ئەحکامەکانی زەکاتی سەرفترە

زەکاتی سەرفترە و ئەحکامەکانی حوكمى زه كاتى سه رفتره

حوكمى زه كاتى سه رفتره واجبه له سه ر گشت موسوڵمانێك : جا ئه م موسوڵمانه چ پياو بێت يان ئافره ت ، وه چ بچوك بێت يان گه وره ، وه چ كه سێكى ئازاد بێت يان كۆيله ، وه ئه و پياوه ى كه خێزان و منداڵ و خزمه ت كارى هه يه ، ده بێت زه كاتى سه رفتره بدات له بڕى خۆيى و وه خێزان و منداڵ و خزمه ت كاره كه ى ، وه گشت ئه و كه سانه ى كه به خێويانى ده كات ، به ڵام به مه رجێك موسوڵمان بن.

به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه ، (عَنْ ابْنِ عُمَرَ، قَالَ: فَرَضَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ زَكَاةَ الْفِطْرِ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ عَلَى كُلِّ العَبْدٍ وَ الحُرٍّ ، وَالذَكَرٍ والأُنْثَى ، وَالصَغِيرٍ وَ الكَبِيرٍ مِنْ الْمُسْلِمِينَ)رواه البخاري (1503) ، و مسلم (984) . ، واته : عبدالله ى كورى عمر (ڕه زاى خوداى په روه ردگاريان لێبێت ) ، ووتى : پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) زه كاتى سه رفتره ى فه رز كرد چوار مشت له خورما يان چوار مشت له جۆ ، له سه ر كۆيله وه كه سى ئازاد ، وه پياو يان ئافره ت ، وه بچووك يان گه وره ، له موسوڵمانان ، واته : ئه م كه سانه ى كه زه كاتى سه رفتره يان له سه ر واجبه ده بێت موسوڵمان بن.

تێبينى : سه رفتره له سه ر ده وڵه مه ندو فه قير واجبه ، به ڵام مرۆڤى فه قير ده بێت خواردنى زياتر هه بێت له به شى خۆيى و منداڵه كانى له ماوه ى شه و و ڕۆژێك دا ، واته : ئه گه ر تواناى دانى سه رفتره ى هه بێت له سه رى واجبه بيدات ، مه رج نيه ته نها كه سى ده وڵه مه ند بيدات ، كه واته مرۆڤى فه قير جائيزه زه كاتى سه رفتره وه ربگرێت ، وه ده بێت بشى دات ئه گه ر تواناى هه بێت.

حيكمه تى واجب بوونى زه كاتى سه رفتره له سه ر موسوڵمانان

خوداى په روه ردگار زه كاتى سه رفتره ى واجب كردووه ، بۆ ئه وه ى ببێته پاككه ره وه ى ڕۆژووه وان له گشت ئه و هه ڵانه ى كه به ده م يان به كردار ئه نجامى داوه ، له كاتى به ڕۆژوو بوونى ، وه خواردنێكه بۆ ئه و كه سانه ى كه هه ژار و نه دارن ، بۆ ئه وه ى ببێت به دڵخۆشى و دڵ دانه وه يان ، به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه ، (عن ابْنِ عَبَّاسٍ (ڕەزای خوای لێبێت) أَنَّ النَّبِيَّ (صلی اللە علیە وسلم) فَرَضَ زَكَاةَ الْفِطْرِ طُهْرَةً لِلصَّائِمِ مِنْ اللَّغْوِ وَالرَّفَثِ وَطُعْمَةً لِلْمَسَاكِين)حسن ، صحيح ابن ماجه (1492) .، واته : عبدالله ى كورى عباس (ڕه زاى خوداى په روه ردگارى لێبێت) فه رمووى : (پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) زه كاتى سه رفتره ى فه رز كرد له سه ر موسوڵمانان بۆ ئه وه ى ببێته پاككه ره وه يان له قسه و كردارى بێ سوود و خراپ ، وه بۆ ئه وه ى ببێت به خواردنێك بۆ هه ژاران ). (وَقَالَ وَكِيعُ بْنُ الْجَرَّاحِ : زَكَاةُ الْفِطْرِ لِشَهْرِ رَمَضَانَ كَسُجُودِ السَّهْوِ لِلصَّلَاةِ تَجْبُرُ نُقْصَانَ الصَّوْمِ كَمَا يَجْبُرُ السُّجُودُ نُقْصَانَ الصَّلَاةِ)صفة الصفوة (3/113) . ، واته : وكيعى كورى جراح ووتى : زه كاتى سه رفتره له مانگى ڕه مه زاندا وه كو سوجده ى سه هو وايه له نوێژدا ، ئه م زه كاته كه م و كوڕيه كانى ڕۆژوو چاك ده كاته وه ، هه ر وه كو چۆن سوجده ى سه هو كه م و كوڕيه كانى نوێژ چاك ده كاته وه .

