ترسناکی زمان له‌سه‌ردواڕۆژی ئینسان

ترسناکی زمان له سه ردواڕۆژی ئینسان


~~~~

بسم الله الرحمن الرحیم

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين وبعد:

به راستى زمان ئامێرێكى ورده كاره كه خواى گه وره به خشيوێتى به مرۆڤه كان و يه كێكه له دروست كراوه سه ر سوڕهێنه ره كانى، هه رچه نده دروست كراوێكى قه باره بچوكه به ڵام گه وره ترين به شى ئيمان و خواناسى پێوه به نده كه بريتىيه له : (ده ربڕينى هه ردوو شايه تومان)، چونكه به بێ ووتنى زمان ئه و دوو شايه تومانه هيچ يايه خێكى نى يه ، له گه ڵ ئه وه شدا گه وره ترين گوناهى پێ ئه نجام ده درێت كه بريتى يه له ووتنى كوفر و هاوبه ش په يدا كردن بۆ خواى گه وره .كه واته ترسناكترين شت له سه ر مرۆڤــ كه كرده وه چاكه كانى له كيس بدا زمانه !
بۆيه پێويسته له سه ر ئاده ميزاد به ر له وه ى ده م بكاته وه ئاگادارى قسه كانى بێت و بڕواى وا بێت كه هه موو قسه كانى كۆده كرێته وه و تۆمار ده كرێت له نامه ى كرده وه چاكه كانيدا، يان له نامه ى كرده وه خراپه كانى، وه كو خواى گه وره ده فه رمێت: (مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ) [ق: 18] . واته : هيچ وته يه ك له ده مى ئاده ميزاد ده رناچێ ئيللا فريشته يه ك چاودێر و گۆێ بيستى قسه كه يه تى و تۆمارى ده كات .هه روه ها پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) له ميانه ى فه رمايشته كانيدا بۆ (معاذ بن جبل (ڕه زای خوای لێبێت)) فه رمووى: ((ألا أخبرك بـملاك ذلك كله؟ قلت: بلى يا رسول الله، فأخذ بلسانه ثُمَّ قال: كُفَّ عليك هذا، قلت: يا نبـي الله وإتا لَموآخذون بـما نتكلم به؟ فقال: ثكلتك أمك يا معاذ! وهل يكب الناس في النار على وجوههم أو قال: على مناخرهم إلاَّ حصائد ألسنتهم)) صحيح الترغيب والترهيب رقم: (2866) .واته : ئه ى (مُعاذ) پێت بڵێم كرداره چاكه كانى تۆ به هۆى چىيه وه ده چه سپێت؟ ووتم: به ڵێ ئه ى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه و سلم)، ئه ويش له وه ڵامدا زمانى خۆى به ده ستى گرت و فه رمووى: ئاگات له مه بێت (واته : زمان)، منيش ووتم: ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه و سلم) ئايا تۆڵه ى ئه و قسانه مان لێ ده سه نرێته وه كه ده يان كه ين! ئه ويش فه رمووى: له كيس دايكت چى، ئايا هه موو ئه و كه سانه ى كه فڕێ ده درێنه ناو ئاگرى دۆزه خه وه له سه ر ڕووخساريان مه گه ر به روبومى قسه خراپه كانيان نىيه !
هه روه ها پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم)جه خت ده كاته وه له سه ر ئه وه ى كه پته وى ئيمان و هۆگرى دڵى مرۆڤى بۆ گوێڕايه ڵى په روه ردگار به ستۆته وه به پاراستنى زمان له هه رزه گۆيى و ده فه رمێت: ((لا يستقيم إيمان عبد حتى يستقيم قلبه، ولا يستقيم قلبه حتى يستقيم لسانه)) سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (2841).واته : بيروباوه ڕى هيچ كه سێك دانامه زرێت هه تا دڵى دانه مه زرێت، دڵيشى جێگير نابێت هه تا زمانى جێگير نه بێت .كه واته زمان شيرينى و چاك بێژى نيشانه ى جێگير بوونى ئيمانه له دڵ و ده روونى خاوه نه كه يدا ئه گه ر بتوانێ زمانى ڕابێنێ له سه ر ووته ى به رز و به نرخ، چونكه زمان لێكده ره وه ى هه موو نهێنىيه كانى ناو دڵه .
وه باشترين چاره سه رێك بۆ دووره په رێزى و خۆ پارێزى له نه هامه تى و ناسۆرێكانى زمان پێويسته بێ ده نگى هه ڵبژێرين و خۆمان له بازنه ى ئاينه كه مان گيرۆده به كه ين چونكه زۆربه ى تاوانه كانى مرۆڤ زمان هۆكاريه تى، بۆيه پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) رێنمايى ئوممه ته كه ى كردووه بۆ بێده نگى له كاتێكدا كه هيچ به رژه وه ندى يه كى دينى و دونيايى تێدا به دى نه كرێت و ده فه رمێت: ((من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليقل خيرا أو ليصمت)) صحيح الترغيب والترهيب رقم: (166).واته : هه ركه سێك بڕواى به خوا و ڕۆژى دواى هه يه ئه وا با يان قسه ى چاك بكات يان با بێ ده نگ بێت .وه له فه رمووده يه كى تردا به خته وه رى ئاده ميزاد ده به ستێته وه به بێ ده نگىيه وه ، وه ك فه رموويه تى:((من صمت نـجا)) صحيح الـجامع الصغير رقم: (6367). واته : هه ركه سێك بێ ده نگ بێت (واته : له خراپه وتن) ئه وه ڕزگارى بووه .هه روه ها (أبو الدرداء (ڕه زای خوای لێبێت)) هاوه ڵى پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) ده فه رمێت: (خۆتان فێرى بێ ده نگى بكه ن هه روه ك چۆن خۆتان فێرى قسه كردن ده كه ن، چونكه بێ ده نگى وشيارىيه كى مه زنه ) .

لێره دا پرسيارێك دێته پێشه وه ، ئه ويش: ئايا بێ ده نگى حوكمى چىيه له ئيسلامدا؟

له وه ڵامدا ئه م فه رمايشته ى (ابن رجب) دێنينه وه بيرتان كه ده فه رمێت: (به هه ر حاڵ پابه ند بوون به بێده نگىيه وه به نيازى عيباده ت به هه ميشه يى يان له كاتى جێبه جێ كردنى به ندايه تىيه كدا (وه كو ئوممه تانى پێشوو) له كاتى حه ج كردندا يان له كاتى ڕۆژووگرتندا ئه مه پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) قه ده غه ى كردووه ) . به ڵام بێده نگى به نيازى خۆپارێزى له خراپه بێژى رزگارى و سه رفرازى بوونه .هه روه ها (أبو بكر الصديق (ڕه زای خوای لێبێت))
به رپه رچى ئه و ئافره ته ى دايه وه كه به بێ ده نگى حه جى ده كرد، و پێى فه رموو: (قسه بكه ئه م بێ ده نگىيه دروست نىيه و كرده وه ى سه رده مى نه فامىيه ) رواه البخاري.

تاوانه کانی زمان

به داخه وه ئه گه ر ته ماشاى هه ڵس و كه وتى موسڵمانان بكه ين به شێوه يه كى گشتى ده بينين زۆربه ى ئه و گوناهانه ى كه خواى گه وره ئاماژه ى پێ كردووه و پێغه مبه ريش (صلی الله علیه و سلم) ئوممه ته كه ى لێ ئاگادار كردووه ته وه له ناو موسڵماناندا زۆر به رچاون: وه ك بڵێى: ئه و ده قه شه رعى يانه ى كه ده رباره ى زمان هاتوون په يوه ندى به ئێمه ى موسڵمانه وه نىيه ! په نا به خوا .بۆيه به پێويستى ده زانم بچينه به ر ڕۆشنايى قورئان و فه رمايشته كانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) بۆ تيشك خستنه سه ر ئه و تاوانانه ى كه په يوه ندارن به زمانه وه هه ى كه برتين له مانه ى خواره وه :

يه كه م: جوێن:

جوێن: بريتىيه له گشت ئه و قسه و وتنانه ى كه مه به ستى پێى به كه م زانين و گاڵته پێكردن و سوكايه تى پێ كردن بێت و ببێته مايه ى ئازار دانى هه ست و ده رونى كه سانى به رامبه ر .

جوێندانيش ده كرێت به دووبه شى سه ره كىيه وه :

يه كه م: جوێندان به خواى گه وره ، يان به پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم)، يان به ئايينى ئيسلام، ئه مه ش كوفره و له هه ركه سێكه وه بوه شێته وه كافر ده بێت .هه موو زانايانى ئيسلام كۆده نگن له سه ر ئه وه ى كه هه ركه سێك جوێن بدات يان سوكايه تى بكات به خوا و پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) و ئايينى ئيسلام ئه وه كافر و بێ باوه ڕه ، چونكه باوه ڕهێنان به په روه ردگار داده مه زرێت له سه ر بڕياردانى ئه وپه ڕى گه وره يى و خۆشه ويستى ته واو بۆ خواى گه وره ، له گه ڵ ملكه چى و به ندايه تى و گوێڕايه ڵى فه رمانه كانى، هه روه ها به پاك ڕاگرتنى له هه موو كه م و كوڕى و ناته واوىيه ك، به هه مان شێوه باوه ڕى هيچ كه سێ دانامه زرێت هه تا بڕوادار نه بێت به و ئايينه ى كه په روه ردگار وه ك كۆتا ئايين ناردى بۆ ئاده ميزاد هه تا ڕۆژى دوايى، چونكه ته نها ئه و ئايينه په سه ند كراوه لاى په روه ردگار، له گه ڵ بڕياردانى ڕێز و خۆشه ويستى و گوێڕايه ڵى و به ڕاستى زانينى پێغه مبه رى پێشه وا (صلی الله علیه و سلم)، به ڵام جوێن دان و سوكايه تى كردن به خوا و پێغه مبه ر و ئيسلام ده بێته هۆكارى سه ره كى هه ڵوه شاندنه وه ى ئه و ئيمانه ، به ڵگه شمان بۆ ئه م قسانه مان ئه م ئايه ته يه كه خواى گه وره ده فه رمێت: )قُلْ أَبِاللَّهِ وَآَيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنْتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ(.
[التوبة: 64 ـ 66] . واته : ئه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) پێيان بڵێ ئايا ئێوه به خودا و ئايه ته كانى و پێغه مبه ره كه ى گاڵته تان ده كرد، ئيتر بێ سوده پاكانه مه كه ن چونكه به ڕاستى ئێوه كافر بوون پاش باوه ڕ هێنانتان .هه روه ها هه مان حوكمى كافر بوون هه يه بۆ ئه و كه سانه يش كه گوێ ده گرن و ئاماده ده بن له و كۆڕ و دانيشتنانه ى كه جوێن و سوكايه تى تێدا ده كرێت به خودا و ئيسلام و پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم)
و لێيشى بێ ده نگن، خواى گه وره به ڕاشكاوى له م باره يه وه فه رموويه تى: )وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ آَيَاتِ اللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلَا تَقْعُدُوا مَعَهُمْ حَتَّى يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ إِنَّكُمْ إِذًا مِثْلُهُمْ إِنَّ اللَّهَ جَامِعُ الْمُنَافِقِينَ وَالْكَافِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا( [النساء: 140] .
هه روه ها ئه و كه سانه ى كه وا ئازارى خودا و پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) ده ده ن به (جوێن، ته شه ردان، وشه ى ناشايسته و لۆمه كردن) دوچارى نه فره تى خودا ده بن له دونيا و قيامه تدا وه ك ده فه رمێت:(إِنَّ الَّذِينَ يُؤْذُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآَخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا مُهِينًا) [الأحزاب: 57] . واته : ئه و كه سانه ى ئازارى خودا و پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) ده ده ن به جوێن دان و كوفر كردن و سوكايه تى پێ كردنيان خودا نه فره تى لێ كردون و سزايه كى سه ر شۆڕكه رى بۆ داناون .شيخ (عبدالعزيز بن باز رحمه الله) له وه ڵامى پرسيارێكدا كه ئاراسته ى كرابوو له سه ر حوكمى جوێن دان به خواى گه وره و پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) و ئاينى ئيسلام ده فه رمێت: (جوێن دان به ئايينى ئيسلام يان خواى گه وره يان يه كێ له پێغه مبه ران (عليهم الصلاة والسلام ) گه وره ترين تاوان و خراپه يه و به گه وره ترين هۆكارى هه ڵوه شاندنه وه ى ئيمانى ئه و كه سه داده نرێت، وه ئه گه ر ئه و كه سه خۆى به موسڵمان بزانێت ئه وا به و ڕه فتاره ى به هه ڵگه ڕاوه (مرتد)
ده ژمێردرێت، پێويسته داواى په شيمان بونه وه ى لێ بكرێت، وه ئه گه ر په شيمان نه بوه وه پێويسته بدرێته دادگاى شه رعى و له لايه ن ده وڵه ته وه حوكمى شه رعى له سه ر پياده بكرێت) .
موسڵمانى به ڕێز خۆت بپارێزه له م هه ڵدێره ناهه مواره و له م ڕێگه ترسناكه چونكه ئه و كه سه ى كه جوێن بدات يان سوكايه تى به خواى گه وره و ئايينى ئيسلام و پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) به گوێره ى ده قه كانى قورئان و سوننه ت و كۆده نگى زانايان كافر و بێ باوه ڕه .

دووه م: جوێندان به جگه له خواى گه وره و پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) و ئايينى ئيسلام، ئه مه ش له چه ند جۆرێك پێك هاتووه كه ئه مانه ن:

(1) جوێندان به هاوه ڵانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم):

هاوه ڵانيش له و به ڕێزانه پێك دێن كه هاوڕێ ى دڵسۆزى بانگه وازى پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) بوون و ئه وانه ن كه سه ره وت و گيانى خۆيان به خت كرد له پێناوى سه رخستنى بانگه وازى يه كخواپه رستى، وه ئه وانه ن كه په روه ردگار له قورئانى پيرۆزدا باسى پێشبڕكێ و چاكه كارى ئه وانمان بۆ تۆمار ده كات بۆ ئه وه ى هه تا ڕۆژى دوايى ڕێز و گه وره يى و خۆشه ويستيان له دڵ و ده رونى موسڵماناندا بمێنێته وه وه ك خواى گه وره ده فه رمێت: )وَالسَّابِقُونَ الْأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ( [التوبة: 100] . واته : ئه وانه ى كه پێشه نگى يه كه مى كاروانى ڕامالينى كوفر و سته م بوون له كۆچكه ران و پشتيوانان و ئه وانه ى كه به چاكى شوێنيان كه وتوون خوا لێيان ڕازى بووه و ئه وانيش له خوا ڕازى بوون، وه باخه كانى به هه شتى بۆ ئاماده كردوون كه چه نده ها ڕووبار به ژێر كۆشك و باخه كانيدا ده ڕوات و به هه ميشه يى تێيدا ده مێننه و ئه مه ش ده سكه وتێكى زۆر گه وره يه
.
بۆيه پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) ئوممه ته كه ى ترساندووه له جوێندان و سوكايه تى كردن به هاوه ڵانى و فه رموويه تى: ((من سَبَّ أصحابي فعليه لعنة الله والملائكة والناس أجمعين)) سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (2340).
واته : هه ركه سێك جوێن به هاوه ڵانم بدات ئه وا له عنه تى خوا و فريشته كان و هه موو خه ڵكى له سه ر بێت .
وه له باره ى گه وره يى هاوه ڵانه وه پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) فه رموويه تى: ((لا تسبوا أصحابي لا تسبوا أصحابي فوالذي نفسي بيده لو أن أحدكم أنفق مثل أُحدٍ ذَهباً ما أدراك مد أحدهم ولا نصيفه)) صحيح سنن ابن ماجه رقم: (161). واته : جوێن به هاوه ڵانم مه ده ن، جوێن به هاوه ڵانم مه ده ن، سوێند به و خوايه ى گيانى منى به ده سته ئه گه ر كه سێك له ئێوه به ئه ندازه ى چياى ئوحد ئاڵتون ببه خشێته وه پاداشته كه ى ناگاته مشتێك يا نيوه مشتێكى هاوه ڵانم . كه واته ڕاڤه ى ئه م ده قانه ئه و مانايه ده گه يه نێت كه جوێندان و سوكايه تى كردن به هه ركه سێ له هاوه ڵانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم)به بێ جياوازى مايه ى بێزراوى و نه فره ت لێكراوى خاوه نه كه يه تى، چونكه هه موو زانايانى ئيسلام كۆده نگن له سه ر عه داله تى هاوه ڵانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم)،
له به ر ئه وه ى ئه وان هۆكارى گه ياندنى ئايينى پيرۆزى ئيسلام بوون به ئوممه ته كه ى، بۆيه جوێن پێدان و به گومڕا زانينيان ده بێته مايه ى به گومڕا زانينى هه موو ئوممه تى ئيسلام، چونكه ئه گه ر ئوممه تێك پێشينان و هاوه ڵانى پێغه مبه ره كه ى گومڕا و سه ر لێ شێواو بن ئه وا ئه و ئوممه ته خراپترينى ئوممه ته ! بۆيه زانايان ده فه رموون: (خۆشه ويستى هاوه ڵان به شێكه له ئايين و ئيمان و چاكه كارى، به پێچه وانه وه ڕق لێبوون و جوێن پێدانيان به شێكه له كوفر و دوو ڕوويى و سه ركه شى) .

(2) جوێندان له نێوان يه كتريدا (له نێوان موسڵماناندا):

ئه مه ش بريتىيه له گشت ئه و قسه و باسانه ى كه ده بێته مايه ى توڕه بوون و ئازار دانى دڵى به رامبه ر، له م باره يه وه (جابر بن سُليم (ڕه زای خوای لێبێت)) ده فه رمێت: به پێغه مبه رم (صلی الله علیه و سلم) ووت: ئامۆژگاريم بكه ، له وه ڵامدا فه رمووى: ((لا تَسُبَنَّ أحداً)) .
واته : جوێن و قسه ى ناشرين به كه س نه ڵێيت، كاريگه رى ئه م ئامۆژگارى يه ئه وه نده ڕه نگدانه وه ى هه بوو له سه ر جابر ته نانه ت جوێنى به كۆيله و ئاژه ڵيش نه ده دا، له درێژه ى ئامۆژگارى يه كه يدا پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) پێى فه رموو: ((وإنْ امرؤ شتمك أو عيرك بـما يعلم فيك فلا تعيرها بـما تعلم فيه)) صحيح سنن أبـي داود رقم: (4084).واته : ئه گه ر كه سێك جوێنى پێدايت يان تانه ى لێدايت به شتێك كه ئه و پێى ده زانێت و له تۆشدا هه بوو، به ڵام تۆ ئه و عه يبدار مه كه به و كه م و كوڕى يانه ى كه تۆ ده يزانى و له ودا هه يه .هه روه ها پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) فه رموويه تى: ((من الكبائر شتم الرجل والديه، قالوا يا رسول الله: وهل يشتم الرجل والديه ؟! قال: نعم، يسب أبا الرجل فيسب أباه ويسب أمه فيسب أمه)) صحيح الترغيب والترهيب رقم: (2514).واته : يه كێكه له تاوانه گه وره كان كه ئاده ميزاد جوێن به دايك و باوكى خۆى بدات، وترا ئه ى پێغه مبه رى خوا: ئايا كه س جوين به دايك و باوكى خۆى ده دات؟! ئه ويش فه رمووى: جوێن ده دات به باوكى كه سێك، كه سه كه ش جوێن ده داته وه به باوكى ئه و، وه جوێن ده دات به دايكى كه سێك كه سه كه ش جوێن ده دات به دايكى ئه و .ئه مه ئه گه ر كه سێك ببێته هۆكارى مايه ى جوێن پێدانى دايك و باوكى له لايه نى كه سانى تره وه به گوناهى گه وره ناوزه ڕ بكرێ ئايا تاوانى ئه و كه سانه ئه بێت چه ند گه وره بێت كه خۆى هه ستێ و ڕاسته وخۆ جوێن به دايك و باوكى خۆى بدات يان ئازاريان بدات؟!.هه روه ها پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) ده فه رمێت: ((سباب المسلم فسوق)) صحيح الترغيب والترهيب رقم: (1360).واته : جوێندان به مرۆڤى موسڵمان ده بێته هۆى فاسق بوونى جوێن ده ره كه .
