|
فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
جۆرەکانی شیرک (هاوبەشدانان بۆ خودا) جۆرەکانی شیرک (هاوبەشدانان بۆ خودا)
1_ شیرکی پەرستن (عیبادەت) : بەوەی هەر جۆرە پەرستنێک بۆ جگە لە خودا ئەنجام بدرێت، وەک نەزرکردن، تەوافکردن، سوجدەبردن، یان سەربڕین بۆ جگە لە خودا . 2_ شیرکی نییەت و ویست و مەبەست : بەوەی پەرستنەکان بۆ ڕیایی (بۆ پیشاندانی خەڵک) بێت، یان لەبەر مەدح و سەنای دروستکراوان، یان بۆ مەبەستی دونیا ئەنجام بدرێت . 3_ شیرکی گوێڕایەڵی : بەوەی کەسێک بڕیاردەر و یاسادانەرێک جگە لە خودای گەورە بۆ خۆی دابنێت و شوێنی بکەوێت لە حەڵاڵکردن و حەرامکردندا . 4_ شیرکی خۆشویستن : بەوەی کەسێک لە دروستکراوەکان وەک خۆشویستنی خودا خۆش بوێت؛ واتە خۆشویستنێک کە تێیدا بەگەورەگرتن و پەرستنی تێدا بێت . 5_ شیرکی وتە و دەربڕینەکان : وەک وتنی (ئەوەی خودا بییەوێت و تۆش بتەوێت) ، یان (ئەگەر خودا و فڵانە کەس نەبایە) ، هەروەها سوێندخواردن بە جگە لە خودا . 6_ شیرکی پەروەردگاری (ربوبیة) : وەک ئەو باوەڕەی کە ئەستێرە و گەردوونەکان باران دەبارێنن، یان زیان و سوودیان هەیە و ڕۆزی دەبەخشن . 7_ شیرکی هۆکارەکان (الأسباب) : وەک ئەو باوەڕەی کە هۆکارێک خۆی لە خۆیدا سوود یان زیان دەگەیەنێت؛ بۆ نموونە باوەڕبوون بەوەی نەخۆشییەکی گوازراوە خۆی ڕوودەدات بەبێ بڕیار و تەقدیری خودای گەورە، یان دانانی شتێک بە هۆکار کە لە بنەڕەتدا هۆکار نییە . مامۆستا ههڵگورد مستهفا گهڵاڵهیی . |