گه‌وره‌یی وپاداشتی ڕۆژوو

گه وره یی وپاداشتی ڕۆژوو

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ

إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ...

باوه ڕدارى خۆشه ويست:
به دڵنيايى ڕۆژوو پله و پايه يه كى زۆر گه وره ى هه يه له ئاينى پيرۆزى ئيسلامدا، وه هه موو كرده وه كانى ئاده ميزاد پاداشتى دياريكراوى هه يه جگه له ڕۆژوو، هه روه ها ڕۆژوو قه ڵغانه (واته : قه ڵايه كه به رامبه ر ئاه زووه كان)، وه پارێزه ريشه له ئاگرى دۆزه خ، ئه مانه و چه ندين فه زڵ و پاداشتى تر، به پشتيوانى خواى په روه ردگار باسيان ده كه ين:

يه كه م: ڕێگايه كه به ره و به هه شت.

هاوه ڵى خۆشه ويست ئه بو ئومامه (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رمووێت: ووتم ئه ى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) كرده وه يه كم پيشانده به هۆيه وه بچمه به هه شته وه ، پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)
فه رمووى: (عَلَيْكَ بِالصَّوْمِ فَإِنَّهُ لاَ مِثْلَ لَهُ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (4044) .واته : به ڕۆژوو به ڕۆژوو هاوشێوه ى نييه .

دووه م: ڕۆژوو شه فاعه ت ده كات بۆ خاوه نه كه ى.

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى:
(الصِّيَامُ وَالْقُرْآنُ يَشْفَعَانِ لِلْعَبْدِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يَقُولُ الصِّيَامُ أَىْ رَبِّ مَنَعْتُهُ الطَّعَامَ وَالشَّهَوَاتِ بِالنَّهَارِ فَشَفِّعْنِى فِيهِ. وَيَقُولُ الْقُرْآنُ مَنَعْتُهُ النَّوْمَ بِاللَّيْلِ فَشَفِّعْنِى فِيهِ. قَالَ فَيُشَفَّعَانِ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (3882)
.واته : ڕۆژوو قورئان شه فاعه ت ئه كه ن بۆ خاوه نه كانيان له ڕۆژى دواييدا، ڕۆژوو ده ڵێت: په روه ردگار من خواردن و ئاره زوه كانم لێ قه ده غه كردبوو له دونيادا، خوايه له به ر من لێى خۆشبه و تكام لێ وه رگره بۆى، وه قورئانى پيرۆزيش ده ڵێت: په روه ردگار منيش شه وان خه وم لێ قه ده غه كردبوو خوايه له به ر من لێى خۆشبه و تكام لێ وه رگره بۆى، جا خواى په روه ردگاريش له به ر ئه وان له و به نده يه خۆش ده بێت، وه هه ردووكيان شه فاعه تى بۆ ده كه ن.

سێ يه م: ڕۆژوو پاداشتى ديارى نه كراوى هه يه .

خواى په روه ردگار له فه رمووده ى قودسيدا فه رموويه تى: (كُلُّ عَمَلِ ابْنِ آدَمَ لَهُ، إِلاَّ الصَّوْمَ فَإِنَّهُ لِى، وَأَنَا أَجْزِى بِهِ) رَواهُ الْبُخَارِيّ (5927) .واته : هه موو كرده وه كانى ئاده ميزد بۆ خۆيه تى, جگه له ڕۆژوو, وه ڕۆژوو بۆ منه و ته نها منيش پاداشتى ده ده مه وه .

چواره م:
ڕۆژو قه ڵغانه بۆ باوه ڕدار ئه ى پارێزێت له ئاگرى دۆزه خ.

خواى په روه ردگار له فه رمووده يه كى قودسيدا فه رموويه تى: (إِنَّمَا الصِّيَامُ جُنَّةٌ يَسْتَجِنُّ بِهَا الْعَبْدُ مِنَ النَّارِ) صَحِيح الْجَامِع (4308)واته : ڕۆژوو پارێزه ره و مرۆڤى موسڵمان خۆى پێ ده پارێزێت له ئاگر. وه فه رموويه تى: (مَنْ صَامَ يَوْمًا فِى سَبِيلِ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ بَاعَدَ اللَّهُ وَجْهَهُ مِنْ جَهَنَّمَ سَبْعِينَ عَامًا) صَحِيح الْجَامِع(6331) .واته : هه ركه سێك ڕۆژێك به ڕۆژوو بێت له پێناوى خوادا، ئه وا خواى په روه ردگار ده مووچاوى ئه و كه سه حه فتا(70) ساڵ دوور ده خاته وه له ئاگرى دۆزه خ.

پێنجه م: بۆنى ده مى ڕۆژووان له لاى خواى په روه ردگار له بۆنى ميسك خۆشتره .

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى: ( وَالَّذِى نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ لَخُلُوفُ فَمِ الصَّائِمِ أَطْيَبُ عِنْدَ اللَّهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مِنْ رِيحِ الْمِسْكِ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (4328).واته : سوێند بێت به و زاته ى كه نه فسى محمدى(صلی الله علیه وسلم)
به ده سته بۆنى ده مى ڕۆژووانان له لاى خواى په روه ردگار له ڕۆژى دواييدا خۆشتره له بۆنى ميسك..

شه شه م: ئه وكه سه ى به ڕۆژوو ده بێت دووخۆشى بۆ هه يه .

خواى په روه ردگار له فه رمووده ى قودسيدا فه رموويه تى: (لِلصَّائِمِ فَرْحَتَانِ فَرْحَةٌ عِنْدَ فِطْرِهِ وَفَرْحَةٌ عِنْدَ لِقَاءِ رَبِّهِ) رَواهُ مُسْلِم (2763).واته : بۆ ڕۆژووانان دوو خۆشى هه يه ، كاتێك به ربانگ ده كاته وه و ڕۆژووه كه ى بشكێنێت ئه وا دڵخۆش ده بێت، وه كاتێك به خواى په روه ردگارى ده گاته وه له ڕۆژى دواييدا
خۆش حاڵه به ڕۆژوو گرتنه كه ى.

حه وته م: په روه ردگار لاى مه لائيكه ته كان مه دحى ئه و كه سانه ده كات كه پارشێوان هه ڵ ئه ستن و به ڕۆژوو ده بن.

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى: (إِنَّ اللَّه وَمَلاَئِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى الْمُتَسَحِّرِين) صَحِيح الْجَامِع (1844).واته : به ڕاستى خواى په روه ردگار لاى مه لائيكه ته كان مه دحى ئه وكه سانه ده كات كه پارشێوان هه ڵ ده ستن بۆ به ڕۆژوو بوون، وه مه لائيكه ته كانيش داواى لێخۆش بوونيان بۆ ده كه نء بۆيان ده پاڕێنه وه .

هه شته م: هۆكاره بۆ سڕينه وه ى تاوان و گوناه .

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى: (فِتْنَةُ الرَّجُلِ فِى أَهْلِهِ وَمَالِهِ وَجَارِهِ تُكَفِّرُهَا الصَّلاَةُ وَالصِّيَامُ وَالصَّدَقَةُ) رَواهُ الْبُخَارِيّ (1895) .واته : تاقيكردنه وه ى پياو له خێزان و ماڵ و دراوسێكانيدا, نوێژو ڕۆژوو خێرو صه ده قه ده يسڕێته وه و لاى ده بات و نايهێڵێت.

نۆيه م: پاڕانه وه ى ڕۆژووان قه بووڵه و وه ڵام ده درێته وه .

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى: (ثَلاَثُ دَعَوَاتٍ مُسْتَجَابَاتٍ: دَعْوَةُ الصَّائِمِ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (3030). واته : سێ پاڕانه وه وه ڵام ده درێنه وه : پاڕانه وه ى ڕۆژووانان.

ده يه م: ده رگايه ك له ده رگاكانى به هه شت تايبه ته به ڕۆژووانان(ئه وانه ى به ڕۆژوو ده بن).

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى: (إِنَّ فِى الْجَنَّةِ بَابًا يُقَالُ لَهُ الرَّيَّانُ، يَدْخُلُ مِنْهُ الصَّائِمُونَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، لاَ يَدْخُلُ مِنْهُ أَحَدٌ غَيْرُهُمْ يُقَالُ أَيْنَ الصَّائِمُونَ فَيَقُومُونَ، لاَ يَدْخُلُ مِنْهُ أَحَدٌ غَيْرُهُمْ، فَإِذَا دَخَلُوا أُغْلِقَ، فَلَمْ يَدْخُلْ مِنْهُ أَحَدٌ) رَواهُ الْبُخَارِيّ (1896) ومُسْلِم (2766).واته : به يه كێك له ده رگاكانى به هه شت ده ووترێت: (الرَّيَّان) ته نها ڕۆژووانان لێوه ى ده چنه ژووره وه ، له ڕۆژى دواييدا، جگه له ڕۆژووانان كه سى تر لێيه وه ناچێته ژووره وه ، دواى چوونه ژووره وه ى ئه وان ده رگاكه داده خرێت و كه سى تر لێيه وه ناچێته ژووره وه .

له كۆتايدا... ئه مه گوڵ بژێرێك بوو له فه زڵ و گه وره يى پاداشتى
ڕۆژوو گرتن.

وَآخِرُ دَعْوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمينَ

وَ الصَّلاة وَالسَّلامُ عَلَى نَبِيّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ
أَجمَعين.

ئاماده کردنی مامۆستا ابوبکر احمد

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سودوه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
~~~~