ده‌بێ مناڵه‌كانمان ڕابێنين له‌سه‌ر وه‌رگرتنى حه‌ق و ملكه‌چ بوون بۆی

ده بێ مناڵه كانمان ڕابێنين له سه ر وه رگرتنى حه ق و ملكه چ بوون بۆی


~~~~~~~~~~~~~~~~~

زۆر گرنگه مناڵه كانمان په روه رده بكه ين بۆ ئه وه ى قبوڵى حه ق بكه ن ته نانه ت ئه گه ر له دوژمنيشه وه بێت نابێ ئينكارى حه ق بكه ين وه نابێ به وه قه ڵس بين كه سێك ئامۆژگاريمان بكات كه له خۆشمان مناڵ تر بێت يان نه زان تر بێت ده بێ خۆمان به كه م بزانين به رامبه رى حه ق له هه ركه سێكه وه بێت نه ك خۆ به گه وره بزانين و حه ق وه رنه گرين خواى به رز ئه فه رموێ : (وَإِذَا قِيلَ لَهُ اتَّقِ اللَّهَ أَخَذَتْهُ الْعِزَّةُ بِالْإِثْمِ فَحَسْبُهُ جَهَنَّمُ وَلَبِئْسَ الْمِهَادُ (206)) البقره واته : ( وه ئه گه ر پێى بوترێ ته قواى خوا بكه =له خوا بترسه و خۆت له سزاى خوا بپارێزه و واز له تاوان بێنه = ئه وه ده مارگيرى تاوان ئه يگرێ و خۆ به گه وره ئه زانێ ته قواى خوا ناكا ئه وه جه هه ننه مى به سه بۆ سزادانى وه جه هه ننه م خراپترين ڕايه خه بۆيان =كه له سه رى ئه بن=).

وه پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه فه رموێ : ( إن أحب الكلام إلى الله أن يقول العبد : سبحانك اللهم و بحمدك ، و تبارك اسمك ، و تعالى جدك ، و لا إله غيرك ، و إن أبغض الكلام إلى الله أن يقول الرجل للرجل : اتق الله ، فيقول : عليك نفسك ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 2939 واته : ( خۆشه ويست ترينى قسان لاى خوا ئه وه يه به نده بڵێ سبحانك اللهم و بحمدك ، و تبارك اسمك ، و تعالى جدك ، و لا إله غيرك ، وه له ناخۆشترينى قسان لاى خوا =كه له هه موو قسان زياتر ڕقى لێيتى= ئه وه يه پياوێك به پياوێك بڵێ : ته قواى خوا بكه ، ئه ويش بڵێ : نه فسى خۆت بگره و ئاگادارى خۆت به =په يوه نديد به من نه بێ=) .

وه هه ر له سلسلة الاحاديث الصحيحة كه له ژێر ته خريجى ئه و فه رمووده ئه و ئه سه ره ش هه يه له عبد الله كوڕى مه سعود خوا لێى ڕازى بێ ده فه رموێ : (إن من أكبر الذنب أن يقول الرجل لأخيه : ( اتق الله ) ، فيقول : عليك نفسك ، أنت تأمرني ؟! ) واته : ( گه وره ترينى تاوان ئه وه يه كه پياوێك به براكه ى بڵێ : ته قواى خوا بكه ، ئه ويش بڵێ : ئاگات له نه فسى خۆت بێ ، تۆ ئه مر به من ئه كه ى ؟!) . په نا ده گرين به خوا له وه ى شه يتان فوو بكا به لوتمان ئاوها ته كه بورمان هه بێ كه خه ڵكى له خۆمان به كه متر بزانين و به شايانى ئه وه يان نه زانين پێمان بڵێن ته قواى خوا بكه و ئامۆژگاريمان بكه ن!

وه پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه فه رموێ : ( لا يدخل الجنة من كان في قلبه مثقال ذرة من كبر فقال رجل إن الرجل يحب أن يكون ثوبه حسنا ونعله حسنة قال إن الله جميل يحب الجمال الكبر بطر الحق وغمط الناس ) رواه مسلم واته : ( كه سێك ناچێته به هه شته وه ميسقاله زه رره يه ك خۆ به گه وره زانى له دڵ بێت جا پياوێك ووتى : پياو حه ز ئه كا جله كه ى جوان بێ وه پێڵاوه كه ى جوان بێ پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم فه رموى : بێگومان خوا جوانه و جوانيشى خۆش ئه وێ خۆبه گه وره زانى ئه وه يه كه حه ق ڕه د كه يته وه و وه رى نه گرى وه خه ڵكى به كه م بزانى ) .

وه پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه فه رموێ : (ثلاث مهلكات : شح مطاع وهوى متبع وإعجاب المرء بنفسه ) سلسلة الاحاديث الصحيحة
1802 واته : ( سێ شت به هيلاك به رن =توشى هه لاكه تت ئه كه ن= : ڕه زيلى و چاوچنۆكى =چاوبرسێتيه كى= گوێڕايه ڵ كراو وه ئاره زووه كى شوێنكه وتراو وه ئه وه ى كه سێك سه يرى به خۆى بێت =به خۆى بنازى خۆى پێ گه وره بێ و له خۆ ڕازى بێ= ) .

به ڵێ نه خۆشى خۆ به گه وره زانين و به چاوى كه م سه ير كردنى خه ڵك و حه ق وه رنه گرتن تاوانێكى گه وره يه و مرۆڤ توشى له ناوبردن و سزاى خوا ئه كات با وانه زانين خزمه تمان زياتره له موسڵمانان و خۆ به گه وره بزانين به چى دڵنيا بين كه خواى گه وره چاكه ى ئێمه ى قبوڵ كردووه !؟ وه به چى ئه زانين كه ئه وانه ى له ڕووكه ش له ئێمه خزمه تيان كه متره خواى گه وره لێيان خۆش نه بووه و له پێشى ئێمه ن له فه زل و ته قوا له لاى خوا!؟ وا نه زانين ئه وه ى زۆر ده ر ئه كه وێ يانى ئه وه زۆر له پێشه لاى خوا ئه وه مه رج نيه ! پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه فه رموێ : ( رب أشعث مدفوع بالأبواب لو أقسم على الله لأبره) رواه مسلم واته : ( له وه يه كه سى وا كه قژى تێك ئاڵاوه له ده رگاكانا پاڵى پێوه ئه نێن =كه س حيسابى بۆ ناكا= ئه گه ر سوێند بخوا له سه ر خوا =داواى لێبكا شتێكى پێ ببه خشێ= ئه وه خوا سوێنده كه ى دێنێته دى سوێندى ناشكێنێ =چونكه لاى خوا به ڕێزه =).

(نووسینی باوکی حارث)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~