چۆن خۆمان ئاماده‌ بكه‌ين بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان ؟

چۆن خۆمان ئاماده بكه ين بۆ مانگى ڕه مه زان ؟


~~~~~~~~~~~~

بسم الله الرحمن الرحیم

إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ ، وَنَسْتَعِيْنُهُ ، وَنَسْتَغْفِرُهُ ، وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا ، مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ . أَمَّا بَعْدُ :

له دانشتنێكدا و پاش بيركردنه وه يه ك به بێ ده نگى له گه ڵ كاغه ز و پێنوسێكدا ئه نجامه كه ى بريتى بوو له م كورته نامه يه ى كه له به رده ستتدايه به ناوى ( چۆن موسوڵمان خۆى ئاماده ده كات بۆ مانگى ڕه مه زان ) ، له خواى گه وره داواكارم كه ئه م ئامۆژگارييه سه ره تاييه ك بێت بۆ ده ستپێكردنى موسوڵمانان بۆ ئه نجامدانى كارى خێر و چاكه له سه ره تايى ئه م مانگه پيرۆزه به پشتيوانى خوا تائه و كاته ى كه ده گه ڕێينه وه بۆ لاى خۆى كه ئه ويش به به زه يى و به ڕه حمه به رامبه ر به نده كانى .

وصلى الله تعالى و سلم على محمدوعلى اله وصحبه اجمعين

چۆن خۆمان ئاماده بكه ين بۆ مانگى ڕه مه زان ؟

يه كه م : ئاماده بوونى ده رروونى و زانستى بۆ ئه م مانگه پيرۆزه :
پاڕانه وه له خواى گه وره به هه ر دوعايه ك كه ده يزانى ، وه ك ئه م دوعايه (( اللهُمَّ سَلِمني إلى رَمَضان وَسَلِم لي رَمَضان وتَسَلمه مِني مُتَقَبيلاً )) .

*
هێنانى چه ند نيه تێك پێش هاتنى ڕه مه زان ، چونكه ( أبو هريرة ) (ڕه زای خوای لێبێت) ده گێڕێته وه له فه رمووده يه كى قودسى دا خواى گه وره ده فه رمووێ : " إذا تَحَدثَ عَبدي بِأن يَعمَلَ حَسَنَةَ فأَنا أَكتُبُها لَه حَسَنَة " ( صحيح مسلم ) . واته : ئه گه ر به نده كه م نيه تى كردنى چاكه ى هێنا ئه وا من به چاكه بۆى ده نووسم .

له و نيه تانه ى كه پێويسته بهێنرێت پێش مانگى ڕه مه زان :

1 ـ نيه تى ( خه تم كردنى ) ته واوكردنى قورئان له جارێك زياتر له گه ڵ تێگه يشتن له ماناكه ى .

2 ـ نيه تى ته وبه كردنى راست له هه موو تاوانه كانى پێشوو

3 ـ نيه تى ئه وه ى كه ئه م مانگه سه ره تاييه ك بێت بۆ كردنى خێرو ئه نجامدانى كارى چاكه و به رده وامبوون له سه رى به پشتيوانى خوا تائه و ڕۆژه ى ده گه ڕێينه وه بۆ لاى خۆا .

4 ـ نيه تى ده ستكه وتنى زۆرترين بڕى چاكه له مانگه ، چونكه له مانگه دا پاداشت و چاكه چه ندجاره ده بێته وه .

5 ـ نيه تى چاككردنى ڕه وشت وڕه فتار ونواندنى هه ڵسو كه وتى چاك له گه ڵ خه ڵك و زمان شرينى له گه ڵياندا .

6 ـ نيه تى كاركردن بۆ ئه م دينه پيرۆزه وبڵاوكردنه وه ى له نێوان خه ڵكدا به سوود وه رگرتن له وه ى كه له مانگه پيرۆزه ئيمانى خه ڵكى به رز ده بێته وه .

7 ـ نيه تى دانانى به رنامه يه ك پڕ له عيباده ت و په رستن وزيكر كردن ده ست پێوه گرتنى و پشتگوێ نه خستنى .

*
خوێندنه وه ى كتێبى دينى پێش هاتنى مانگى ڕه مه زان : ئه ويش بريتيه له خوێندنه وه ى چه ند كتێبێكى سوود به خش به تايبه ت ئه و كتێبانه ى كه باسى فه زڵ و گه وره يى وئه حكامه كانى مانگى ڕه مه زان ده كه ن ، بۆ ئه وه ى هه ناسه ئاماده بين بۆ ئه م مانگه پيرۆزه به سۆزيكى ئيمانى به رزه وه . له و كتێبانه (( چۆنييه تى ڕۆژوى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له ڕه مه زاندا ، چۆنێتى ئه نجامدانى نوێژى ته راويح له ڕه مه زاندا .. هتد )) .

براى موسوڵمان خوشكى موسوڵمان هه وڵبده سوود وه ربگريت له گه وره يى و فه زڵى ئه م مانگه ، چونكه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
ده فه رمووێت : " إذَا جَاءَ رَمَضَان فُتِحَ أبْوابُ الجَنَّة ، وغُلِقَت أبوابُ النِّيران ، وَصُفِدَتِ الشَّيطان " ( أخرجه البخاري : (4/97) رقم : 1898) . واته : كه مانگى ڕه مه زان به سه ردا دێت ده رگاكانى به هه شت ده كرێنه وه ، و ده رگاكانى دۆزه خيش داده خرێن ، و شه يتانه كان زنجير ده كرێن . مانگى ڕه مه زان شه وێكى تێدايه كه مه لائيكه كان داواى لێخۆشبوون ده كه ن ، پاداشت وچاكه ى تێدا چه ند جاره ده بێته وه .

نه خشه يه ك بۆ خۆ ئاماده كردن بۆ مانگى ڕه مه زان

1 ـ هه موو ڕۆژێك گوێبگره له سيديه ك كه باس له فه زڵ و گه وره ى مانگى ڕه مه زان ده كات ، له ماڵ له ناو ئۆتۆمبييل له دوكان له هه ر شوێنێكى تر .

2 ـ خوێندنه وه ى ته فسيرى ئه و ئايه تانه ى كه باسى ڕۆژو مانگى ڕه مه زان ده كه ن له كتێبى ته فسيرى قورئان .

3 ـ " چۆن له مانگى ڕه مه زاندا بژين " دروشمێكه پێش مانگى ڕه مه زان ، كه بريتيه له كۆبونه وه و دانيشتنێكى برايانه له گه ڵ ئه و كه سانه ى كه خۆشيانت ده وێ و مرۆڤى چاك وچاكه كارن ، له گه ڵياندا باس له وه بكرێت كه چۆن له مانگى ڕه مه زاندا بژين ، وه كو ئه وه ى كه خواى گه وره لێمانى ده وێ ، ئه م دانيشتنه ئيمانيه هانده رێكه بۆ ئاماده بوونى دڵه كانمان بۆ مانگى ڕه مه زان .

4 ـ دابين كردنى بڕيك پاره ى دياريكراو بۆ ئه م مانگه بۆ كردنى كارى خێر وه ك :

أ ـ صدقه جاريه ( بيرى ئاو ، به شداريكردن به برێك پاره له دروستكردنى مزگه وت ، ناشتنى دار ... هتد ) .

ب ـ كڕينى هه ندێ كتێب و ناميلكه ى به سوود بڵاوكردنه وه ى له نێوان خه ڵكيدا .

ج ـ به شداريكردن له پڕۆژه ى ناندانى ڕۆژوان له مانگى ڕه مه زان .

د ـ شتوومه كى خێر ، كه بريتيه له كۆمه ڵێك خواردن كه دابه ش ده كرێت به سه ر كه مده سته كاندا له سه ره تاى ئه م مانگه .

5 ـ ڕۆيشتن بۆ ماڵى خوا بۆ ئه نجامدانى عومره ئه گه ر توانرا چونكه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
ده فه رمووێت " عَمرةُ في رَمَضان تَعدل حجة مَعي " ( صحيح الترغيب و الترهيب ،ج2/ص6/1118). واته : ئه نجامدانى عومره يه ك له مانگى ڕه مه زان خێرى حه جێكى هه يه كه له گه ڵ مندا ئه نجامدرابێت .

6 ـ فێربوونى ئاداب ئه حكامه كانى ڕۆژوو ، وخوێندنه وه ى كتێبى (( چۆنێتى ڕۆژووى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
له ڕه مه زان دا )) .

7 ـ ئاماده بوون له و ووتارانه ى كه به بۆنه ى هاتنى مانگى ڕه مه زانه وه پێشكه ش ده كرێت .

8 ـ ئاماده كارى له ماڵه وه وه كو خێزان ، منداڵه كان و ده وروبه ر بۆ ئه م مانگه پيرۆزه له ڕێگاى قسه و گفتوگۆ ئامۆژگاريكردن بۆ ئاماده بوون بۆ ئه م مانگه پيرۆزه .

دووه م : ئاماده بوونى بانگه وازى : بانگه وازكار
ئاماده ده بێت به م ڕێگايانه ى خواره وه :

1 ـ شتوومه كى بانگه واز : بريتيه له :

أ ـ كتێبى ڕه مه زانى . ب ـ ناميلكه . د ـ بڵاوكراوه . د ـ سيدى ووتار ... هتد .

2 ـ نووسينى چه ند ناميلكه بڵاوكراوه يه ك بۆ هاندانى خه ڵك بۆ ئه نجامدانى كارى چاكه له م ماگه پيرۆزه .

3 ـ ئاماده كردنى چه ند ووشه و ئامۆژگارييه ك بۆ قسه كردن بۆ كه سانى ده وروبه رت له مزگه وتى گه ڕه ك يان له بازاڕ يان له هه رشوێنيكداى .

4 ـ دابه شكردنى سيدى وكتێب و ناميلكه به سه ر خه ڵكى گه ڕه كدا
.

5 ـ چه ندين ڕيگاى تر هه يه بۆ بانگه واز كردن بۆ ڕێگاى خوا .


برايان و خوشكانى به ڕيزم له كۆتاييدا ده ڵێم بانگه واز كردن بۆ ڕێگه ى خوا پێويستى به هه وڵى راسته قينه ى ئێوه هه يه ، داواكارم كه ئێوه ش درێغى نه كه ن ، چونكه له وانه يه بڵاوكراوه يه كى بچوك ببێته هۆى هيدايه ت دانى خه ڵكانێكى زۆر وه له وانه شه كتێبێك هيدايه تى كه س نه دات ئه گه ر به نيه تێكى پاك نه بێت بۆ خوا ، چونكه هيدايه تدان به ده ست خوايه
.

وصلى الله تعالى و سلم على محمد وعلى اله وصحبه
أجمعين

نووسين و ئاماده كردنی ئــاسـۆ عبدالرحمن

پێداچونه وه ى مامۆستا: عدنان بارام


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~