( بیربکەوە پێش ئەوەی قسە بکەی یان کردەوەیەک ئەنجام بدەی )
( بیربکەوە پێش ئەوەی قسە بکەی یان کردەوەیەک ئەنجام بدەی )
 
بیربکەوە لەقسەکەت پێش ئەوەی دەری بڕی .
وە بیربکەوە لەکردەوەکەت پێش ئەوەی ئەنجامی بدەی .
ئەگەر قسەکە باش و بەسوود بوو یان دروست بوو و لەکاتی پێویست بوو بیڵی و دەری بڕە ؛ بەڵام ئەگەر وانەبوو ئەوە بێدەنگ بە و دەری مەبڕە .
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەفەرموودەیەکی سەحیحدا فەرمویەتی :
بەندەی واهەیە قسەیەک دەکات کە خوای پەروەردگار پێی توڕە دەبێت ؛ ئەو قسەیە دەکات بێ ئەوەی تەئکید بکات ئایە راستە یان ناراستە بۆیە بەرامبەر بەم قسەیەی خوا تووڕەبوونی خۆی لەسەر دەنوسیت هەتا ئەو ڕۆژەی پێی دەگات .
وە لە ریوایەتێکی تردا هاتووە :
بەندەی واهەیە قسەیەک دەکات کە خوای پەروەردگار پێی توڕە دەبێت ؛ ئەو قسەیە دەکات بێ ئەوە تەئکید بکات ئایە راستە یان ناراستە بۆیە بەهۆیەوە لەناو دۆزەخدا دەچێتە خوارەوە بەئەندازی دوورتر لەنێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا ..
ئەمە بەڕاستی شتێکی زۆر گەورە و مەترسیدارە .
وە هەروەها پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بە موعازی فەرموو : ئەی موعاز حاڵت چۆنی لەگەڵ ئەمە ئاماژەی بۆ زمانی کرد ؟ موعاز فەرمووی : ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئایە لەسەر زمانمان لێ پێچینەوەمان لەگەڵ دەکرێت بەرامبەر بەوقسانەی دەری دەبڕین ؟
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووی : خەڵکانێک هەن لەسەر روخساریان یان لەسەر لوتیان بەرەو دۆزەخ ڕادەکێشرێن ئیلا بەهۆی زمانیانەوەیە .
واجبە لەسەر پیاو و ئافرەتی باوەڕدار .
وشیار بن .
خۆپارێزبن .
لەقسەیەک زیانت پێ بگەیەنێت یان کردەوەیەک زیانت پێ بگەیەنێت .
خوای گەورە – سبحانه وتعالى – فەرمویەتی : سوێند بە پەروەردگارت پرسیار لەگشتیان دەکەین سەبارەت بەوکردەوانەی ئەنجامی دەدەن .
 
زانای پایەبەرز : شێخ عبدالعزیز ابن باز رەحمەتی خوای لێبێت .
وەرگێڕ : م هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی .
٦ / ١ / ٢٠٢٠ م