تاوان و زیانه‌كانی وازهێنان و كه‌مته‌رخه‌می له‌ نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كان

تاوان و زیانه‌كانی

وازهێنان و كه‌مته‌رخه‌می له‌ نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كان

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( ۞ فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ ۖ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا ) . مریم : 59 .

واته‌ : ئینجا له‌ پاش ئه‌وان که‌سانێك (له‌ نه‌وه‌کانیان) بوونه‌ جێنشینیان که‌ نوێژیان ده‌فه‌وتاند و شوێن هه‌واو ئاره‌زوو که‌وتن جا ئه‌وانه‌ له‌ داهاتوودا تووشی سزا و ناخۆشی ده‌بن له‌دونیا و دوارۆژدا .

عبدالله ی كوڕی مه‌سعود – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : وشه‌ی (  أَضَاعُوا الصَّلَاةَ ) له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ به‌مانای وازهێنان له‌نوێژ نایه‌ت به‌یه‌كجاری به‌ڵكو به‌مانای دواخستنی نوێژه‌كان دێت له‌كاتی خۆی .

كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر دواخستنی نوێژ له‌كاتی خۆی ئه‌مه‌ سزاكه‌ی بێت ئه‌ی ده‌بێت سزای ئه‌وكه‌سانه‌ چی بێت كه‌ به‌ته‌واوی وازیان له‌نوێژ هێنانه‌وه‌ و ئه‌نجامی ناده‌ن ؟!

وه‌ پێشه‌وای تابیعین سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییه‌ب – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له‌ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا فه‌رموویه‌تی : ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ باسی ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌ نوێژی نیوه‌رۆی ناكات هه‌تا كاتی نوێژی عه‌سر دێت ؛ وه‌ نوێژی عه‌سر ناكات هه‌تا كاتی نوێژی مه‌غریب دێت ؛ وه‌ نوێژی مه‌غریب ناكات هه‌تا كاتی عیشا دێت ؛ وه‌ نوێژی عیشا ناكات هه‌تا كاتی نوێژی به‌یانی دێت ؛ وه‌ نوێژی به‌یانی ناكات هه‌تا خۆر ده‌رده‌كه‌وێت ؛ ئا ئه‌مه‌یه‌ فه‌وتاندنی نوێژه‌كان .

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا ) . النساء : 103 .

واته‌ : به‌ڕاستی نوێژ هه‌میشه‌ له‌سه‌ر باوه‌ڕداران فه‌رزکراوێکی کات بۆ دیاری کراوه‌ .

كه‌سی باوه‌ڕدار نیو سه‌عات پێش بانگ خۆی ئاماده‌ده‌كات بۆ نوێژ به‌ڵام كه‌سی مونافیق نیو سه‌عات یان كه‌متر كاتی نوێژ ده‌مێنێت ئینجا به‌په‌له‌ نوێژه‌كه‌ی ده‌كات !

كه‌ ئه‌مه‌ به‌راستی جیاوازیه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌ له‌نێوانیان ؛ هه‌ركه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌م حاله‌ته‌ بمرێت نوێژه‌كانی له‌كاتی خۆی دوابخات ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار هه‌ره‌شه‌ی سزایه‌كی زۆر به‌ئێشی لێ كردووه‌ له‌دونیا و له‌دواڕۆژ .

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( ۞ فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ ۖ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا ) . مریم : 59 .

واته‌ : ئینجا له‌ پاش ئه‌وان که‌سانێك (له‌ نه‌وه‌کانیان) بوونه‌ جێنشینیان که‌ نوێژیان ده‌فه‌وتاند و شوێن هه‌واو ئاره‌زوو که‌وتن جا ئه‌وانه‌ له‌ داهاتوودا تووشی سزا و ناخۆشی ده‌بن له‌دونیا و دوارۆژدا .

پێشه‌وا قورتوبی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : فه‌وتاندنی نوێژه‌كان له‌كاتی خۆی كوفر و نكۆڵی كردنی نوێژه‌ ؛ وه‌ وتراوه‌ : فه‌وتاندنی نوێژ بریتیه‌ له‌ فه‌وتاندنی كاته‌كانی وه‌ جێ به‌جێ نه‌كردنی مافه‌كانی ؛ نوێژ ده‌كات و سه‌رپێچی خواش ده‌كات و چاوه‌كانی به‌ره‌لا ده‌كات ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ ۗ   ) . العنكبوت : 45 .

