|
فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
ئەو شتانەی دەربارەی (شەریک بڕیاردان بۆ خوا) تۆ نایانزانیت : ئەو شتانەی دەربارەی (شەریک بڕیاردان بۆ خوا) تۆ نایانزانیت :
1_ خوای پهروهردگار فهرموویهتی : ( كَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً ) . البقرة : 213 . واته : مرۆڤەکان لهسهرهتادا هەموو یەک ئوممەت بوون و تهنها خوا پهرست بوون . ئیبن عەباس (خودا لێی ڕازی بێت) فهرموویهتی : لە نێوان ئادەم و نوحدا دە سەدە هەبووە هەموویان لەسەر تەوحید و یەکخواپەرستی بوون . 2_ یەکەم شیرک کە لەسەر زەوی ڕوویدا لە ناو قەومی نوحدا بوو، سەرەتاکەشی کێشانی وێنەی هەندێک لە پیاوچاکان بوو ؛ پاشان شەیتان پلە بە پلە فریوی دان تا وای لێهات ئەو وێنانەیان پەرست . 3_ گەورەکردنی پیاوچاکان و زیادەڕەوی (غلو) تێیاندا هۆکاری دروستبوونی شیرکە . 4_ دروستکردنی پەیکەر یەکێکە لە هۆکارەکانی شیرک . 5_ لەبیرچوونەوەی زانست و بڵاوبوونەوەی نەفامی لە هۆکارەکانی کەوتنە ناو شیرکه . 6_ گەشەکردنی شیرک لە پەرستنی مرۆڤ و بوونەوەرە نزمەکانەوە گۆڕا تاوەکو قەومی ئیبراهیم هاتن، ئەوان دەستیان کرد بە پەرستنی ئەستێرە و دروستكراوە بەرزەکان وەک خۆر و مانگ و ئەستێرەکان و پەیکەر و کێلیان بۆ دروست کردن لە پەرستگاکانیاندا . 7_ شیرک پەرەی سەند لە زیادەڕەویکردن بۆ پەرستنی پیاوچاکان، تا وای لێهات موشریکەکان مەزارگەیان لەسەر قەبرەکان دروست کرد و جۆرەها عیبادەتیان بۆ ئەوان ئەنجام دا؛ وەک نەزرکردن، تەواف کردن، پاڕانەوە و هانا بردن بۆیان . 8_ موشریکەکانی سەردەمی جاهیلیەت نکوڵییان لە بوونی خودای گەورە نەدەکرد، بەڵکو زۆربەیان باوەڕیان بە "تەوحیدی ڕبووبیەت" هەبوو و پێیان وابوو خودا دروستکەرە، بەڵام جۆرەکانی عیبادەتیان بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدا کە کردبوویانن بە شەریك بۆ خوا . 9_ یەکێک لە گومانەکانی موشریکەکان ئەوە بوو کە دەیانگوت ئێمە عیبادەت بۆ جگە لە خوا دەکەین تەنها بۆ ئەوەی ببنە شەفیع و تکاکارمان لە لای خودا، وەک پهروهردگار فهرموویهتی : ( وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَىٰ ) . الزمر : 3 . واته : ئەوانەی جگە لەو دۆستیان گرتووە دەڵێن: ئێمە نایانپەرستین تەنها بۆ ئەوەی لە خودا نزیکمان بکەنەوە . ئەوان پێیان وابوو ئەگەر ڕاستەوخۆ لە خودا نزیک ببنەوە لێیان وەرناگیرێت، بۆیە دەبێت واسیتە و ناوەندێک هەبێت تا پێداویستییەکانیان بۆ خودا بەرز بکاتەوە . 10_ شیرک لای هەندێک مرۆڤ گەیشتە ئاستێک کە پێیان وابوو جگە لە خودا کەسانی تر هەن کە دەسەڵاتی پەروەردگارێتییان هەیە و دەتوانن دروست بکەن و ڕۆزی بدەن و کاروباری گەردوون بەڕێوە ببەن ! کار گەیشتە ئەوەی هەندێک لە گۆڕپەرستەکان پێیان وابێت "وەلی" و پیاوچاکان ڕۆزی دەدەن و غەیب دەزانن ! 11_ دواتر شیرک پەرەی سەند بۆ بێباوەڕی (ئیلحاد) و وایانزانی سروشت خۆی خۆی دروست کردووە، و هەندێکیشیان چوون بەرەو پەرستنی شەیتان ! مامۆستا ههڵگورد مستهفا گهڵاڵهیی . |