گه‌وره‌ترین تاوان شه‌ریك بۆخوادانانه‌ ...

گەورەترین تاوان شەریک بۆخوادانانە ..
 وەک : چەمینەوە و سوجدە بردن بۆ شێخ  ! .
 یان هانابردن و پاڕانەوە لێی ! .
یان تەواف کردن بەدەوری گۆڕەکەی ! .
یان پشت بەستن پێی و ترسان لێی ! .
یان دەست خشاندن بەگۆڕ و قەفەزی گۆڕەکەی بەمەبەستی تفەرک و شیفا و پارێزگاری !
ئەوەی شایەنی سوجدە بۆ بردن و داوا لێکردن و پشت پێ بەستن و باقی عیبادەتەکانی ترە تەنها اللە یە - جل جلالە - ،  ئەنجامدانی هەرعیبادەتێک بۆ جگە لەخوا شەریک بۆخوا دانانە و لە گەورەترینی تاوانەکانە .
پرسیار كرا لە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم : " أيُّ الذنب أعظم ؟ قال : أنْ تـجعلَ للهِ نِـدّاً وهو خلقك ! " ( متفق عليه ) .
واتە : ئایا گەورەترین تـاوان چیە ؟ پێغەمبەری خـوا صلى الله عليه وسلم فـەرمووی : گـەورەترین تـاوان ئـەوەیە كـە شـەریك و هـاوەڵ بـۆ خـوای پەروەردگار دابنێیت لە كاتێكدا ئەو درووستی كردووی .

خوای پەروەردگار فەرمویەتی : ( إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَاءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَىٰ إِثْمًا عَظِيمًا ). النساء (48) .

واتە : به‌ڕاستی خوا خۆش نابێت ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت ، بێجگه له‌وه له هه‌ر گوناهێکی تر بیه‌وێت خۆش ده‌بێت ، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت، جا ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه ئیتر به‌ڕاستی تاوانێکی گه‌وره‌ی هه‌ڵبه‌ستووه‌.
نوسینی : مامۆستا هەڵگورد گەڵاڵەیی .