به‌ربانگ كردن پێش ئه‌نجامدانى نوێژى مه‌غريب سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ره‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)

به ربانگ كردن پێش ئه نجامدانى نوێژى مه غريب سوننه تى پێغه مبه ره (صلی الله علیه وسلم)

عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ (ڕه زای خوای لێبێت) قَالَ : ((كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) يُفْطِرُ عَلَى رُطَبَاتٍ قَبْلَ أَنْ يُصَلِّيَ ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ رُطَبَاتٌ فَعَلَى تَمَرَاتٍ ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ حَسَا حَسَوَاتٍ مِنْ مَاءٍ))( صحيح سنن الترمذي رقم : (696) وصحيح سنن أبـي داود رقم : (2356).).واته : پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)به ربانگى ده كرد به چه ند خورمايه كى ته ڕ پێش ئه وه ى نوێژ بكات ، جا ئه گه ر خورماى ته ڕ نه بوايه ئه وا به چه ند خورمايه كى ووشك به ربانگى ده كرد ، وه ئه گه ر ئه ويش نه بوايه ئه وا چه ند قومێك ئاوى ده خوارده وه .

سووده كانى ئه م فه رموودانه به كورتى :

1 ـ به ديار نه مانى بازنه ى خۆر كاتى به ربانگ دێت ، و بوونى ڕووناكى و سورايى له به ره ى ڕۆژئاواوه نابێته ڕێگر له به ربانگ كردن ، و بانگ دانيش مه رج نىيه بۆ به ربانگ كردن .

2 ـ په له كردن له به ربانگ كردنــدا سوننـه ته و پێ چــوانه شه بۆجوله كه و گاور .

3 ـ دواخستنى به ربانگ بيدعه يه و شوێن كه وتنه بۆ جوله كه و گاور و لادانه له سوننه تى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم).

4 ـ سوننه ته كه سێك بچێته سه ر جێگايه كى به رز و چاودێرى خۆر ئاوا بوون بكات ، و له گه ڵا ديار نه مانى بازنه ى خۆردا به ئاسمانه وه خه ڵكى ده وروبه رى ئاگادار بكاته وه له خۆر ئاوا بوون بۆ ئه وه ى زوو به ربانگ بكه ن و به په له ڕۆژووه كه يان بشكێنن له سه ر سوننه تى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم).

5 ـ سونه ته به ربانگ بكه يت ئه نجا نوێژه كه ت ئه نجام بده يت .

6 ـ سوننه ته به چه ند خورمايه كى ته ڕ ئه گه ر نه بوو به چه ند ده نكه خورمايه كى وشك ئه گه ر نه بوو به چه ند قومێك ئاو به ربانگ بكه يته وه و ئه نجا نوێژى مه غريب بكه يت . ئيمامى (شافعى) فه رموويه تى : (أجمع الـمسلمون على أنَّ من استبان له سنة عن رسول الله (صلی الله علیه وسلم)لـمْ يـحل لهُ أنْ يدعـها لقول أحد) . واته : موسڵمانان يه ك ده نگن له سه ر ئه وه ى هه ر كه سێك سوننه تێكى بۆ ڕوون بويه وه له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) ئه وا حه ڵاڵا نىيه بۆى وازى لێبێنێت له به ر قسه ى هيچ كه سێك .

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سودوه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )