نادروستی فرۆشتنی به‌رووبووم پێش پێ گه‌ییشتنی

( نادروستی فرۆشتنی به‌رووبووم پێش پێگه‌یییشتنی ) - عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ - رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا -: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ – ( نَهَى عَنْ بَيْعِ الثَّمَرَةِ حَتَّى يَبْدُوَ صَلَاحُهَا. نَهَى الْبَائِعَ وَالْمُشْتَرِيَ ) . رواه البخاري و مسلم .
واته‌ : له‌ عبدالله ی كوڕی عومه‌ره‌وه‌ - ره‌زای خوایان لێبێت – ده‌ڵێ : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) مامه‌ڵه‌ی به‌رووبوومی قه‌ده‌غه‌كرد هه‌تا پێده‌گات . قه‌ده‌غه‌ی كرد له‌ فرۆشیار و كڕیار .
عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ - رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ -: ( أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - نَهَى عَنْ بَيْعِ الثِّمَارِ حَتَّى تُزْهِيَ قِيلَ: وَمَا تُزْهِي؟ قَالَ: حَتَّى تَحْمَرَّ. قَالَ: أَرَأَيْتَ إنْ مَنَعَ اللَّهُ الثَّمَرَةَ، بِمَ يَسْتَحِلُّ أَحَدُكُمْ مَالَ أَخِيهِ؟ ) . رواه البخاري و مسلم .
واته‌ : له‌ ئه‌نه‌سی كوڕی مالیكه‌وه‌ - ره‌زای خوای لێبێت – ده‌ڵێ : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) مامه‌ڵه‌ی به‌رووبوومی قه‌ده‌غه‌كرد هه‌تا پێگه‌شتن لێی دیاری ده‌كات ؛ وترا چۆن لێی دیاری ده‌كات ؟ فه‌رمووی : هه‌تا سوور ده‌بێت یاخود زه‌رد ؛ ئینجا فه‌رمووی : ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ڕێگری به‌رووبوومه‌كه‌ی كرد ( واته‌ تووشی ئافه‌تێك بوو ) چۆن یه‌كێك له‌ ئێوه‌ ئه‌و ماڵه‌ به‌حه‌ڵاڵ ده‌زانێت كه‌ وه‌ری گرتووه‌ ( واته‌ هه‌تا ئه‌و به‌رووبوومه‌ پێنه‌كات مامه‌ڵه‌ی دروست نییه‌ ) .