چەند دوعایەکی پەیوەست بە - باران - ەوە لە سێ کاتی جیاوازدا :

چەند دوعایەکی پەیوەست بە - باران - ەوە لە سێ کاتی جیاوازدا :
یەکەمیان : لەکاتی باران باریندا . سونەتوایە بڵێی : اللَّهُمَّ صَيِّبًا نَافِعًا . 
واتە: خوایە بارانێکی بەسوودمان بۆ ببارێنە .
پێغەمبەری خوا صلى الله عله وسلم بەم دوعایە لەخوای گەورە دەپارایەوە بۆ ئەوەی بارانی بەسوودیان بۆ ببارێنێت چونکە زۆر جار باران دەبارێت بەڵام لەجیاتی سودد زیانی زۆری دەبێت .
بۆیە پێویستە لەکاتی باران باریندا بوترێت : ( اللَّهُمَّ صَيِّبًا نَافِعًا ) . واتە: خوایە بارانێکی بەسوودمان بۆ ببارێنە .

دووەمیان : دوعا کردن لەدوای باران باریندا . سونەتوایە بڵێی : مُطِرْنَا بِفَضْلِ اللهِ وَرَحْمَتِهِ .     
واتە: بە فەزڵ و رەحمەتی خوا بارانمان بۆ باری .
 
سێیەمیان : دوعا کردن لەوکاتەی بارانی زۆر دەبارێت و مەترسی زیانی لێ دەکرێت . سونەتوایە لەوکاتدا بوترێت : (اللهم حوالينا ولا علينا، اللهم على الآكام والظراب، وبطون الأودية، ومنابت الشجر ) . 
واتە : خوایە باران لە چوار دەورمان ببارێنە نەک لەسەرمان ، خوایە لەسەر گرد و تەپۆڵکە و ناو دۆڵ و باخ و درەختەکان ببارێنە .
وەرگێڕ : م هەڵگورد مستەفا گەڵاڵەیی .
٧ / ١٢ / ٢٠١٩ م .