واته‌ : به‌ڕاستی نوێژ ڕێگری له‌ کاری ناشرین و ناپه‌سه‌ند ده‌كات  .

كه‌واته‌ نوێژی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌و نوێژه‌یه‌ كه‌ نوێژ خوێن سوودی لێ بكات ؛ كه‌چی هه‌ندێك كه‌س هه‌یه‌ نوێژ ده‌كه‌ن و درۆش ده‌كات !

نوێژ ده‌كات و سوێندی به‌درۆش ده‌خوات له‌كاتی مامه‌ڵه‌ كردن !

نوێژده‌كات و فێڵێش له‌خه‌ڵك ده‌كات !

ئه‌م كه‌سه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی نوێژی جێ به‌جێ نه‌كردووه‌  كه‌ بریتیه‌ له‌ خۆپاراستن له‌گوناه و تاوان ؛ كه‌ ئه‌مه‌شیان بێگومان به‌مانای فه‌وتاندن و به‌زایه‌دانی نوێژه‌كان دێت چونكه‌ ئامانج و ده‌رئه‌نجانی نوێژه‌كانی جێ به‌جێ نه‌كردووه‌ .

مانای دووه‌م : ده‌رباره‌ی فه‌وتاندنی نوێژه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ﴿ الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلاَتِهِمْ سَاهُونَ ﴾ سورة الماعون .

یه‌كێك له‌هاوه‌ڵان – ره‌زای خوای لێبێت – له‌ ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا فه‌رموویه‌تی : واته‌ : ئه‌وانه‌ی نوێژه‌كانیان دواده‌خه‌ن له‌كاتی دیاری كراوی خۆی .

وه‌ هه‌ندێك له‌زانایان – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت – له‌ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ فه‌رموویانه‌ : واته‌ هه‌ندێكجار نوێژ ده‌كات وه‌ هه‌ندێكجار  وازی لێدێنێت ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( فَوَيْلٌ لِلْمُصَلِّينَ . الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ . الَّذِينَ هُمْ يُرَاءُونَ . وَيَمْنَعُونَ الْمَاعُونَ ) . الماعون : 4 – 7 .

واته‌ : هاوار و ناخۆشی بۆ نوێژ خوێنانێك ؛ ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ نوێژه‌که‌یان بێ ئاگان ؛ ئه‌وانه‌ی که‌ ڕووبینی ده‌که‌ن ؛ وه‌ یارمه‌تی خه‌ڵک ناده‌ن و  هه‌موو چاکه‌یه‌ک ده‌گرنه‌وه‌ له‌ خه‌ڵك .

به‌ڕاستی ئه‌و جۆره‌كه‌سانه‌ مونافیقن ؛ كاتێك خه‌ڵكیان لێ دیاره‌ نوێژ ده‌كه‌ن ؛ وه‌كاتێك خه‌ڵكیان لێ دیارنیه‌ نوێژ ناكه‌ن ؛ كاتێك له‌ماڵه‌وه‌یه‌ نوێژ ناكات به‌ڵام كاتێك له‌ شوێنی ئیش كردنیه‌تی له‌پێش چاوی خه‌ڵك نوێژ ده‌كات !

مه‌ترسی نوێژ نه‌كردن !

پێشه‌وا ابن قه‌یم – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : زانایان یه‌كده‌نگن كه‌ وازهێنان له‌نوێژه‌ فه‌رزه‌كان له‌تاوانه‌ هه‌ره ‌گه‌وره‌كانه‌ ؛ تاوانه‌كه‌ی گه‌وره‌تره‌  له‌ تاوانی كوشتن و دزی كردن و ‌ زینا  و ئاره‌ق خواردنه‌وه‌ ؛ وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ شاییسته‌ی سزای خوای په‌روه‌ردگاره‌ له‌دونیا و له‌دواڕۆژ .

عومه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت – نامه‌ی بۆ كاربه‌ده‌ستان ده‌نارد له‌ شاره‌كان ؛ بۆی ده‌نووسین : به‌ڕاستی گرنگترینی كاره‌كانتان له‌لای من نوێژه‌ ؛ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌نوێژه‌كانی بكات ئه‌وا پارێزگاری له‌دینه‌كه‌ی كردووه‌ ؛ وه‌ ئه‌‌وه‌ی به‌زایه‌ی بدات و بیانفه‌وتێنێ ئه‌وا بێگومان جگه‌ له‌نوێژ زیاتر به‌زایه‌ ده‌دات و ده‌فه‌وتێنێ .

