حوکمی سه‌ردان کردنی شوێنه‌واری پیاو چاکان

حوکمی سه ردان کردنی شوێنه واری پیاو چاکان

بسم الله الحمن الرحیم


الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، ومن تبعهم بإحسان الى يوم الدين، أما بعد:

بێ گومان خواى گه وره و كاربه جێ هه موو ڕێگا وڕێچكه كانى هاوه ڵ په يدا كردنى (الشرك)ى گرتووه ، وه هۆكاره كانيشى قه ده غه كردووه ، وه ده رگاكانيشى داخستووه ، له پێناو جێبه جێكردنى يه كخواپه رستى (التوحيد) و پاراستنى مافه كانى، خواى گه وره ده فه رمێت: (قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ لَا يَمْلِكُونَ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ وَمَا لَهُمْ فِيهِمَا مِنْ شِرْكٍ وَمَا لَهُ مِنْهُمْ مِنْ ظَهِيرٍوَلَا تَنْفَعُ الشَّفَاعَةُ عِنْدَهُ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُ). [سبأ: 22 ـ 23]. له ڕاڤه كردنى ئه م ئايه ته دا (أبو عبدالله محمد بن أبـي بكر الزرعي) ده فه رمێت: به جه خت له سه ركراوى يه وه هه موو ئه و هۆكارانه ى كه وا هاوبه ش بڕيارده ره كان خۆيان پێوه ى هه ڵواسى بوو خواى گه وره بنبڕى كرد لێيان بنبڕ كردنێك كه وا هه ر كه سێك وورد ببێته وه و شاره زا بێت لێى ده زانێ هه ر كه سێك جگه له خواى گه وره بكاته دۆست و خۆشه ويست و سه رخه رى خۆى وێنه ى وه ك جاڵجاڵۆكه يه ك (العنكبوت) وايه كه وا خانوويه ك بۆ خۆى دروست بكات، به جه خت له سه ركراويش لاواز ترين خانوويش خانووى جاڵجاڵۆكه يه ، جا مرۆڤى هاوه ڵ دانه ر (مشرك) به لايه وه وايه كه وا سود و قازانجى لاى په رستراوه كه يه وه ده ست ده كه وێت .  به ڵام سود و قازانجى ده ست ناكه وێت ته نها لاى ئه و كه سه نه بێت كه يه كێك له م چوار تايبه تمه نديه ى تێدا بێت: يان ئه وه تا په رستراوه كه (المعبود) خاوه نى ئه و شته بێت كه په رسته ره كه (العابد) ده يه وێت، جا ئه گه ر په رستراوه كه خاوه نى ئه و شته نه بوو به لاى كه مه وه شه ريكى خاوه نه كه ى بێت، جا ئه گه ر شه ريكى نه بوو ده با يارمه تى ده رى بێت، جا ئه گه ر يارمه تى ده رى نه بوو ده با تكاكارى (الشفيع) بێت له لاى.  پاشان خواى گه وره هه ر چوار پله كه نه فى ده كات يه ك له دواى يه ك له سه ره وه بۆ خواره وه . جا خواى گه وره نه فى خاوه نێتى و شه ريكايه تى و يارمه تى ده رى و تكاكارى كرد له و په رستراوانه ى كه وا مرۆڤه هاوه ڵ دانه ره كان (المشرك) داوايان لێ ده كه ن، وه خواى گه وره تكاكارى (الشفاعه ) جێگير ده كات بۆ خۆى، وه مرۆڤى هاوه ڵ دانه ريش هيچ به شێكى له و تكا كارى يه نى يه ... هه ر وه كو خواى گه وره زياتر ڕوون و ئاشكراى ده كاته وه له م ئايه ته پيرۆزه دا كه وا به ته ئكيد نابێ له هيچ كه سێك بپاڕێيته وه ته نها له خواى گه وره نه بێت، له هه ڵگرتنى زه حمه تىيه كان و فرياكه وتنى زوڵم لێكراوان، و لابردنى نه خۆشىيه كان و وه ڵام دانه وه ى پێويستىيه كان، و داواكردنى چوونه ناو به هه شت، و خۆپاراستن له ئاگرى دۆزه خ، و چاك بوونه وه ى نه خۆشىيه كان، و منداڵا پێدان كه ده فه رمێت: (وَلَا تَدْعُ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنْفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَ فَإِنْ فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًا مِنَ الظَّالِمِينَ وَإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ وَإِنْ يُرِدْكَ بِخَيْرٍ فَلَا رَادَّ لِفَضْلِهِ يُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنِ اهْتَدَى فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ وَمَنْ ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا وَمَا أَنَا عَلَيْكُمْ بِوَكِيلٍ).[يونس: 106 ـ 108]. وه خواى گه وره ده فه رمێت: (وَلَا تَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آَخَرَ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ كُلُّ شَيْءٍ هَالِكٌ إِلَّا وَجْهَهُ لَهُ الْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ). [القصص: 88] . وه خواى گه وره ده فه رمێت: (هُوَ الْحَيُّ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ فَادْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ قُلْ إِنِّي نُهِيتُ أَنْ أَعْبُدَ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ لَمَّا جَاءَنِيَ الْبَيِّنَاتُ مِنْ رَبِّي وَأُمِرْتُ أَنْ أُسْلِمَ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ). [غافـر: 65 ـ 66] .

