حوکمی رۆژووی سونەت لەرۆژی ( شەممە یان جومعە ) .

حوکمی رۆژووی سونەت لەرۆژی ( شەممە یان جومعە ) .
١- زۆرێک لەزانایان لەوانە ( شێخ ابن باز و شێخ ابن عوسەیمین ) رەحمەتی خوایان لێبێت فەرمویانە ئەگەر رۆژویەکی بە فەزڵ کەوتە رۆژی جومعە یان شەممە دروستە تیایاندا بەرۆژوو ببی ؛ وەک رۆژی عەرەفە یان رۆژی تاسوعا یان عاشورا یان ١٣ و ١٤ و ١٥ ی مانگی عەرەبی یان رۆژنا رۆژێک .
فەرمویانە ئەوکاتە دروست نیە لە جومعە یان لەشەممە بەرۆژوو ببی ئەگەر بەبێ سەبەب بەرۆژوو ببی و بێ ئەوەی رۆژێکی بەفەزل بکەوێتە ناو یەکێک لەو دوو رۆژە .
فەرمویانە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمویەتی : باشتریت رۆژوو رۆژی پێغەمبەر داودە علیه السلام رۆژێک بەرۆژوو دەبوو و رۆژێک بەرۆژوو نەدەبوو .
- هەرکەسێک بیەوێت ئەم سونەتە جێ بەجێ بکات و رۆژنا رۆژێک بەرۆژوو ببی ئەوە بێگومان رۆژی جومعە و شەمەشی دێتە پێش و دەبێت تیایاندا بەرۆژوو ببێت ئەگەرنا ناتوانێک عەمەل بەم فەرمودەیە بکات کە باشترین رۆژووی سونەتە .
٢- وە هەروەها لەفەرمودەیەکی تردا پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمویەتی : رۆژی جومعە بەرۆژوو مەبن ئیلا مەگەر رۆژێک لەپێشی یان لەدوای لەگەڵی بەرۆژوو ببن .
لەم فەرمودەیەشدا بۆمان دەردەکەوێت ئەگەر رۆژی شەممە بەهیچ شێوەیەک دروست نەبێت بەرۆژوو ببی ئەی چی لەو فەرمودەیە بکەی کە لە بوخاری موسلیمدا هاتوە ؟!
٣- شێخ ابن باز رەحمەتی خوای لێبێت فەرمویەتی ئەو فەرمودەیەی باسی نەهی دەکات لەبەرۆژوو بوون لەرۆژی شەممە سەحیح نیە . 
وە شێخ ابن عوسەیمین رەحمەتی خوای لێبێت فەرمویەتی : ئەگەر فەرمودەکە سەحیحیش بێت ئەوە باسی ئەوەیە کە بەبێ سەبەب و بەبێ ئەوەی رۆژێکی بەفەزل بکەوێتە ناویان.
لەکۆتاییدا ئەم مەسەلەیە دوو رای جیاوازی لەبارەوە هاتوە و زۆرێک لەزانایان بەدروستیان داناوە بەو شێوەیەی باسم کرد والله اعلم .
نوسینی : م هەڵگورد مستەفا گەڵاڵەیی .