( حه‌رامیه‌تی سپڵه‌یی ئافره‌ت به‌رامبه‌ر به‌ چاكه‌كانی مێرده‌كه‌ی )

( حه‌رامیه‌تی سپڵه‌یی ئافره‌ت به‌رامبه‌ر به‌ چاكه‌كانی مێرده‌كه‌ی )

_ عن ابنِ عباسٍ - رَضِي اللهُ عنهما – قالَ : قالَ رسولُ اللهِ - صلى اللهُ عليه وسلم -: ( أُرِيتُ النَّارَ فَإِذَا أكْثَرُ أهْلِهَا النِّسَاءُ، يَكْفُرْنَ قيلَ: أيَكْفُرْنَ باللَّهِ؟ قالَ: يَكْفُرْنَ العَشِيرَ، ويَكْفُرْنَ الإحْسَانَ، لو أحْسَنْتَ إلى إحْدَاهُنَّ الدَّهْرَ، ثُمَّ رَأَتْ مِنْكَ شيئًا، قالَتْ: ما رَأَيْتُ مِنْكَ خَيْرًا قَطُّ ) . متفق عليه .
واته‌ : له‌ ئیبن عه‌باسه‌وه‌ - ره‌زای خوایان لێبێت – فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : ئاگری دۆزه‌خم نیشاندرا بینیم زۆربه‌ی ئه‌هله‌كه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ بوون كه‌ كوفر ده‌كه‌ن ! وترا : ئایه‌ كوفر به‌خوا ده‌كه‌ن ؟ فه‌رمووی : كوفر به‌ نیعمه‌ت و چاكه‌كانی مێرده‌كه‌یان ده‌كه‌ن ؛ ئه‌گه‌ر به‌درێژایی ساڵ چاكه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێكیاندا بكه‌ی ؛ پاشان یه‌ك شتی خراپت لێ ببینێت ؛ ئه‌ڵێت : هه‌رگیز خێر و چاكه‌م له‌تۆ نه‌بینیوه‌ ! .

_ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر ئافره‌تان چاكه‌كانی مێردیان له‌به‌رچاوبێت ؛ وه‌ كاتێك مێرده‌كانیان خراپه‌یه‌كیان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن ته‌نها ئه‌م خراپه‌‌یان له‌به‌ر چاو نه‌بێت و به‌هۆی ئه‌م خراپه‌یه‌ هه‌موو چاكه‌كانی مێردیان ره‌ت نه‌كه‌نه‌وه‌ و نه‌ڵێن تۆ هه‌رگیز چاكه‌ت له‌گه‌ڵ مندا نه‌كردووه‌ ؛ چونكه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ ده‌بێت به‌ قسه‌یه‌كی ناڕاست و ؛ وه‌ هۆكارێكه‌ له‌هۆكاره‌كانی چوونه‌ دۆزه‌خ ؛ خوای په‌روه‌ردگار بمان پارێزێت .
وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی .