ژنهێنان له‌سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )دا.

ژنهێنان له سونه تی پێغه مبه ر( صلی الله علیه وسلم )دا.


~~~~~~~~~~~

ژنهێنان يه كێكه له سوننه ته كانى پێغه مبه ران ـ عليهم السلام ـ وه به تايبه تى پێغه مبه رمان محمد (صلی الله علیه وسلم) چونكه ئه و (11) خێزانى هه بووه واتا له ته مه نيدا (11) ژنى هێناوه به تێپه ڕبوونى كات مردوون ياخود هه ندێكيان دواى خۆيشى هه ر له ژياندا ماون . وه خواى گه وره له قورئانى پيرۆزدا ده فه رموێت : ( وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلاً مِّن قَبْلِكَ وَجَعَلْنَا لَهُمْ أَزْوَاجًا وَذُرِّيَّةً ) ( سورة الرعد : 38 ) ..واته : ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
ئێمه له پێش تۆدا چه ندين نێردراومان ناردووه و خێزان و وه چه شمان پێبه خشيون .وه خوداى گه وره له باسى پێغه مبه ر موسادا (علیه السلام) ده فه رموێت : ( قَالَ إِنِّي أُرِيدُ أَنْ أُنكِحَكَ إِحْدَى ابْنَتَيَّ هَاتَيْنِ ) ( سورة القصص : 27 ) . .واته : پێغه مبه ر شوعه يب (علیه السلام ) به پێغه مبه ر موساى (علیه السلام) فه رموو من ده مه وێت يه كێك له م دوو كچه يه م لێت ماره بكه م .له گه ڵ ئه وه شدا پێغه مبه ر موسا يه كێكه له و پێغه مبه رانه ى كه به ( أُولُو الْعَزْمِ ) داده نرێ و كه چى ويستى نه بووه كه داخوازى كچه كه بكات به ڵكو باوكى كچه كه كه ده كاته پێغه مبه ر شوعه يب ئه و خۆى ئه م كاره ى كردووه و پێغه مبه ر موساى ده ست نيشانكردووه بۆ ئه وه ى كچه كه ى لێ ماره بكات .

هه روه ها ده گێڕنه وه : ( عن أنس بن مالك (ڕه زای خوای لێبێت) يقول : جاء ثلاثة رهط إلى بيوت أزواج النبي (صلی الله علیه وسلم)
يسألون عن عبادة النبي (صلی الله علیه وسلم)
فلما أخبروا كأنهم تقالوها فقالوا وأين نحن من النبي (صلی الله علیه وسلم)
قد غفر له ما تقدم من ذنبه وما تأخر قال أحدهم أما أنا فإني أصلي الليل أبدا وقال آخر أنا أصوم الدهر ولا أفطر وقال آخر أنا أعتزل النساء فلا أتزوج أبدا فجاء رسول الله (صلی الله علیه وسلم)
إليهم فقال أنتم الذين قلتم كذا وكذا أما والله إني لأخشاكم لله وأتقاكم له لكني أصوم وأفطر وأصلي و أرقد وأتزوج النساء فمن رغب عن سنتي فليس مني ) ( متفق عليه ) . .واته : له ئه نه سى كوڕى ماليكه وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده گێڕنه وه كه فه رمووى : سێ كۆمه ڵ له هاوه ڵانى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
سه ردانى ماڵى پێغه مبه رى خوايان كرد و پرسياريان له خێزانه كانى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
كرد ده رباره ى عيباده ت و په رستشى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
كاتێك وه ڵاميان درايه وه ئه وانيش به شێوه يه كى كه م له قه ڵه مياندا و تێيان ڕوانى وه وتيان ئێمه له كوێين كه كاتێك پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
خواى گه وره له تاوانه كانى پێش و پاشى خۆش بووه ، بۆيه كه سێك له وان وتى من شه وان شه و نوێژ ده كه م و نانووم كه سێكى ديكه يان وتى من به ڕۆژوو ده بم و به هيچ شێوه يه ك نايشكێنم وه يه كێكى ديكه يان وتى من واز له ئافره ت ده هێنم و هه رگيز ژن ناهێنم ، بۆيه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
پێيان گه يشت و پێى فه رموون ئێوه بوون به و شێوه يه قسه تان ده كردو واتان ده وت ؟ سوێند به خوا من له ئێوه زياتر له خودا ده ترسێم و زياتريش ته قواى ده كه م له گه ڵ ئه وه شدا من به ڕۆژوو ده بم و ڕۆژووش ده شكێنم نوێژيش ده كه م و پشووش ده ده م وه ژنيش ده هێنم بۆيه هه ركه سێك حه ز له سوننه تى من نه كات و له سوننه ت و ڕێبازى من لابدات ئه وا له من نيه .