يه كێك له هۆكاره كانى هاوبه ش بۆ خواپه يدا كردن ـ ئه وه ى كه خواى گه وره ده رگاى له سه ر داخستووه ـ بريتى يه له به دواداگه ڕان به دواى شوێنه وارى پياو چاكان و به گه وره زانينى شوێنه واره كانيان ئه ويش به نوێژ كردن تێياندا و پاڕانه وه له لاياندا و خۆساوين پێياندا (التمسح بـها) وه به جه خت له سه ركراوى يه وه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ئاگادارمانى كردووه ته وه له م جۆره كرده وانه به و په ڕى ئاگاداركردنه وه ، وه ئه وپه ڕى به رهه ڵستيشى كردووه له و كه سانه ى كه وا ئه م جۆره كرده وانه ده كه ن .

له (عائيشه )وه كه (أم حبيبة) و (أم سلمة) خوايان لێ ڕازى بێت باسى كه نيسه يه كيان بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) كرد كه له حه به شه بينيبوويان كۆمه ڵێك وێنه ى تێدا بوو، پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى: ((أولئك إذا مات فيهم الرجل الصالـح أو العبد الصالـح بنو على قبره مسجداً وصوروا فيه تلك الصور، أولئك شرار الـخلق عند الله)) صحيح البخاري رقم: (427) وصحيح مسلم رقم: (528). واته : ئه وانه ئه گه ر پياوێكى چاك له ناويان بمردايه ، ئه وا له سه ر گۆڕه كه ى مزگه وتيان دروست ده كرد و ئه و وێنانه يشيان تێدا ده كێشا، جا ئا ئه وانه خراپترينى خه ڵكن لاى خواى گه وره .

وه له (أبو هريرة )ةوة (ڕه زای خوای لێبێت) پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: ((قاتل الله اليهود والنصارى اتخذوا قبور أنبيائهم مساجد)) صحيح البخاري رقم: (437) وصحيح مسلم رقم: (530). واته : خواى گه وره جووله كه و گاوره كان بكوژێت و له ناويان به رێت، چونكه گۆڕى پێغه مبه ره كانيان كردۆته مزگه وت . وه مه به ست له به مزگه وت كردنى گۆڕى پێغه مبه ران: ماناى نوێژ كردنه لاى گۆڕه كانيان، وه دروست كردنى مزگه وت و ژوور و قوببه يه له سه ر گۆڕه كانيان .  جا سه يركه براى به ڕێزم ئه وانه ى ئه م جۆره كردارانه ده كه ن له لاى، يان له سه ر گۆڕى پێغه مبه ران (صه ڵات و سه لامى خوايان له سه ر بێت) له و كه سانه ده بن كه خراپترينى خه ڵكن له لاى خواى گه وره ، وه له و كه سانه يش ده بن كه خواى گه وره نه فره تى لێيان كردووه و (بێ به شن له به زه يى خواى گه وره ) په نا به خوا له م جۆره هه ڕه شانه ، جا ده بێ حاڵى ئه و كه سانه چۆن بێت كه ئه م جۆره كرده وانه ده كه ن له لاى گۆڕى جگه له پێغه مبه ران!؟ گومانى تێدا نى يه كه تاوانه كانيان گه وره تر و خراپتره .

وه له (عبد الله بن الحارث النجرانـي)ه وه فه رمووى: (جندب (ڕه زای خوای لێبێت)) بۆى باس كردم و فه رمووى: سمعت النبي (صلی الله علیه وسلم) قبل أنْ يـموت بخمس وهو يقول:((...، ألا وإن من كان قبلكم كانوا يتخذون قبور أنبيائهم وصالحيهم مساجد، ألا فلا تتخذوا القبور مساجد، إنـي أنـهاكم عن ذلك)) صحيح مسلم رقم: (532) . واته : گوێم له پێغه مبه رى خوا بوو (صلی الله علیه وسلم) پێش مردنى به پێنج ڕۆژ ده يفه رموو: ...، وريا بن ئه وانه ى پێش ئێوه گۆڕى پێغه مبه ر و پياوچاكه كانيان كردووه به مزگه وت، وريابن ئێوه گۆڕ نه كه ن به مزگه وت، وريا بن ئێوه ش گۆڕه كان نه كه ن به مزگه وت، من ئه مه م قه ده غه كردووه لێتان .

ئا له م فه رمووده يه دا پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ئاگادارمانى كردووه ته وه له م جۆره كرده وانه پێش مردنى به پێنج ڕۆژ، به ڵكو پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) وريا و ئاگادارمانى كردووه ته وه له كاتێكدا كه له سه ره مه رگدا بووه ، هه ر وه كو (عائيشه ) و (عبدالله بن عباس) (ڕه زای خوای لێبێت) فه رموويانه : له و كاته ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له سه ره مه رگدا بوو پارچه قوماشێكى ده دايه بان ده مووچاوى، جا ئه گه ر هه ناسه ى ته نگ بوايه له سه ر ده مووچاوى لاى ده دا، جا له و كاته ى پارچه قوماشه كه ى لادابوو فه رمووى:((لعنة الله على اليهود والنصارى اتخذوا قبورأنبيائهم مساجد)) صحيح البخاري رقم: (435) و (436)، وصحيح مسلم رقم: (531) .، يـحذر مثل ما صنعوا . واته : له عنه تى خودا له جوله كه و گاوره كان بێت كه گۆڕى پێغه مبه ره كانيان كردووه ته مزگه وت، ئاگادارى ئوممه ته كه ى ده كرده وه له و كرده وه يه ى ئه وان كرديان . وه به بێ گومان جێنيشينه كانى پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم) له دواى مردنى له سه ر ئه م ڕێبازه ڕاسته قينه يه ڕۆيشتن.

له (المعرور بن سويد)ه وه فه رمووى: ئێمه له گه ڵ (عومه رى كوڕى خه طاب)دا (ڕه زای خوای لێبێت) به ڕێكه وتين بۆ حه ج كردن، له ڕێگادا شوێنێكمان به رچاو كه وت خه ڵكى ڕوويان تێ كردبوو نوێژيان تێدا ده كرد، (عومه ر)يش فه رمووى: ئه وا خه ڵكى چى يانه بۆ ڕوو له و شوێنه ده كه ن!؟ فه رموويان ئه وه شوێنێكه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) نوێژى تێدا كردووه ، جا (عومه ر)يش فه رمووى: ئه ى خه ڵكينه ئه و نه ته وانه ى پێش ئێوه خوا له ناويانى بردن به هۆى هاوشێوه ى ئه م كرده وه يه ى ئێوه وه ، تا واى لێهات شوێنه وارى پێغه مبه ره كه يان ده كرد به په رستگا، جا هه ر كه سێك ڕێى كه وته ئه م شوێنانه با نوێژى تێدا بكات، وه ئه وه ى ڕێى كه وته ئه م شوێنانه و كاتى نوێژ نه بوو با نوێژى تێدا نه كات و بڕوات و به تايبه تى ڕووى تێ نه كات بۆ نوێژ كردن تێيدا) رواهُ عبدالرزاق رقم: (2734)، وابن أبي شيبة: (2 / 376 )، وأورده شيخ الإسلام ابن تيمية فـي " اقتضاء الصراط المستقيم ": (2 / 744) من طريق الأعمس بسند صحيح، حكم الـحافظ بثبوته فـي الفتح: (1 / 569)