پێشه‌وا ابن حه‌جه‌ر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : نوێژ نه‌كردن له‌تاوانه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانه‌ و‌ هۆكاری چوونه‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ . قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ . وَلَمْ نَكُ نُطْعِمُ الْمِسْكِينَ . وَكُنَّا نَخُوضُ مَعَ الْخَائِضِينَ . وَكُنَّا نُكَذِّبُ بِيَوْمِ الدِّينِ . حَتَّىٰ أَتَانَا الْيَقِينُ ) . المدثر : 42-47 .

واته‌ : ئه‌وه‌ چی بوو ئێوه‌ی ڕاپێچی دۆزه‌خ کرد؟! ؛ به‌ که‌ساسیه‌وه‌ ده‌ڵێن: ئێمه‌ له‌ نوێژگه‌ران نه‌بووین ؛ خۆراکمان به‌ هه‌ژاران نه‌ده‌به‌خشی ؛ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ده‌م درێژو بێ ئابڕووه‌کاندا قسه‌ی خۆمان ده‌کردو له‌ بابه‌تی ئه‌وانمان ده‌گوت و ره‌‌خنه‌ی بێ جێمان ده‌گرت له‌ گه‌ڵیان ڕۆده‌چووین ؛ ئێمه‌ بڕوامان به‌ ڕۆژی پاداشت نه‌بوو ؛ هه‌تا مردن یه‌خه‌ی پێگرتن و ڕۆژگاری ته‌مه‌نمان کۆتایی هات .

خوای په‌روه‌ردگار له‌ چه‌ندین ئایه‌تی قورئانی پیرۆزدا باسی مه‌ترسی نوێژ نه‌كردن و ته‌مه‌به‌ڵی له‌نوێژكردن كردووه‌ .

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَهُوَ خَادِعُهُمْ وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلَاةِ قَامُوا كُسَالَىٰ يُرَاءُونَ النَّاسَ وَلَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلًا ) . النساء : 142 .

واته‌ : به‌ڕاستی دووڕووه‌کان ده‌یانه‌وێت خوا بخه‌ڵه‌تێنن که‌چی خوا خه‌ڵه‌تێنه‌ری ئه‌وانه‌ هه‌ر کاتێکیش هه‌ستن بۆ نوێژ به‌ ته‌مه‌ڵی و سستی هه‌ڵده‌ستن ڕوپامایی بۆ خه‌ڵکی ئه‌که‌ن وه‌ یادی خوا ناکه‌ن که‌مێك نه‌بێت.

وه‌ له‌ ئایه‌تێكی تردا فه‌رموویه‌تی : ( وَمَا مَنَعَهُمْ أَنْ تُقْبَلَ مِنْهُمْ نَفَقَاتُهُمْ إِلَّا أَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَبِرَسُولِهِ وَلَا يَأْتُونَ الصَّلَاةَ إِلَّا وَهُمْ كُسَالَىٰ وَلَا يُنْفِقُونَ إِلَّا وَهُمْ كَارِهُونَ ) . التوبة : 54 .

واته :‌ هیچ شتێك به‌رگری ئه‌وانه‌ی نه‌کردووه‌ که‌ گیرا بکرێت لێ یان به‌خشراوه‌کانیان بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ بێگومان ئه‌وانه‌ بێ باوه‌ڕ بوون به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی وه‌ نایه‌ن بۆ نوێژ به‌ ته‌مه‌ڵی نه‌بێت وه‌(هیچێك) نابه‌خشن ئیللا پێیان ناخۆشه‌ و ناچارن.

وه‌ فه‌رموویه‌تی : ( مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ . قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ . ) . المدثر : 42- 43 .

واته‌ : ئه‌وه‌ چی بوو ئێوه‌ی ڕاپێچی دۆزه‌خ کرد؟! ؛ به‌ که‌ساسیه‌وه‌ ده‌ڵێن : ئێمه‌ له‌ نوێژگه‌ران نه‌بووین .

