ئه‌و كارانه‌ى كه‌ پێش ڕه‌مه‌زان ئه‌نجام ده‌درێن

ئه و كارانه ى كه پێش ڕه مه زان ئه نجام ده درێن

1 ـ ژماردنى ڕۆژه كانى مانگى شه عبان :

پێويسته له سه ر ئوممه تى ئيسلامى ڕۆژه كانى مانگى شه عبان بژمێرن ، به مه بستى خۆ ئاماده كردن بۆ مانگى ڕه مه زان ، چونكه مانگ بيست و نۆ ڕۆژ ده بێت و سى ڕۆژيش ده بێت ، به بينينى مانگ ئوممه تى ئيسلامى هه موو به ڕۆژوو ده بن ، به ڵام ئه گه ر هه ور بوو به ڕێگر له پێش بينينى مانگ ، ئه وا ئه و كاته سى ڕۆژه ى مانگى شه عبان ته واو ده كه ين ، چونكه خواى په روه ردگار و به ديهێنه رى ئاسمانه كان و زه ويش مانگى كردووه ته هۆكارێك بۆ زانينى ژماره ى ڕۆژه كانى ساڵ ، مانگيش له سى ڕۆژ زياتر نابێت؟(مه به ستى نووسه ران مانگه كانى ساڵى كۆچىيه .). له ( أبو هريره ) وه (ڕه زای خوای لێبێت)ده گێڕنه وه فه رموويه تى : پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى : (" صُومُوا لِرُؤيَتِهِ ، وَأَفْطِرُوا لِرُؤيَتِهِ ، فَإِنْ غُمَّ عَلَيْكُم ، فَأَكْمِلُوا شَعبَانَ ثَلاثينَ ") (أخرجه البخاري ( 4 / 106 ) رقم ( 1909 ) ، و مسلم رقم : ( 1081 ) .). واته : به ڕۆژوو بن به بينينى مانگى ڕه مه زان ، وه وازبێنن له ڕۆژوو گرتن به بينينى مانگى شه وال ، به ڵام ئه گه ر هه ور به ر مانگى لێ گرتن له و كاته دا سى ڕۆژه ى مانگى شه عبان بژمێرن و پاشان به ڕۆژوو بن . وه له ( عبد الله ) ى كوڕى ( عمر ) ه وه (ڕه زای خوای لێبێت)ده گێڕنه وه فه رموويه تى : پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)فه رموويه تى : " لا تَصُومُوا حتى تَرَوا الهِلالَ ، ولا تُفْطِروا حتى تَرَوهُ ، فَإِنْ غُمَّ عَليكُم فَاقْدِروا لَهُ "( أخرجه البخاري ( 4 / 102 ) رقم ( 1906 ) ، و مسلم رقم : ( 1080 ) .). واته : به ڕۆژوو نه بن تامانگى ڕه مه زان ده بينن وازيش مه هێنن تا مانگى شه وال نه بينن ، به ڵام ئه گه ر هه ور به ر مانگى لێ گرتن له و كاته دا (ته قديرى) بۆ بكه ن . وه له ( عدى ) ى كوڕى ( حاتم ) ه وه (ڕه زای خوای لێبێت)ده گێڕنه وه فه رموويه تى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)فه رموويه تى : " إِذَا جَاءَ رَمَضَان فَصُومُوا ثلاثينَ إِلا أنْ تَرَوا الهِلالَ قَبْلَ ذَلِكَ "( أخرجه الطحاوي في (مشكل الاثار) رقم : (501) ، وأحمد : (4 / 377) ،). واته : ئه گه ر مانگى ڕه مه زان به سه ردا هات ئه وا سى ڕۆژ به ڕۆژوو بن ، جگه له و مانگه ى كه ته واو بوونى سى ڕۆژ مانگى شه وال ده بينن .

2 ـ هه ر كه سێك ڕۆژى گومان ( يوم الشك ) به ڕۆژوو بى ئه وا سه ر پێچى له فه رمانى پێغه مبه ر كردووه (صلی الله علیه وسلم):

نابێ هيچ موسوڵمانێك ڕۆژێك يان دوو ڕۆژ پێش مانگى ڕه مه زان به ڕۆژوو بێت ، به بيانووى ئه وه ى نه وه كو ڕۆژێك يان زياتر له مانگى ڕه مه زانى له ده ست بچێت ، جگه له و كه سانه ى كه ڕۆژوو گرتنى سوننه تيان له گه ڵ ئه و ڕۆژه جووت ده بێت . له ( أبو هريره ) وه (ڕه زای خوای لێبێت)ده گێڕنه وه فه رموويه تى : پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم): " لا تُقَدِّمُوا رَمَضَان بِصَومِ يَومٍ ولا يَومَينِ ، إلا رَجُلاً يَصُومُ صَوماً فَلْيَصُمْهُ "( أخرجه البخاري رقم : ( 1914 ) و مسلم رقم : ( 573 ـ مختصرة ) .).واته : پێش ڕه مه زان مه كه ون به ڕۆژێك ڕۆژوو گرتن ، هه روه ها به دوو ڕۆژيش جگه له و كه سه نه بێ كه ڕۆژووى سونه تى ده كه وێته ئه و ڕۆژانه ئه وا با ڕۆژووه كه ى بگرێت . براى موسوڵمان ئه وه ش بزانه ئه و كه سه ى ڕۆژى گومان ( يوم الشك ) به ڕۆژوو بێ ئه وا سه رپێچى له فرمانى پێغه مبه رى خواى كردووه (صلی الله علیه وسلم). له ( صلة ) ى كوڕى ( زفر ) ه وه ، ئه ويش له ( عمار ) ه وه (ڕه زای خوای لێبێت)ده گێڕنه وه فه رموويه تى : " مَن صَامَ اليومَ الذي يَشُكُّ فِيهِ ، فَقَد عَصَى أَبَا القاسم (صلی الله علیه وسلم)"( الترمذي رقم : ( 686 ) ، و ابن ماجه رقم : ( 3334 ) ، والنسائي رقم : ( 2188 )). واته : هه ر كه سێك به ڕۆژوو بێت به مه به ستى ڕه مه زان له و ڕۆژه ى كه گومانى لێ ده كرێت ، ئه وا سه رپێچى له فه رمانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)كردووه .

3- ئه گه ر يه ك كه س مانگى بينى ئه وا با به ڕۆژوو بن بۆ ڕه مه زان هه روه ها وازيش له ڕۆژوو بێنن بۆ ته واو بوونى :

مانگ بينين به مانه جێگير ده بێت : به شايه تى دانى دوو موسوڵمانى خاوه ن عه داله ت ، له به ر ئه م فه رمووده يه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم): " صُومُوا لِرُؤْيَتِهِ ، وَأَفْطِرُوا لِرُؤْيَتِهِ ، وَأَنْسِكُوا لَهَا ، فَإِنْ غُمَّ عَلَيْكُم فَأَكْمِلُوا ثلاثينَ ، فَإِنْ شَهِدَ شَاهِدانِ فَصُومُوا وأَفْطِرُوا " (أخرجه النسائي : ( 4 / 132 ) ، وأحمد : ( 4 / 321 ) ،)، بڕگه ى كۆتايى فه رمووده كه ئه وه ده گه يه نێت : كه ئه گه ر دوو موسوڵمان شايه تى بينينى مانگيان دا ئه وا به ڕۆژوو بن له يه كه م ڕۆژى ڕه مه زان و وازيش بێنن له ڕۆژوو له كۆتايى مانگى ڕه مه زان به بينينى دوو موسوڵمان . به ڵام شاراوه نىيه ته نها بڕوا پێكردنى شايه تى دوو موسوڵمان له ڕووداوێكدا ئه و ناگه يه نێت كه شايه تى موسوڵمانێك له سه ر بينينى مانگى ڕه مه زان وه رناگيرێت ، به ڵكو ئه وه مان پێ گه يشتووه له ( ابن عمر ) ه وه (ڕه زای خوای لێبێت) كه فه رموويه تى : " تَرَاءى النَّاسُ الهِلالَ ، فَأَخْبَرْتُ النَّبِيَّ (صلی الله علیه وسلم)أَني رأيتُهُ ، فَصَامَ وأَمَرَ النَّاسَ بِصِيامِهِ "( أخرجه أبو داود رقم : ( 2342 ) ، و الدارمى : ( 2 / 4 ) ، وابن حبان رقم: ( 871 ) ،). واته : خه ڵكى هه وڵى بينينى مانگى ڕه مه زانيان ده دا ، منيش به پێغه مبه رم (صلی الله علیه وسلم)ڕاگه ياند كه من مانگم بينيوه ، پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم)
به بيستنى هه واڵه كه ڕۆژووى گرت و فه رمانى به خه ڵكى كرد به ڕۆژوو بن .

نووسينى : سليم الـهلالـي و علي حسن علي عبد الـحميد / وه رگێڕانى
مامۆستا عدنان بارام

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سودوه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )