ئادابه‌كانی برا له‌گه‌ڵ براكه‌ی

ئادابه‌كانی برا له‌گه‌ڵ براكه‌ی

 

نیعمه‌تێك له‌نیعمه‌ته‌كانی خوای په‌روه‌ردگار به‌سه‌ر به‌نده‌كانی بریتیه‌ له‌ به‌خشینی  برا ؛ بۆ ئه‌وه‌ی پێی به‌هێزبێت و دڵ خۆش بێت  .

جا بۆ سوپاس كردنی خوا له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌ته‌ پێویسته‌ مرۆڤ په‌یوه‌ست بێت به‌چه‌ند ڕه‌وشت و ئادابێكی جوان به‌رامبه‌ر به‌براكه‌ی ؛ وه‌ ئه‌مه‌ ده‌چێته‌ بابی جێ به‌جێ كردنی  په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی .

پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی بێت ئه‌وه‌با په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی بگه‌یه‌نێت و جێ به‌جێی بكات . رواه البخاری : 6138 .

وه‌ پێویسته‌ برای بچووك ڕیز له‌برا گه‌وره‌كه‌ی بگرێت هه‌روه‌كو چۆن ڕێز له‌باوكی ده‌گرێت ؛

وه‌ له‌هه‌موو شتێكدا پێش خۆی بخات به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌ساڵاچووبوو.

پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : له به گه‌وره‌دانان و ‌‌به‌ڕێزدانانی خوای په‌روه‌ردگار : بریتیه‌ له‌ ڕێزگرتن‌ له‌موسڵمانی به‌سالاچوو و ڕیش سپی . صحیح الترغيب .

وه‌ پێویسته براگه‌وره‌‌ ڕێز له‌برا بچووكه‌كه‌ی بگرێت و له‌گه‌ڵی نه‌رم و نیان و میهره‌بان بێت هه‌روه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی میهره‌بان و نه‌رم و نیانه‌ .

پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : له‌ئێمه‌ نیه‌ ئه‌وكه‌سه‌ی به‌زه‌یی به‌ بچوكه‌كانمدا نایه‌ته‌وه‌ ؛ وه‌ ڕێز له‌گه‌وره‌كانمان ناگرێت . الصحيحة : 19 .

وه‌ پێویسته‌ براگه‌وره‌ یارمه‌تی باوكی بدات له‌په‌روه‌رده‌كردنی كوشك و برا بچوكه‌كانی وه‌ مه‌سه‌ره‌فیان بكات ئه‌گه‌ر باوكی توانای نه‌بوو .

پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : بۆ یارمه‌تی دان له‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانته‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ : وه‌ك دایكت و باوكت و خوشكت و برات ؛ پاشان ئه‌وانه‌ی تر كه‌ نزیكن لێته‌وه‌ . رواه النسائی .

وه‌ پێویسته‌ یارمه‌تی براكه‌ی بدات له‌خوێندنی وانه‌كانیدا ؛ وه‌ نابێت مشت و مڕ و كێشه‌ له‌گه‌ڵ براكه‌ی دروست بكات چونكه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی غه‌مباری دایك و باوكی .

وه‌ پێویسته‌ بزانێت كه‌ نه‌رم و نیانی و باش بوون له‌گه‌ڵ براكه‌ی دڵی دایك و باوكی خۆش ده‌كات .

وه‌ كاتێك برا گه‌وره‌ له‌دوای نه‌مانی دایك و باوكی بوو به‌سه‌ر په‌رشتیاری خوشك و براكانی ئه‌وه‌ده‌بێت مافه‌كانیان بپارێزێت جا منداڵه‌كان چ كوڕبن یان كچن بن یان بچوك بن یان گه‌وره‌بن ده‌بێت مافیان بپارێزێت و میراتیان به‌پێی شه‌رع پێ بدات .

چونكه‌ به‌ڕاستی خواردنی مافی خوشك و برا سته‌مه‌ و پچراندنی سیله‌ی ڕه‌حمه‌ .

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : ( وَتَأْكُلُونَ التُّرَاثَ أَكْلًا لَمًّا . وَتُحِبُّونَ الْمَالَ حُبًّا جَمًّا ) الفجر : 19 – 20 .

واته‌ : میراتی بێ باوكان و غه‌یری خۆیان ده‌خۆن به‌ناحه‌ق .

وه‌ پێویسته‌ ڕێز له‌منداڵه‌كانی خوشك و براكانی بگیردرێت ؛ چونكه‌ به‌ڕاستی رێزگرتن له‌منداڵه‌كانی خوشك و برا ڕێزگرتنه‌ له‌ خوشك و برا .

پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : كوڕه‌ خوشكی خه‌ڵك له‌وانه‌ . متفق علیه .

وه‌ پێوسته‌ له‌هه‌ڵه‌ و كه‌م و كوڕی براكانی ببورێت كاتێك هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن ؛ هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ر یوسف – علیه السلام – له‌براكانی بوورا و پێی فه‌رموون :

ئه‌مڕۆ هیچ سه‌رزه‌نشت و ته‌شه‌رێکتان له‌سه‌ر نی یه‌ (له‌لایه‌ن منه‌وه‌) خوا لێتان خۆش بێ ؛ وه‌ (خوا) له‌ هه‌موو به‌سۆزان به‌سۆزتره‌. يوسف : 92 .

وه‌ بادوعا بۆ براكه‌ی بكات هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ر موسی – علیه السلام – دوعای بۆ براكه‌ی كردوو فه‌رمووی : ئه‌ی په‌روه‌ردگارم له‌ خۆم و براکه‌م خۆش به‌ وه‌ بمانخه‌ره‌ ناو به‌زه‌یی و میهره‌بانی خۆته‌وه‌ تۆ میهره‌بان ترینی هه‌موو میهره‌بانانیت.الاعراف : 151 .

وه‌ پێویسته‌ به‌رگری له‌براكه‌ی بكات و سه‌ری بخات ؛ جا ئه‌كه‌ر براكه‌ی سته‌مكاربوو ئه‌وه‌ با ڕێگری سته‌می لێ بكات ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : براكه‌ت سه‌ربخه‌ جا چ سته‌مكاربێت یان سته‌م لێكراوبێت ؛ پیاوێك ووتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم : براكه‌م سه‌رده‌خه‌م ئه‌گه‌ر سته‌ملێكراو بوو ئه‌ی ئه‌گه‌ر سته‌مكاربێت چۆن سه‌ری بخه‌م ؟ فه‌رمووی : ڕیگری سته‌می لێ بكه‌ ئه‌وه‌ سه‌رخستنیه‌تی‌ . رواه البخاری : 6952 .

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی .

1 / 10 / 2020