وه‌ فه‌رموویه‌تی : ( فَوَيْلٌ لِلْمُصَلِّينَ . الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ . الَّذِينَ هُمْ يُرَاءُونَ . وَيَمْنَعُونَ الْمَاعُونَ ) . الماعون : 4 – 7

واته‌ : هاوار و ناخۆشی بۆ نوێژ خوێنانێك ؛ ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ نوێژه‌که‌یان بێ ئاگان ؛ ئه‌وانه‌ی که‌ ڕووبینی ده‌که‌ن ؛ وه‌ یارمه‌تی خه‌ڵک ناده‌ن و  هه‌موو چاکه‌یه‌ک ده‌گرنه‌وه‌ له‌ خه‌ڵك .

نوێژ تاكه‌ فه‌ڕزه‌ كه‌ رۆژانه‌ دووباره‌ ده‌كرێته‌وه‌ و هه‌رگیز وازهێنان لێی ڕێگه‌ پێدراو نیه‌ ؛ شایه‌تمان ته‌نها یه‌ك جار ده‌وترێ ؛ وه‌ ڕۆژوو له‌سه‌ر كه‌سی نه‌خۆش و گه‌شتیار لاده‌چێ ؛ وه‌ حه‌ج له‌سه‌ر كه‌سی نه‌خۆش و هه‌ژار لاده‌چێ ؛ وه‌ زه‌كات له‌سه‌ر كه‌سی هه‌ژار لاده‌چێ ؛ به‌ڵام نوێژ هه‌رگیز له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك لاناچێ ؛ هه‌ركه‌سێك جێ به‌جێیان بكات ئه‌وا دینه‌كه‌ی راگرتووه‌ ؛ وه‌ هه‌ركه‌سێك وازیان لێ بهێنێت ئه‌وا دینه‌كه‌ی رووخاندووه‌‌ ؛ نوێژ كۆڵه‌كه‌ی دینه‌ .

 

روونكردنه‌وه‌ی حوكمی نوێژ نه‌كردن له‌ فه‌رمووده‌ سه‌حیحه‌كان .

فه‌رمووده‌ی یه‌كه‌م : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ بَيْنَ الرَّجُلِ وَبَيْنَ الشِّرْكِ وَالْكُفْرِ تَرْكَ الصَّلَاةِ  ) . صحیح مسلم .

واته‌ : به‌ڕاستی نێوان مرۆڤ و نێوان تووش بوون به شرك وكوفر وازهێنانه‌ له‌نوێژ .

فه‌رمووده‌ی دووه‌م : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( ليسَ بينَ العبدِ والشِّركِ إلَّا تركُ الصَّلاةِ فإذا ترَكَها فقد أشرَكَ ) . صحيح ابن ماجه .

واته‌ : له‌نێوان به‌نده‌ و شرك هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها وازهێنان له‌نوێژ نه‌بێ ؛ كاتێك به‌نده‌ وازی له‌نوێژ هێنا ئه‌وا تووشی تاوانی شرك بووه‌ .

فه‌رمووده‌ی سێیه‌م : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : (  العهدُ الذي بينَنا وبينَهم الصلاةُ، فمَن تركَها فقد كفرَ ) . إسناده صحيح .

واته‌ : په‌یمان و جیاوازی نێوان ئێمه‌ و ئه‌وان نوێژه‌ ؛ هه‌ركه‌سێك وازی لێبێنێت ئه‌وا كوفری كردووه‌ .

فه‌رمووده‌ی چواره‌م : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( مَنْ تَرَكَ صَلَاةَ الْعَصْرِ حَبِطَ عَمَلُهُ  ) . صحیح  البخاري .

واته‌ : هه‌ركه‌سێك واز له‌نوێژی عه‌سر بێنێت كرده‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ .

فه‌رمووده‌ی پێنجه‌م : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( أَثْقَلُ الصَّلَاةِ عَلَى الْمُنَافِقِينَ: صَلَاةُ الْعِشَاءِ، وَصَلَاةُ الْفَجْرِ. وَلَوْ يَعْلَمُونَ مَا فِيهَا لَأَتَوْهُمَا وَلَوْ حَبْوًا. وَلَقَدْ هَمَمْتُ أَنْ آمُرَ بِالصَّلَاةِ فَتُقَامُ، ثُمَّ آمُرُ رَجُلًا فَيُصَلِّي بِالنَّاسِ، ثُمَّ أَنْطَلِقُ مَعِي بِرِجَالٍ مَعَهُمْ حُزَمٌ مِنْ حَطَبٍ إلَى قَوْمٍ لَا يَشْهَدُونَ الصَّلَاةَ، فَأُحَرِّقُ عَلَيْهِمْ بُيُوتَهُمْ بِالنَّارِ ) . متفق علیه .