ئه ندازه ى به خشينى زه كاتى سه رفتره

زه كاتى سه رفتره واجبه له سه ر موسوڵمانان به ئه ندازه ى چوار مشت به پڕى هه ردوو ده ست ، وه پێويسته به ده ستێكى نه زۆر گه وره وه نه زۆر بچوك زه كاته كه ى پێ پێوان بكرێت ، وه هه روه ها زانايان ده ڵێن چوار مشت به كيلۆ ده كاته دوو کیلۆونیو  ، ئه گه ر كه سێك بيه وێت به كيلۆ زه كاته كه بدات ، به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه ، (عَن أَبَي سعيد الْخُدْرِيّ يَقُول كُنَّا نخرج زَكَاة الْفطر صَاعا من طَعَام أَو صَاعا من شعير أَو صَاعا من تمر أَو صَاعا من أقط أَو صَاعا من زبيب)رواه البخاري ومسلم . واته : ئه بو سعيد ، ئه م صحابيه به ڕێزه ده فه رموێت : ئێمه زه كاتى سه رفتره مان ده دا چوار مشت له خواردن ، يان چوار مشت له جۆ ، يان چوار مشت له خورما ، يان چوار مشت له كه شك ، يان چوار مشت له مێوژ ، وه هه روه ها زانايان ده ڵێن ، پێويسته ئه م جۆره خواردنه بدرێت كه زياتر خه ڵكى به كارى ده هێنن و ده يخۆن ، بۆ نمونه ئێستا له ووڵاتى ئێمه زياتر برينج ده خورێت بۆيه پێويسته برينج بدرێت.

