شەرع و زانست - خواردنەوەی ئاو بە دانیشتنەوە

شەرع و زانست
بابەت : ئاو خواردنەوە بە دانیشتنەوە ...
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم هانی داوین کە بەدانیشتنەوە ئاو بخۆینەوە ، بەهەمان شێوە زانستی سەردەمیش هانمان دەدات کە بەدانیشتنەوە ئاو بخۆینەوە .
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی : لا يشربن أحد منكم قائماً .. صحيح مسلم . واتە : با هیچ کەس لەئێوە بە راوەستانەوە ئاو نەخواتەوە .
نوسینی : هەڵگورد گەڵاڵەیی .

ماڵپەڕی بۆڵد سكای لەزاری شارەزایانی تەندروستیەوە بڵاویكردووەتەوە: خواردنەوەی ئاو لەكاتێكدا بەپێوەبیت، دەبێتەهۆی زیانگەیاندن بە تەندروستی، بۆیە پێویستە ئاو یان هەر شلەیەكی تر بە دانیشتنەوە بخورێتەوە.
شارەزایان باس لەوەدەكەن، خواردنەوەی ئاو بەپێوە زیان لەبەشێكی رێڕەوی (بۆری) خواردن و خواردنەوە دەدات ئەوەش دەبێتەهۆی دروستبوونی برین لەسەر ئەو ماسولكەیەی بۆری خواردن و خواردنەوە بە گەدەوە دەبەستێتەوە.
روونیشكراوەتەوە، خواردنەوەی ئاو بەپێوە زیان بە گورچیلەكان دەگەیەنێت، چونكە ئەو شلەیەی بەپێوە دەخورێتەوە زۆر بەجوانی ناپاڵێورێت و پێكهاتەی ناپێویست لەگەڵیدا دەچێتە خوێنەوەو تێكەڵ دەبێت، ئەگەر ئەوەش زۆر بخایەنێت و بەردەوام بێت، دەبێتەهۆی وەستاندنی گورچیلە، هەروەها خواردنەوەی ئاو بەپێوە چەندین زیانی تری هەیە لەوانەش لەش بەشێوەیەكی كەمتر سود لە ئاو و خواردنەوەكانی تر دەبینێت و ترشیەكان كەمدەكەن و هەوكردن زیاد دەكات.