پێغه‌مبه‌ر هارون – علیه السلام – .

پێغه‌مبه‌ر هارون – علیه السلام –  .

 

برا گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ر موسایه‌ - علیه السلام –  .

فیرعه‌ون كاتێك فه‌رمانی كرد به‌سه‌ربڕینی منداڵه‌كانی به‌نی ئیسرائیلی ساڵنا ساڵێك ؛

پێغه‌مبه‌ر هارون له‌وساڵه‌ له‌دایك بوو كه‌ منداڵه‌كانیان تیادا سه‌ر نه‌ده‌بڕی .

وه‌ پێغه‌مبه‌ر موسی له‌وساڵه‌ له‌دایك بوو كه‌ منداڵه‌كانیان تیادا سه‌ر ده‌بڕی .

كاتێك خوای په‌روه‌ردگار موسای نارد بۆلای فیرعه‌ون ؛ پێغه‌مبه‌ر موسی – علیه السلام – له‌خوا پاڕایه‌وه‌ كه‌ هاروونی برای له‌گه‌ڵی بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدات و سه‌ری بخات

په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌یان فه‌رموویه‌تی : ( وَاجْعَلْ لِي وَزِيرًا مِنْ أَهْلِي . هَارُونَ أَخِي . اشْدُدْ بِهِ أَزْرِي . وَأَشْرِكْهُ فِي أَمْرِي ) . طه : 29-32 .

واته‌ : له‌ که‌س و کاریشم هاوکار و یارمه‌تیده‌رێکم بۆ بڕیاربده‌ ؛ (حه‌ز ده‌که‌م) هاروونی برام بێت، خوایه‌ پشتمی پێ به‌هێز بکه‌، بیکه‌ هاوبه‌ش و یاریده‌ده‌رم، له‌گه‌یاندنی (په‌یامه‌که‌تدا).

بۆیه‌ هه‌ندێك له‌پێشینان فه‌رموویانه‌ : چاكه‌ی هیچ كه‌سێك بۆ براكه‌ی گه‌وره‌ترنیه‌ له‌چاكه‌ی موسی بۆ هاروونی برای – سه‌لامی خوایان لێبێت - ؛ چونكه‌ موسی – علیه السلام – تكای بۆ كرد و له‌خوا پاڕیاه‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش بكات به‌پێغه‌مبه‌ر و یاریده‌ده‌ری بۆلای فیرعه‌ون و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی .

له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پێغه‌مبه‌ر هارون – علیه السلام – ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سێكی زمان پاراو بووه‌ و زۆ به‌جوانی قسه‌كانی ده‌رده‌بڕی .

بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر موسی – علیه السلام – له‌خوا پاڕایه‌وه‌ و فه‌رمووی : ( وَأَخِي هَارُونُ هُوَ أَفْصَحُ مِنِّي لِسَانًا فَأَرْسِلْهُ مَعِيَ رِدْءًا يُصَدِّقُنِي ۖ إِنِّي أَخَافُ أَنْ يُكَذِّبُونِ ) . القصص : 34 .

 واته‌ : هاروونی براشم زمان پاراوتره‌ له‌ من، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ من ره‌وانه‌ بكه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانیم لێ بكات و پشتگیرم بێت و به‌ڕاستدانه‌رم بێت، چونكه‌ من به‌ڕاستی ده‌ترسم بروام پێنه‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها كه‌سێكی زۆر نه‌رم و نیانبووه‌ .

دوای ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر موسی – علیه السلام – رۆییشت بۆ ئه‌وكات و به‌ڵێنه‌ی په‌روه‌ردگار پێیدابوو ؛ هاروونی برای له‌شوێنی خۆیدانا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی به‌نی ئیسرائیلیه‌كان بكات .

هه‌ندێك له‌به‌نی ئیسرائیلیه‌كان گوێره‌كه‌یان په‌رست ؛ پێغه‌مبه‌ر هارون – علیه السلام – نه‌هی لێ كردن ؛ به‌ڵام به‌قسه‌یان نه‌كرد و وازیان نه‌هێنا !

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَلَقَدْ قَالَ لَهُمْ هَارُونُ مِنْ قَبْلُ يَا قَوْمِ إِنَّمَا فُتِنْتُمْ بِهِ ۖ وَإِنَّ رَبَّكُمُ الرَّحْمَٰنُ فَاتَّبِعُونِي وَأَطِيعُوا أَمْرِي ) . طه : 90 .

 واته‌ : بێگومان پێشتریش هاروون پێی وتن: ئه‌ی قه‌ومی من؛ ئێوه‌ به‌م گوێره‌که‌ زێرینه‌ تووشی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت بوون و تیایدا ده‌رنه‌چوون، دڵنیابن که‌ په‌روه‌ردگارتان خوایه‌کی میهره‌بانه‌، شوێنی من بکه‌ون و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی من بن.

پێغه‌مبه‌ر هارون – علیه السلام – كه‌سێكی نه‌رم و نیان و ئارام گر و دانابووه‌ .

كاتێك پێغه‌مبه‌ر موسی – علیه السلام – سه‌رزه‌نشتی كرد له‌سه‌ر به‌په‌له‌ ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ی له‌م كاره‌ شركیه‌ی هه‌ندێك له‌به‌نی ئیسرائیلیه‌كان كردیان

پێغه‌مبه‌ر هارون – علیه السلام - پاكانه‌ی هێنایه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی كردبا ئه‌وه‌ له‌وه‌یه‌ لۆمه‌كرابا له‌وه‌ی وازی له‌به‌نی ئیسرائیلیه‌كان هێناوه‌ و به‌بێ چاودێر و به‌بێ جێنشین له‌ناویاندا ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی په‌رته‌وازه‌بوون و خراپتر بوونیان .

په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( قَالَ يَا ابْنَ أُمَّ لَا تَأْخُذْ بِلِحْيَتِي وَلَا بِرَأْسِي ۖ إِنِّي خَشِيتُ أَنْ تَقُولَ فَرَّقْتَ بَيْنَ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَلَمْ تَرْقُبْ قَوْلِي ) . طه : 94 .

 واته‌ : هاروون وتی : کوڕی دایکم (بۆ ئه‌وه‌ی سۆزی بجوڵێنێت) ڕیشم مه‌گره‌ و قژم ڕامه‌کێشه‌، (من بۆیه‌ زۆر له‌سه‌ری نه‌چووم) بێگومان ترسام دوایی پێم بڵێیت: تۆ جیاوازیت خسته‌ ناو نه‌ته‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه‌ و گوێت به‌قسه‌ی من نه‌دا.

پێغه‌مبه‌ر هارون – علیه السلام – له‌فه‌تره‌ی مانه‌وه‌یان له‌ده‌ره‌وی قودس وه‌فاتی كرد ؛ به‌نی ئیسرائیلیه‌كان پێغه‌مبه‌ر موسایان تۆمه‌تبار كرد به‌ كوشتنی هارونی برای ؛ خوای په‌روه‌ردگار به‌رائه‌تی پێغه‌مبه‌ر موسای ده‌رخست و فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ آذَوْا مُوسَىٰ فَبَرَّأَهُ اللَّهُ مِمَّا قَالُوا ۚ وَكَانَ عِنْدَ اللَّهِ وَجِيهًا ) . الأحزاب : 69 .

واته‌ : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ وه‌ك ئه‌و که‌سانه‌ مه‌بن که‌ مووسایان ئازاردا (تۆمه‌تیان بۆ کرد) جا خوا مووسای پاك کرده‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌یان وت (مووسا) لای خوا ڕێزو پله‌ی هه‌بوو.

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .

15/6/2023