وه كو له صه حيحى بوخارى دا هاتووه كاتێك ( حفصة ) ى كچى عومه ر (ڕه زای خوای لێبێت)
مێرده كه ى كه ناوى ( خنيس كوڕى حوزافه كوڕى قيس كوڕى عدى السهمى القرشى )( ئه م هاوه ڵه يه كێكه له و پياوانه ى كه هه ر به زوويى موسوڵمان بووه و به شدارى هه ردوو كۆچه كه ى پێغه مبه رى خواى (صلی الله علیه وسلم)كردووه و به شدارى شه ڕى ( به در و ئوحود ) يشى كردووه .) ده بێت به هۆى برينێكه وه كه له جه نگى ( ئوحود ) دا تووشى ده بێت شه هيد ده بێت و گيان له ده ست ده دات ، بۆيه عومه ر (ڕه زای خوای لێبێت)
دواى ماوه يه ك حه ز به وه ناكات كه كچه كه ى پياوى نه بێت و به ته نهايى له ماڵه وه بژێت هه ر له به ر ئه و هۆيه ده چێته لاى ئيمامى عوسمان (ڕه زای خوای لێبێت)
پێى ده ڵێت كه ( حفصة ) ت پێ ده ده م گه ر نيازى ژنهێنانت هه يه ئه ويش ده ڵێت : په له م لێ مه كه بۆيه دواى چه ند ڕۆژێك دێته وه و ده ڵێت يا عومه ر ئێستا ناتوانم ژن بهێنم ، دواى ئه وه عومه ر ده چێته لاى ئه بو به كرو پێى ده ڵێت گه ر پێت خۆشه ( حفصة ) ى كچمت لێ ماره ده كه م ، بۆيه ئيمامى ئه بو به كر (ڕه زای خوای لێبێت)
بێ ده نگ ده بێت ، پاش ئه مه ماوه يه كى كه مى به سه ردا تێپه ڕ ده بێت پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
ده چێته خوازبێنى ( حفصة ) و ماره ى ده كات ، ئيمامى ئه بو به كر به عومه ر ده ڵێت كاتێك پێت فه رمووم ( حفصة ) ت پێ ده ده م من هيچ ڕێگرييه كم له وه نه بوو ته نها ئه وه نه بێت كه من بيستبووم پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
ده يه وێت بێته خوازبێنى وه منيش پێم خۆش نه بوو ئه و كاره نهێنيه بدركێنم . بۆيه برا به ڕێزه كانم ئه ى خوشكه ئيمانداره كانم وانه زانن كه يه كێك كچى خۆى ياخود خوشكى خۆى به خشيه كه سێك به مه به ستى ماره بڕين ئه وا شتێكى خراپ و ناشيرينى كردووه ، بۆيه ده ڵێم نه خێر و ديسانه وه نه خێر چه نده ئاساييه كه كوڕ خوازبێنى كچ ده كات ئه وه نده ش ئاساييه كه براى كچ ياخود باوكى ياخود كه سێكى نزيكى كه سه رپه رشتى ده كات ده توانێت به شێوه يه كى شه رعى داواى خوازبێنى له كوڕ بكات و ورياى ئه وه ش بێت كه ياساكانى ئيسلام تێنه په ڕێنێت ، چونكه پێشه وا عومه ر (ڕه زای خوای لێبێت)
كچى خۆى به خشيوه به هه ريه كه له عوسمان و ئه بو به كر خوايان لێ ڕازى بێت بێ ئه وه ى بڵێ دروست نييه ياخود ناخۆشه ياخود عه يبه يه !! ياخود هه ر وشه يه كى ديكه كه ئه مڕۆ لێره و له وێ گوێبيستى ده بين ، وه ئه م نموونه يه و ده يان نموونه ى ديكه ش هه ن سه باره ت به هاوه ڵان .

