەو پلەو پايەيەى مرۆڤ دەستى دەكەوێت بەئيستيقامەكردن لەسەر ئاينى خواى گەورە،
خواى گەورە دەفەرموێت:إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَىْهِمُ الْمَلآئِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا ولآ تَحْزَنُوا وأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِى كُنْتُمْ تُوعَدُونَ (30) نَحْنُ أَوْلِيَاؤُكُمْ فِى الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وفِى الْآَخِرَةِ ولَكُمْ فِيهَا مَا تَشْتَهِى أَنْفُسُكُمْ ؤلَكُمْ فِيهَا مَا تَدَّعُونَ (31) نُزُلًا مِنْ غَفُورٍ رَحِيمٍ. فصلت (30)_(32).

*_بەردەوامبوون لەبەندايەتيدا دەرگاو دەروازەى سەرفرازيە؛
خواى گەورە لەقوڕئاندا باسى مرۆڤەكان دەكات كە شپرزەو لاوازن لەكاتى ناخۆشيدا داڕوخاون، لەكاتى خۆشيو ئاسوودەييشدا دەست نووقاوو ڕەزيل و مەغروورن، تەنها ئەوانە نەبێت كەبەردەوامن لەسەر پەرستنى خوا بەتايبەتيش نوێژ كردن ، خواى گەورە دەفەرموێـت: إِنَّ الْإِنْسَانَ خُلِقَ هَلُوعًا (19) إِذَا مَسَّهُ الشَّرُّ جَزُوعًا (20) وإِذَا مَسَّهُ الْخَىْرُ مَنُوعًا (21) إِلَّا الْمُصَلِّينَ (22) الَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلآتِهِمْ دَائِمُونَ. المعارج(19)_(23). موژدەى بەردەوامبوونەكەشيان ئەوەيە دەفەرموێت: أُولَئِكَ فِى جَنَّاتٍ مُكْرَمُونَ. المعارج (35) .واتە:ئائەوانە لەباخەكانى بەهەشتدا ڕێز لێندراون.
*_بەردەوامبوون لەسەر كردەوەى چاك خۆشەويست ترين كردەوەيە لەلاى خواى گەورە پرسيار يان كرد لەپێغەمبەرى خوا صلى اللەعليەوسلم گوتيان: أَىُّ الْأَعْمَالِ أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ ؟ چ كردەوەيەك لەلاى خواى گەورە لەهەموويان خۆشەويست ترە؟ پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم فەرمووى:" أَدْومُهَا وإِنْ قَلَّ. رواه أحمد ( 25356):بەردەوامبوون لەسەر كارى چاك ئەگەر كەميش بێت.واتا خواى گەورە ئەم بەندايەتيە كەمەى پێ خۆشترە كەبەردەوامە نەوەك بەندايەتيەكى زۆرى پەڕ پەڕ.
_ خواى گەورە تەنيا لەوە ڕازيە كە بەردەوام بيپەرستين بەبێ هيچ شەريك دانانێك، وە دەست بەئاينەكەيەوە بگرين و هەرگيز دەست بەردارى نەبين،،پێغەمبەرى خوا صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:إنَّ اللهَ يَرْضى لَكُمْ ثَلاثًا، ويَسْخَطُ لَكُمْ ثَلاثًا، يَرْضى لَكُمْ: أنْ تَعْبدُوهُ ؤلا تُشْرِكُوا بِهِ شَىْئًا، وأنْ تَعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللهِ جَمِيعًا ولا تَفَرَّقُوا، وأنْ تُنَاصِحُوا مَنْ ولاهُ اللهُ أمْرَكُمْ؛ ويَسْخَطُ لَكُمْ ثَلاثًا: قيلَ وقَالَ، وكَثْرَةَ السُّؤَالِ، وإِةَاعَةَ الْمَالِ. صحيح مسلم برقم (1715).واتە:بەدڵناييەوە خواى گەورە لەسێ شتدا لێتان ڕازييەو لەسێ شتيشدا لێتان ڕازى نييە ،لێتان ڕازيدەبێت كەبيپەرستن و شەريكى بۆدانەنێن، هەروەها دەست بگرن بەئاينەكەيەوە و دووبەرەكى درووست مەكەن، ئەگەر پێشەوايەكى بۆتان نارد ئامۆژگارى بكەن، لەسێ شتدا لێتان ناڕازييە قيل و قال گۆتى وايان گوت، زۆر پرسياركردن، ماڵ بەفيڕۆدان.