به گوێره ى ئه م فه رموودانه جوێن دان به دوو لايه ن ئه نجام ده درێت: لايه نێك سته م كار و ده ست پێش خه ره كه به ره و چه قى گوناهه هه ره گه وره كان و تاوانه زه قه كانى برده وه و ده بات، لايه نى دووه م كه سته م لێكراو و جوێن پێدراوه پێويسته و باشتره ئارام بگرێت و وه ڵام نه داته وه ، ئه گه ر زۆر ناچار بوو دروسته به رگرى له خۆى بكات به و ووشه و زاراوانه ى كه خودا پێى ڕازىيه و سنورى شه رع نه به زێنێت، بۆ پشت ڕاستكردنه وه ى ئه م چه مكه پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) ده فه رمێت: ((الـمتسابان ما قالا فعلى الباديء منهما حتى يعتدي المظلوم)) صحيح الجامع الصغير رقم: (6697).

(3) جوێندان به مردووه كان:

ئه م جۆره يش ديارده يه كى زۆر باوه له ناو كۆمه ڵگه دا، ده بينيت خه ڵك له گه ڵ هه ڵچونياندا يان له كاتى ناكۆكى و ناڕێكيدا يه كسه ر جوێن و قسه ى ناڕه وا به مردووى يه كتر ده ده ن، كه چى پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) به رهه ڵستى له م ڕه فتاره دزێوه كردووه و فه رموويه تى: ((لا تسبوا الأموات فإنهم قد أفضوا إلى ما قدموا)) صحيح الجامع الصغير رقم: (7311).واته : جوێن به مردووه كان مه ده ن چونكه ئه وان گه يشتون به مافى خۆيان له وه ى كه پێشيان خستوه به چاك بێت يان به خراپ .
كه واته به هيچ شێوه يه ك ڕه وا نىيه جوێن و قسه ى ناشيرين به هيچ مردوويه ك بووترێت، مه گه ر كه سێك ڕێبازێكى چه وتى گردبێته به ر و موسڵمانانى چه واشه كردبێت ئه و كاته دروسته له پاش مردنى چه واشه كارى يه كانى بوترێ و بخرێته ڕوو بۆ ورياكردنه وه ى موسڵمانان .

(4) جوێندان به كات و ڕۆژگار و سه رده م:

ئاشكرايه جوێن دان و قسه وتن به ڕۆژگار و زه مانه بيروباوه ڕى (ده هرى يه كانه ) كه باوه ڕيان وابوو هاتن و ڕۆشتنى زه مان و ڕۆژگار كاريگه رى ته واو و سه ره كى هه يه له مردن و ژيان و ده سه ڵاتدارى و بێ ده سه ڵاتى خه ڵكدا، وه هه موو ڕووداوه كانيان ده دايه پاڵ شه و و ڕۆژ و نكوڵى ده سه ڵاتى په روه ردگاريان ده كرد، به ڵام لاى هه موو كه سێكى ژير ئاشكرايه كه زه مانه مه يدانى ڕوداوه كانه نه ك بكه ر و دروستكه رى كاروبارى ئاده ميزاد بێت، چونكه كار به ده ست و هه ڵسوڕێنه رى ئه م ژيانه به وورد و درشتى يه وه ته نها و ته نها خوداى باڵا ده سته .له فه رمووده يه كى قودسيدا هاتووه خواى گه وره ده فه رمێت: ((يسب بنو آدم الدهر وأنا الدهر، بيدي الليل والنهار)) صحيح الترغيب والترهيب رقم: (2803).واته : ئاده ميزاد جوێن به كات و زه مان ده دات، وه من (واته : خواى گه وره ) به ديهێنه ر و به ڕێوه به رى زه مانم و شه و و ڕۆژ به ده ستى من فه راهه م دێت .
كه واته جوێن دان به زه مانه فراوانه و ناوه ڕۆكه كه ى جوێن دانه به خاوه نى زه مان كه خواى گه وره يه ، جوێن دانيش به خودا حوكمه كه ى ڕوونه !.