ئايا پێويسته خواردن بدرێت يان پاره ؟

ئه گه ر له فه رمووده كانى پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) وورد بينه وه ، ده بينين خواردنى له سه ر موسوڵمانان واجب كردووه نه ك پاره ، وه له سه رده مى پێغه مبه ردا (صلی اللە علیە وسلم) موسوڵمانان پاره يان هه بووه ، به ڵام له گه ڵ ئه وه شدا ئه مرى پێ نه كردن كه پاره بده ن بۆ زه كاتى سه رفتره ، به ڵكو ئه مرى پێكردن كه خواردن بده ن ، وه پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) نێردراوه له لاى خوداى په روه ردگار بۆ ئه وه ى پێمان بڵێت و فێرمان بكات گشت ئه م شتانه ى كه بۆ ئێمه باشن ، كه واته ئه گه ر دانى پاره له جياتى خواردن باشتر بووايه ، پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) به ئێمه ى ده وت ، بۆيه بۆ هيچ كه سێك دروست نيه ، شتێك بڵێت يان شتێك بكات به ناوى دين ، كه پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) نه ى وتبێت يان نه يكردبێت ، كه واته دانى پاره له جياتى خواردن ، موخاله فه ى سوننه ت و ئه مرى پێغه مبه رى خودايه (صلی اللە علیە وسلم) ، بۆيه جائيز نيه و دروست نيه پاره له جياتى خواردن بدرێت . وه هه روه ها ئيمامى (مالك) و ئيمامى (شافعى) و ئيمامى (أحمد) ڕه زاى خوداى په روه ردگاريان لێبێت ، هه ر سێكيان يه ك ده نگن له سه ر نادروستى دانى پاره له جياتى خواردن ، كه واته ئێمه ش ده بێت يه ك ده نگ بين له سه ر بۆچونى ئه م سێ ئيمامه به ڕێزانه ، چونكه بۆ چونه كه يان له سه ر سوننه ت و ڕێبازى پێغه مبه ره (صلی اللە علیە وسلم) ، به ڵام ئيمامى (أبو حنيفه ) ره حمه تى خوداى په روه ردگارى لێ بێت ، به جائيزى داناوه كه پاره بدرێت ، به ڵام بۆ ئێمه دروست نيه له م مه سه له يه دا گوێڕايه ڵى بكه ين ، چونكه بۆچونه كه ى پێچه وانه ى سوننه ت و ڕێبازى پێغه مبه رى خودايه (صلی اللە علیە وسلم) ، وه هه ر كرده وه يه ك يان قسه يه ك به ڵگه ى له سه ر نه بوو ده بێت ره ت بكرێته وه و قه بول نيه ، به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه (مَنْ عَمِلَ عَمَلًا لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا ؛ فَهُوَ رَدٌّ)متفق عليه . واته : هه ر كه سێك كرده وه يه ك بكات به ناوى دين وه ئێمه ئه مرمان پێ نه كردبێت ئه م كرده وه يه مه ردوده و قه بول نيه ، وه خوداى په روه ردگار ده فه رموێت (وَمَا كَانَ رَبُّك نَسِيًّا) (مريم : 64). واته : ئه ى محمد (صلی اللە علیە وسلم) په روه ردگارى تۆ هيچ شتێكى له بير نه كردووه ، كه واته هه ر شتێك باشبێت بۆ خه ڵكى خوداى په روه ردگار له بيرى نه كردووه و به پێغه مبه ره كه ى ڕاگه ياندووه بۆ ئه وه ى به خه ڵكى بڵێت بيكه ن ، كه واته له م فه رمووده يه بۆمان ده رده كه وێت هه ر كه سێك كرده وه يه ك به ناوى دين بكات به بێ به ڵگه ، ئه و كه سه كرده وه كه ى لێ قه بوڵ ناكرێت وه كو دانى پاره له جياتى خواردن ، وه له م ئايه ته پيرۆزه شدا بۆمان ده رده كه وێت كه هه ر شتێك باش بێت بۆ خه ڵكى خوداى په روه ردگار له بيرى نه كرده وه ، كه واته ئه گه ر دانى پاره باشتر بووايه له خواردن ، خوداى گه وره پێغه مبه ره كه ى لێ ئاگادار ده كرده وه ، وه پێغه مبه ريش (صلی اللە علیە وسلم) ئێمه ى لێ ئاگادار ده كرده وه والله اعلم .

