ئه‌ى خوشك وبرا نامۆو غه‌ريبه‌كان( موژده‌ى به‌هه‌شت ) ى خواتان لێبێت

ئه ى خوشك وبرا نامۆو غه ريبه كان( موژده ى به هه شت) ى خواتان لێبێت

ئه ى ئه وكه سه ى له سه ر دينى خواى گه وره به رده وامن و له مپه رو ڕێگره كانى ڕۆژگارى سه رده مى نه فامى و شوێن كه وتنه ئاره زووه كان ناتان خه ڵه تێنێ،ئه ى ئه و كه سانه ى خۆشبه ختى ونازو به خششى كۆتانه هاتووى دوا ڕۆژ ناگۆڕنه وه به ژيانێكى كاتى وپڕ له ئازارو كێشه ،ئه ى ئه وانه ى سه رفرازى و به خته وه ريتان پێش هه موو لايه نه ماددى و شته دونياييه كان خستووه ،موژده بۆهه مووان ئارام بگرن له سه ر هه موو ئه و به ڵاو ناهه مواريانه ى كه دێنه ڕێگا دڵنيابن دواڕۆژ هه ربۆئيسلامه وهه رموسوڵمانان شايه نى باشتر به ڕێوه بردنى ياساو ده ستووره بێ هه ڵه و بێ كه م و كوڕيركه ن كه ئه ويش(( قورئانى پيرۆزه ))بۆيه بزانن خواى گه وره و ميهره بان ده فه رموێت:( يَا عِبَادِ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ وَلَا أَنْتُمْ تَحْزَنُونَ (68) الَّذِينَ آَمَنُوا بِآَيَاتِنَا وَكَانُوا مُسْلِمِينَ (69) ادْخُلُوا الْجَنَّةَ أَنْتُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ تُحْبَرُونَ (70) يُطَافُ عَلَيْهِمْ بِصِحَافٍ مِنْ ذَهَبٍ وَأَكْوَابٍ وَفِيهَا مَا تَشْتَهِيهِ الْأَنْفُسُ وَتَلَذُّ الْأَعْيُنُ وَأَنْتُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (71) وَتِلْكَ الْجَنَّةُ الَّتِي أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (72) لَكُمْ فِيهَا فَاكِهَةٌ كَثِيرَةٌ مِنْهَا تَأْكُلُونَ (73) )الزخرف . واته ئه ى به نده كانم ئه مروِۆئيترخه م وترس وبيمێكتان نابێت ودڵ گرانيش نابن،جائێوه ئه وانه بوون كه موسوڵمان بوون و بڕواتان هێنابوو به نيشانه و به ڵگه كانى خواى گه وره ،ده ى فه رموو بڕۆنه به هه شته وه و خۆتان و هاوسه ره كانتان خۆتان و ئه وانه تان كه هاوباوه ڕبوون و خواناس بوون،جا بخۆن و بخۆنه وه و له سه ر سينى و سفره ى ڕازاوه ى ناو به هه شت و كوپى ئاڵتوونى وئه وه ى خۆتان ئاره زووى ده كه ن و دڵتان داواى ده كات وه ئه وه ى كه چاو ئاره زووى بينينى ده كات وه بۆ هه تا هه تايش تيايدا بمێننه وه و پيرۆزتانبێت،ئا ئه و به هه شته ى كه ئێستا ئێوه بوونه ته خاوه نى وه بووه ته ميراتى شايسته ئێوه ،ئه ويش به هۆى ئه و كارو كرده وه چاكانه ى كه خۆتان له سه رى ماندوو ده كرد و به رده وام بوون له سه ري،ده بخۆن له و ميوه هاته هه ه جۆرانه ى كه بۆتان ئاماده يه و به رده وامه بۆتان به بێ كه م بوونه وه و ته واو بوون.