لێره دا پێم خۆشه باسى كچێك بكه م كه ئازايه تى و له خواترسى و گوێڕايه ڵى كردنى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
ى لا زۆربوو . پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
هاوه ڵێكى هه بوو زۆر ناشيرين و پێست ڕه ش بوو ، له گه ڵ ئه وه شدا شتێكى واى نه بوو له ماڵ و سامان ، ناوى ( جوله يبيب ) بوو ، بۆيه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
پێشنيارى كرد كه وا ژن بهێنێت ، ئه ويش وتى ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
كێ هه يه شوو به من بكات ( من بازاڕم كزه ) ، پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم)
پێى فه رموو : لاى خواى گه وره بازاڕت كز نيه . پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
به دواى هه لێكدا ده گه ڕا بۆ ئه وه ى كه سێكى شىاوى بۆ بدۆزێته وه تاكو ڕۆژێكيان پياوێك سه ردانى پێغه مبه رى خواى (صلی الله علیه وسلم)
كردو پێى وت : كچێكم هه يه ئێستا پياوى نيه و ( بێوه ژنه ) ئه گه ر حه ز ده كه ى ئه وا پێشكه شتى ده كه م ( به واتاى ئه وه ى تۆ بيخوازه ) ، بۆيه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم)
پێى فه رموو : به ڵێ ده مه وێت . پياوه كه ش زۆر دڵخۆش بوو وتى : به ڵێ ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
به ڵێ ... پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
فه رمووى : به ڵام من بۆخۆم نامه وێ به ڵكو بۆ ( جوله يبيب ) ده مه وێ . پياوه كه ش وتى : جوله يبيب ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
؟؟!! پياوه كه وتى : په له م لێ مه كه تاكو پرسيارێك له دايكى ده كه م بزانم چى ده ڵێت ؟ كاتێك پياوه كه گه ڕايه وه ماڵه وه و به خێزانه كه ى وت : پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
داواى كچه كه مانى كردووه ، ژنه كه ش زۆر پێى خۆش بوو ، به ڵام پياوه كه پێى وت : به ڵام بۆ خۆى نايه وێ . ژنه كه ش پێى وت : ئه ى بۆ كێى ده وێ ؟ پياوه كه ش وتى : بۆ ( جوله يبيب ) ! ژنه كه ش وتى : بێفه ڕ له جوله يبيب . نه خێر سوێند به خواى گه وره من ئه و كچه به جوله يبيب ناده م . له كاتێكدا ئێمه كه سانێكى وه كو ( فڵان و فڵان و فيسار ) هاته خوازبێنى كچه كه مان به ڵام ڕازى نه بوين ئێستا چۆن به جوله يبيبى بده ين ؟! پاشان پياوه كه زۆر بێتاقه ت بوو به و قسه يه و هه ستا بۆ ئه وه ى بچێته خزمه تى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
، له و كاته دا كچه كه له ماڵه وه هاوارى كرد و به باوك و دايكى وت : كێ داواى منى كردووه ؟ ئه وانيش وتيان : پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
به ڵام بۆ كه سێكى تر . كچه كه ش ئه وه نده ئيمانى به هێز بوو وتى : ئايا ئێوه فه رمانى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
ڕه ت ده كه نه وه ؟؟! ئێوه من بنێرن بۆلاى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
ئه و من به زايه نادات و من نافه وتێنێت . دواتر باوكى كچه كه چووه خزمه تى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
و وتى : ئه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