كاتى به خشينى زه كاتى سه رفتره

باشترين و خێرترين كات بۆ به خشينى زه كاتى سه رفتره ، پێش ئه نجام دانى نوێژى جه ژنى ڕه مه زانه ، به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه ، (عَن ابْن عمر أَن رَسُول الله صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم َ أَمر بِزَكَاة الْفطر أَن تُؤَدَّى قبل خُرُوج النَّاس إِلَى الصَّلَاة)رواه البخاري ومسلم . ، واته : عبدالله ى كورى عمر (ڕه زاى خوداى په روه ردگاريان لێبێت) فه رمووى : پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) ئه مرى كرد به به خشينى زه كاتى سه رفتره ، پێش چوونى خه ڵك بۆ نوێژى جه ژن ، وه هه روه ها جائيزه ڕۆژێك يان دوو ڕۆژ پێش جه ژن بدرێت ، به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه ، (روى البخاري رحمه الله : أن الصحابة كَانُوا يُعْطُونَ قَبْلَ الْفِطْرِ بِيَوْمٍ أَوْ يَوْمَيْنِ ) رواه البخاري (1511) .، واته : ئيمامى بوخارى ڕه حمه تى خوداى په روه ردگارى لێبێت ريوايه تى كردووه ، كه هاوه ڵه كانى پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) زه كاتى سه رفتره يان ده دا ڕۆژێك يان دوو ڕۆژ پێش جه ژن . وه  هه روه ها حه ڕامه دواخستنى زه كاتى سه رفتره له كاتى خۆى به بێ عوزر ، چونكه پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) فه رموويه تى : (فَمَنْ أَدَّاهَا قَبْلَ الصَّلَاةِ فَهِيَ زَكَاةٌ مَقْبُولَةٌ ، وَمَنْ أَدَّاهَا بَعْدَ الصَّلَاةِ فَهِيَ صَدَقَةٌ مِنْ الصَّدَقَاتِ)متفق عليه . ، واته : هه ركه سێ: زه كاتى سه رفتره بدات پێش نوێژى جه ژن ، زه كاته كه ى دروسته و قه بووله ، به ڵام هه ركه سێك له دواى نوێژى جه ژن بيدات ، ئه وه ته نها به خێر و سه ده قه يه كى بۆ حيساب ده كرێت ، به ڵام زه كاته كه ى له سه ر ئه ستۆى لا ناكه وێت هه تاوه كو دووباره نه يداته وه ، وه به هۆى تاخيركردنه كه شى تاوانبار ده بێت ، ئه گه ر كه م ته رخه مى كردبێت .

ئايا زه كاتى سه رفتره به كێ ده چێت؟

زه كاتى سه رفتره به و كه سانه ده درێت كه ئه و پاره و ماڵه ى هه يانه به ته واوى به شيان ناكات ، بۆ نموونه ئه گه ر كه سێك پێويستى به (يه ك مليون هه بێت) بۆ ئه وه ى ژيانى ماڵ و منداڵى خۆى پێ به ڕێوه ببات ، به ڵام ته نها (نيو مليونى) هه يه ، يان كه مێك زياتر ، ئه م كه سه دروسته زه كاتى سه رفتره ى پێ بدرێت ، چونكه ماڵه كه ى به ته واوى به شى ناكات و كيفايه تى ئه و نيه . به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه : ( وَطُعْمَةً للمساكين)حديحث صيح . واته : زه كاتى سه رفتره واجبێكه ده بێت بدرێت به و كه سانه ى كه وا ماڵه كه يان به ش ناكات . وه ووشه ى (المسكين) واته : ئه و كه سه ى كه نيوه ى ماڵى هه يه يان زياتر ، به ڵام به شى ناكات . كه واته بۆمان ده ركه وت ، كه زه كاتى سه رفتره دروست نيه به و كه سانه بدرێت كه ده وڵه مه ندن ، به ڵكو ده بێت به و كه سانه بدرێت كه هيچيان نيه ، يان هه ندێكيان هه يه به ڵام به شيان ناكات ، والله أعلم .

چه ند سود و تێبينيه ك سه باره ت به زه كاتى سه رفتره

1. زه كاتى سه رفتره باشتره بيده يت به و كه سانه ى كه دانيشتووى ئه م شاره ن كه تۆى تێدا دانيشتووى ، به ڵام هه ندێك له زانايان ده ڵێن ئه گه ر سه رفتره كه بۆ دانيشتوانى غه يرى شارى خۆت بنێرى دروسته ، به ڵام باشتر وايه بيده يته دانيشتوانى شارى خۆت .  انظر : مجموع فتاوي ابن باز ، ج/14 ص214 .

