جەنگین لەگەڵ هاوبەش دانەران (قتال المشركين)

جەنگین لەگەڵ هاوبەش دانەران (قتال المشركين)

پێغەمبەری خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم)جەنگی لەگەڵ هاوبەش دانەران كردوە، لەگەڵ ئەوەشدا كە دانیان ناوە بەوەی كەتەنها پەروەردگارێتی بۆخوایە ، با ئەم ئایەتەی خوای باڵادەست بخوێنینەوە كە دەفەرمووێت.(قل من يرزقكم من السماءِ والارضِ أمّن يملك السمع والأبصار ومن يخرج الحي من الميت و يخرج الميت من الحي ومن يدبر الأمر فسيقولون الله فقل أفلا تتقون))يونس(31).. واتە:-ئەی پێغەمبەر(صلی الله‌علیه‌وسلم)بڵێ بەوكەسانەی كەباوەڕ بەپێغەمبەرێتیت ناكەن وبت دەپەرستن ، كێ لەئاسمان وزەوی ڕۆزیتان بۆ فەراهەم دێنێت ، لە ئاسمان باران دەبارێنێت وزەویشی وا دروستكردوە كەبەهۆی باران و ئاودانیەوە هەمووچەشنە شینایی ودارودرەختێكی  لێ سەوزدەبێت وە هەموو جۆرە بەروبومێكی لێ پەیدا دەبێت كە دەبێتە مایەی ژیانی خۆتان وماڵاتە كانتان؟.هەروەها لێان بپرسە كێ بیستن وبینینی پێ بەخشیون وەخاوەنیانە؟بەڕاستی گوێی ئادەمیزاد دەزگایەكی زۆر سەر سوڕهێنەرە ، هەركەسێك سەرنجی بدات ولێی ورد بێتەوە سەرسام دەبێت چونكە زۆر دەماری تێدایە كە بەشێكیان بەستراون بەمێشكەوە و لەوێوە فەرمانی بۆدێت بەبیستنی ئەوقسەیەی دەكەوێتە بەرگوێ ، جگەلەپێكهاتەكەی،كەچەندین پێچولۆچ و قوژبنی تیادایە!هەروەها چاویش دەزگایەكی ئێجگا رسەرسوڕهێنەرە ، ئەمانە هەموو بەڵگەن لەسەرگەورەیی و دەسەڵاتی خودای بەتوانا .هەروەها كێ شتی زیندوو لە شتی مردوو دێنێتە دەر، وەشتی مردوو لەشتی زیندوو دێنێتەدەر ، وەكو ڕواندنی دارودرەخت وشینایی لە زەوی یەكی مردوو.ئەم زەویە پێش ئەوەی سارد ببێتەوە، خۆی كورەیەكی ئاگربوە .هەروەها وەك خواردنێكی مردوو بەهۆی كوڵاندنەوە لەلەشدا ئەبێت بەخوێن ومایەی ژیانی تیادا پەیدا دەبێت ، هەروەها دەگونجێت بڵێین وەك باڵندەی زیندوو لەهێلكەیەكی ڕەقی مردوو دێتە دەر، ئەی پێغەمبەر(صلی الله‌علیه‌وسلم)لێیان بپرسە كێ كارووباری ئەم گەردوونە هەڵدەسوڕێنێت. بەووشكایی و دەریا و ئاسمانەوە.كەملیارەها ئەستێرەی تیادایە .كە هەیانە بە هەزاران جارلەم زەویەی خۆمان گەورەترە .هەریەكە لەمەودای خۆی بەخێرایی یەكی زۆردەسوڕێتەوە بەبێ ئەوەی بەریەك بكەون !؟ئەو بت پەرست وبێ باوەڕانە لەوەڵامی ئەم پرسیارانەدا دەڵێن هەرهەمووی لەلایەن خوداوەیە، جاتۆش ئەی پێغەمبەر(صلی الله‌علیه‌وسلم)پێیان بڵێ ، كە ئێوە ڕاستیەكان دەزانن ؟ئەی بۆچی بەتەنها خودای گەورە ناپەرستن وەخۆتا ن لەسزاوخەشمی ناپارێزن ؟ئەوان دانیان دەنا بەوەی كە پەروەردگارێتی تەنها بۆ خوایە بەڵام نكوڵی یان لەتەنها پەرستنی خوای گەورە دەكرد هەربۆیە پێغەمبەرمان محمد(صلی الله‌علیه‌وسلم)لەگەڵیاندا جەنگا لەبەر ئەم هاوەڵ دانانەیان ، بانگی دەكردن بۆئەوەی دڵسۆزبن لەپەرستنی خوای گەورەدا وهاوبەشی بۆدانەنێن ،خوای گەورە دەفەرمووێت.((فلا تدعوا مع الله أحداََ))الجن(18)- واتە:-لەخوا زیاتر پەنا بۆیەكێكی ترمەبەن ودوای یارمەتی لەكسێكی ترمەكەن ، بەداخەوە ئەمڕۆ هەندێك لەموسوڵمانەكان لەناومزگەوت وماڵەكانی خوادا جگە لەخودا پەنا بۆهەندێك كەس دەبەن ، وەجگە لەخودا ئومێد بەهەندێك كەس دەبەستن , لەماڵەكانی خوادا لەجیاتی یەكتاپەرستی بەخۆیان نازانن هاوەڵ وشەریك بۆخودا دادەنێن ، كەئەمەش حەرامەو پێچەوانەی فەرمانەكانی خودایە..وەدەفەرمووێت.((له دعوة الحق والذين يدعون من دونه لايستجيبون لهم بشئ))الرعد(141).. واتە:-بت پەرستە سەرگەردانەكان داوای قازانج وسودیان لەبتەكانیان دەكرد و بەتەمای ئەوان بوون ..جالێرە دا فەرمایشت دەفەرمووێت :دەبێت هەر لەخودا داوای قازانج وسود بكرێت ئەوانەی كە داوای قازانج وسودیان لێ دەكرێن، جگە لە خودا، هیچ دەسەڵات وتوانایەك و هیچ وەڵامدانەوەیەكیان نیە..وەبەم شێوەیە پێغەمبەری خوا(درودی خوای لەسەربێت)لەگەڵیاندا جەنگاوە بۆئەوەی پاڕانەوە وپەرستن تەنها بۆخوای گەورەبێت ، وەهاوار بۆكردن وپشت پێبەستن وهەمووجۆرەكانی پەرستن تەنها بۆخوا بێت..

وەمانای (لاإله إلا الله) واتە تایبەتی كردنی خوایە لەپەرستندا وەقایل نەبوون بەوانەی كەوا لەغەیری خوا دەپەرسترێن، وەبەری بوون لەهەموو ئەوانەی كە دەپەرسترێن لە غەیری خوا ، وەهەروەها تەنها وتن بەزمان بەس نیە بەبێ كردەوە پێكردن. وەیەكتاپەرستی گەورەترین فەرمانە (الفريضة) یە كەپێغەمبەرمان(صلی الله‌علیه‌وسلم)هێناویەتی ، وە گەورەترە لەنوێژو زەكات و ڕۆژوو وحەج ، وە هەركەسێك پشتی هەڵكرد لەیەكتاپەرستی ئەوا بێباوەڕ بووە و بەهەمان شێوە ئەگەر مرۆڤ  لەهەند ێك شتدا بڕوابهێنێت بەپێغەمبەری خوا(صلی الله‌علیه‌وسلم) وەلەهەندێكی تردا بڕوای پێ نەهێنێت ئەوا كافرە وە بڕوای بەهەندێك لەقوڕئان هەبوو بڕوای بەهەندێكی تری نەبوو ئەوە دیسان كافرە(بێ باوەڕە ).خوای باڵادەست دەفەرمووێت ((إن الذين يكفرون بالله ورسله ويريدون أن يفرقوا بين الله ورسله ويقولون نؤمن ببعض ونكفر ببعض ويريدون أن يتخذوا بين ذلك سبيلاََ))النساء(150).. واتە:-بێگومان ئەوانەی باوەڕیان بە خودا وبەپێغەمبەرانی خودا نیە(علی نبینا وعلیهم الصلاە والسلام)بەچاوی جیاوا زی وناتەواویەوە سەیری پێغەمبەرانی خودا  دەكەن و، دەڵێن باوەڕمان بەخودا نیە یاخود دەڵێن باوەڕمان بەخودا هەیە، بەڵام باوەڕمان بەپێغەمبەرەكانی نیە ، یان دەڵێن باوەڕمان بە هەنێك لە پێغەمبەرانی خودا نیە ، دەیانەوێت لەو نێوەندەدا ڕێگایەك بۆخۆیان بدۆزنەوە ، واتە ئەوانە كەباوەڕیان بەو شێوەیە.ئەوە بەڕاستی كافری تەواون خوداش سزایەكی زۆر ڕیسواكەری بۆبێ باوەڕان ئامادە كردوە. هاوەڵانی پێغەمبەری خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم)جەنگین لەگەڵ بەنی حەنیفەدا لەگەڵ ئەوەی موسوڵمان بوون لەسەر دەستی پێغەمبەری خوادا (صلی الله‌علیه‌وسلم)وشایەتی یان دا كە هیچ خوایەك نیە تەنها.(الله) نەبێت وە محمد(صلی الله‌علیه‌وسلم)ڕەوانەكراوی خوایە ، وەبانگیان دەداو نوێژیان دەكرد بەڵام دوای ئەوە وتیان :موسەیلەمە پێغەمبەرە. وەهەندێكی تر كە نەچوبون بۆشەڕی تەبوك قسەیەكیان كرد كە گاڵتە پێكردن بوو بەپێغەمبەری خوا(صلی الله‌علیه‌وسلم)و هاوەڵەكانی ، وایان باس دەكرد گوایە ئێمە ئەمەمان بەگاڵتەوە گوتووە، خوای باڵادەست ئەم ئایەتەی دەربارەیان ناردە خوارەوە.((ولئِن سألتهم ليقولن إنما كنا نخوض ونلعب قل أبالله واَياته ورسله كنتم تستهزءون (65)لاتعتذروا قد كفرتم بعد إيمنكم إن نعفوا عن طائفة منكم نعذب طائفة بأنهم كانوا مجرمين)) (66)التوبة_: واتە:-ئەی دوو ڕوویینە بەو سوێند خواردن و درۆیانەتان پاكانەمەكەن ، پاكانەكردن هیچ سوودێكی نیە بۆتان ، چونكە بەوقسانەی دەرهەق بەپێغەمبەر(صلی الله‌علیه‌وسلم)كردوتانە ، بێ باوەڕێتی خۆتان ئاشكراكرد ، پاش ئەوەی كە بەدرۆ مسوڵمانێتی خۆتان ڕاگەیاند وئاشكراتان كرد بوو،، گەرئێمە لەگوناهی دەستەیەكیشتان خۆش ببین ، كە تەوبەیان كردوەو پەشیمان بوونەتەوە ، ئیمانێكی دروست وپتەویان هێناوە ..دەستەیەكی تریان لە بەرئەوەی كەبەڕاستی بێ باوەڕو یاخی وتاوانباربوون ، بەئاگری دۆزەخ سزا دەدرێن.

(سه‌رچاوه‌ بیروباوڕله‌قورئان و سونه‌ت)