جا ئيمامى (عومه ر) (ڕه زای خوای لێبێت) به رهه ڵستى ئه م جۆره كرده وانه ى لێيان كرد كه ئه وه يش به (ته به رووك) زانينى ئه و شوێنانه بوو كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) نوێژى تێدا كردووه ، وه ڕوون و ئاشكراى كرده وه كه وا به م جۆره كرده وانه نه ته وه كانى پێشوو له ناو چوون . هه روه ها فه رمانى كرد به بڕينى ئه و داره ى كه وا خه ڵكى گومانيان وابوو پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له ژێريدا په يمانى له گه ڵ هاوه ڵاندا به ست رواهُ ابن سعد في "الطبقات": (2/100) وابن وضاح في "البدع" ص: (42) وابن ابي شيبة: (2/375) .، له گه ڵا ئه وه ى كه خواى گه وره شوێنى ئه و داره ى له بير هاوه ڵانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) برده وه كه ئه مه يش ڕه حمه تێك بوو بۆ ئه مان و ئه وانه ى دواى ئه مانيش هاتن .

وه له (ابن عمر)ه وه (ڕه زای خوای لێبێت) فه رمووى: له ساڵى دواييدا كه گه ڕاينه وه هيچ دوو كه سێك له ئێمه يه ك ده نگ و كۆك نه بووين كه ئه و داره كامه يه كه په يمانه كه مان له ژێريدا به ست، ئه مه يش ڕه حمه تێكى خوا بوو كه نه مان زانى صحيح البخارى رقم: (2958) .

وه له (سعيد بن المسيب)ه وه (ڕه حمه تى خواى لێ بێت) فه رمووى: باوكم بۆى گێڕامه وه - كه يه كێك بوو له وانه ى په يمانى به ست له گه ڵ پێغه مبه ردا (صلی الله علیه وسلم) له ژێر داره كه دا - و فه رمووى: له ساڵى دواتر كه له مه دينه وه ده رچوين له بيرمان چووبووه وه كام داره بوو، وه نه يشمان توانى ده ست نيشانى بكه ين . جا (سعيد)يش فه رمووى: له كاتێكدا هاوه ڵه كانى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) نه يانزانى كام داره بوو كه چى ئێوه زانيتان، ئايا ئێوه چاكترى لێ ده زانن له هاوه ڵه كانى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) صحيح البخاري رقم: (4163)، وصحيح مسلم رقم: (1859) .؟! (ابن حجر) له ڕاڤه كردنى ئه م فه رمووده يه دا فه رموويه تى: (حيكمه ت له شاردنه وه و نه زانينى ئه و داره ئه وه يه : كه خه ڵكى توشى فيتنه و ئاشوب نه بێت، چونكه خێر و چاكه يه ك له ژێريدا ڕووى دابوو ئه گه ر بمابايه خه ڵكێكى نه شاره زا له به گه وره زانينى ئه م داره سه لامه ت نه ده بوون، جا له وانه يه كار بگه يشتايه ته ئه وه ى كه خه ڵكى باوه ڕيان پێ بووايه سود و زيانى هه يه هه ر وه كو ئێستا ده بينين كه خه ڵكى هه مان بيروباوه ڕى به رامبه ر هه ندێك شت هه يه كه به ها و نرخيان له به ها و نرخى ئه م داره كه م تره ، هه ر له به ر ئه وه يش بوو (عبدالله)ى كوڕى (عومه ر) (ڕه زای خوای لێبێت) فه رمووى: (شاردنه وه و بزر بوونى ئه م داره له هاوه ڵانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ڕه حمه تێكى خوايى بوو) فتح الباري: (6 / 118) .

وه پێشينه چاكه كانيش (السلف الصالح) له سه ر ئه م ڕێبازه ڕۆيشتن، وه ڕووه و ئه و شوێنانه نه ده چوون به ڵكو به رهه ڵستيشيان ده كرد له و كه سانه ى كه ئه و كرده وه يه يان ده كرد .

