وریاكردنەوەی منداڵ لەو شتانەی كە حەرامە ئەنجام دانی

وریاكردنەوەی منداڵ لەو شتانەی كە حەرامە ئەنجام دانی


~~~~~~~~~~

1- ئاگاداركردنەوەی منداڵ لە كوفر كردن و جوێن دان و لەعنەت كردن و قسەی ناخۆش , وە بۆیان ڕوون بكرێتەوە كە كوفركردن حەرامە و بێ باوەڕی دەبێتە هۆی زەرەرە و مەندی و چوونە ناو ئاگری دۆزەخ , هەروەها پاراستنی زوبان لە بەردەمیاندا هەتا ببینە پێشەنگێكی باش بۆیان .

2- ووریاكردنەوەیان لە هاوەڵ پەیداكردن بۆ خوای گەورە بە هەموو جۆرەكانیەوە , لەوانە پاڕانەوە لە غەیری خوا , ئیتر ئەوەی كە لێی دەپاڕێیتەوە مردوو بێت یان زیندوو بۆ جێبەجێكردنی كارێك هەروەها سوێند خواردن بە غەیری خوا , ( چونكە ئەو كەسانەش وەكو هەموو خەڵكی هیچیان دەسەڵات نیە و ناتوانن زەرەر بگەیەنن یاخود قزانج ) .

3- ووریاكردنەوەی منداڵ لە جۆرەكانی قومار وەك ( یانصیب ) و ( طاوله) و چەندەها جۆری تر , جا ئەگەر بۆ كات بەسەر بردنیش بێت, چونكە ئەو جۆرە بە ناو یاریانە سەردەكێشێت بۆ قومار , هەروەها دەبێتە هۆی دروست بوونی ڕق و كینە و لە دەست دانی پارە و پول و بەفیڕۆدانی كات و فەوتاندنی نوێژەكان .

4- ڕێگرتن لە منداڵان لە خوێندنەوەی ئەو گۆڤارە خراپانەی كە بابەتی خراپ و وێنەی ئافرەتی تێدایە , یاخود چیرۆكی پۆلیسی و جنسی تێدایە . هەروەها ڕێگرتن لێیان لە چوون بۆ سینەما و سەیركردنی ئەو شتانەی كە زەرەری هەیە وە لە تەلەفزیۆنەكانەوە نیشان دەدرێت , چونكە ئەمانە هەمووی دەبێتە هۆی خراپ كردن و تێك دانی خوڕەوشتی منداڵان و داهاتوویان .

5- ووریاكردنەوەی منداڵان لە ترسناكی جگەرە كێشان و بۆیان ڕوون بكرێتەوە كە هەموو پزیشكەكانی دونیا ڕێكەوتوون لەسەر ئەوەی كە جگەرە كاریگەری خراپی هەیە لەسەر لاشە و بەهۆیەوە مرۆڤ تووشی نەخۆشی (سرطان ) دەبێت و هەروەها دەبێتە هۆی زەرد بوونی ددانەكان و بۆنی ناودەم ناخۆش دەكات و سنگی مرۆڤ تووشی نەخۆشی دەكات و هیچ سودێكی نی یە , هەربۆیە حەرامە جگەرەكێشان بەهەمان شێوە فرۆشتنی , وە پێویستە ئامۆژگاری منداڵان بكرێت بە خواردنی ئەو شتانەی كە سوودی هەیە بۆیان وەكو میوە .

6- ڕاهێنانی منداڵ لەسەر ڕاست گۆی بە ووتە و كردار , وە ووریاكردنەوەیان لە ترسناكی درۆكردن و خراپی سەرئەنجامەكەی , ئەبێت درۆیان لەگەڵدا نەكەین تەنانەت بە گاڵتەش , هەروەها كاتێك كە پەیمانێكمان پێ دان جێ بەجێ ی بكەین .

7- دووركەوتنەوە لە ماڵی حەرام و بەكارنەهێنانی لە بەخێوكردنی ماڵ و منداڵدا وەكو بەرتیل و سو ( ریبا ) و دزی و غەش و خیانەت و ... هتد , چونكە ماڵی حەرام هۆیەكی سەرەكییە كە منداڵ بە هۆیەوە یاخی دەبێت و كەسێكی بێ گوێ و خراپی لێ دەردەچێت

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )

~~~~~~~~~~~~~~~~~~