خۆت باشترى لێ ده زانى ، بيده به ( جوله يبيب ) . له و كاته دا پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
ئه و كچه ى له ( جوله يبيب ) ماره كردو دواتر دوعاى بۆ كردن و فه رمووى : ئه ى خودايه خه ير بڕژێنه به سه رياندا ... ئه ى خودايه ژيانيان ناخۆش مه كه ... پاش چه ند ڕۆژێك جوله يبيب چوو بۆ غه زايه ك له گه ڵ پێغه مبه رى خواو هاوه ڵانى ... به ڵام كاتێك شه ڕ كۆتايى پێهات ... هاوه ڵان (ڕه زای خوای لێبێت)
ده گه ڕان بۆ ئه وه ى بزانن كێ ماوه و كێ برينداره و كێ شه هيد بووه . پێغه مبه رى خواش (صلی الله علیه وسلم)
فه رمووى : ( هل تفقدون من أحد ؟ ) . قالوا : نعم فلانا وفلانا وفلانا . ثم قال : ( هل تفقدون من أحد ؟ ) قالوا : لا . قال : ( لكني أفقد جليبيبا ) فاطلبوه . فطلب في القتلى فوجدوه إلى جنب سبعة قتلهم ثم قتلوه فأتي النبي (صلی الله علیه وسلم)
فوقف عليه فقال : ( قتل سبعة ثم قتلوه هذا مني وأنا منه هذا مني وأنا منه ) ـ قالها مرتين أو ثلاثا ـ ثم قال بذراعيه هكذا فبسطهما . قال : فوضعه على ساعديه ليس له سرير إلا ساعدي النبي (صلی الله علیه وسلم)
قال : فحفر له ووضع في قبره ) ( رواه مسلم ) ..واته : پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
به هاوه ڵانى فه رموو ئايا كه ستان بزر كردووه ؟ وتيان : ئێمه فڵان و فڵانمان بزركردووه . دوباره پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
فه رمووى ئايا كه ستان بزركردووه ؟ وتيان فڵان و فڵانمان بزركردووه . سێ جار پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
ئه م پرسياره ى كرد له هاوه ڵان ، ئه وانيش وه ڵاميان ده دايه وه . پاشان پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه رمووى : من ( جوله يبيبم ) بزركردووه . بۆيه هاوه ڵان هه ستان و به شوێنيدا گه ڕان به ڵام له گۆڕه پانى جه نگدا نه يانبينييه وه . له جێگايه كى نزيك بينييانه وه به كوژراوى كه له ته نيشت حه وت بێباوه ڕه وه بوو كه هه موويان كوژرابوون . ( جوله يبيب ) هه ر حه وتيانى كوشتبوو تاكو خۆى شه هيد كرا . پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
له سه ر لاشه كه ى وه ستا و فه رمووى : حه وت كه سى كوشتووه و پاشان شه هيدكراوه . دواتر فه رمووى : ( ئه مه له منه منيش له وم ئه مه له منه و منيش له وم ) دوو تا سێ جار ئه م قسه يه ى فه رموو . پاشان پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
به ده ستى خۆى هه ڵيگرت و فه رمانى كرد كه گۆڕێكى بۆبكه ن ... ئه نه س (ڕه زای خوای لێبێت)
ده فه رموێت : ئێمه له و كاته دا خه ريكى گۆڕ هه ڵكه ندن بووين ... ( جوله يبيب ) هيچ جێگه يه كى ترى نه بوو ته نها ده سته كانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
نه بێت . واته : ( له باوه شى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
دا بوو ) ، تاكو گۆڕه كه ى بۆ كرا و خرايه نێو گۆڕه كه يه وه ) (( به ڕاستى شاژنه ) له نووسينى ( د.محمد العريفى ) ، و وه رگێڕانى ( م.عبدالمجيد كفرى ) .).

هاوسه رگيرى لـه ئيســــلامـــدا ( ســـــود و مه رجه كانى )

ئاماده كردنى
هيوا زيره ك

///
پێداچونه وه ى م.عدنان بارام / كه لارى

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~