ئایە سزای گۆڕ تایبەتە بەرۆح یان تایبەتە بەلاشە ؟

ئایە سزای گۆڕ تایبەتە بەرۆح یان تایبەتە بەلاشە ؟

وەڵام : سزای ناو گۆڕ بەڵگەی لەبارەوە هاتووە لە پەرتووکی خواو سوننەتی پێغەمبەرەکەی صلى الله علیه وسلم .

بەڵگە لەقورئاندا ؛ خوای گەورە فەرمویەتی : وَلَوْ تَرَىٰ إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ ۖ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ وَكُنْتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ . الأنعام :٩٣ .

 واتە :  ئه‌گه‌ر ئه‌و سته‌مکارانه‌ ببینی کە چۆن له‌ ئێش و ئازاری سه‌ره‌مه‌رگدا (گیریان خواردووه‌) فریشته‌کانیش ده‌ستیان لێده‌که‌نه‌وه‌ و لێیان ده‌ده‌ن و (پێیان ده‌ڵێن) : ئاده‌ی گیانتان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌ ، ده‌ی ڕۆحتان ده‌رکه‌ن ، ئه‌مڕۆ له‌ تۆڵه‌ی (خوا نه‌ناسیتاندا) سزاو ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری ده‌درێن ، چونکه‌ شتی ناحه‌قتان به‌ده‌م خواوه‌ هه‌ڵده‌به‌ست و خۆتان به‌گه‌وره‌ ده‌زانی له‌ به‌رامبه‌ر ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوادا و لووت به‌رزیتان نه‌یده‌هێشت باوه‌ڕی پێ بهێنن .

وە سەبارەت بە ئالی فیرعەون فەرمویەتی : ( النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا ۖ وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ) . (46) سورە غافر .

واتە : ئاگری دۆزەخ بەیانیان و ئێواران نیشانیان دەدرێ ، ڕۆژی قیامەتیش فەرمان دەدرێت : ئادەی  تاقم و دەستەی فیرعەون بخەنە نێو قورسترین سزا .

وە ئەم فەرمودانەی باسی سزای گۆڕ دەکەن ؛ زۆرن ؛ لەوانە بۆ نمونە ئەو فەرمودەیەی کە هەموو خەڵکی دەیزانێت ؛ کە بریتیە لەو دوعایەی نوێژ خوێن دەیخوێنێت لەکۆتایی تەحیات : خوایە پەنات پێدەگرم لەسزای دۆزەخ ؛ وە لەسزای گۆڕ ؛ وە لەئاشووبی ژیان و مردن ؛ وە لە ئاشووبی مەسیحی دەججال .

سزای گۆر لە ئەسڵدا لەسەر رۆحە ؛ وە هەندێک جار بەلاشەش دەگات ؛ بەتایبەتی لەوکاتەی پرسیاری پەروەردگاری و دینی و پێغەمبەرەکەی لێ دەکرێت ؛ لەوکاتدا رۆحی دەگەرێتەوە ناو لاشەی ؛ بەڵام ئەمە گەرانەوەیەکی بەرزەخیە و پەیوەندی بەلاشەوە نابێت بەوشێوەیەی لەدونیادا پەیوەندی پێوە بووە .

وە پرسیار لە مردووەکە دەکرێت سەبارەت بە پەروەردگاری و دینی و پێغەمبەرەکەی ؛ جا ئەگەر کەسێکی کافر بوو یان منافق بوو لەوەڵامدا ئەڵێت ها ها نازانم ؛ گوێم لەخەڵکی بوو شتێکیان دەوت ؛ ڕاستەوخۆ فریشتەکە چەکوشێکی ئاسنی لێ دەدات ؛ مردووەکە بەشێوەیەکی ئەوەندە بەرز هاوار دەکات هەموو شتێک گوێی لێ دەبێت تەنها مرۆڤ نەبێت ؛ ئەگەر مرۆف گوێی لێبێت لەترسان رووحی دەردەچێت و دەمرێت .

زانای پایەبەرز : شێخ محمد بن صالح العثيمين ( ڕەحمەتی خوای لێبێت ) .

وەرگێڕ : م هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی .

١٣ / ١ / ٢٠٢٠ م