پێويستى سه‌ر شانى دايك و باوكبه‌رامبه‌ر به‌منداڵ

پێويستى سه ر شانى دايك و باوكبه رامبه ر به منداڵ


~~~~~~~~~~~~~~~~

1- فێركردنى منداڵ به گوتنى وشه ى ( لا اله الا الله محمد رسول الله ) وه مانه كه ى تێبگه يه نێ له كاتى گه وره ده بێ .

2- ڕِواندنى خۆشه ويستى خواو ئيمان له دڵى مناڵ له به ر ئه وه ى خوا دروست كه رى ئێمه يه و ڕۆزى ده رمانه وه هه ر ئه و به هانامان دێ له كاتى ته نگانه هيچ هاوبه شى نيه .

3- فێركردنى مناڵ كه ته نيا له خوا بپاڕێنه وه و داواى يارمه تى ته نيا له و بكه ن .

ترساندن و ئاگادار كردنه وه له شته حه رامه كان

1- ترساندن و ئاگادار كردنه وه ى مناڵان له كوفرو جنێو دان و قسه ى ناشيرين ، وه تێگه ياندنيان به جوانى كه كوفر حه رامه و ده بێته هۆى زه ره ر مه ندى و چونه ناو ئاگر .

2- ترساندن و ئاگادار كردنه وه يان له هاوه ڵ دانان و هاوبه ش په يدا كردن بۆ خوا وه ك : پاڕانه وه له غه يرى خوا له مردوان و پياو چاكان ، وه داواى يارمه تى كردن لێ يان ، ئه وانيش به نده ى خوان هيچ سودو زيانيان به ده ست نيه .

3- ترساندن و ئاگادار كردنه وه ى مناڵان له قومار كردن به هه موو جۆره كانى وه ك يانه سيب و تاوڵه و غه يرى ئه مانه ش چونكه ئه مه ڕق و قينه و دوژمنايه تى ده خاته نێومانه وه وه زيان له كات و ماڵ و نه فس ده داو له بير چونه وه ى زيكرى خواى تێدايه .

4- ڕێگرتن و نه هێشتن له خوێندنه وه ى گۆڤارى ڕووت و چيرۆكى پۆليسى و جنسى و ڕێگرتن لێ يان له سينه ماو ته له فزيۆن له به ر زيانيان بۆ پاشه ڕۆژو ڕه وشتيان .

5- ترساندن و ئاگادار كردنه وه ى مناڵان له جگه ره كێشان وه فێرى بكه ى كه زيانى هه يه بۆ ماڵ وبۆ دين و بۆ ته ندروستى و بۆ كۆمه ڵ به گشتى بۆيه خواردن و كڕين و فرۆشتنى حه رامه .

6- ڕاهێنانى مناڵان له ڕاست گۆيى به قسه و به كرده وه ، به وه ى درۆيان له گه ڵ نه كه ين ئه گه ر به گاڵته ش بێ وه ئه گه ر به ڵێنمان پێدان به ڵێنه كه مان بێنينه جێ ، وه هاتووه له فه رموده ى پێغه مبه رى خوا (صلى الله عليه وعلى اله وسلم): ( اية المنافق ثلاث : اذا حدث كذب واذا وعد اخلف واذا اؤتمن خان ) يانى منافق دوو ڕوو سێ نيشانه ى هه يه

يه كه م : ئه گه ر قسه بكا درۆ ده كا .

دووه م : ئه گه ر به ڵێن بدا ئه يشكێنێ .

سێهه م : ئه گه ر ڕاسپارده ى لا دابنێى خيانه ت ئه كات .

7- رزقى حه رام ده رخواردى مناڵه كانمان نه ده ين وه ك پاره ى به رتيل و ڕيباو دزى و خيانه ت ئه وه ده بێته هۆيه ك بۆ خراپ بونيان و ده رچونيان له ده ست و سه رپێچى كردنيان .

8- دوعا نه كردن له مناڵان به خراپه و به له ناوچون و به زيان چونكه له وانه يه خوا قبوڵى بكاو زياتر به دوعاكه ت گومڕا بێ و په شيمان بيه وه ، چاكتر وايه ئه گه ر توڕه بوى پێى بڵێى خوا چاكت بكاو هيدايه تت بدا .

پێويستى فێركردنى نوێژ و قورئان خوێندن

1-
پێويسته كوڕو كچ فێرى نوێژ بكه ين له كاتى بچوكى بۆ ئه وه ى له كاتى گه وره يى ده ستى پێوه بگرن . له به ر فه رموده ى پێغه مبه ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم): ( علموا اولادكم الصلاة اذا بلغوا سبعا واضربوهم عليها اذا بلغوا عشرا ، وفرقوا بينهم في المضاجع) –صحيح رواه ابو داود- واته : ( نوێژ فێرى مناڵه كانتان بكه ن ئه گه ر بونه حه وت ساڵ وه لێ يان بده ن له سه ر نوێژ ئه گه ر بونه ده ساڵ وه له سه ر جێگا جيايان بكه نه وه ) . وه فێركردنى به وه ده بێ ده ست نوێژ هه ڵگرى و نوێژ بكه ى له پێشى ، وه بيان به ى بۆ مزگه وت له گه ڵ خۆت ، وه هانيان بده ى بۆ خوێندنه وه ى كتابێك كه باسى چۆنيه تى نوێژ كردن بكا وه ئه وه ش بزانه له هه ر كه م ته رخه ميه كت به ر پرسيار ده بى .

2- قوڕئانى پيرۆز فێرى مناڵان بكه ين ، ده ست پێ بكه ين به سوره تى فاتيحه و سوره ته بچوكه كان وه له به ر كردنى ( التحيات لله والصلوات والطيبات ....) له به ر نوێژ وه مامۆستايه كيان بۆ ديارى بكه ى بۆ فێر كردنى ته جويد ( جوان خوێندنه وه ى قوڕئان ) و له به ر كردنى قوڕئان و فه رموده .

3- هاندانى مناڵان له سه ر نوێژى جومعه و جه ماعه ت له مزگه وت ، وه نه رم و نيان بين له كاتى ئامۆژگارى كردنيان ئه گه ر هه ڵيه كيان كرد ، هاوار نه كه ين له سه ريان و بێزاريان نه كه ين ، بۆ ئه وه ى واز له نوێژ نه هێنن و تاوانه كه ى بێته سه ر ئێمه ش .

4- فێركردنى مناڵان و شاره زا كردنيان له حوكمه كانى نوێژ ، وه مه رجه كانى وه پێويستيه كانى ، وه ئه و شتانه ى به تاڵى ده كاته وه ، وه سوننه ته كانى و ڕه وشته كانى و زكره كانى .

5- ڕاهێنانى مناڵان له سه ر ڕۆژى گرتن هه ر له حه وت ساڵيه وه بۆ ئه وه ى خووى پێوه بگرن بۆ كاتى باڵغ بونيان

په رده و خۆداپۆشين

1- ده بێ كچه كانمان هان بده ين له سه ر خۆ داپۆشين هه ر له كاتى بچوكيانه وه بۆ ئه وه ى خووى پێوه بگرن و وازى لێ نه هێنن له كاتى گه وره يى ، وه جلى كورتيان له به ر نه كه ين ، وه په نتۆڵ و كراسيان له به ر نه كه ين به ته نيا چونكه پێكچواندنه (تشبه) به پياوان و به كافران ، وه هۆيه كه بۆ فريو دانى گه نجان و به فيتنه چونيان ، وه له سه رمانه فه رمانيان پێ بكه ين كه له چك بخه نه سه ريان هه ر له كاتى حه وت ساڵيانه وه ، وه هانيان بدين به داپۆشينى ده م و چاويان له كاتى باڵغ بونيان ، وه جلێكى وا كه هه موو له ش داپۆشێ و درێژ بێ له به ر بكا بۆ پاراستنى ناموسى و له به ر فه رموده ى خواى به رز : :( يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ) (الأحزاب-59)
واته : ( ئه ى پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم بڵێ به خێزانه كانت و كچه كانت و ئافره تانى بڕواداران كه عه با به خۆيانا دابه ن و خۆيان داپۆشن ئه وه باشتره و له بارتره بۆ ئه وه ى بناسرێن و ئازار نه درێن )، وه خواى به رز نه هى له ئافره تى بڕوادار ئه كات له سفورى و خۆ ڕووت كردنه وه ئه فه رموێ : (وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى) (الأحزاب-33) واته : ( جوانى خۆتان ده رمه خه ن و خۆ ڕووت مه كه نه وه وه ك سه رده مى نه فامى پێش ئيسلام ) .

2- ئامۆژگارى كردنى مناڵان كه كچ خۆى به كوڕ نه چوێنێ و كوڕيش خۆى به كچ نه چوێنێ و دوور كه ونه وه له جل و به رگى كافران و فاسقان وه ك پانتۆڵى ته سك و شۆرت و سترێژ و غه يرى وانه ش له جلى كورت و ته سك و ته نك ، هاتووه له فه رموده ى سه حيحى پێغه مبه ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم): ( لعن النبي صلى الله عليه وعلى اله وسلم المتشبهين من الرجال بالنساء والمتشبهات من النساء بالرجال ، ولعن المخنثين من الرجال والمترجلات من النساء ) –رواه البخاري- واته : ( پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم نه فره تى كرد له و پياوانه ى خۆيان ئه چوێنن به ئافره تان ، وه نه فره تى كرد له و ئافره تانه ى خۆيان ئه چوێنن به پياوان ، وه نه فره تى كرد له و پياوانه ى خۆيان ئه كه ن به ئافره ت _به ده نگ و هه لسوكه وتيان جلوبه رگيان ..._ وه له و ئافره تانه ى خۆيان ئه كه ن به پياو ) ، وه پێغه مبه ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) ئه فه رموێ :( من تشبه بقوم فهو منهم ) –صحيح رواه ابو داود- واته : ( هه ركه سێ خۆى به كۆمه ڵێ بچوێنێ ئه وه له وانه ) .

ڕه وشتى جوان

1- مناڵان ڕابێنى له سه ر به كار هێنانى ده ستى ڕاست له وه رگرتن و به خشين و خواردن و خواردنه وه ، وه ئاو به دانيشتن بخواته وه ، وه له سه ره تاى خواردن و خواردنه وه ى ناوى خوا بێنێ

( بسم الله ) وه له كۆتايى سوپاسى خوا بكا ( الحمدلله ) .

2- مناڵان ڕابێنى له سه ر خاوێنى ، نينۆكيان بكه ن و ده ستيان بشۆن له پێش و پاشى نان خواردن وه فێريان بكه ين خۆيان له سه ر ئاو پاك بكه نه وه و جل و به رگيان به پاكى ڕابگرن.

3- نه رم و نيان بين له ئامۆژگاريمان بۆيان وه به نهێنى ئامۆژگاريان بكه ين ، وه ئه گه ر هه ڵه يه كيان كرد ئه وا به حيكمه ت و به بێ ناو زڕاندنيان ئامۆژگاريان بكه ين ئه گه ر هه ر به رده وام بوون له سه ر هه ڵه كه يان قسه يان له گه ڵ نه كه ين –سێ ڕۆژ زياتر نا- .

4- فه رمان بكه ين به مناڵان بێ ده نگ بن له كاتى بانگدا وه وه ڵامى بانگ ده ر بده نه وه وه كو خۆى پاشان سڵاوات بده ن له سه ر پێغه مبه ر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) وه داواى وه سيله ى بۆ بكه ن
: ( اللهم رب هذه الدعوة التامة وة الصلاة القائمة آت محمد الوسيلة والفضيلة ، وابعثه مقاما محمودا الذي وعدته ) -رواه البخاري- ئه و دوعايه يان پێ له به ر بكه ين .

5-
هه ر مناڵه و جێگاى خۆى جياواز بێ ئه گه ر توانامان هه بوو ئه گه ر نا به تانيه كانيان جياواز بێ بۆ پاراستنى ڕه وشت و ته ندروستيان .

6- مناڵان فێر بكه ين كه پيسى فڕێ نه ده ن له سه ر ڕێگا وه ناخۆشى و شتى پيس له سه ر ڕێگا لابده ن.

7- ئاگاداريان بكه ينه وه له هاوڕێى خراپ و چاودێرى كردنيان له وه ى له كۆڵان بوه ستن .

8- سه لام كردن له مناڵان له ماڵ و له ڕێگاو له هه ر شوێنێك به ( السلام عليكم ورحمة الله وبركاته ) .

9- ئامۆژگارى كردنى مناڵان به چاكه كردن له گه ڵ جيران و ئه زێت نه دانيان .

10- ڕاهێنانى مناڵان له سه ر ڕێز گرتن له ميوان و پێشوازى كردنيان.

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~