(( بەهەشت ))

(( بەهەشت ))
کاتێک چوویتە ناو بەهەشت بۆت دەردەکەوێت کە زۆر جوانترە لەوەی بەخەیاڵت وەسفت کردووە ..
ئەو خەفەتانەی لەدونیادا تووشت بووە لەناو بەهەشتدا زۆر لەلات بچۆک و بێ نرخ دەبن ..
وە ئەو نەخۆشیانەی لەدونیادا تووشت بووە لەلات زۆر کەم و بێ نرخ دەبێت بەهۆی خۆشی و گەورەیی بەهەشت ...
وە کاتێک لەبەردەم کۆشکەکەت لەبەهەشتدا دەوەستی و سەیری گەورەیی و فراوانی و رووناکی دەکەی بۆت دەردەکەوێت کە دونیا هیچ نیە ..
وەکاتێک گوێت لێ دەبێت ئەوترێت : ئەی ئەهلی بەهەشت بە هەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە و نامرن ...
لەناو بەهەشتدا گوێت لەهیچ کارەسات و ناخۆشیەک نابێت ...
لەناو بەهەشتدا هەرگیز گوێت لەغەیبەت و درۆ و بوهتان نابێت ...
لەناو بەهەشتدا هەرگیز چاوت بە کەسی هەژار و نەخۆش ناکەوێت ...
لەناو بەهەشتدا هەموو دڵەکان سپین ؛ نابینی کەسێک رق و کینە و حەسادەتی بەرامبەرت هەبێت ..
لەناو بەهەشتدا لەژیانی داهاتووی نادیارت ناترسی ...
وە هیچ ناخۆشیەکی تیادانیە هەتا دوای ماوەیەک بیری ناخۆشیەکانی بکەیتەوە ...
هەر لەسەرەتای چوونە ناو بەهەشتدا هەموو ناخۆشی و ئازار و نارەحەتیان لەبیردەکرێن ...
بەهەشت پێشوازایکردنی خۆشیەکانە ؛ وە ماڵئاواییکردنی ناخۆشیەکانە ..
بەهەشت مردنی قەدەغەکراوەکانە ؛ وە مردنی ناخۆشیەکانە ؛ وە مردنی بێ ئومێدیە ؛ وە مردنی مردنە ...
وەرگێڕ : م هەڵگورد مصطفى گەلاڵەیی .
١٦ / ١٢ / ٢٠١٩ م