چۆن مرۆڤ خۆی دەپارێزێت لە کەوتنە ناو گوناه و سەرپێچی ؟

چۆن مرۆڤ خۆی دەپارێزێت لە کەوتنە ناو گوناه و سەرپێچی ؟

 

یه‌كه‌م : ڕازی بێت بە حوکمی خودا لەسەر حەرامکردنی ئەو کارە .

دووه‌م : شارەزا بێت لەم حەرامکردنە و هۆکارەکانی (عیللەتەکانی) .

سێیه‌م : شەرم و حەیا لە خودا لە ناخی خۆیدا کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی ئەنجامی نەدات .

چواره‌م : خۆشەویستی خودا بکاتە هێزێک کە یارمەتیدەری بێت بۆ خۆڕاگری لەبەردەم ئارەزووی گوناهدا؛ چونکە هێزی خۆشەویستی بۆ خودا ئارەزووی گوناه بچووک دەکاتەوە و کەمی دەکات .

پێنجه‌م : گەورەیی و شکۆمەندی خودا بکاتە هێزێک کە ڕێگری لێ بکات لە کەوتنە ناو گوناه .

شه‌شه‌م : ترس لە سزای خودا و ئاگر و عەزابەکەی و شومی و خراپیی گوناه لە دونیا و قیامەتدا بکاتە هێزێک بۆ ڕێگریکردن لە کەوتنە ناوی .

حه‌وته‌م : دوورکەوتنەوە لە شوێنی گوناه و ئەنجامدەرانی و ئامراز و ماڵپەڕ و پاڵنەرەکانی .

هه‌شته‌م : پارێزگاری بکات لە نەکەوتنە ناو گوناه، وەک چۆن کەسێک لە زەوییەکی پڕ لە دڕکدا دەڕوات و خۆی دەپارێزێت .

نۆیه‌م : سەرقاڵبوون بە پەرستش و چاکەکان بە شێوەیەک کە کاتەکانی پێ پڕبکاتەوە؛ بەجۆرێک هیچ کاتێک بۆ گوناه نە مێنێتەوە .

ده‌یه‌م : هەمیشە ئەوە بەبیر خۆی بهێنێتەوە کە هەرکەسێک لەبەر خودا واز لە شتێک بهێنێت، خودا بە شتێکی باشتر قەرەبووی دەکاتەوە .