(أبو عبد الله بن وضاح القرطبي) ده فه رمێت: ئيمامى (ماليكى كوڕى ئه نه س) و جگه له ويش له زانايانى مه دينه ڕۆيشتنيان بۆ ئه م شوێنانه به شتێكى (مةكروة) زانيوه ، جگه له مزگه وتى (قُـباء) و چياى (ئوحد) نه بێت
البدع والنهي عنها ص: (43) . وه ده فه رمێت: گوێم له زانايان بوو باسيان ده كرد كه وا (سفيان الثوري) چووه بۆ مزگه وتى قودس (بيت المقدس) و نوێژى تێدا كردووه ، به ڵام نه گه ڕاوه به دواى شوێنه وارى پێغه مبه ران، وه نوێژيشى له و شوێنانه نه كردووه ، وه به هه مان شێوه جگه له ويش هه مان ڕه فتاريان كردووه له و زانايانه ى كه شايه نى ئه وه ن خه ڵكى چاويان لێ بكات، وه هه روه ها (وكيع)يش چووه بۆ (قودس) و له كرده وه كه ى سفيان زياترى نه كردووه .

(ابن وضاح) ده فه رمێت: ده ست بگرن به شوێن كه وتنى پێشه وايانى هيدايه ت و ناسراو له ناو موسڵمانان. هه ندێك له پێشينه چاكه كان (السلف الصالح) فه رموويانه : چه نده ها شت ئه مڕۆ به چاك وخێر داده نرێت له لاى زۆربه ى خه ڵك، كه چى لاى پێشينه چاكه كان خراپ بووه ، وه ئه مڕۆ خۆشه ويسته لاى خه ڵكى به ڵام پێشينه چاكه كان ڕق و قينيان هه ڵساوه له خه ڵكى له سه ر ئه م جۆره كرده وانه ، وه ئه مڕۆ لاى خه ڵكى نزيك كه ره وه يه بۆ لاى خوا كه چى لاى پێشين و سه له ف هه مان كرداريان به دوور خه ره وه داده نا له خوا، وه هه موو داهێنراوێك (البدعة) جوانى و ڕه ونه قێكى له سه ره . ئه وه ى كه  (ابن وضاح) باسى كرد شتێكى ڕوون و ئاشكرايه هه ر له به ر ئه مه يش (ابن تيمية) فه رموويه تى: ئا ئه وه ده زانرێت له ئايينى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بة(التواتر) و( الضرورة) كه وا فه رمان كراوه به ئاوه دان كردنه وه ى مزگه وته كان و نوێژكردن تێياندا، به ڵام فه رمان نه كراوه به دروست كردنى ژوور و قوببه نه له سه ر مه زاره كان، نه له سه ر گۆڕى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)، وه نه له سه ر گۆڕى جگه له پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم)، وه نه له سه ر مه قامى پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم) . وه له سه رده مى (هاوه ڵانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) و تابعين و شوێنكه وته ى تابعين)يش مزگه وتێك نه بووه له شاره كانى موسڵمانان كه له سه ر گۆڕ دروست كرابێت، نه له حيجاز و نه له شام، و نه له يه مه ن، و نه له عێراق، و نه له خوراسان، و نه له ميسر، و نه له مه غريب ... وه نه بووه يه كێك له پێشين چووبێته سه ر گۆڕى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) يان سه ر گۆڕى جگه له و بۆ ئه وه ى بپاڕێته وه له لاى، وه به هيچ جۆرێك هاوه ڵانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) نه چوونه ته سه ر گۆڕى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) و گۆڕى جگه له ويش له پێغه مبه رانى تر بۆ ئه وه ى له وێ بپاڕێنه وه له خواى گه وره ، به ڵكو ڕۆيشتوون بۆ مزگه وتى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) نوێژيان تێدا كردووه و سه لاميان له پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) و هه ردوو هاوه ڵه كه ى (أبو بكر و عمر (ڕه زای خوای لێبێت)) كردووه  ( إقتضاء الصراط المستقيم) ص: (753) . له مه وه بۆمان ڕوون ده بێته وه كه به دواگه ڕانى شوێنه وارى ئه وليا و پياوچاكان له داهێنراوى (البدع) شه يتانه ، وه ڕێگاى جووله كه و گاور و خه ڵكى نه زان و نه فامه .

