پوختەی ئەحکامەکانی زەکاتی سەرفترە

پوختەی ئەحکامەکانی زەکاتی سەرفترە

١_ پێناسەی زەکاتی سەرفترە :

زەکاتی سەرفترە بەخشینێکە واجب دەبێت بە کۆتایی هاتنی مانگی ڕەمەزان ؛ دەبێتە پاککەرەوەی ڕۆژوەوان لەقسە و کرداری خراپ .

 

٢_ حوکمی زەکاتی سەرفترە :

حوکمەکەی واجبە لە سەرهەمووموسڵمانێک جا چ نێربێت یان مێ ؛ وە چ بچوک بێت یان گەورە ؛ وە چ ئازاد بێت یان کۆیلە ؛ وە چ هەژاربێت یان دەوڵەمەند ؛ وە سونەتە بۆکۆرپەلەش بدرێت .

 

٣_ ئەوانەی زەکاتی سەرفترەیان پێ دەدرێت :

برییتین لە کەسانی هەژار ونەدار .

 

٤_ حیکمەتی واجب بوونی زەکاتی سەرفترە :

١_ پاککەرەوەی ڕۆژوەوانە لەوقسەوکردارە خراپانەی لەکاتی بەڕۆژوو بوون ئەنجامی داوە .

٢_ خواردنێکە بۆ هەژان و بێ پێویست کردنیانە لە خەڵک .

٣_ بەدەست هێنانی ئەجر و پاداشت .

٤_ دڵخۆش کردنی موسڵمانە هەژار ونەدارەکانە .

٥_ سوپاس کردنی خوای پەروەردگارە بەکردار بەرامبەربەدەرفەتدان بەگرتنی ڕۆژوەکانی مانگی ڕەمەزان  .

 

٥_ کاتی واجب بوونی زەکاتی سەرفترە :

_ زەکاتی سەرفترە واجب دەبێت بەخۆرئاوابوونی کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان کەدەکاتە شەوی جەژن .

_ وە دروستیشە رۆژێک یان دوو ڕۆژ پێش جەژن بدرێت .

_ سونەتوایە رۆژی جەژن پێش ئەنجامدانی نوێژی جەژن ئەم زەکاتە بدرێت ؛ وە دروست نیە دوابخرێت بۆ دوای نوێژی جەژن .

 

٦_ ئەندازەی بەخشنی زەکاتی سەرفترە :

بریتیە لەبەخشینی چوار مشت بەپڕی هەردوو دەست بۆهەرنەفەرێک ؛ بەکیلۆ دەکاتە دوو کیلۆ و نیو .

 

٧_ ئەو شتەی دەبەخشرێت بۆ زەکاتی سەرفترە :

بریتیە لەوخواردنەی زۆرینەی خەڵکی دەیخوات وەک برنج یان هەر خۆراکێکی تری هاوشێوەی برنج ؛ وە نابێت بەپارە یان بە پۆشاک یان بە ڕایەخ بدرێت .

 

وەرگێڕانی : مامۆستا هەڵگورد مستەفا گەڵاڵەیی .

٢٢ / ٤ /