نە ئەبوبەکر ، وە نە عومەر ، وە نە عوسمان ، وە نە عەلی ، وە نە هیچ سەحابەیەک مەولودیان نەکردووە - رەزای خوایان لێبێت -

نە ئەبوبەکر ، وە نە عومەر ، وە نە عوسمان ، وە نە عەلی ، وە نە هیچ سەحابەیەک مەولودیان نەکردووە - رەزای خوایان لێبێت - ..
چونکە هیچ بەڵگەیەکی لەبارەوە نەهاتووە و لەلای کەسانێک داهێندراوە !
وە هەموو داهێندراوێکیش بە بەڵگەی فەرموودەی سەحیح لە دیندا رەتکراوەیە و دروست نیە و نەهی لێکراوە .
ئایە ئێمە لەسەحابەکان - رەزای خوایان لێبێت - زیاتر پێغەمبەرمان (صلى الله عليه وسلم )خۆشتر دەوێت ؟!
یان ئایە ئێمە لەوان زاناترین ؟!
وەڵام نەخێر .
ئەی بۆ شتێک بەناوی دین بکەین کە ئەوان نەیان کردبێت  بەڵکو نەهیشی لێکرا بێت ؟!
ئەوەی بەڕاست پێغەمبەری خۆش دەوێت (صلى الله عليه وسلم ) گوێڕایەڵی دەکات و فەرمانەکانی جێ بەجێ دەکات ، وە سونەتەکانی زیندوو دەکاتەوە ، وە خۆی لە حەرام کراوەکان دەپارێزێت .
مەولود دەکا و گاڵتەش بە سونەتەکان دەکات !
وە لە جێبەجێ کردنی واجباتەکانیش کەم تەرخەمە !
وە لە ئەنجامدانی قەدەغەکراوەکانیش بەردەوامە !
(كل بدعة ضلالة و كل ضلالة في النار ) .
مامۆستا هەڵگورد مستەفا گەڵاڵەیی .
٢٤ / ٨ / ٢٠٢٥ م
١ / ربيع الاول / ١٤٤٧ ك