ئایە دروستە سوێند بە ( حەقی خوا ) بوخرێت - بۆ نموونە بوترێت بە حەقی خوا - ؟ .

ئایە دروستە سوێند بە ( حەقی خوا ) بوخرێت - بۆ نموونە بوترێت بە حەقی خوا - ؟ .
زانای پایەبەرز شێخ عبدالمحسن العباد لەوەڵای ئەم پرسیارەدا فەرمویەتی  : لا يجوز ذلك ؛ لأن حق الله على العبيد ‎العبادة ، وهي أفعال العباد ، وهي مخلوقة ، ولا يجوز الحلف بالمخلوق . السبت ٢٥/ جمادى الآخرة/ ١٤٤٠هـ ؛ درس ‎صحيح_البخاري .
واتە : دروست نیە سوێند بەحەقی خوا بوخرێت ؛ چونکە حەقی خوا لەسەر بەندەکانی بریتیە لە پەرستنی خوا بەتاک و تەنها ؛ وە پەرستن لە کردەوەکانی بەندەکانە و مەخلوقە ؛ وە دروست نیە سوێند بە مەخلوق - دروستکراو -  بوخرێت .
وەرگێڕ : مامۆستا هەڵگورد مستەفا گەڵاڵەیی .
١٩ / ٣ / ٢٠٢٠