به ڕاستى ته نها خواى گه وره ده توانێت ئا به و شێوه يه وه سفى ڕازاوه يى به هه شت وخواردن و خواردنه وه به تام وخۆشه كانى بكات،وه مرۆڤيش تامه زرۆى ئه و ديداره خۆشه بكات،كه واته زۆر پێويسته ئاگاداربين چونكه ئه و نازو خۆشيه هه روا به سانايى ناياته ده ست و مرۆڤ لێى به هره مه ند نابێت،ئه وه بۆ نامۆكانه ئه وه بۆ غه ريبه كانه كام غه ريب و نامۆ؟؟ئه وانه ى كه پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) له وه سفياندا ده فه رموێت: ( إِنَّ الْإِسْلَامَ بَدَأَ غَرِيبًا وَسَيَعُودُ غَرِيبًا فَطُوبَى لِلْغُرَبَاءِ) صحيح ابن ماجة 3986  . واته :دينى ئيسلام سه ره تا به نامۆيى ده ستى پێ كرد،وه هه ر به نامۆيش ده گه ڕێته وه ،جا موژده بۆ هه ڵگرانى ئه م دينه له كاتێكدا كه نامۆشن.به ڵێ به ڕاستى جوانه سبحان الله موسوڵمانان سه ره تاى دينداريان نامۆ بووه وهه ربه وه ش ده ستيان پێ كرد،وه هه رواش هات تاكو ڕۆژگارى ئه مڕۆمان كه به چاوى سه ر ده يبينين و به گوێمان ده يبنيستين،لێره و له وێ جياوايان زۆره چونكه ئه وان شوێن ئاره زوو كه وتوون و موسوڵمانيش خۆى لێ ده پارێزێت،ئه وان فه رمان به خراپه ده كه ن و موسوڵمان به چاكه ،ئه وان حه رام ده خۆن وده خۆنه وه وموسوڵمان پێچه وانه يان ده كات،ئه وان گوێ بيستى مۆسيقاو گۆرانى چاوشه بێ نرخه كان ده بن و موسوڵمان گوێبيستى قورئان وسوننه ت و وانه شه رعيه كان ده بێت،ئه وان ڕاده بوێرن وماڵ و سه روه تى دونياوريباودزى پيشه يانه موسوڵمانيش نامۆو دوور له مانه ژيان ده به نه سه ر،جا ئێستا گرنگ نيه ،به ڵكو دواڕۆژگرنگه و ئه وێ ڕۆژى جياكه ره وه ى ڕاستى و ناڕاستيه ،نامۆكان به ره و به هه شت و ئاره زوو په رستانيش به ره و دۆزه خ.هه روه ها پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)ده فه رموێت:( فَإِنَّ مِنْ وَرَائِكُمْ أَيَّامًا الصَّبْرُ فِيهِنَّ مِثْلُ الْقَبْضِ عَلَى الْجَمْرِ لِلْعَامِلِ فِيهِنَّ مِثْلُ أَجْرِ خَمْسِينَ رَجُلًا يَعْمَلُونَ مِثْلَ عَمَلِكُمْ قِيلَ يَا رَسُولَ اللَّهِ أَجْرُ خَمْسِينَ مِنَّا أَوْ مِنْهُمْ قَالَ بَلْ أَجْرُ خَمْسِينَ مِنْكُمْ ) رواه ابن ماجة وصححه الشيخ الالباني في صحيح الترغيب والترهيب 3172 واته :له پاش ئێوه ڕۆژگارێك دادێت به سه ر نه وه كه مدا كه ئارام گرتن له و ڕۆژه دا وه كو ئه و كه سه وايه كه پشكۆيه كى سووره وه بوو بگرێت به ناو ده ستي،وه ئه و كه سه ى له و ڕۆژگاره دا كردارى چاكه ئه نجام بدات خێرو پاداشتى په نجا كه سى هه يه ،ئه گه ر وه ك ئه وكاره ى ئه وبكات واته ئارامى له سه ر بگرێت،وتيان ئه ى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)خێرى په نجا كه س له ئێمه يان له خۆيان ،فه رمووى به ڵكو خێرى په نجا كه س له ئێوه ى هاوه ڵان.

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )