چۆنیه‌تی مه‌سح كردن له‌سه‌ر گۆره‌وی و مه‌رجه‌كانی

چۆنیەتی مەسح کردن لەسەر گۆرەوی و مەرجەکانی .
١- دەبێت گۆرەویەکانی لەسەردەست نوێژ لەبەر کردبێت و قاچەکانی شوشتبێت ئینجا گۆرەویەکانی لەبەرکردبێت .
٢- گۆرەویەکان دەبێت پاک بن و هیچ پیسی و بۆنی نەخۆشی لێ نەیەت .
٣- ئەوکەسەی لەشاری خۆیەتی وموسافیرنیە بۆی هەیە لەماوەی یەک شەو و رۆژدا واتە ٢٤ سعات مەسح لەسەر گۆرەویەکانی بکات بەمەرجێک گۆرەویەکانی دانەکەندبێت لەماوەی ئەم ٢٤ سعاتەدا ؛ وە بۆ موسافیر دروستە بۆماوەی سێ شەو و سێ رۆژ مەسح لەسەر گۆرەویەکانی بکات .
٤- سەرتای دەست پێ کردنی مەسح لەکاتی مەسح کردنەکە دەست پێ دەکات نەک لەکاتی گۆرەوی لەبەرکردن .
٥- مەرج نیە مەسح کردن تەنها لەکاتی سەرما بێت لەگشت وەرزەکانی ساڵ دروستە .
٦- مەرج نیە گۆرەویەکە لەپێست دروست کرابێت و زۆر ئەستووربێت تەنکیش بێت دروستە بەمەرجێک رەنگی پێستت لەژێریەوە نەزانرێت .
٧- وە مەرج نیە گۆرەویەکە هیچ دراونەبێت یان کونی تیانەبێت گرینگ دڕاویەکەی زۆرنەبێت و تەواوی شوێنی شوشتنی قاچەکانی گرتبێت .
٨- بەداکەندنی گۆرەوی دەست نوێژ ناشێک ئەگەر لەوکاتدا کەسەکە دەست نوێژی هەبوو تەنها مەسحەکەی هەلدەوەشێتەوە .
٩- وە چۆنیەتی مەسح کردنی بریتیە لەتەرکردنی هەردوو دەست پاشان پێداهێنانی بەسەرەوەی گۆرەویەکان تەنها یەک جار .
١٠- حوکمی مەسح کردن لەسەرگۆرەوی سونەتە و پێچەوانەی مەنهەجی شیعە و خەواریجە .
نوسینی : م هەڵگورد مستەفا گەڵاڵەیی .