تایبەتمەندی سورەتەکانی مەککی و مەدینەیی .

تایبەتمەندی سورەتەکانی مەککی و مەدینەیی

سوەرتەکانی مەککی بریتین لەو سورەتانەی لەمەککەی پیرۆز دابەزیون پێش کۆچ کردن بۆ شاری مەدینە ؛ کە بریتین لە ٨٢ سورەت .

وە سورەتەکانی مەدینەیی بریتین لەو سورەتانەی لەدوای کۆچ کردن بۆ شاری مەدینە دابەزیون ؛ کە بریتین لە ٢٠ سورەت .

وە ( ١٢ ) سورەت ڕای جیاوازی لەبارەوە هاتووە سەبارەت بەشوێنی دابەزینیان .

 

 

تایبەتمەندی سورەتەکانی مەککی

یەکەمیان :  سورەتەکانی مەککی زیاتر باس لەبانگەوازی کردن دەکات بۆ تەنها خواپەرستی و دوور کەوتنەوە لەشەریک بۆخوا دانان .

دووەمیان : سورەتەکانی مەککی باسی نەریتە خراپەکانی موشریکەکان دەکات ؛ وەک : لەناوبردنی منداڵی کچ و خواردنی ماڵی هەتیو و خوێن ڕشتنی خەڵک بەناحەق .

سێیەمیان : سورەتەکانی مەککی زۆر باس لە بیرهێنانەوەی بەهەشت و دۆزەخ دەکات .

چوارەمیان : سورەتەکانی مەککی باس لە گفتوگۆکردن لەگەڵ کافر و موشریکەکان و دەرخستنی راستیەکان دەکات .

پێنجەمیان : سورەتەکانی مەککی وشەی : یا أیها الناس .....ی تیادا بەدی دەکرێت .

شەشەمیان : گشت ئەو سورەتانەی سوجدەی تیلاوەی تیادایە بریتیە لە سورەتی مەککی .

حەوتەمیان : سورەتەکانی مەککی باس لە بانگەوازی کردن بۆ رەوشت بەرزی و کاری چاک دەکات .

 

تایبەتمەندی سورەتەکانی مەدینەیی

یەکەمیان : لەتایبەتمەندی سورەتەکانی مەدینەیی دوور و درێژی سورەتەکانیەتی .

دووەمیان : سورەتەکانی مەدینەیی باس لە مونافیق و سیفەتەکانیان دەکات .

سێیەمیان : زۆربەی سورەتەکانی بەوشەی : يا أيها الذين آمنوا .. دەست پێ دەکات .

چوارەمیان : سورەتەکانی مەدینەیی باس لە ئەهلی کیتاب و گفتوگۆ کردن لەگەڵیاندا دەکات .

پێنجەمیان : سورەتەکانی مەدینەیی باس لە ئەحکام و حەددەکان دەکات .

شەشەمیان : سورەتەکانی مەدینەیی باس لە عیبادات دەکات وەک نوێژ و ڕۆژ وو زەکات و حەج ... وە باس لە مامەڵە کۆمەڵایەتیەکان دەکات وەک تەڵاق و زەواج ؛ وە باس لە جەنگ و جیهاد و تێکۆشان لەپێناو خوا دەکات .

نوسینی : م هەڵگورد مستەفا گەڵاڵەیی .

٢١ / ١ / ٢٠٢٠ م