ئاگاداریەکی گرنگ ! سەبارەت بە گاڵتە کردن بە ئاژەڵی قوربانی کردن .

ئاگاداریەکی گرنگ !
سەبارەت بە گاڵتە کردن بە ئاژەڵی قوربانی کردن .
موسڵمانانی بەرێز و خۆشەویست : لەو رۆژانەدا کەسانێک هەن لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەی ئاژەڵەکانی قوربانی بەشێوەی گاڵتەجاری بۆ پێکەنين بڵاو دەکەنەوە ؛ بۆیە زۆر ئاگاداربن و ئەو وێنانە بڵاو نەکەنەوە ؛ چونکە حەرامە و گاڵتە کردنە بە عیبادەتێک لەعیبادەتەکان .
خوای گەورە فەرمویەتی : ( وَمَنْ يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِنْ تَقْوَى الْقُلُوبِ ) . (الحج :٣٢) .
واتە : هەرکەسێک دروشمەکانی ئایینی خوا بەگەورە دابنێ ئەوە بەڕاستی لە تەقوای دڵەکانەوەیە .
نوسینی : م هەڵگورد مستەفا گەڵاڵەیی .