بەڕۆژووبوونى شەش ڕۆژ لەمانگى شەوالدا
پەيامێكە لەپێغەمبەرەوە پێمان دەڵێت: مەوەستن و كۆڵمەدەن بەردەوامبن لەكاروانى بەندايەتى كردن بۆخوا، چونكە سەفەرى قيامەت سەفەرێكى زۆر دوورو درێژەو هەورازو نشێوى زۆرى تێدايە،،
_ پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت: مَنْ صَامَ رَمَةَانَ ، ثُمَّ أَتْبَعَهُ سِتًّا مِنْ شَوَّالٍ فَذَاكَ صِيَامُ الدَّهْرِ. أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ فِى الصَّحِيحِ.». واتە:هەر كەسێك مانگى ڕەمەزان بەڕۆژووبێت پاشان شەش ڕۆژيش لەشەوالدا بەدوايدا بەڕۆژووبێت وەكو ئەوە وايە كە بەدرێژايى ساڵ بەڕۆژووبووبێت.
__ ئەم ئايينە هەمووشتێكى پڕە لەحيكمەتو دانايى؛
سەلمێندراوە كەوا هەر ڕۆژێك بەڕۆژووبوون لەش پاك دەكاتەوە لە پاشەڕۆ زيان بەخشەكان بۆماوەى 10 ڕۆژ ، كەواتا ئەگەر 30 ڕۆژ لەمانگى ڕەمەزاندا بەڕۆژووبين ئەوا لەشمان بۆماوەى 300 ڕۆژ پاك دەبێتەوە لەپاشەڕۆكان. ئەگەر لەدواى ئەويش 6 ڕۆژى تر بەڕۆژووبين لەمانگى شەوالدا ئەوا بۆماوەى 60 ڕۆژى تر لەشمان پاك دەبێتەوە لەپاشەڕۆ زيان بەخشەكان ، جا بەكۆى مانگى ڕەمەزان و 6 ڕۆژ لەمانگى شەوال لەشمان لەگشت پاشەڕۆى 360 ڕۆژ واتا يەك ساڵى ڕێك پاك دەبێتەوە.((سەرچاوە،كتابى ڕۆژووگرتن، لەنوسينى د. ابراهيم تاهير معروف ڕەباتى))
جا بەڕاستى ئەوە موعجيزەيەكى زۆر گەورەيە كەپێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم 1400 ساڵ بەر لەئێستا واى فەرمووە، ئەمڕۆ لێكۆڵينەوەكان دەرى دەخەن كە سەدا سەد ڕاستە هەركەسێك مانگى ڕەمەزان و شەش ڕۆژووى شەوال بەڕۆژووبێت وەك ئەوە وايە هەموو ساڵەكە بەڕۆژوو بووبێت.
دووا ووتە:
1_ پێويستە لەسەرمان بەردەوامبين لەسەر چاكەكردن
لەهەموو ڕوێكەوە، بەتايبەتيش كردنى نوێژەكانمان بەجەماعەت خۆئەگەر وەكومانگى ڕەمەزانيش نەتوانين مزگەوتەكان ئاوەدان بكەينەوە لەبەر ئيشوكارو مەشغەڵەت ئەوا بابەدووايى تەركى نەكەين و تابۆمان دەكرێ نوێژەكانمان بابەجەماعەت بێت، بزانن ڕێگاى مزگەوت ڕێگاى هيدايەتە هەركەسێك بيگرێتەبەر ئەوا ڕێگاى هيدايەتى دۆزيوەتەوە، هەركەسێك وونى كردبێت ڕێگاى سەرفرازى ون كردووە,
2_ وەپارێزگارى بكەين لەدەست كەوتەكانى مانگى پيرۆزى ڕەمەزان ئەوەش بەم شێوەيەدەكرێت كە پشت لەئاينى خوانەكەين و هەرگيز هيچ كارێك ئەنجام نەدەين كە بۆنى شيرك و كوفرى لێبێت، چونكە پێويستە بزانين شەريك دانان ئەو تاوانەيە كە هەمووكردەوەكان پوچەڵ دەكاتەوە، خواى گەورە وەحى بۆهەموو ئوممەتان كردووە بەوەى: لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ ولَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ.الزمر (65).
اللهم يا مُقَلِّبَ القُلُوبِ والآبْصَارِ ثَبِّتْ قُلُوبَنَا عَلى دِىْنِكَ وطاعَتِكَ " امين
ئاماده كردنى مامؤستا : معروف ملا محمد