٢. ئه گه ر كه سێك له بيرى بچێت زه كاتى سه رفتره بدات پێش نوێژى جه ژن ، ئينجا له دواى نوێژى جه ژن به بيرى هاته وه ، دروسته بۆ ئه و كه سه سه رفتره كه ى له دواى نوێژ بدات چونكه به عه مدى ئه م هه ڵه يه ى نه كردووه ، وقد قال تعالى : (رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا) ( البقرة : 286) واته : خودايه لێمان مه گره كاتێك شتێك له بير ده كه ين يان به هه ڵه ده يكه ن . انظر : فتاوي ابن باز ، ج/14 ص215 .

3. سوننه ته زه كاتى سه رفتره بدرێت بۆ ئه و منداڵه ى له ناو زگى دايكى دايه و هێشتا له دايك نه بووه ، به ڵام واجب نيه ، واته ئه گه ر بۆ بدرێت خێره وه ئه گه ر بۆى نه درێت تاوان نيه انظر : فتاوي و رسائل للعثيمين ، ج/18 ص255 .

4. زه كاتى سه رفتره له بدايه تى ره مه زان دروست نيه بدرێت ، به ڵام ڕۆژێك يان دوو ڕۆژ پێش جه ژن دروسته  . انظر : فتاوي و رسائل للعثيمين ، ج/18 ص264 .

5. به خشينى زه كاتى سه رفتره زياتر له ئه ندازه ى خۆى دروسته ، به مه رجێك ئه گه ر كه سه كه مه به ستى به م زياده يه خێر و صه ده قه يه كى جيا بێت له سه رفتره كه ، به ڵام ئه گه ر مه به ستى له م زياده يه هه ر زه كاتى سه رفتره كه بێت ئه وه بيدعه يه و دروست نيه ، چونكه ئه ندازه ى به خشينى زه كاتى سه رفتره پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم)
بۆ ئێمه ى داناوه و دروست نيه بۆ هيچ كه سێك پێش ووته و ئه مره كانى پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم)
بكه وێته وه 
. انظر : فتاوي و رسائل للعثيمين ، ج/18 ص264 .

6. زه كاتى سه رفتره ته نها له سه ر ده وڵه مه ندان واجب نيه ، به ڵكو له سه ر فه قيرانيش واجبه ، به ڵام به مه رجێك ئه م فه قيره خواردنى خۆى و منداڵه كانى زياتر بێت له شه و ڕۆژێك ، واته تواناى ئه وه ى هه بێت كه سه رفتره كه له بڕى خۆى و منداڵه كانى بدات ، كه واته دروسته ئه م جۆره فه قيرانه زه كاتى سه رفتره وه ربگرن ، وه واجبيشه بيده ن ، چونكه بۆ به خشينى زه كاتى سه رفتره (حةدى نيصاب ) مه رج نيه . انظر : فتح الباري ، 46/3 .

تيَبينى : له‌ كاتى نوسينى ئه‌م ناميلكه‌يه‌ سوودم وه‌رگرتووه‌ له‌م كتێبانه‌ى خواره‌وه‌ :

1. التعليقات الرضية على الروضة الدية
.........
لشيخ محمد بن ناصرالدين الالباني رحمه الله .

2. الملخص الفقهي .........
لشيخ د. صالح بن فوزان الفوزان حفظه الله .

3. الوجيز في فقه السنة والكتاب العزيز .......... لشيخ د. عبدالعظيم بن بدوي .

4. الفقه الميسر وأدلته من القرآن والسنة ........ لشيخ سعد يوسف محمود ابو عزيز .

5. مجموع فتاوي ابن باز رحمه الله .

6. فتاوي ورسائل لابن عثيمين رحمه الله .

وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم

وآخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين

اللهم تقبل منا إنك أنت السميع العليم

وتُبْ علينا إنك أنت التواب الرحيم

(نوسینی:  مامۆستا هەڵگۆرد مصطفی گەڵاڵەیی)