واته‌ : قوڕسترین نوێژ له‌سه‌ر دووڕووه‌كان : نوێژی عیشا و نوێژی به‌یانییه‌ ؛ ئه‌گه‌ر بیانزانیایه‌ چ پاداشتێكیان تێدایه‌ ئه‌وا به‌ گاگۆلكێش بوایه‌ بۆی ده‌هاتن ؛ نیازم بوو فه‌رمان بكه‌م كه‌ قامه‌ت بكرێ بۆ نوێژ پاشان فه‌رمان بكه‌م به‌ پیاوێك نوێژ بكات بۆ خه‌ڵك ؛ پاشان خۆم له‌گه‌ڵ چه‌ند پیاوێكدا ده‌رچم چه‌ند باوه‌شه‌ دارێكیان پێ بێت بۆ سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌ ئاماده‌ی نوێژ نابن ماڵه‌كانیان به‌سه‌ردا بسوتێنم به‌ ئاگر .

فه‌رمووده‌ی شه‌شه‌م : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( مَنْ صَلَّى الصُّبْحَ فَهُوَ فِي ذِمَّةِ اللَّهِ  ) . صحیح مسلم .

واته‌ : هه‌ركه‌سێك نوێژی به‌یانی بكات ئه‌وا له‌ژێر پارێزگاری خوادایه‌ .

كه‌واته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی نوێژی به‌یانی ناكات له‌ژێر پارێزگاری خوا نیه‌ .

فه‌رمووده‌ی حه‌وته‌م :  پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( لَيَنْتَهينَّ أقْوامٌ عن ودْعِهِمُ الجُمُعاتِ، أوْ لَيَخْتِمَنَّ اللَّهُ علَى قُلُوبِهِمْ، ثُمَّ لَيَكونُنَّ مِنَ الغافِلِينَ ) . صحیح مسلم .

واته‌ : ئه‌وانه‌ی وازیان له‌ نوێژی جومعه‌ هێناوه‌ یان ده‌بێت  ته‌وبه‌ بكه‌ن ؛ یان خوای په‌روه‌ردگار خه‌تم له‌سه‌ر دڵه‌كانیان ده‌دات ؛ پاشان ده‌بن به‌كانی بێ ئاگا و له‌یادكراو .

فه‌رمووده‌ی هه‌شته‌م : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( مَن ترَكَ الجمعةَ ثلاثَ مرَّاتٍ تهاونًا بها، طبَعَ اللهُ على قلْبِه ) حدیث حسن .

واته‌ : هه‌ركه‌سێك واز له‌جومعه‌ بێنێت سێ جار به‌ كه‌متره‌خه‌می و به سووك دانانی ؛ خوای گه‌وره‌ مۆر ده‌دات له‌سه‌ر دڵی .

 

گرنگی ئاماده‌بوون له‌ وتار و نوێژی هه‌ینی :

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَىٰ ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ )  . الجمعة : 9 .

واته‌ : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ باوه‌ڕتان هێناوه‌ کاتێك ‌ بانگ درا بۆ نوێژ له‌ ڕۆژی هه‌ینی دا به‌ په‌له‌ بڕۆن بۆ یادی خوا (و نوێژی ‌ هه‌ینی) و واز له‌ کڕین و فرۆشتن بهێنن ؛ ئا ئه‌وه‌ بۆ ئێوه‌ چاکتره‌ ئه‌گه‌ر بزانن و تێ بگه‌ن.

وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( (إِذَا كَانَ يَوْمُ الْجُمُعَةِ كَانَ عَلَى كُلِّ بَابٍ مِنْ أَبْوَابِ الْمَسْجِدِ مَلَائِكَةٌ يَكْتُبُونَ الْأَوَّلَ فَالْأَوَّلَ، فَإِذَا جَلَسَ الْإِمَامُ طَوَوُا الصُّحُفَ، وَجَاءُوا يَسْتَمِعُونَ الذِّكْرَ. وَمَثَلُ الْمُهَجِّرِ كَمَثَلِ الَّذِي يُهْدِي الْبَدَنَةَ، ثُمَّ كَالَّذِي يُهْدِي بَقَرَةً، ثُمَّ كَالَّذِي يُهْدِي الْكَبْشَ، ثُمَّ كَالَّذِي يُهْدِي الدَّجَاجَةَ، ثُمَّ كَالَّذِي يُهْدِي الْبَيْضَةَ). صحیح البخاري .