(5) جوێن دان به نه خۆشى (له رز و تا):

هه موو ئه و ئازار و نه ره حه تيانه ى كه به سه ر موسڵماناندا دێت به فرمانى په روه ردگاره و بۆ تاقى كردنه وه ى ئه و كه سه يه ، بۆيه پێويسته به ئارام بێت و چاوه ڕوانى پاداشت بێت نه ك پێى په ست و دڵگران بێت و قسه ى ناشيرين به ده ميدا بێت، چونكه ده بێته هۆى سڕينه وه ى گوناهه كانى و پله و پايه ى به رز ده بێته وه ، هه روه ك پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) ئاماژه ده كات و ده فه رمێت: ((لا تسبي الـحمى فإنها تُذهِبُ خطايا بني آدم كما يذهب الكِيـر خبث الحديد)) صحيح الجامع الصغير رقم: (7321).واته : جوێن به (تا) مه ده چونكه به ڕاستى گوناهه كانى مرۆڤ لاده بات هه روه ك چۆن كوره ى ئاگر ئاسن له خه وش و خاك پاك ده كاته وه .




به پێى ئه م فه رمووده يه جوێن دان دروست نىيه به نه خۆشىيه كان به تايبه تى (تا) له به ر ئه وه ى به ويستى په روه ردگاره و په روه ردگاريش پاكێتى مرۆڤه كانى ده وێت .

(6) جوێندان به بـــــــــــــا:

بــــــــــــــــا يه كێكه له دروست كراوه گوێڕايه ڵه كانى په روه ردگار و سه ربازێكه له سه ربازه به زه بره كانى، هه ندێ جار به سزا ده ينێرێته سه ر زه وى و هه ندێ جاريش به سۆز و به زه يى، وه ك پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) ده فه رمێت:((الريح من رَوح الله تأتـي بالرحمة وتأتـي بالعذاب فإذا رأيتموها فلا تسبوها وأسألوا الله خيرها واستعيذوا بالله من شرها)) صحيح الجامع الصغير رقم: (3564). واته : بــا به شێكه له ميهره بانى خودا، هه ندێ جار هه ڵده كات ده بێته هۆى خێر و به ره كه ت بۆ به نده كان و هه ندێ جاريش ده بێته ئه شكه نجه و زيان بۆيان، هه ركاتێك هات به ڕووتانا جوێن و قسه ى ناشيرينى پێ مه ڵێن، داواى خێر و فه ڕه كه ى له په روه ردگار بكه ن، په ناشى پێ بگرن له شه ڕ و زيانى .لێره دا ده رده كه وێت جوێن دان به بــا و هاوشێوه كانى وه ك: (باران، گه رده لوول، گه رمايى خۆر، تاريكى شه و ... هتد) كارێكى ناپه سه نده و ناڕازى بوونه به شوێنه وارى فه رمانه كانى خوداى گه وره .

(7) جوێندان به كه ڵه شێر:

له ناو گشت توێژى زينده وه ره كاندا پله ى به ڕێز و به ڕێز تر هه يه ، به م پێوه ره له ناو په له وه ره كاندا كه ڵه شێر لاى خوداى گه وره به ڕێزتره له هاوچه شنه كانى، ئه مه ش له به ر ئه وه ى خوداى په روه ردگار تواناى ده داتێ له كاتى خوێندن و قووله يدا فريشته به ڕێزه كان ببينێت و به ده نگى خۆش خه ڵكى بێدار بكاته وه بۆ به ندايه تى و نوێژ و ... هتد .بۆيه پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) فه رموويه تى: ((لا تسبوا الديك فإنه يوقط للصلاة)) صحيح الجامع الصغير رقم: (7314).واته : جوێن به كه ڵه شێر مه ده ن چونكه خه وتوه كان بێدار ده كاته وه بۆ نوێژ كردن و خواپه رستى .له مه وه بۆمان ئاشكرا ده بێت كه جوێن دان به كه ڵه شێر يه كێكه له سه ر پێَچىيه كانى پێغه مبه ر(صلی الله علیه و سلم)، هه روه ها پێچه وانه ى ئاداب و ئاكاره كانى ئايينى پيرۆزى ئيسلامه .

چاوه ڕوانى زنجيره ى دووه م بن

إن شاء الله...

وصلى الله وسلم على نبينا محمد

وعلى آله وصحبه أجمعين

ئاماده کردنی مامۆستا محسن محمودسلمان

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~