له (أبو واقد الليثي)وه (ڕه زای خوای لێبێت) فه رمووى: له گه ڵ پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) ده رچووين بۆ غه زاى (حونه ين) ـ وه ئێمه هێشتا له سه رده مى كوفره وه نزيك بووين ـ (واته : تازه موسڵمان ببوين) وه هاوبه ش بڕيار ده ره كان دارێكيان هه بوو له لاى ده مانه وه ، و شمشێره كانيان پێدا هه ڵده واسى بۆ (ته به رووك)، وه ئێمه يش به لاى ئه و داره دا تێپه ڕبووين و، ووتمان: ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) دارێكمان بۆ ده ست نيشان بكه بۆ ئه وه ى شمشێره كانمانى پێدا هه ڵبواسين هه روه كو كافره كان دارێكيان هه يه شمشێره كانيانى پێدا هه ڵده واسن، پێغه مبه رى خوايش (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى: ((الله أكبر إنها السنن قلتم والذي نفسي بيده كما قالت بنو اسرائيل لـموسى: (اجْعَل لَّنَا إِلَهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ) لتركبن سنن من كان قبلكم)) صحيح سنن الترمذي رقم: (2180) .  واته : (الله أكبر) ئه مه ڕێچكه و ڕێبازى هاوبه ش بڕيارده ره كانى پێش ئێوه يه ، وه سوێند به و خوايه ى كه گيانى منى به ده سته ئه وه ى ئێوه ووتتان وه كو ئه وه وابوو كه به نى ئيسرائيل به موسى (صلی الله علیه وسلم) يان ووت: (ئه ى موسى (صلی الله علیه وسلم) په رستراوێكمان بۆ ده ست نيشان بكه بيپه رستين هه روه كو چۆن كافره كان په رستراوێكيان هه يه و ده يپه رستن ـ گوێره كه يان ده په رست ـ ئه ويش پێيانى فه رموو: به ڕاستى ئێوه كه سانێكى نه زان و نه فامن) به ڕاستى ئێوه شوێن به رنامه و ڕێبازى ئه وانه ى پێش خۆتان ده كه ون . وه (ابن عباس (ڕه زای خوای لێبێت)) له ڕاڤه كردنى ئه م ئايه ته دا:(أَفَرَأَيْتُمُ اللَّاتَ وَالْعُزَّى). ده فه رمێت: (اللَّاتَ) پياوێك بوو ئارده گه نم و جۆى له گه ڵ ڕۆندا تێكه ڵاو ده كرد و ده يدا به حاجى يه كانى ماڵى خوا، وه هه ر كه سێك لێى بخواردايه قه ڵه و ده بوو، جا له به ر ئه وه دواى مردنى په رستيان صحيح البخاري رقم: (4859) وانظر "فتح الباري": (8 / 612). بۆيه مانه وه (الاعتكاف)، له سه ر گۆڕى ئه وليا و پياوچاكان و به پيرۆز زانينى دار و به رد ڕێگاى خه ڵكى نه زان و نه فامه ، وه هه ركه سێكيش خۆى به نه ته وه يه ك بچوێنێت ئه وا له گه ڵ ئه وانه .

(أبو بكرالطرطوشي) دواى ئه وه ى فه رمووده كه ى (أبو واقد الليثي) پێشو باس ده كات، ده فه رمێت: (هه روه ها سه ير بكه ن ڕه حمه تى خواتان لێ بێت له هه ر شوێنێكدا دارێكى سدرتان بينى يان هه ر دارێكتان بينى خه ڵكى ڕوويان تێده كرد و به گه وره يان ده زانى ئومێدى چاك بوونه وه و شيفايان لێ ده كرد، وه بزمار و په ڕۆيان پێوه هه ڵده واسى ئا ئه وه ئه و (ذات أنواط)ه يه كه هاوبه ش بڕيارده ره كان هه يان بوو، هه روه ك له فه رمووده كه دا هاتووه ، وه ئه و داره ببڕنه وه ) الـحوادث والبدع ص: (38) .

وه (عبد الرحمن بن إسماعيل) كه ناسراوه به (أبو شامة) ده فه رمێت: (به ڕاستى ئه و كرده وه يه ى شێخ (أبو اسحاق الجبينانـي)(ڕه حمه تى خواى لێ بێت) سه رسامى كردم ـ يه كێكه له پياوچاكانى ووڵاتانى ئه فريقا له ساڵه كانى چوار سه دداـ، (أبو عبد الله محمد بن أبـي العباس المؤدب) كه هاوڕێه كى چاكى بوو لێى ده گێڕێته وه كه له نزيك ناوچه ى (شيَخ أبو اسحاق) كانىيه ك هه بوو پێيان ده وت كانى چاك بوونه وه (عين العافية)، وه خه ڵكى به هۆيه وه توشى ئاشوب و سه ر لێشيوان ببوون، و له هه موو شوێنێكه وه بۆى ده هاتن، به تايبه ت ئه وانه ى كه ژن هێنان يان شوكردنيان دوا بكه وتايه ، يان منداڵيان نه ده بوو، جا شێخ فه رمووى بمبه ن بۆ سه ر ئه و كانى يه بۆ ئه وه ى به هۆى ئه م چونه مان ئه و فيتنه يه بناسرێت. (أبو عبدالله) فه رمووى: من شه وێكيان له كاتى پارشێودا له پڕێكدا گوێم له بانگدانى (أبو اسحاق) بوو، جا ڕووه و بانگه كه ده رچوومه ده ره وه ، بينيم كانى يه كه ى تێك داوه و ڕووخاندويه تى وه بانگى به يانيشى له سه رى دا، پاشان فه رمووى: ئه ى خوايه ئه وا من تێكم داو و ڕوخاندم جارێكى تر سه ر به رزى نه كه يته وه ، (أبو عبدالله) فه رمووى: تا ئێستايش سه رى به رز نه كردووه ته وه ) الباعث على إنكار البدع والحوادث ص: (24) .

منيش ده لێم: به داخه وه خه ڵكێكى زۆر له وانه ى خۆيان ده ده نه پاڵ ئايينى ئيسلام كه وتوونه ته ناو ئه و شتانه ى كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)ووريا و ئاگادارى كردووينه ته وه لێ ی، ده يان بينى ڕوو له و شوێنانه ده كه ن كه هيچ به ڵگه يه ك نه هاتووه له سه ر چاكێتى ڕوو تێكردنيان به تايبه ت به مه به ستى خواپه رستى وه كو چوون بۆ ئه شكه وتى (حرا) له گه ڵ ئه وه يشدا كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)پێش پێغه مبه رايه تى خواپه رستى تێدا كردووه به ڵام دواى پێغه مبه رايه تى هيچ جارێك نه چووه بۆ ئه م ئه شكه وته ، وه بانگى ئومه ته كه يشى نه كردوه بۆ ڕۆيشتن بۆ ئه م شوێنه ، وه له گه ڵ ئه مه يشدا ده بينى خه ڵكێكى زۆرى نه شاره زا و نه فام به ره و ڕووى ئه م ئه شكه وته ده چن .

وه به هه مان شێوه چوون بۆ ئه و شوێنه ى كه وا گومان ده برێت پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم) تێدا له دايك بووه ، له گه ڵ ئه وه ى كه هيچ به ڵگه يه ك نى يه له سه ر ئه م گومانه ، جا ئايا پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) هانى ئومه ته كه ى داوه بۆ ڕۆيشتن بۆ ئه م شوێنانه يان ئايا يه كێك له هاوه ڵانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) يان پێشينى چاك (السلف الصالح) ئه م جۆره كرده وه يه يان كردووه ؟! به ڵكو ئه و كه سه ى ئه وه ى داهێنا گومڕا بووه له ڕێگه ى ڕاست و پێچه وانه ى ڕاستىيه كى ڕوون و ئاشكراى كردووه . به ڵكو كار گه يشته ئه وه ى كه وا خه ڵكى بچن بۆ شوێنێك كه گوايه (آمنة )ى دايكى پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم) تێيدا نێژراوه ، جا له م شوێنه دا شتى وا ئه نجام ده درێت له هاوه ڵا دانان بۆ خواى گه وره و كرده وه ى ناشيرين و ناڕێك مه گه ر خوا خۆى بزانێت، له : پاڕانه وه له (آمنة) له جياتى خواى گه وره ، وه داواى فريا كه وتن لێى، وه ڕشتنى بۆن و گوڵاو له م شوێنه گومان لێكراوه دا كه وا گۆڕى (آمنة) بێت . وه له گه ڵ ئه وه يشدا (آمنة) له سه ر هاوه ڵا په يدا كردن (الشرك) كۆچى دوايى كردووه هه ر له به ر ئه وه يش ئه و كاته پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) داواى ڕوخسه تى له خواى گه وره كرد كه وا داواى لێخۆش بوونى بۆ بكات، به ڵام خواى گه وره ڕێگاى پێ نه دا هه روه كو له فه رمووده ى (أبو هريرة)ه وه (ڕه زای خوای لێبێت) فه رمووى: پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى:((إستأذنت ربي أن أستغفر لأمي فلم يأذن لـي، واستأذنته أن أزور قبرها فأذن لـي)) صحيح مسلم رقم: (976) .واته : داوام كرد له خواى گه وره كه ڕێگام پێ بدات داواى لێخۆش بوون بۆ دايكم بكه م به ڵام ڕێگاى پێ نه دام، وه داوام كرد ڕێگام پێ بدات سه ردانى گۆڕه كه ى بكه م و ڕێگاى پێدام .

ئيمامى (النووي) (ڕه حمه تى خواى لێ بێت) له ڕاڤه كردنى ئه م فه رمووده يه دا ده فه رمێت: (ئه م فه رمووده يه نه هى تێدايه كه وا داواى ڵاخۆش بوون بۆ كافر بكرێت) شرح صحيح مسلم: (7 / 45) . وه خواى گه وره ده فه رمێت: (مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آَمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قُرْبَى مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ). [التوبة: 113].واته : بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) و باوه ڕداران نى يه داواى لێخۆش بوون بۆ هاوبه ش بڕيارده ران بكه ن هه رچه نده خزمى نزيكيشيان بن، له پاش ئه وه ى كه بۆيان ده ركه وت ئه مانه دۆزه خين . وه له (أنس)ه وه (ڕه زای خوای لێبێت): پياوێك فه رمووى: ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) باوكم له كوێيه ؟ ئه ويش فه رمووى: ((فـي النار)) واته : له ناو ئاگردايه ، جا پياوه كه پشتى له پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) كرد و ڕۆيى، پاشان بانگى كرد و فه رمووى:((إنَّ أبـي وأباك في النار)) صحيح مسلم رقم: (203) .واته : به جه خت له سه ركراوى باوكى من و باوكى تۆش له ئاگردان .

ئيمامى (النووي) له ڕاڤه كردنى ئه م فه رمووده يه دا ده فه رمێت: (به ته ئكيد ئه وه ى بمرێت له سه ر كوفر ئه وه له ئاگره و خزمايه تى هيچ سودى پێ ناگه يه نێت، وه هه ر له ماناى فه رمووده كه دايه كه وا هه ر كه سێك كۆچى دوايى كرد پێش هاتنى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) وه له سه ر ئه و بت په رستىيه بوو بێ كه عه ره به كانى له سه ر بووه ئه وه ئه هلى ئاگره ، وه له وانه يش ناژمێردرێت كه وا پێش بانگه وازى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) كۆچى دوايى كردووه ، چونكه ئه وانه بانگه وازى پێغه مبه ر (إبراهيم) (صلی الله علیه وسلم) و جگه له ويش له پێغه مبه رانيان پێ گه يشتووه ) شرح صحيح مسلم: (3 / 79) .

وه (القرافـي) له (شرح التنقيح)دا ده يگێڕێته وه كه وا زانايان يه ك ده نگن (الإجماع) له سه ر ئازار دانى مردووانى سه رده مى نه فامى له ناو ئاگردا، وه له سه ر كافر بوونى ئه وانيش . مه به ست ئه وه يه نابێت شوێنه وارى ئه و كه سانه ى كه وا خزمى پێغه مبه رن (صلی الله علیه وسلم) بكرێته جێگاى خواپه رستي، ئه مه ئه گه ر ئيمانداريش بن چ جاى ئه گه ر به كافرى و بێباوه ڕى مردبێتن وه كو دايك و باوكى!

وه له به ر زۆر بڵاوبوونه وه ى ئه م جۆره كاره نا شه رعى و بێ به ڵگانه له نێوان ئه وانه ى كه خۆيان ده ده نه پاڵ ئيسلام ئه م بابه ته بڵاوكرايه وه .

وصلى الله وسلم على نبينا محمد

وعلى آله وصحبه والتابعين لهم بإحسان

إلى يوم الدين.

وه رگێڕانى: مامۆستا عبدالعزيز ستار

http://www.fermude.com/fermude%201433/w/fermude%2022.gif