واته‌ : ئه‌گه‌ر ڕۆژی جومعه‌ بوو ، له‌سه‌ر هه‌رده‌رگایهك‌ له‌ده‌رگاكانی مزگه‌وت فریشته‌ ڕاده‌وه‌ستن و ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌نووسن كه‌یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌پێش خه‌ڵكیه‌وه‌ دێن بۆ مزگه‌وت، كاتێ ئیمام دێت و داده‌نیشێت تۆماره‌كانیان ده‌پێچنه‌وه‌، دێن گوێ له‌زیكره‌كان ده‌گرن، نموونه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی زوو دێن بۆ مزگه‌وت وه‌كو كه‌سێك وایه‌ كه‌ وشترێكی كردبێ به‌خێر، پاش ئه‌و وه‌كو كه‌سێك وایه‌ مانگایه‌كی كردبێ به‌خێر، پاش ئه‌ویش وه‌كو كه‌سێك وایه‌ مه‌رێكی كردبێ به‌خێر، پاش ئه‌ویش وه‌كو كه‌سێك كه‌مریشكێكی كردبێ به‌خێر، پاش ئه‌ویش وه‌كو كه‌سێك هێلكه‌یه‌كی كردبێ به‌خێر .

وه‌ هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی  : ( ما مِن ثلاثةٍ في قريةٍ ولا بدوٍ لا تقامُ فيهمُ الصَّلاةُ إلَّا قدِ استحوذَ عليْهمُ الشَّيطانُ فعليْكم بالجماعةِ فإنَّما يأْكلُ الذِّئبُ القاصيةَ ) . صحيح النسائي .

واته‌ : له‌هه‌ر گوندێك و بیابانێك سێ نه‌فه‌ر یان زیاتر  له‌ موسڵمانان هه‌بێت  و نوێژی جه‌ماعه‌ت له‌م شوێنه‌ نه‌كه‌ن ئیللا شه‌یتان به‌سه‌ریان زاڵ ده‌بێ ؛ بۆیه‌ په‌یوه‌ستبن به‌ نوێژی جه‌ماعه‌ت‌ ؛ چونكه‌ به‌ڕاستی گورگ مه‌ری دابڕاو ده‌خوات .

 

وته‌ی هه‌ندێك له‌ هاوه‌ڵان و تابیعین ده‌رباره‌ی نوێژ :

عومه‌ری كوڕی خه‌تاب – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : لا إسلام لمن لا يصلي . واته‌ : ئیسلام بۆ ئه‌وكه‌سه‌ نیه‌ كه‌ نوێژ ناكات .

وه‌ عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالب – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك یه‌ك نوێژ به‌ ئه‌نقه‌ست واز لێبێهێنیت ئه‌وا له‌خوا به‌ری بووه‌ ؛ وه‌ خواش له‌و به‌رییه‌ .

وه‌ تابیعی به‌رێز عبدالله ی كوڕی شه‌قیق – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : كَانَ أَصْحَابُ مُحَمَّدٍ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَا يَرَوْنَ شَيْئًا مِنْ الْأَعْمَالِ تَرْكُهُ كُفْرٌ غَيْرَ الصَّلَاةِ .

واته‌ : هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) هیچ شتێكیان له‌وازهێنان له‌كرده‌وه‌كان به‌ كوفر نه‌ده‌زانی ته‌نها نوێژ نه‌بێ .

وه‌ عبدالله ی كوڕی مه‌سعود – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پیاوێ: له‌هۆزی سه‌قیف پرسیاری له‌یه‌كێك له‌ هاوه‌ڵان كرد و وتی : ئایه‌ كامه‌ پله‌ له‌ئیسلامدا له‌گشتی به‌رزتره‌ ؟ فه‌رمووی : نوێژ كردن له‌كاتی خۆی ؛ هه‌ركه‌سێك واز له‌نوێژ بێنێت دینی نیه‌ .

بێگومان وازهێنان له‌نوێژ هۆكاری تووره‌بوونی خوا و  به‌هیلاك چوونه‌ له‌دونیا و له‌دواڕۆژ ؛ وه‌ ئه‌نجامدانی  نوێژه‌كان هۆكاری به‌ده‌ست هێنانی سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری و كامه‌رانیه‌ له‌دونیا و له‌دوارۆژ .

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی .

5 / صفر / 1444 ك --- 1 / 9 / 2022 م