( دروسته‌ ئافره‌ت داوای هاوسه‌رگیری له‌پیاوێكی چاك بكات )

( دروسته‌ ئافره‌ت داوای هاوسه‌رگیری له‌پیاوێكی چاك بكات )

 عن أنسٍ - رضي اللهُ عنه – قالَ : ( جَاءَتِ امْرَأَةٌ إلى رَسولِ اللَّهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم تَعْرِضُ عليه نَفْسَهَا، قالَتْ: يا رَسولَ اللَّهِ، ألَكَ بي حَاجَةٌ؟ فَقالَتْ بنْتُ أنَسٍ: ما أقَلَّ حَيَاءَهَا! وا سَوْأَتَاهْ وا سَوْأَتَاهْ! قالَ: هي خَيْرٌ مِنْكِ؛ رَغِبَتْ في النَّبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، فَعَرَضَتْ عليه نَفْسَهَا ) . صحيح البخاري .
واته‌ : له‌ ئه‌نه‌سه‌وه‌ - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : ئافره‌تێك هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) خۆی نیشانی پێغه‌مبه‌ری خوادا ( صلی الله علیه وسلم )  بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات  ؛ ئافره‌ته‌كه‌ وتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئایه‌ منت ده‌وێت ؟ كچی ئه‌نه‌س وتی : ئه‌م ئافره‌ته‌ چه‌ند بێ شه‌رمه‌ ! وای چه‌ند شه‌رمه‌ وای چه‌ند شه‌رمه‌ ! ئه‌نه‌س به‌ كچه‌ی خۆی وت : ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌تۆ باشتره‌ ؛ چونكه‌ - باشترین كه‌سی هه‌ڵبژاردووه‌ - و حه‌زده‌كات هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا بكات  - صلی الله علیه وسلم -  . 
وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی .