كاتى به‌ربانگ كردن به‌ چـى دێت ؟

كاتى به ربانگ (وقت الإفطار)

كاتى به ربانگ كردن به چـى دێت ؟

زانايان ڕه حمه تى خوايان لێبێت له پێناسه كردنى ڕۆژوودا فه رموويانه : (الصيام : هو الإمساك والامتناع عن الأكل والشرب والـجماع من طلوع الفجر الثانـي إلـى غروب الشمس) .واته : ڕۆژووگرتن : خۆگرتنه وه يه له خواردن و خواردنه وه و جووت بوون له گه ڵ خێزاندا له ده ركه وتنى فه جره وه تا خـۆر ئاوا بوون . كه واته : كاتـى به ربانگ كردن بريتىيه له خۆر ئاوا بوون ، و به نه مانى بازنه ى خۆر له ئاسمانى به ره ى ڕۆژئاواوه ده بێت ڕۆژووان ڕۆژووه كه ى بشكێنێت و به ربانگ بكاته وه ، با سورايى شه فه قيش هه ر به ئاسمانه وه مابێت . به ڵگه و ده ليل له سه ر ئه مه : خواى گه وره فه رموويه تى : (ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ )[البقرة 187] .واته : ئه نجا ڕۆژوو ته واو بگرن تا شه و ، واته : تا كاتى خۆر ئاوا بوون .وه له پێشه وه باسمان كرد كه وا پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) سه ره تاى كاتى ڕۆژوو گرتن و به ربانگ كردنى بۆ صه حابه و موسڵمانان ڕوون كردووه ته وه به فه رمووده شيرينه كانى به گوفتار و به كردار . چونكــه فه رمووده كانــى پێغه مبه رى خــوا (صلی الله علیه وسلم) ڕوون كـه ره وه و ته فسيرن بۆ ئايه ته كانى قورئانى پيرۆز وه ك خوايگه وره فه رموويه تى : (وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ )[سورة النحل 44]

* ته فسيرى ئايه تى : (ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ )به فه رمووده كانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) :

1 ـ عَنْ عُمَرَ (ڕه زای خوای لێبێت) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم): ((إِذَا أَقْبَلَ اللَّيْلُ وَأَدْبَرَ النَّهَارُ وَغَابَتِ الشَّمْسُ فَقَدْ أَفْطَرَ الصَّائِمُ))( صحيح البخاري رقم : (1954) وصحيح مسلم رقم : (1100) .).واته : ئه گه ر شه و له به ره ى ڕۆژئاواوه ڕووى لێكردن و ڕۆژيش له به ره ى ڕۆژهه ڵاته وه پشتى لـێ هه ڵاكردن و خۆر ئاوا بوو ، ئه وا ڕۆژووان ده چێته ناو كاتى به ربانگه وه و با ڕۆژووه كه ى بشكێنێت .

2 ـ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِى أَوْفَى (ڕه زای خوای لێبێت)قَالَ : ((كُنَّا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم)فِي سَفَرٍ فِي شَهْرِ رَمَضَانَ فَلَمَّا غَابَتِ الشَّمْسُ قَالَ : يَا فُلاَنُ انْزِلْ فَاجْدَحْ لَنَا ، قَالَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّ عَلَيْكَ نَهَارَاً ، قَالَ : انْزِلْ فَاجْدَحْ لَنَا ، قَالَ : فَنَزَلَ فَجَدَحَ فَأَتَاهُ بِهِ فَشَرِبَ النَّبِيُّ (صلی الله علیه وسلم)ثُمَّ قَالَ بِيَدِهِ : إِذَا غَابَتِ الشَّمْسُ مِنْ هَا هُنَا وَجَاءَ اللَّيْلُ مِنْ هَا هُنَا فَقَدْ أَفْطَرَ الصَّائِمُ)) صحيح البخاري رقم : (1955) وصحيح مسلم رقم : (1101) واللفظ لـه ..واته : ئێمه له سه فه رێكدا له مانگى ڕه مه زاندا له گه ڵ پێغه مبه ردا بووين (صلی الله علیه وسلم) ، جا كاتآ خۆر ئاوا بوو فه رمووى : ئه ى فڵان دابه زه ئاومان بده رێ ، ئه ويش ووتى ئه ى پێغه مبه رى خوا هێشتا ڕۆژت له سه ر ماوه ، پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى : ده ابه زه ئاومان بده رێ ، ئه ويش دابه زى و ئاوى دا به پێغه مبه ر و پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم) خوارديوه ، ئه نجا به ده ستى ئاماژه ى كرد به ره و ڕۆژئاوا و فه رمووى : ئه گه ر خۆر لێره وه ئاوا بوو و ديار نه ما و شه ويش لێره وه هات ئه وا ڕۆژووان ده چێته ناو كاتى به ربانگه وه و با ڕۆژووه كه ى بشكێنێت .وفى رواية : ((سِرْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم)وَهْوَ صَائِمٌ ، فَلَمَّا غَرَبَتِ الشَّمْسُ قَالَ : انْزِلْ فَاجْدَحْ لَنَا : قَالَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ لَوْ أَمْسَيْتَ ، قَالَ : انْزِلْ فَاجْدَحْ لَنَا ، قَالَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ ، قَالَ : انْزِلْ فَاجْدَحْ لَنَا ، فَنَزَلَ فَجَدَحَ ، ثُمَّ قَالَ : إِذَا رَأَيْتُمُ اللَّيْلَ أَقْبَلَ مِنْ هَا هُنَا فَقَدْ أَفْطَرَ الصَّائِـمُ ، وَأَشَارَ بِإِصْبَعِهِ قِبَلَ الْمَشْرِقِ))( صحيح البخاري رقم : (1956) .).

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سودوه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )