سووربە لەسەر بیرهێنانەوەی خەڵک .. چونکە زۆرجار بێ ئاگادەبن و هەموو شتێک نازانن ..
سووربە لەسەر بیرهێنانەوەی خەڵک ..
چونکە زۆرجار بێ ئاگادەبن و هەموو شتێک نازانن ..
 
لەو ڕەوشت و ئادابانەی پێویستە قوتابی زانستی شەرعی هەڵیبگرێت و کاری پێبکات ئەوەیە سووربێت لەسەر بڵاوکردنەوەی زانستی شەرعی لەهەموو بۆنە و شوێنێکدا .
براکەم پێویستە بزانی کەوا خەڵکی پێویستی بەتۆیە .
مەڵێ خەڵکی زانستیان هەیە و شت دەزانن .
بەڕاستی خەڵکی زۆر جار بێ ئاگادەبن ؛ وە شتیان لەبیردەچێتەوە ؛ وە زۆر جار قسەکانت کاریگەری بەسەردڵی زۆرێک لەخەڵکیدا دەبێت .
زۆرجار خەڵکی لەبێئاگاییدان و ئەوەی تۆ بۆیان روون دەکەیتەوە ئەوان نایزانن و لێی بێئاگان .
ئەمە شتێکی زانراو و ڕاستە .
بڵاوکردنەوەی زانستی شەرعی واجبە ئەگەر خەڵکی پێویستی پێ بوو .
خەڵکی کاتێک پرسیار دەکەن یان بەزمانی حاڵ پرسیار دەکەن یان بەزمانی وتە .
پرسیارکردن بە زمانی وتە ئەوەیە کەسێک دێتەلات پرسیاری شتێکت لێدەکات لەدینی خوا .
وە پرسیارکردن بەزمانی حاڵ ئەوەیە خەڵکی دەبینی پێچەوانەی شتێکن لەدیندا و بەهەڵەداچوونە بۆیە لەوکاتدا پێویستە بۆیان روونبکرێتەوە بۆ ئەوەی بەڕاستی بڕۆن لەسەر دینی خوا .
زانای پایەبەرز : شێخ محمد بن صالح العثيمين ڕەحمەتی خوای لێبێت .
وەرگێڕ : م هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی .
٨ / ١ / ٢٠٢٠ م